مرۆڤ به‌رهه‌می کۆمه‌ڵگا و، کۆمه‌ڵگایش به‌رهه‌می مرۆڤه. ئه‌مه له خۆیدا خوێندنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵناسیانیه بۆ تێگێشتن له ره‌هه‌نده سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م پێوه‌ندییه کۆمپلێکسه که له گوتار و چه‌مکه گشتییه‌کانی زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی دا دێنه به‌ر باس. ئه‌م چه‌مکه له ته‌وه‌ری باسێکی گشتیتردا شرۆڤه ده‌کرێته‌وه که پێوه‌ندییه‌کی راسته‌وخۆی هه‌یه به تێگێشتن له‌و میکانیزمه کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی که به‌رده‌وام کاراکتێره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی مرۆڤ و ناسنامه‌ی کۆمه‌ڵگاکان به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه:
خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ چه‌مکه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تاک (به‌شی یه‌که‌م)
رزگار ئه‌مین نژاد
به‌رایی
مرۆڤ به‌رهه‌می کۆمه‌ڵگا و، کۆمه‌ڵگایش به‌رهه‌می مرۆڤه. ئه‌مه له خۆیدا خوێندنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵناسیانیه بۆ تێگێشتن له ره‌هه‌نده سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م پێوه‌ندییه کۆمپلێکسه که له گوتار و چه‌مکه گشتییه‌کانی زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی دا دێنه به‌ر باس. ئه‌م چه‌مکه له ته‌وه‌ری باسێکی گشتیتردا شرۆڤه ده‌کرێته‌وه که پێوه‌ندییه‌کی راسته‌وخۆی هه‌یه به تێگێشتن له‌و میکانیزمه کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی که به‌رده‌وام کاراکتێره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی مرۆڤ و ناسنامه‌ی کۆمه‌ڵگاکان به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه: له‌م سۆنگه‌یه‌وه مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و له‌هه‌مان حاڵ‌دا جه‌سته‌یه‌کی عه‌قڵانییه که وه‌ک ئه‌کته‌رێکی مامڵه‌گه‌را کارتێکه‌ری خۆی له‌سه‌ر کۆمه‌لگا (ستروکتوور) پیشان ده‌دات و، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه کۆمه‌ڵگا پێکهاته‌یه‌کی سیسته‌ماتیک و له‌هه‌مان حاڵ دا ده‌لاله‌تی چه‌مکێکی گشتییه بۆ شووناسی “ئێمه” که وه‌ک ستروکتوورێکی عه‌ینی له رێگه‌ی میکانیزم و پرۆسه‌ی به کۆمه‌ڵایه‌تی کردن (socialization)، مرۆڤ فۆرمالیزه ده‌کات. به شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌شێ ئاوا ئه‌م بابه‌ته راڤه بکرێت که؛ مرۆڤ له رێگای مامله‌کانییه‌وه کاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆڕان له ستروکتووری کۆمه‌ڵگا ده‌بێت و، له ئه‌نجامدا دیسان مرۆڤ ده‌که‌وێته‌وه ژێر سریمه‌ی کۆمه‌ڵگای رێفۆرمیزه‌کراو. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م میانه‌یه‌دا جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه که مامله‌کانی مرۆڤ چۆن پێناسه ده‌کرێن؟ مامله کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی مرۆڤ هێمایه‌کی واتاییه که له‌سه‌ر بنه‌مای ستراتیژییه‌کی عه‌قڵانی رێکده‌خرێت بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌ستێکی ئیجابی، که‌واته ئاقاری مامله‌کانی مرۆڤ و ئامانجه‌کانی له خزمه‌ت گۆڕانکاری له دۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و له نێو سیسته‌می کۆمه‌ڵگا دایه. ئه‌م بابه‌ته له دوو گۆشه‌نیگای تیۆریکییه‌وه شرۆڤه ده‌کرێت که؛ یه‌که‌میان له ئاستێکی گشتی (general level) دا خۆی به‌م پرسه‌وه سه‌رقاڵ ده‌کات و ئه‌وه‌ی دیکه‌یان له ئاستێکی ئابستراکه‌وه. ئاستی ئابستراک پێوه‌ندی هه‌یه به‌و چوارچێوه ره‌فتارییانه و، گشت ئه‌و پرۆسه سیسته‌ماتیکانه‌ی که به شێوه‌یه‌کی کۆنکرێت تاک و کۆمه‌ڵگا له خانه‌ی تیۆریک دا پێناسه ده‌کات. به‌ڵام ئاستی گشتی که زیاتر خۆی به پرسیاره گشتییه‌کانه‌وه سه‌رقاڵ ده‌کات، له پێوه‌ندی به مامله‌هه‌مبه‌ره‌کان و ئه‌و هاوکاریگه‌رییانه دێته ئاراوه که له نێوان کۆمه‌ڵگا و مرۆڤ دا هه‌یه. به‌شێوه‌یه‌کی گشتی مامڵه‌کانی مرۆڤ له پرۆسه‌یه‌کی ئیندیڤیدوالیزمیدا راڤه ده‌کرێت که پشت ده‌به‌ستێت به سێ توخمی سه‌ره‌کی بۆ مامڵه‌کانی مرۆڤ واته؛ ئیراده‌ی تاکێتی مرۆڤ، به‌ژه‌وه‌ندی و هه‌روه‌ها مه‌به‌سته ئاماجداره‌کانی. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی که ئاماژه‌یان پێدرا زه‌مینه‌کانی مه‌یدانی کرده‌وه‌ی مامله‌کانی مرۆڤ ده‌ره‌خسێنن و، هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه دوورنمای پراکتیزه کردنی مامله‌کانی تاک و ده‌ره‌نجامه‌کانی له‌سه‌ر رێفۆرمیزه کردنی ستروکتووری کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رده‌خات که دواتر به شێویه‌کی روونتر له‌م وتاره‌دا تیشکی ده‌خرێته سه‌ر.
تیۆر و باسه‌کانی کۆمه‌ڵناسییش وه‌ک به‌شێک له مێژووی گشه‌کردنی هزر و ئایدیا، له ژێر سڕیمه‌ی حاڵه‌تێکی فره‌ره‌هه‌ندی زه‌ینی دایه، واته خاوه‌ن مێتۆدێکی دیاریکراو یاخود تیۆرێکی موتڵه‌ق نییه. خوێندنه‌وه‌ی دیارده کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و فاکته ره‌فتارییه‌کانی مرۆڤ تابه‌راده‌یه‌ک فره چه‌شنی و فره‌ره‌هه‌نده که دوورنمای کۆک بوون له‌سه‌ر تیۆرێکی موتڵه‌ق یاخود گێشتن به ده‌ره‌نجامێکی گشتی ده‌شێوێنێ. ره‌نگه ئه‌م فره‌ره‌هه‌ندییه له یه‌که‌م حاڵه‌تدا به‌شێکی گرینگ بێت له تواناییه‌کانی ده‌رکی مرۆڤ و پوتانسێڵه عه‌ینی و زه‌ینییه‌کانی مرۆڤ، به‌ڵام له ئه‌نجامدا ئه‌م فره‌ره‌هه‌ندییه گوزارش له جیاوازییه کۆنتێکستییه‌کانی مه‌عریفه به‌لای مرۆڤه‌وه ده‌که‌ن. مرۆڤ له‌سه‌ر عه‌رزێکی واقع راوه‌ستاوه و له پۆزیسیۆنی خۆیه‌وه و له ده‌لاقه‌ی ئه‌م کۆنتێکسته زه‌ینییه‌وه چاو له واقعه‌کانی ده‌وروبه‌ری خۆی ده‌کات. زه‌مینه زه‌ینییه‌کانی مرۆڤ له‌مه‌ڕ شناخت (kognetiv) وه‌ک چۆن تۆماس لوکمێن و پێتێربێرگێر (1966) ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن، به راده‌یه‌کی به‌رچاو له ژێر سریمه‌ی دۆخی کۆمه‌لایه‌تی مرۆڤدایه و هه‌ر له رێگای ئه‌م دۆخه کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌یدایه که شێوازی تێگێشتن، ده‌رک، بینین، هه‌ڵوێست، ئاکام ورگرتن و مامڵه‌کانی مرۆڤ له هه‌ناویدا نیهادینه ده‌بن.
ئه‌م وتاره هه‌وڵده‌دات له درێژه‌ی ئه‌م باسه‌دا خوێندنه‌وه‌یه‌ک بکات له‌مه‌ڕ دوو ئێلێمێنتی سه‌ره‌که‌ی بۆ پێناسه‌کردنی دۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤ؛ واته تاک و کۆمه‌ڵگا و، له ئه‌نجامدا پێوه‌ندی ئه‌م دوانه و کارتێکه‌ری هه‌رکام له‌م ئێلێمێنتانه له‌سه‌ر یه‌کتر شرۆڤه بکات. بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م وتاره بتوانێ خۆی له چه‌مکی گشتی ئه‌م باسه نێزیک بکاته‌وه، هه‌وڵ ده‌درێت که ستروکتووری ئه‌م باسه له‌سه‌ر ئه‌م دیزاینه دارێژێت که خۆی به دوو قه‌ناعه‌ت یان به واتایه‌کی دیکه دوو کۆنتێکستی زه‌ینیه‌وه خه‌ریک بکات له‌مه‌ڕ خوێندنه‌وه‌ی پێوه‌ندی نێوان تاک و کۆمه‌ڵگا. ئه‌م دوو کۆنتێکستی هزرییه به‌سه‌ر دوو مێتۆدی سه‌ره‌کیدا دابه‌ش ده‌کرێت که بریتین له:
1) بۆچوونی مێکانه‌ستێک (Mechanistic)
2) بۆچوونی ئیراده‌گه‌رایی (voluntarism)
ئه‌م بابه‌ته به‌شێکه له ترادیشۆنی نیهادینه‌کردنی واتا سه‌بژه‌کتیڤه‌کانی مرۆڤ که له‌سه‌ره‌تاکانی هاتنه ئارای پرسیاره فه‌لسه‌فییه‌کانه‌وه زه‌ینی مرۆڤی به خۆیه‌وه سه‌رقاڵ کردووه، واته تێگێشتن و خوێندنه‌وه‌ی “بوون وحه‌قیقه‌ت” له دوو به‌ستێنی ماتێریالیستی و ئادیالیزمی دا. ئه‌و شته‌ی که له‌م میانه‌دا گرینگی خۆی پێده‌درێت موتڵه‌ق کردنی یه‌کێک له‌م مێتۆدانه نییه، به‌ڵکه کاراکتێرێکی وجوودییه که زاده‌ی تواناییه زه‌ینییه‌کانی مرۆڤه. به‌م واتایه گشت بڕشته‌کانی (ئیسته‌عداد) نێو کۆمه‌ڵگا به‌شێکن له چالاکییه زه‌ینییه‌کانی تاک و کۆمه‌ڵ و، له رێگای کاردانه‌وه‌ی هه‌ڤبه‌ریدا (interaction/ اثر متقابل) ده‌بن به ئۆبژه و له مامڵه‌کانی رۆژانه‌ماندا ره‌ندگدانه‌وه‌یان ده‌بێت و رێالیزه ده‌کرێن.
وه‌ک ئاماژه‌ی پێدرا، قوتابخانه‌کانی کۆمه‌ڵناسیش له ژێر سڕیمه‌ی ئه‌م نه‌ریته‌دایه، واته کاراکتێری فره‌ره‌هه‌ندی تێگشتن بۆ خوێندنه‌وه‌ی تاک و کۆمه‌ڵگا. له‌م میانه‌یه‌دا به‌شێک له کۆمه‌ڵناسه‌کان “تاک” وه‌ک به‌رهه‌میێکی کۆمه‌ڵایه‌تی پێناسه ده‌که‌ن (ستروکتوورالیزمه‌کان) و، هه‌روه‌ها به‌شێکی دیکه له کۆمه‌ڵناسان کۆمه‌ڵگا وه‌ک به‌رهه‌می مامله و چالاکییه‌کانی تاک پێناسه ده‌که‌ن (فۆنکشیۆنالیزمه‌کان). بێگومان هه‌رکام له‌م بۆچوونانه خاوه‌ن ئار‌گومێنت و لۆژیکێکی تابه‌تن بۆ سه‌لماندنی تیۆره‌کانیان. کێشه‌ی نیوان دوو ئه‌لێمێنتی “ئه‌کته‌ر / ستروکتوور” (بۆ نموونه؛ تاک و کۆمه‌ڵگا) و کارتێکه‌ری هه‌رکام له‌م ئێلێمێنتانه له‌سه‌ر یه‌کدی خاڵی ناکۆکی ئه‌م دوو قوتابخه‌نه‌یه له کۆمه‌ڵناسیدا، به‌ڵام له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌رکام له‌م روانگانه – ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین ته‌واوکه‌ر- به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو کارتێکه‌یان به‌سه‌ر یه‌که‌وه هه‌یه. به‌ڵام کۆمه‌ڵناسی مۆدێڕن له‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌نگاوێکی به‌رزتر له خوێندنه‌وه‌ی فۆنکشیۆنالیسته‌کان و ستروکتوورالیزمه‌کان هه‌ڵدێنێته‌وه، که پێوه‌ندی هه‌یه به “مێتۆدۆلۆژیسک ئیدنیڤیدوالیزم”. ئه‌م روانگه‌یه له راستی دا رێکارێکی تۆکمه له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ئه‌کته‌ر / ستروکتوور به‌ده‌سته‌وه نادات، به‌ڵام پرسی تاکی کۆمه‌ڵایه‌تی (واته له ده‌ره‌وه‌ی تیۆری ئابستراکی ئه‌کته‌ر/ ستروکتوور) و مامڵه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی تاک و کاردانه‌وه‌ی تاک له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا وه‌ک بنچێنه‌یه‌ک بۆ گشت دیارده کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ره‌چاو ده‌کات. کۆمه‌ڵگا له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه پێکهاته‌یه‌ک نییه له چه‌مکی ئابستراکی “ئێمه” وه‌ک شووناسێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵکه کۆمه‌ڵگا پێگه‌یه‌که بۆ هه‌موارکردنی ستراتیژییه تاکگه‌راییه‌کانی مرۆڤ و له‌م سۆنگه‌یه‌وه یه‌ک به یه‌کی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به کاراکتێر و پۆته‌نیسییه‌ڵه‌کانی خۆیانه‌وه و به پێی پۆزیسۆن و کارکرده‌کانیان له کۆمه‌ڵگا دا سه‌رنجی پێده‌درێت و گرینگی به قورسایی و کاریگه‌رییه‌کانیان ده‌درێت و له ئه‌نجامدا خوێندنه‌وه‌یان بۆ ده‌کرێت. لێره‌وه کۆمه‌ڵگا هه‌ڵگری چه‌مکێکی سیمبۆلیک نییه که هێمایه‌ک بێت بۆ پێناسه‌یه‌کی گشتی له‌مه‌ڕ مامله و کاردانه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئه‌ندامانی نێو کۆمه‌ڵگا، به‌ڵکه کۆمه‌ڵگا کۆی گشت ئه‌و کارکرد و مامڵه و ده‌ره‌نجامه تاکگه‌راییانه‌ن که مانا به پرسی نه‌زمی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌به‌خشن.
1) روانگه‌ی مێکانه‌ستێک

له په‌راوێزی پرسیارێکی سه‌ره‌کی دا، له‌مه‌ڕ چۆنیه‌تی دروست بوونی خود “self”، جورج هێڕبێرت مید (1934) باس له تیۆرێک ده‌کات به‌ناوی “گشتاندنی ئه‌وانی تر” (دیگری تعمیم یافته). ئه‌م تیۆره ئاماژه ده‌دات به فۆرمگرتنی که‌سایه‌تی تاک له کۆنتێکستی کۆمه‌ڵایه‌تی دا. به واتایه‌کی ساده‌تر ده‌توانین بڵێین که: تاک له چاوی که‌سانی دیکه‌وه که‌سایه‌تی خۆی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت. به‌گشتی کاتێ “خود” دێته دروست بوون، هه‌میشه “که‌سێکی دی” وه‌ک نموونه‌یه‌ک بۆ گشتاندنی تاک له ئارادا هه‌یه که له فۆرمگرتنی بنه‌ماکانی که‌سایه‌تی تاک دا ده‌وری سه‌ره‌کی ده‌گێڕێت. له‌م سۆنگه‌یه‌وه مید “خود” به‌سه‌ر دوو ئه‌له‌مێنت دا دابه‌ش ده‌کات که بریتین له ” من” (I) و “خۆم”(Me). “خۆم” ئه‌و به‌شه‌یه له “خود” که له پیوه‌ندی به کاردانه‌وه‌ی هه‌ڤبه‌ر (اثر متقابل) له گه‌ڵ “ئه‌وانی دی” دا چێ ده‌بێت. که‌واته ئه‌لێمێنتی “خۆم” له پیوه‌ندییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیدا دروست ده‌بێت و، “من” به‌شێکی سانسۆر کراوه له نیهادی “خود” که له پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا بزره، به‌ڵام ده‌شێ له پێوه‌ندییه سایکۆلۆژییه‌کاندا شوێن له خۆی جێ بێڵێت.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دایه که مید باری وجودی تاک به‌سه‌ر دوو فاکته‌ر دا ئانالایز ده‌کات که یه‌که‌میان مرۆڤ وه‌ک سه‌بژه‌یه‌کی چالاک و، له دووهه‌م حاڵه‌تدا مرۆڤ وه‌ک ئۆبژه‌یه‌کی چاوه‌دێر پیناسه ده‌کات. له‌م سۆنگه‌یه‌وه هه‌ڵاواردنێک دێته ئاراوه له مه‌ڕ “خۆم” ی وشیار و “خۆمی” ناوشیار دا. به واتایه‌کی دی “خود”ی ئۆبژه ( خۆم ی وشیار) له پیوه‌ندییه‌کدا خۆی پێناسه ده‌کات که له رێگای کاردانه‌وه هه‌ڤبه‌ره‌کانی ئه‌وانی دیکه‌وه سه‌یری خۆی ده‌کات و به‌رده‌وام له مشتومڕی ئه‌م واقعه‌دایه که که‌سانی دی چۆن ئه‌و هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، به‌ڵام “خود”ی سه‌بژه (خۆم ی ناوشیار) ئه‌و به‌شه له بوونی مرۆڤه که که‌متر خۆی له‌م پێوه‌ندییانه‌دا ده‌بینێته‌وه و زیاتر له‌وه‌ی که بوونێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بێت، بوونێکی وجوودییه که پێوه‌ندی هه‌یه به مه‌راق و ئاره‌زووه شاراوه‌کانی تاکێتی خۆی. کاتێ “خود” ئه‌زموون ده‌کرێت، هه‌میشه له پێوه‌ندی به “ئه‌وانی دی” یان به واتایه‌کی دیکه له پێوه‌ندی به دیارده کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئاقاری تاک دایه. تیۆری “ئه‌وانی دی” بۆچوونێکی کۆمه‌ڵایه‌تیییه که له‌وێدا کاردانه‌وه هه‌ڤبه‌ره‌کانی که‌سانی ده‌وروبه‌ر له‌مه‌ڕ کرداری تاک وه‌ک میکانیزمێکی سیمبۆلیک کۆنترۆڵی دۆخه ره‌فتارییه‌کانی تاک ده‌که‌ن. مید له‌م پێوه‌ندییه‌دا ئاماژه ده‌دات به “سیمبوله مه‌عناداره‌کان” (symbolic interactionism) که داڵده‌ی مامڵه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تاک ده‌ده‌ن و ئه‌م هێمایانه ده‌شێ بۆ نموونه؛ وه‌ک ئاماژه‌کان (gester)، جووڵه و وشه پێناسه بکرێن که له‌خۆیاندا هه‌ڵگری چه‌مکێکن بۆ موعاناتی کرداره‌کانی ئێمه له خانه‌ی کۆمه‌ڵگادا. به‌شیوه‌یه‌کی گشتی ده‌شێ ئه‌م هێمایانه ئاوا راڤه بکرێت که گشت ئه‌و ئاماژه یاخود ده‌برینانه ده‌گرێته‌وه که له مامڵه‌ی نێوان تاکه‌کانی کۆمه‌ڵدا په‌یره‌وی له یاسا و رێسایه‌کی تایبه‌ت ده‌که‌ن.
ئه‌وی له‌م پێوه‌ندییه‌دا جێگای لێ ووردبوونه‌وه‌یه، ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵگا فاکتێکی یه‌ک ده‌ست نییه، که‌واته چۆن ده‌شێ ئاماژه و سیمبوله مه‌عناداره‌کان وه‌ک ده‌رفه‌تێکی یه‌کسان بۆ گشت تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ ره‌چاو بکرێت؟ ئه‌گه‌ر ئێمه تیۆری مید وه‌ک بنه‌مایه‌ک بۆ چێ بوونی که‌سایه‌تی به‌لای تاکه‌وه (دروست بوونی خود) ره‌چاو بکه‌ین، ئه‌وا هاودژییه‌ک له نێوان “خودی ئۆبژه” و “خودی سه‌بژه” دا هه‌ست پێده‌کرێت که ده‌چیته ژێر سریمه‌ی هێژمۆنی نێوان ئۆبژه و سه‌بژه دا. ئه‌م هێژمۆنییه له واقعدا جیا له‌وه‌ی که لایه‌نێکی سایکۆلۆژی هه‌یه، له‌هه‌مان حاڵ‌دا له‌ژێرسڕیمه‌ی فاکته هاودژه‌کانی کۆمه‌ڵگاش دایه. کاراکتێری کۆمه‌ڵگا له خۆیدا به‌رهه‌م هێنه‌ری هاودژه و مه‌یدانێکه بۆ رکه‌برایه‌تی نێوان هیراشییه‌کان، که کۆمه‌ڵگا به‌سه‌ر چین و توێژی هاودژ دا دابه‌ش ده‌که‌ن.
1. 1) روانگه‌ی ترادیشیۆنی له‌مه‌ڕ پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگا و ناسنامه‌ی تاک

له پێوه‌ندی به‌و باسه‌ی که له‌سه‌ریدا هاته به‌ر باس، روانگه‌ی مێکانه‌ستێک له زانستی کۆمه‌ڵایه‌تیدا، ستروکتوور و به گشتی کۆمه‌ڵگا وه‌ک تاکه سه‌رچاوه‌ی مامله کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی مرۆڤ پێناسه ده‌کات، به واتایه‌کی دیکه گشت دیارده‌کانی کۆمه‌ڵ به شێوه‌یه‌کی میکانیکی و له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی تاکه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا دیاری کراون. کۆمه‌ڵگا له‌م سۆنگه‌یه‌وه، خاوه‌ن کۆمه‌ڵێک میکانزیمی عه‌ینی و هه‌روه‌ها زه‌ینییه که له رێگای پرۆسه‌ی به کۆمه‌ڵایه‌تی کردنه‌وه شووناس و له هه‌مان حاڵ‌دا سنووری مامڵه‌کانی “تاک” له هه‌ناوی خۆیدا به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه و ئه‌م میکانیزمانه به‌شێوه‌یه‌کی ئاسۆیی و هه‌روه‌ها به شیوه‌یه‌کی سروشتی (ذاتی) له نێو سیسته‌مه کۆمه‌ڵایه‌تییکاندا کارکردی خۆیان ده‌رده‌خه‌ن. ئه‌م میکانیزمانه وابه‌سته به زه‌مه‌نێکی دیاریکراو نین که بڵێین له‌و سه‌رده‌مه‌وه یان له ئێستادا به‌رهه‌م هاتوون، به‌ڵکه پرۆسه‌یه‌کی سیته‌ماتیکه که به‌پێی کاراکتێره‌کانی کۆمه‌ڵگا کارکردی خۆیان ده‌بیننه‌وه. بۆ نموونه نۆرم و به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، سه‌رکۆنه و لۆمه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، خۆوخده، پاداش و… و به‌گشتی ئه‌و ئێلێمێنته زه‌ینیانه‌ی که کۆمه‌ڵگا له گه‌ڵ خۆیدا به‌رهه‌میان ده‌هێنێته‌وه و، وه‌ک رێسایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌رووی گشت مامله کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگادا بایه‌خیان پێده‌دات. له‌باری عه‌ینییه‌وه، روانگه‌ی مێکانه‌ستێک له ژێر سریمه‌ی ستروکتوورالیزمه که گشت میکانیزمه‌کانی په‌روه‌رده و به‌کۆمه‌ڵایه‌تی کردنی تاک له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی تاک دا پێناسه ده‌کات که تایبه‌تمه‌ندییه‌کی ئۆبیه‌کتیڤیزمی (به‌عه‌ینی کراو، ئۆبژه) هه‌یه. واته دیارده بان کولتورییه‌کان و ستروکتوور له رێکخستنی مامڵه‌کانی ئێمه‌دا ده‌وری سه‌ره‌کی ده‌گێڕن و زۆر جه‌ببرین (deterministic). له‌م پێوه‌ندییه دا ده‌توانین وه‌ک نموونه ئاماژه به روانگه‌ی ترادیشونی له‌مه‌ڕ ستروکتووری کۆمه‌ڵایه‌تی بکه‌ین که له تیۆری کارڵ مارکس له‌مه‌ڕ روانگه‌ی ماتێریالیزمی مێژوویی دا شرۆڤه کراوه.
ئه‌وه‌ی له‌م فیگۆره‌دا دێته‌به‌رچاو پۆلین کردنێکه که له‌سه‌ر بنه‌مای تیۆری چینایه‌تی دارێژراوه که تاکه‌کان به پێی ناسنامه‌ی چینایه‌تی و کاراکتێره چینایه‌تییه‌کانیان جێگه‌ی – بابڵێین پۆزیسۆن- خۆیان له کۆمه‌ڵگادا ده‌بیننه‌وه. له‌م تیۆره‌دا پرسی جێگه‌ی تاک له کۆمه‌ڵگا دا به‌گشتی جه‌برییه و له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌رمایه‌ی ئابووری یان به واتایه‌کی دیکه که‌ره‌سه‌ی به‌رهه‌م هێنان دیاری کراوه. به‌م چه‌شنه کۆمه‌ڵگا له خانه‌ی ململانێ و هاودژییه‌کی به‌رده‌وام دا پێناسه کراوه که هێچ مه‌جالێک بۆ ره‌هه‌ند لێدان له نێوان ئه‌م پۆزیسیۆنه کۆمه‌لایه‌تییانه ناهێلێته‌وه. مارکس جووڵه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی تاک له گره‌وی راپه‌رینی چینه ژێرده‌سته‌کاندا پێشبینی ده‌کات که له مانیفێستی کۆمۆنیزم (1848) باسی لێ کراوه. به‌گشتی مارکس ئه‌نجامێکی رادیکاڵی به‌ده‌سته‌وه ده‌دات پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێت که چێنی ژێر ده‌ست (چینی کرێکار) به‌ته‌نیا له رێگای شۆرشه‌وه کۆتایی به ئه‌م هاودژییه له کۆمه‌ڵگا دا ده‌هێنێت و له‌م سۆنگه‌یه‌وه کۆمه‌ڵگای نایه‌کسانی به‌ره‌و کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌ک ده‌ست و یه‌کسان راده‌گوازێت (نابێ له بیری بکه‌ین که مارکس زۆرتر باوه‌ری به فۆرمی کۆنفلیکت هه‌بووه تا ترانسفۆرماشیۆن). ئه‌م روانگه پێکهاته‌شکێنییه له خۆیدا له‌ژێر سریمه‌ی باسێکی گشتی دایه له‌مه‌ڕ ستروکتوورالیزم. مارکس‌یش له رێگای ئه‌م تیۆره‌وه و هه‌روه‌ها تیۆری “نامۆکراو” (از خود بیگانگی) به چه‌شنێک له خانه‌ی روانگه‌یه‌کی مێکانه‌ستێکی دا پێناسه دکرێت که سه‌رنجی خۆی له‌مه‌ڕ کاریگه‌ری ستروکتوور (کۆمه‌ڵگا) له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی تاکدا (ئه‌کته‌ر) چڕ ده‌کاته‌وه. له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه “تاک” ئه‌کته‌رێکی پاسیڤه و له‌ژێر سڕیمه‌ی میکانیزمه ده‌ره‌کییه‌کاندا به‌رهه‌م دێته‌وه و هه‌روه‌ها فاکتی ستروکتووری کۆمه‌ڵایه‌تی (ئه‌کتیڤ) سنووری مامڵه کۆمه‌ڵایه‌تی و ناسنامه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و دیاری ده‌کات. بۆ نموونه له تیۆری “نامۆکراو” دا مارکس ئاماژه ده‌دات که چۆن کرێکار له پرۆسه‌ی پلانه قازانج خوازییه‌کانی بورۆژوازیدا خۆی نه‌ک وه‌ک ئینسانێکی وجوودی، به‌ڵکه وه‌ک که‌ره‌سه‌یه‌کی فیزیکی بۆ به‌رهه‌م هێنان هه‌ست پێده‌کات (ماشین). به‌گشتی و به شێوه‌یه‌کی کورتکراو ئه‌گه‌ر باس له ناوه‌ۆکی سه‌ره‌کی ماتریالیزمی مێژوویی مارکس بکه‌ین ده‌بینین که مێژوو له پیوه‌ندییه‌کی هاودژی له نێوان دوو باری مێژووی مرۆڤایه‌تیدا گه‌شه ده‌کات؛ یه‌که‌میان باری کۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤه که له‌سه‌ر بنه‌مای پێوه‌ندییه چینایه‌تییه‌کانی دا پێناسه کراوه، واته له پێوه‌ندی به به‌رهه‌م هێنان دا. ئه‌وه‌ی دیکه‌یان پێوه‌ندی به هێزی به‌رهه‌م هێنانه. به‌واتایه‌کی گشتی تر ناسنامه‌ی مرۆڤ له پێوه‌ندی به کار و که‌ره‌سه‌ی به‌رهه‌م هێنان، واته له سۆنگه‌ی ماتریاڵه‌وه پێناسه ده‌کرێت. ناسنامه‌ی مرۆڤ له دۆخی کۆمه‌ڵایه‌تیدا وابه‌سته‌یه به که‌ره‌سه‌ی به‌رهه‌مهێنان و که‌ره‌سه‌ی به‌رهه‌م هێنان مرۆڤ به‌سه‌ر دوو چینی به‌رهه‌م هێنه‌ر و خاوه‌ن که‌ره‌سه‌ی به‌رهه‌م هێناندا دابه‌ش ده‌کات. ئه‌م دابه‌ش بوونه باری کولتوری مرۆڤیش ده‌گرێته‌وه. ئه‌گه‌ر مرۆڤ له رێگای کار و ئامێره‌کانی به‌رهه‌م هێنانه‌وه خۆی پێناسه ده‌کات، ده‌بێ به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌یش جیاوازی کولتووری هه‌رکام له‌م به‌شانه‌یش پێناسه کرابێت.
ئه‌وه‌ی که له میانه‌ی تێگێشتن له تیۆری دیاله‌کتیکی مارکس دا زۆر جێگای سه‌رنجی ئه‌م باسه‌یه، رێکاری چاره‌سه‌ری ئه‌م فۆرمی نامۆکراوییه‌یه. مارکس دوو ئه‌لێمێنتی شووناس (وشیاری چینانه‌تی) و ئینقلاب بۆ زه‌مینه‌ی یه‌کده‌ست کردنی کۆمه‌ڵگا و به‌گشتی دادپه‌روه‌ری مسۆگه‌ر ده‌بینێت. به واتایه‌کی دیکه ئه‌کته‌ر له رێگای وشیاری چینایه‌تی خۆیه‌وه و باری ئینقیلابیگه‌ریه‌وه له فۆرمی پاسیڤه‌وه به‌ره‌و فۆرمی ئه‌کتیڤ گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت و، سترووکتووریش له به‌رامبه‌ر ئه‌م ئیراده وشیارییه‌دا ده‌چیته خانه‌ی فۆرمی پاسیڤ. به‌م شرۆڤه‌یه ده‌بینین که مارکس حاڵه‌ته‌کانی ستروکتوور به شێوه‌یه‌کی ئابستراک نابینێت به‌ڵکه ئه‌و پێی وایه کۆمه‌ڵگا له رێگای میکانیزمه ئیراده‌گه‌راییه‌کانی چینی ژێرده‌سته‌وه گۆڕانی تێدا دروست ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م میانه‌یه‌دا ده‌کرێت ئیرادی لێ بگیرێت، ئه‌وه‌یه که ئه‌کته‌ر له تیۆره‌کانی مارکس دا فۆرمی تاکگه‌رایی نییه به‌ڵکه ئه‌کته‌ر کاراکتێرێکی کۆگه‌رایی هه‌یه که به‌هه‌مان شێوه هه‌ڵگری چه‌مکه‌کانی ستروکتووره چوونکه ئه‌م کاراکتێره له به‌ستێنی بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیدا خۆ ده‌رده‌خات. به‌گشتی ده‌شی ئاوا ئه‌م بابه‌ته رافه بکرێت که تێگێشتنی ئه‌کته‌ر/ ستروکتوور به‌لای مارکسه‌وه وه‌ک تێگێشتنی ستوکتوور/ ستروکتووره. ئه‌که‌ته‌ر له تیۆری مارکس دا مانایه‌کی بزره و له راستیدا خۆی به فۆرمێکی ستروکتوورییه‌وه پێناسه ده‌کات.
تێبینی:
سه‌رچاوه و ئامژه‌کان له دوایین به‌شی ئه‌م وتاره‌دا دێن
وەڵامێک بنووسە