رۆڵی ژنان لە خەباتی ناتوندوتیژی دا


٢ی ئۆکتۆبێر لە لایەن رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە وەک رۆژی رێزلێنان لە خەباتی ناتوندوتیژی دیاری کراوە. بۆ ئەم مەبەستە بەرنامەی تەلەفیزیۆنی «هەنگاو» لە کوردکاناڵ و لە رێگای سکایپەوە، وتووێژێکیان لەگەڵ من کرد.

لەم وتووێژەدا پێناسەیەکی کورت لەمەڕ خەباتی ناتوندووتیژی کراوە و ئاماژەیەکی تاپۆلۆژیک بە رووکردەکانی ناتوندوتیژیش کراوە ، واتە: خەباتی ناتوندوتیژی وەک پرەنسیب، وەک ستراتیژی، وەک تاکتیک و وەک مەعنەوی. لە بەشی پێناسەکردنی مەعنەوی خەباتی ناتوندوتیژیدا، باسم لە پێشەوا قازی مەحەمد و کارتێکەری مەعنەوی بیری ناتوندوتیژی پێشەوا لەسەر خەباتی میلی دێمۆکراتیکی کوردستانی ئێران کرد.

لە پرسیاری دووهەمدا باس لە کاریگەری ژنان لەسەر ئەم خەباتە کرا . 

لە پرسیاری سێهەمدا روانگەیەکی خەسارناسیانە هاتەبەر باس لەسەر بزووتنەوە مەدەنییەکان و بەتایبەت بزاڤی ژنان لە کوردستانی ئێران. 

لە پرسیاری کۆتاییدا باسی ئەوە کرا کە خەباتی میللی دێمۆکراتیکی کورد لە ئێران خاوەنی مەعنەویاتی ناتوندوتیژییە و پێویستە بە هیمەت و ئیرادەی چالاکانی سیاسی و مەدەنی ئەم خەباتە بەرەو ستراتیژی ناتوندوتیژی بچێ بۆ ئەوەی گشت پێهاتەکانی کۆمەڵگا بەشدار بن لە خەباتی رەوای کورد. بۆ ئەم مەبەستە پێویست دەکا ژنان واز لە حزووری زەرووری بێنن و هەوڵ بدەن حزوورێکی دیاریکەریان (تعیین کنندە) لە خەباتی ناتوندوتیژیدا هەبێ.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  گۆڕین )

Connecting to %s

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

Create a website or blog at WordPress.com

سەرەوە ↑

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: