خۆ- دراماتیزەکردن وەک سیاسەتکردن
مه‌رگی تۆ له یادداشته‌کانی من دا
من ئه‌زانم تۆ قوتابییه‌که‌ی باشی کولتوری بیرکردنه‌وه‌ی جان لاک بووی. بێگوومان له تاقیکارییه‌که‌شت دا سه‌رکه‌وتوو بووی. به هه‌مان ئه‌ندازه باوه‌رم هه‌یه که قازییه‌که‌شت قووتابییه‌کی باش بووه له قوتابخانه‌ی کولتوری بیرکردنه‌وه‌ی هابزدا. به‌ڵام له‌م میانه‌یه‌دا بابه‌تێک ئازارم ده‌دات، ئه‌ویش پارامێتری سه‌رده‌مه. ئه‌زیزم سه‌رده‌م له‌گه‌ل تۆ و قازییه‌که‌ت و هه‌موومان دا نامێهره‌بان بوو.
به‌راوردێکی کورت له‌مه‌ڕ دوو شێوازی خه‌باتی مه‌ده‌نی (خه‌باتی ئاشتیخوازانه) و خه‌باتی چه‌کداری )
که‌ڵك وه‌رگرتن له شێوازی ئاشتیخوازانه‌ی خه‌بات ئه‌گه‌رچی ده‌بێته هۆی زۆرتر بوونی گوشاری سیاسی ده‌سه‌ڵاتداران بۆ سه‌ر ئه‌م بزاڤانه به‌ڵام له کرده‌وه‌دا ده‌بێته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ناکۆکی له بۆچوندا له نێوان لایه‌نه‌کانی نێو سیسته‌می حکومه‌تی و له حاڵێکا مه‌یدانی کرده‌وه و سریمه‌ی ئه‌م شیوازه له خه‌بات به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌وه زۆر به‌ربڵاوتر ده‌بێت.
خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ چه‌مکه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تاک (بەشی کۆتایی)
بۆردیۆ لەگەڵ ئەوەی کە سەرنجێکی شایان بە تیۆری شانسی ژیان دەدات، بەڵام لەهەمان کاتدا ئاماژە بە کارکردی هێندێ لە فۆنکشیۆنەکان دەکات کە شانسی جێگۆڕکێی تاکەکان دەباتە سەر. بۆ نموونە پرسی خوێندن وەک یەکێک لە فۆنکشیۆنە گرینگەکان ناو دەبات کە وەک مێدیۆمێک دەرفەتی خۆهەڵکشانی تاک لە چینی خوارەوە بۆ چینی مامناوەندی دەرەخسێنێت. بەڵام ئەم دەرفەتە فۆنکشیۆنالیستییە لەهەمان حاڵ دا قاعیدەیەکی سەرەکییە بۆ پرسی ستروکتوورالیستی.
خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ چه‌مکه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تاک (بەشی پێنجەم)
پارسۆنس لە تیۆرەکانی دا پیشانمان دەدات کە چۆن ستروکتوور رەفتارەکانی ئەکتەر تەیار دەکات، بەڵام ئەم ئەنجامە بە دەستەوە نادات کە ئەکتەر چۆن کاردانەوەی خۆی لەهەمبەر ستروکتوور دا دەردەخات بە بێ ئەوەی کە دەرەنجامی کاردانەوەی ئەکتەر ببێتە هۆی قەیران و ئاڵۆزی لە سیستەمی کۆمەڵایەتی دا. ئازادی تاک لەم بەستێنەوە لە پێناو هێشتنەوەی دەرکی کۆمەڵگا لە تەناهی و سەقامگرتووی دا فەنا دەکرێت.
خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ چه‌مکه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تاک (بەشی چوارەم)
مرۆڤی پارسۆنسی زاده‌یه‌کی خۆماکی (غریزی)، ئازاد و شیاوی به‌هایه. مرۆڤ له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه، بەتەنیا هەر ئۆبژەیەکی ماتریاڵی نییە به‌ڵکه بوونەوەرێکی مەنتاڵێشە کە لە بنەڕەتدا چه‌مکێکی سەبژەکتیڤە بۆ ئۆرگانیزمی ئاکاری که له تێرمینۆلۆژی (ووته‌زایی) پارسۆنسدا به شێوه‌یه‌کی گشتی سەرنجی پێدراوە.
خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ چه‌مکه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تاک (به‌شی سێهه‌م)
گرینگ‌ترین مۆتیڤی (ئه‌نگیزه) سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌م کردنه‌وه‌ی ناته‌بایی و ناکۆکی نێوان پاژه‌کانی نێو سیسته‌می گشتییه (به‌واتایه‌کی دیکه هاودژه‌کانی نێو کۆمه‌ڵ) و ده‌سه‌ڵات له‌م میانه‌یه‌دا له رێگای ئاوتۆریته و به حوکمی شه‌رعی بوونی، یاسا بنچێنه‌ییه‌کان – که له رێگه‌ی کۆده‌نگییه‌کی گشتییه‌وه سه‌لمێندراون – له‌سه‌ر فۆنکشیۆن و تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ جێ به‌جێ ده‌کات و، به‌م چه‌شنه هاوسه‌نگی و دامه‌زراوه‌یی له کۆمه‌ڵگا دا ده‌پارێزێت
خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ چه‌مکه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تاک (به‌شی دووهه‌م)
فۆنکشیۆنه‌کان بۆ نموونه نیهادی بنه‌ماڵه و قوتابخانه، نیهاده مه‌ده‌نییه‌کان، دامازراوه پیشه‌یی و بازرگانییه‌کان، رێکخراوه به‌رێوه‌به‌ری و سیاسییه‌کان و… به‌گشتی به‌ستێنێکی گونجاون بۆ راهێنانی ئاستی وشیاری و بردنه سه‌ری پسپۆری تاک وه‌ک پێداویستییه‌کی عه‌ینی پێک دێنن. له‌م دۆخه‌دا “موراڵی ئۆرگانی” جێگه به “ویژدانی گشتی” چۆڵ ده‌کات و له ئه‌نجامدا خوێندنه‌وه‌یه‌کی فره‌چه‌شنی له چه‌مکی موراڵ دا به‌رهه‌م دێنێت که له ئه‌نجامدا تاک له ژێر سریمه‌ی ئه‌م کارکردانه‌دا کاراکتێری ئه‌کته‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رده‌گرێت.
خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ چه‌مکه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تاک (به‌شی یه‌که‌م)
مرۆڤ به‌رهه‌می کۆمه‌ڵگا و، کۆمه‌ڵگایش به‌رهه‌می مرۆڤه. ئه‌مه له خۆیدا خوێندنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵناسیانیه بۆ تێگێشتن له ره‌هه‌نده سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م پێوه‌ندییه کۆمپلێکسه که له گوتار و چه‌مکه گشتییه‌کانی زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی دا دێنه به‌ر باس. ئه‌م چه‌مکه له ته‌وه‌ری باسێکی گشتیتردا شرۆڤه ده‌کرێته‌وه که پێوه‌ندییه‌کی راسته‌وخۆی هه‌یه به تێگێشتن له‌و میکانیزمه کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی که به‌رده‌وام کاراکتێره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی مرۆڤ و ناسنامه‌ی کۆمه‌ڵگاکان به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه
خۆکوژی، تابڵۆیه‌ک بۆ وێنا کردنی ئازار
ئه‌م بابه‌ته ره‌نگه له یه‌که‌م سه‌رنجدا له خانه‌ی نموونه‌یه‌کی خۆپه‌رستییانه‌دا (egoistic) ببیندرێته‌وه، به‌ڵام کاتێک له گۆشه‌نیگایه‌کی ستروکتورالیزمانه‌وه سه‌رنج بده‌ینه لایه‌نه به‌هێزه‌کانی مێنتاڵیه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی تاک، ده‌گه‌ینه ئه‌نجامێک که پێوه‌ندی هه‌یه به دینامیزمێکی شاراوه که به شێوه‌یه‌کی لاوه‌کی کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر هۆکاری دیارده‌ی خۆکووژی به‌لای تاکه‌وه.
ئابستراک بوونی ئاڵوگۆڕه‌کان، یاخود نه‌بوونی توانایی دیتن
خه‌باتی مه‌ده‌نی به‌رله هه‌ر شتێک له پێوه‌ندی دایه به توێژ‌و چین و نیهاده مه‌ده‌نییه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا که به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی هاوبه‌ش کۆیان ده‌کاته‌وه له ده‌وری داوایه‌کی یاسایی بۆ مافه پێوه‌ندیداره‌کانیان.
گلوبالیزاسیۆن، مۆتیڤاشیۆنێک بۆ نه‌هێشتنی جیاوازی
مرۆڤ به‌رله‌وه‌ی له نێو چوارچێوه داخراوه‌کانی لۆکاڵ و رێسا کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا ئۆرگانیزه بکرێت، دێته دونیاوه. وه‌ک بڵێی هاتنه دوونیای مرۆڤ هه‌مان ریتمی سروشتی به جیهانی بوونی ئه‌وبێت که به‌بێ ناسنامه و به رووت وقووتی به‌ره‌و دونیایه‌ک به‌رده‌بێته‌وه که به‌شێکه له فه‌لسه‌فه‌ی وجودی ئه‌و
بزاڤی مه‌ده‌نی، مۆتیڤ یاخود پۆته‌نسێل؟
گرینگی بزاڤه مه‌ده‌نییه‌کان له مێژووی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ر وڵاتێک له کارامه‌یی و توانایی ئه‌و هێزانه‌دا ده‌بیندرێته‌وه که له حه‌ولێکی به‌رده‌وامدان بۆ وه‌رچه‌رخانی روانگه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌هه‌مبه‌ر مافی شارۆمه‌ندیدا و جووڵه‌یه‌کی له وه‌ستان نه‌هاتووه بۆ پراکتیزه کردنی قه‌ناعه‌ته گشتییه‌کانی عه‌قڵگه‌رایی و، پاڵنه‌رێکی به‌هێزیشن بۆ گۆڕانێکی جیددی له‌و فاکته‌رانه‌ی که پێوه‌ندییان هه‌یه به پرسی کۆمه‌ڵگا و سیسته‌می به‌رێوه‌به‌ری.
ده‌سه‌ڵات له دوو ئاراسته‌ی به‌رامبه‌ردا
ێگێشتنی ئێمه له چه‌مکی ده‌سه‌ڵات به‌تایبه‌ت له کۆمه‌ڵگا نه‌ریتییه‌کان، هه‌ڵگری شووناسێکی نه‌گه‌تیڤه. ئه‌م تێگێشتنه له ده‌سه‌ڵات واته “به‌ره‌ش بینینی ده‌سه‌ڵات” له سیسته‌مه نه‌ریتییه‌کاندا هۆکاری زۆری هه‌یه، به‌ڵام گشت ئه‌م هۆکارانه نابنه پاساوێکی لۆژیکی له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م وته‌زایه و فه‌لسه‌فه‌ی وجودی ده‌سه‌ڵات.
شوناسی تاک له به‌رده‌م کارلێکی ئه‌وانی تر
رۆسه‌ی سوسیالیزاشێن چه‌مکێکی لۆژیکی دروست ده‌کا بۆ تاک له زۆنگه‌ی ئه‌و پێوه‌ندیانه‌ی که پێویستن له نێوان ئه‌و و کۆمه‌ڵگادا دروست ببن و ته‌نانه‌ت مه‌جالێکی گرینگه بۆ ئاسانکاری هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ده‌رکێکی بابه‌تی له چه‌مکی ژیان و پرسی مه‌رگ.
چه‌مکی رێبه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و کۆمه‌ڵگای نه‌ریتی
رێبه‌ر پێویسته هه‌ڵگری ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه بێ که به‌رهه‌می سه‌ڵاحیه‌ت یا خۆد لێوه‌شاوه‌یی بێ و لێره‌دا پتر له‌سه‌ر بنه‌مای شایسته‌سالاریییه (meritocraty) که رێبه‌ر دیاری ده‌کرێ.
ئازادی تاک به‌رهه‌می ئاستی کولتوورێکی په‌روه‌رده‌ییه
ئازادی تاک به‌رهه‌می ئاستی کولتوورێکی په‌روه‌رده‌ییه و مافی تاک له که‌شێکدا پارێزراو ده‌مێنێته‌وه که که‌ره‌سه‌ی نه‌هادینه کردنی نۆرم و به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌کانی تێدا ئاماده کرابێ.
پێوه‌ندی نێوان شه‌ڕ و دێمۆکراسی
کاتێ ئاوڕ له سه‌رده‌مه جیاوازه‌کانی مێژوو ده‌ده‌ینه‌وه ده‌بینین که پێ به پێی قۆناغه‌کانی مێژوو، شه‌ڕ له گه‌ڵ ژیانی مرۆڤایه‌تیدا هاتووه تا به ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستا و بگره ئه‌م بابه‌ته ره‌نگه به‌شێکی گرینگ بێ له کردار و کاردانه‌وه‌کانی مرۆڤ له سه‌رده‌مانی دواتریشدا.
بزاڤه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و چه‌مکی هاوکێشه
سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی به بێ حزووری دیارده‌ی هاوکێشه له ده‌ره‌وه‌ی ته‌سوه‌ری عه‌قڵییه‌تی مرۆڤه. و، گرینگی هاوکێشه‌ش له سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تیدا له حزوورێکی عه‌قلانیدایه که ره‌وتی به‌رهه‌م هێنانی کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و په‌ره‌دان به مۆدێرنیزم ئاراسته بکا.
ئامۆژگارییه‌کانی “مه‌کیاڤێلی” بۆ کام قۆناغی مێژووبوو؟
ئه‌گه‌ر له سه‌ده‌کانی نێوه‌راستدا مه‌کیاڤێلی به روخسارێکی ناحه‌زه‌وه که‌وته نێو مێژووی ئه‌ده‌بیاتی سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه‌و بگره ئێستاش، هۆکاره‌که‌ی له دڕکاندنی واقعێکی ساده‌دا سه‌رچاوه‌ی گرتبوو. ئه‌و په‌رده‌ی له سه‌ر واقعێکی مرۆڤایه‌تی هه‌ڵدایه‌وه که له سه‌رده‌مانێکی کۆنه‌وه و تا به ئێستاش وه‌ک زاتێکی نه‌فسی- به‌ڵام شاراوه- ته‌قه‌دووسێکی وه‌همی به “تاک” ده‌به‌خشی.
دانوستانی ئامریکا و ئێران و، چه‌ند تێڕوانینێک
به‌سته‌ی پێشینیاره‌کانی وڵاتانی 1+5 بۆ ئێران و پێشوازییه دڵخۆشکه‌رانه‌که‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له روانگه‌ی ئامریکادا، نوێترین سه‌ردێری رۆژنامه و بڵاڤۆکه‌کانی ئه‌م رۆژانه‌ی جیهانن. ئه‌م بابه‌ته نه‌ک هه‌ر بۆ ئێران و وڵاتانی ناوچه زۆر جێی سه‌رنج و بایه‌خه، به‌لکوو به چه‌شنێک میدیا‌و سه‌نته‌ره بازرگانییه‌کان و به تایبه‌ت بازاری نه‌وتیشی تووشی گرفت و ئاڵۆزی کردوه.
وەڵامێک بنووسە