پەیڤی رەنگاڵەکان


ئاگاداریی:
ئۆگران و خوێنەرانی جیددی کتێب ئاگادار دەکەمەوە کە بەشێک لە چیرۆکەکانم لە توێی کتێبێکدا لە لایەن وەشانخانەی «٤٩ کتێب» چاپ کرا و دەتوانن لە رێگای سایتی https://www.49plusbooks.com بیکڕن.

زیاتر بخوێنەرەوە “پەیڤی رەنگاڵەکان”

Featured post

خوێندنەوەیەک بۆ سیاسەتی حیجاب و دۆخی ئابجەکتیڤانەی ژن لە ئێران 


 خوێندنەوەیەک بۆ کاردکردی حیجاب لە بردنەپێشی پرۆسەی توتالیتاریانیزم لە سەردەمی پۆست خومەینیزمدا دەکات و دواجار بە خوێندەوەیەکی رەخنەگرانە ئاوڕ لە هێڕمینۆتیکی فێمێنیزمی ئێرانی دەدرێتەوە و شیکارییەکی کورت لەمەڕ گرفتی پۆلبەندیکردن و ئەولەویەتسازییەکانیان لە نێوان هاودژی سەرەکی (اصلی) و هاودژی زەبەند (عمومی) دێتە بەر باس. هەڵبەت شرۆڤەی دروشمی «ژن، ژیان، ئازادی» لە بەستێنی کۆمەڵگای ئێران و دەرفەت و مەترسییەکانی ئابستراکسیۆنی ئەم دروشمە لە گمەی هاوکێشە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکاندا، دوا وتەی ئەم وتارە دەبێت. زیاتر بخوێنەرەوە “خوێندنەوەیەک بۆ سیاسەتی حیجاب و دۆخی ئابجەکتیڤانەی ژن لە ئێران “

باسيک لەسەر سۆسیال ديمۆکراسی


بەرنامەی دیمانە لە کورد کاناڵ

بابەت: سۆسیال ديمۆکراسی چییە؟

میوانی دیمانە: رزگارئەمین نژاد

پێشکەشکار: شنۆ مێهرپەروەر

سێ کۆڵەکەی سەقامگیری لە رێژیمە خۆسەرەکاندا: رەواییدان، سەرکوت و هاوبژاردن


یوهانس گێرشووسکی

و. رزگار ئەمین نژاد

یانەی توێژینەوەی «دێمۆکراسی: سازێنەرەکان، کارکردەکان، بەرگژەکان»، زانستی کۆمەڵایەتی

ناوەندی توێژینەوە لە بێرلین (WZB)، بێرلین، ئالمان

(ئەم وتارە سەرەتا لە ٣١ی ئۆکتۆبری ٢٠١١ وەرگیراوە و دەقی کۆتایییەکی لە ٣١ی ئووتی ٢٠١٢ وەرگیراوە)

زیاتر بخوێنەرەوە “سێ کۆڵەکەی سەقامگیری لە رێژیمە خۆسەرەکاندا: رەواییدان، سەرکوت و هاوبژاردن”

تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکان و چەند سەرنجێک


چەند رۆژ بە دوای هەرەشەی فەرمەندەرە نیزامیییەکانی کۆماری ئیسلامی، لە ١٩ی پووشپەری ١٤٠٠ دا، تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەستی پێکردەوە. ئەم دیاردەیە رووداوێکی دەگەمەن نییە و ساڵانێکە ئەو ناوچەیە و تەنانەت قوڵایی خاکی هەرێمیش ئامانجی هێرشەکانی رێژیم بۆ لێدانی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بووە. زیاتر بخوێنەرەوە “تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکان و چەند سەرنجێک”

دەسەڵاتی چوارەم


پێشەکی

هاوپێوەندیی لە نێوان مێدیا، سیاسەت و گەل، یەکێکە لە بابەتە سەرنجراکێشەکان کە لە نێوەی سەدەی بیستەمەوە گرنگی پێدراوە. ئەگەرچی ئەم هاوپێوەندییە سیمبولیکە بەڵام بێ کێشەش نییە. هێندێ جار هاوئاراستەن و هێندێ جاریش دژبەیەک دیارن و جاری واشە هاوئاراستەیی و هاوپەیمانی مێدیا و سیاسەت عەینی تر دەردەکەوێت، چوونکە ئامانجی هەردووکیان پێوەندیسازکردن لەگەڵ هاوڵاتیانە. زیاتر بخوێنەرەوە “دەسەڵاتی چوارەم”

چیرۆکێکی بێدەنگی تر


فرشتە قازی لە سایتی «رادیو فردا»[1]، رێپۆرتاژێکی ئامادە کردووە لەسەر یەکێک لە کەیسە ئەمنیەتییەکانی رژیم کە بە کەیسی «قەتڵە زەنجیرەییەکان» ناوبانگی دەرکرد. قەتڵە زەنجیرەییەکان لە کۆتاییەکانی دەیەی حەفتای هەتاویدا دەستی پێکرد و یەکێک بوو لە جەنایەتە سامناکەکانی هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران بۆ قڕکردنی نوخبەکانی ئێرانی. زیاتر بخوێنەرەوە “چیرۆکێکی بێدەنگی تر”

ئێران بەرەو کوێ دەروا


وتووێژ لەگەڵ رزگار ئەمین نژاد

پێشکەشکار: رەحمان سەلیمی

بەرنامەی دیداری حەوتوو – کوردکاناڵ

زیاتر بخوێنەرەوە “ئێران بەرەو کوێ دەروا”

واژۆیەکی نائاشنا


١٠ی مانگی رەشەمەی ١٣٦٨ ی هەتاوی، بەرپرسی زیندان لەبەر درگای بەندی سێی زیندانی ئیتلاعاتی مەهاباد بانگی کردم و کووتی: «شتەکانت کۆ بکەوە، چاوبەندەکەت لێ بدە و وەرە بەدوام دا». بە دوایدا و بە پەلکوتان لە بەندی سێ وەدەر کەوتم، پاش ماوەیەک رۆشتن، فێنکایی هەوایەکی ئازاد دەروونی ختیلکە دام. زیاتر بخوێنەرەوە “واژۆیەکی نائاشنا”

گیومە


١

رەنگە بەلاتانەوە سەیر بێ گیومەیەکی (guillemet) سادە، وەک ئەو هێمایەی کە لە کەوانەکەدا هاتووە («»)، بۆ ماوەی نزیک بە ساڵێک پرۆژەیەکی سیاسی سڕ کردبێ. هەڵبەت جیهانی سیاسەت لە خۆیدا بابەتێکی سەیر و سەمەرەیە، ئەو کەسانەی لە رێگای کتێب یاخۆ سۆزی شۆرشگێڕیی و پرۆپاگاندای حیزبییەوە بە سیاسەت ئاشنا دەبن دوای ماوەیەک لە هەموو کەسێ زیاتر تووشی سەرسووڕمان هاتوون. زیاتر بخوێنەرەوە “گیومە”

ئەحمەد خانی قارەمان


  • ئیپیزۆدی یەکەم:

رەنگە دایکم بە دەیان جار ئەم چیرۆکەی بۆ گێڕابیتینەوە و، هەموو جارێکیش ئەم چیرۆکە نە زیادی دەکرد و نە لێی کەم دەبۆوە. بیرەوەری ئەم رووداوە وەها کاری لە دایکم کردبوو کە نە بە جارێک و نە دە جاران گێڕانەوەش ئۆقرە ناگرێ.

زیاتر بخوێنەرەوە “ئەحمەد خانی قارەمان”

رۆڵی رۆشنبیر لە بەرهەمهێنانەوەی ئەکتی سیاسی دا


بابەتێک لەسەر دیاردەی رۆشنبیری لە کۆنتێکستی مێژوو دا، پێناسە و رۆڵی رۆشنبیر لە بەرهەمهێنانەوەی چالاکی سیاسی و ، لە کۆتاییدا ئەم بابەتە بە پرسی کورد گرێ دەدرێتەوە و هەوڵ دەدەم ئەم پرسیارە بێنمە ئاراوە: « لە سەردەمێک دا کە رۆڵ و پێگەی رۆشنبیر تادێ کەم رەنگتر دەبێتەوە و مەوزووعییەتی نامێنێ، پرسی سیاسی کورد بەرەو کوێ دەچێ؟»
سپاسی کانوونی نووسەرانی کوردستان دەکەم بۆ رەخساندنی ئەو دەرفەتە.

Create a website or blog at WordPress.com

سەرەوە ↑

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: