مرۆڤی پارسۆنسی زاده‌یه‌کی خۆماکی (غریزی)، ئازاد و شیاوی به‌هایه. مرۆڤ له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه، بەتەنیا هەر ئۆبژەیەکی ماتریاڵی نییە به‌ڵکه بوونەوەرێکی مەنتاڵێشە کە لە بنەڕەتدا چه‌مکێکی سەبژەکتیڤە بۆ ئۆرگانیزمی ئاکاری که له تێرمینۆلۆژی (ووته‌زایی) پارسۆنسدا به شێوه‌یه‌کی گشتی سەرنجی پێدراوە.
خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ چه‌مکه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تاک (بەشی چوارەم)
رزگار ئه‌مین نژاد
سیسته‌مه گشتییه‌کانی مامڵه کردن
پارسۆنس له 1950 به‌م لاوه، پێداگرانە و هەروەها بە شێوەیەکی سیسته‌ماتیک کار له‌سه‌ر رێبازێکی تیۆرێک ده‌کات که گرینگییەکی زیاتر بە شرۆڤەکردنی سیسته‌مێکی گشتی دەدات بۆ پرسی مامڵه کردنی مرۆڤ. پێشتر پرسی “ئه‌کته‌ر” و کاریگەرییەکانی لەسەر کۆمەڵگا، یەکێک بوو لە ئه‌لێمێنتە سەرەکییەکانی ناکۆکی نێوان پۆزیتیڤیزم و ئایدیالیسته‌کان، واته پرسی کاردانه‌وه‌ی هه‌ڤبه‌ر له نێوان یه‌ک یان چه‌ندین ئه‌کته‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی، له دۆخه دیاریکراوه‌کان دا، خاڵی ناکۆکی ئەم دوو قوتابخانەیە بوو. پارسۆنس هەوڵ دەدات خوێندنەوەیەکی مێتۆدیک بەدەستەوە بدات کە لەودا؛ “تێگێشتنێکی دیاری کراو لەمەڕ پێوەندی نێوان ئەکتەر/ ستروکتوور و کاردانەوەی هەڤبەری ئەم ئەلێمێنتە سەرەکیانەی کۆمەڵگا زیاتر تیۆریزە بکات”.
له‌م قۆناغه‌وه روانگه‌ی پارسۆنس له‌مه‌ڕ ئه‌کته‌ر، به‌ره‌و تێگێشتنێکی میکانیکی له‌مه‌ڕ پێناسه کردنی سیسته‌مێکی گشتی بۆ ئاکاری تاکه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان هه‌ڵده‌کشیت، که له‌ودا چه‌مکێکی روونتر له‌مه‌ڕ واتای کۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤ به‌ده‌سته‌وه ده‌دات. له‌م سۆنگه‌یه‌وه پارسۆنس سیستەمی گشتی کۆمەڵگا بە سەر چوار بنسیسته‌مدا (subsystem) دابه‌ش ده‌کات که بریتین له:
ستروکتور | ١/ کولتور (Culture) |
٢/ دامه‌زراوه (Institution) | |
ئەکتەر | ٣/ کەسێتی (person) |
٤/ ئۆرگانیزمی ئاکاری (behavioral organism) |
ئه‌م بنسیسته‌مانه ته‌نیا به مه‌به‌ستی ئانالیزکردن، له یه‌کتر جیا ده‌کرێنه‌وه، ده‌نا له دۆخه کۆنکرێته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا پێکه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه و به تێکرا پێناسه‌یه‌کی گشتیی له‌مه‌ڕ سیسته‌می مامله‌کردن پێک دێنن (Aakvaag, 2008). ئه‌م بنسیسته‌مانە شموولی گشت دۆخه‌کان ده‌کەن، بە تایبەت لە دۆخێکی ماملەگەرانەدا که یه‌ک یان چه‌ندین که‌س له کاردانه‌وه‌ی هه‌ڤبه‌ردان. پارسۆنس ئه‌م بنسیسته‌مانه به‌م شێوه‌یه پێناسه ده‌کات:
- کولتور؛ قه‌ناعه‌ته مێنتالییه‌کانی کۆمه‌ڵ، بۆ نموونه: نۆرم، ئۆلگو و سیمبولە واتاداره‌کان (الگو های معنادار)
- رێکخراوه و دامه‌زراوه‌کان [1]؛ کاردانه‌وه‌ی هه‌ڤبه‌ر له کۆمه‌ڵگادا، به چه‌شنێک که مامله‌کانی تاک له رێگه‌ی رۆڵ، نۆرم و رێسا کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه کۆنترۆڵ ده‌کرێت
- که‌سێتی؛ ناسنامه‌ی نیسبی و له هه‌مان کاتدا سه‌قامگرتووی ئه‌کته‌ر، واته “خود” ی تاک
- ئۆرگانیزمی ئاکاری؛ ئاماژه‌یه بۆ جه‌سته‌ی تاک، واته هه‌مان لایه‌نی بایه‌لۆژی مرۆڤ بۆ ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی
ئه‌م بنسیسته‌مانه له هه‌مان کاتدا هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێ پاژی تایبه‌تن که پێوه‌ندی به دۆخه کۆنکرێته ئاکارییه‌کانه‌وه هه‌یه و لە ئەنجام دا هەر کام لەم پاژانه، واتای سیسته‌ماتیک بوونی بنسیسته‌مەکان دیاری ده‌که‌ن.
بنسیسته‌می کولتور؛ وه‌ڵامده‌ری ئامانجی مامڵه‌کانی مرۆڤه، به واتایه‌کی دیکه کولتور له دیاری کردنی ئامانجه‌کانی مرۆڤ دا ده‌ورێکی سه‌ره‌کی هه‌یه. پێودانگ و ئامانجه‌کانی مرۆڤ ره‌گی له‌و کولتوره‌دایه که تاکی تێدا په‌روه‌رده ده‌کرێت و هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه کولتور بنه‌ما نۆرمی و به‌هامه‌نده‌کانی ئامانجه‌کان دیاری ده‌کات. بۆ نموونه پرسی گرینگی‌دان به خوێندنی باڵا و کولتوری بوزنێسی، دوو دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تین که هه‌رکامه‌یان ره‌گی له راهاتی ئه‌و کولتوره‌دایه که گرینگی‌دان به‌م دیاردانه ده‌خاته رۆژه‌ڤه‌وه.
بن سیسته‌می دامه‌زراوه لە پێوه‌ندی به ئامێره‌کان دا بەرجەستە دەبێتەوە؛ واته ئه‌و ئامێرانه‌ی که مرۆڤ بۆ به‌دیهێنانی مه‌به‌سته‌کانی ده‌کاریان ده‌کات. ستروکتوری کۆمه‌ڵه‌یه‌تی له هه‌ناوی خۆیدا رۆڵی تاک له کۆمه‌ڵگا دا، سنووره قه‌ده‌غه‌کراوه‌کانی ئاکاری مرۆڤ، به‌ها و سه‌رکۆنه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان نیهادینه ده‌کات و، لە ئەنجام دا ئامێره‌کانی رێیالیزه‌کردنی ئامانج و مه‌به‌سته‌کانی ئه‌کته‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی دیاری ده‌کات (هەمان سەرچاوە). بۆ نموونه رێکخراوه و دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌کان ده‌رفه‌تی چالاکییه‌کانی مرۆڤ و ده‌فرایه‌تی رۆڵی تاک له کۆمه‌ڵگادا، له چوارچێوه‌یه‌کی یاسامه‌ند دا دیاری ده‌کەن و، دواتر موعاناتی ره‌هه‌ندی مامله‌گه‌رایانه‌ی تاک پێناسه ده‌کەن. مرۆڤ له رێگه‌ی پابه‌ند بوونی به رێکخراوه و دامه‌زراوه‌کانه‌وه، ستراتیژی و سنووره موڕالییه‌کانی مامله کۆمەڵایەتییەکانی خۆی دیاری ده‌کات. له‌وه‌ها دۆخێکدایه که رێکخراوه و دامه‌زراوه‌کان فۆنکشیۆنی ئامێرئاسابوونیان به‌رجه‌سته ده‌کرێته‌وه.
له‌مه‌ڕ سێهه‌مین بنسیسته‌م، واته کەسێتی؛ ئاماژه‌یه به ئه‌کته‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی. له راستیدا گرینگی ئاماده‌بوونی تاک له دۆخه کۆنکرێته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا، ئاماده‌بوونێکی هه‌میشه‌ییه و چه‌مکی کۆمه‌ڵگا به‌م ئاماده‌بوونه‌وه راڤه ده‌کرێت. تاک به واتایه‌کی کۆنکرێت و به سه‌ربرده‌یه‌کی تایبه‌ته‌وه له دوای رێالیزه کردنی پرۆژه‌کانی ژیانی خۆیه‌تی. ئه‌م پرۆژانه و ریالیزه‌کردنی مه‌به‌سته‌کانی تاک، به شیوه‌یه‌کی گشتی له ژێر سریمه‌ی به‌ها کۆلتورییه‌کانیدایه که له ریگای به‌شداری کردن له دامه‌زراوه‌کان دا هه‌وڵی وه‌دیهێنانیان ده‌دات. بۆ نموونه مرۆڤ له رێگای چالاک بوونی زیاتری له رێکخراوه یاخۆ دامه‌زراوه‌کانه‌وه خولیای هێژمۆنی خوازی خۆی له کۆمه‌ڵگا دا وه‌دی دەهێنێت.
بنسیسته‌می ئۆرگانیزمی ئاکاری؛ له خۆێدا ئاماژه‌یه به جه‌سته‌ی ئه‌کته‌ر. ئه‌م بن سیاته‌مه له تیۆره‌کانی پارسۆنس دا به شیوه‌یه‌کی تیژتێپه‌رانه باسی لێ کراوه، به گشتی ئه‌م بن سیسته‌مه ئاماژه به ره‌هه‌ندی فیزیکی مرۆڤ ده‌کات له دیاری کردنی شێوازی مامله‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیدا. ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی به ته‌نیا ره‌هه‌ندێکی مێنتاڵی نییه به‌ڵکه بریتیه له ئاماده‌بوونێکی فیزیکیش که له ئه‌نجامدا واتایه‌کی گشتی بۆ ریزبەندییەکانی نێو کۆمه‌ڵگا فەراهەم دەکات.
به هێنانه‌وه‌ی نموونه‌یه‌کی ساده له ئۆکڤۆگ که له کتێبه‌که‌یدا (Moderne sosiologisk teori, 2008) ئاماژه‌ی پێداوه، ده‌توانین بە شێوەیەکی ساده‌تر چۆنیه‌تی کارکردی ئه‌م سیسته‌مه ئاکاریانە له مامله‌ی مرۆڤدا دەرک پێ بکەین. ئۆکڤۆگ باس له پلانی سه‌ودایه‌کی شه‌ممه‌بازار ده‌کات – ئه‌وانه‌ی له ئۆروپا ده‌ژین به گشتی دوایین رۆژی حه‌وتوو، واتە رۆژی شەمۆ بۆ سه‌ودا و کڕینی شتومه‌کی پێویست هه‌ڵده‌بژێرن. ئامانج له‌م دۆخه‌دا بریتییه له کار و ره‌وتی گه‌یشتن به مه‌به‌ستێک (self-realization) که له‌م نموونه‌یه‌دا مه‌به‌ست کڕینی جل و به‌رگه. که‌ره‌سه گونجاوه‌کانی وه‌دی هێنانی ئه‌م مه‌به‌سته بازاڕ (Institution) و رۆڵی مشته‌ری له‌م سه‌ودایه‌دا. له‌مه‌ڕ بنسیسته‌می که‌سێتی له‌م دۆخه‌دا ئه‌کته‌ر یان به‌واتایه‌کی دیکه مشته‌رییه که بێگوومان خاوه‌ن مشوور و پێودانگێکی تایبه‌ته بۆ چۆنایه‌تی هه‌ڵبژاردن، واته ئه‌و شته‌ی که ئه‌و هه‌ڵی ده‌بژێرێت بۆ کڕین له ژێر سریمه‌ی راهێنان و راهاته کولتورییه‌کانی دایه. ئۆرگانیزمی ئاکاری له‌م دۆخه دا بریتییه له جه‌سته‌ی که‌سی کڕیار. به واتایه‌کی دیکه جه‌سته له‌م دۆخه دا دیاری ده‌کات که مشتەری له باری چۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تییه‌وه چۆن سه‌وداکه‌ی بکات، بۆ نموونه؛ زایه‌ندی که‌سی مشته‌ری (نێر یان مێ)، قه‌باره و ره‌نگ، ته‌مه‌ن، داب و نه‌ریت، ستایل و هتد (Aakvaag, 2008; 46).
ئه‌وه‌ی له‌م نموونه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا هاته به‌ر باس چۆنیه‌تی لینک لێدانی ئه‌کته‌ر و سره‌وکتوور له دۆخێکی دیاری کراو دا ده‌رده‌خات. کولتور (نه‌ریت و نیازی سه‌ودای رۆژێکی شه‌مۆ) و دامه‌زراوه‌کان (لێره‌دا بازار) فۆرمێکن بۆ ئامانج و که‌ره‌سه‌کانی وه‌دی هێنانی مه‌به‌ستی ئه‌کته‌ر، له لایه‌کی دیکه‌وه که‌سێتی و ئۆرگانیزمی ئاکاری (جه‌سته‌ی فیزیکی) چۆنیه‌تی ئه‌کشیۆنی (عه‌مه‌لیاتی کردن) ئه‌م مامله‌یه دیاری ده‌کەن. ستروکتوور له روانگه‌ی پارسۆنسه‌وه قاعیده‌یه‌کی بنه‌ماییه بۆ رێکخستنی مامڵه‌کانی مرۆڤ له کۆمه‌ڵگا دا، که خۆی له بنسیستەمی کولتور و دامه‌زراوه دا ده‌بینێته‌وه. بە راڤەیەکی دیکە دەتوانین بڵێین؛ ئه‌لێمێنته بان تاکه‌که‌سییه‌کان، که له باری زه‌مه‌نی و مه‌کانییه‌وه له ئه‌کته‌ره‌کان مه‌زنتر و سه‌ربه‌خۆترن. ئه‌کته‌ر له روانگه‌ی پارسۆنسییه‌وه پێناسه‌یه‌که بۆ که‌سی مامله‌گه‌را و له‌هه‌مان کاتدا ئورگانیزمی ئاکاریی، کە به بۆچوونی پارسۆنس، که‌سێتی تاک دیاری ده‌کات و ده‌ری ده‌خات.
پرسی ئه‌کته‌ر/ ستروکتوور، به‌لای پارسۆنه‌وه خۆ خه‌ریک کردن به‌م پرسیاره‌وه‌یه که؛ تاک چۆن به کولتور و دامه‌زراوه‌کانه‌وه لینک ده‌درێت؟ ئه‌وه‌ی له‌م میانه‌یه‌دا تیشکی خراوه‌ته سه‌ر، چۆنیه‌تی کاریگه‌ری ستروکتوور له‌مه‌ڕ ته‌کووزکردنی تاک ده‌ر ده‌خات. ستروکتوور له ته‌یار کردنی چه‌مکی کۆمه‌لایه‌تی تاک دا ده‌ورێکی گرینگی هه‌یه و ئه‌م پرۆسه‌یه له رێگای نیهادینه کردن (institutionalization) و هه‌روه‌ها ئه‌نته‌رناڵزه‌یشنی[2] (internalisation) نۆرم و به‌ها کولتورییه‌کانه‌وه به‌رێوه ده‌چێت. به واتایه‌کی دیکه نۆرم و به‌ها کولتورییه‌کان له دوو لایه‌نه‌وه کاریگه‌ریان هه‌یه له ته‌یارکردنی ئه‌کته‌ر؛ له یه‌که‌مین حاڵه‌ت دا چۆنیه‌تی رۆڵی تاک له کۆمه‌ڵ دا دیاری ده‌کات (له خانه‌ی بنسیسته‌مه‌کانی کولتور و دامه‌زراوه‌اکان)، هه‌روه‌ها له دووهه‌م حاڵه‌ت دا واتاکانی که‌سێتی تاک له کۆمه‌ڵ دا ئینته‌رنالیزه ده‌کات (له خانه‌ی بنسیسته‌مه‌کانی که‌سێتی و ئورگانیسزمی ئاکارری). پرسی نیهادینه بوونی تاک به شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ پێوه‌ندی به گشت بنه‌ما موراڵی و ئاکارییه‌کانەوە هه‌یه که له دۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی دا به‌رهه‌م دێنه‌وه و، لە رێگای پرۆسه‌کانی راهێنان دا کاسایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤ چێ ده‌که‌ن و لە ئەنجام دا وه‌ک ئۆبژه له مامله‌ی ئه‌کته‌ره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا ره‌نگدانه‌وه‌یان ده‌بێت. ئه‌م پرۆسه‌یه له شێوازێکی گشتی تر دا خۆی له رۆڵی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵ دا پێناسه ده‌کات که بە شێوەیەکی گشتی تر له‌ژێر سریمه‌ی ستروکتوری کۆمه‌ڵایه‌تی دایه. پرسی ئه‌نته‌رنالیزه‌یشن پێوه‌ندی هه‌یه به چۆنیه‌تی پرۆسه‌ی به‌کۆمه‌ڵایه‌تی بوونی تاک له کۆمه‌ڵگادا. له‌وه‌ها دۆخێک‌دا پایه نۆرماتیڤه‌کانی کۆمه‌ڵ ده‌بن به به‌شێک له که‌سایه‌تی مامله‌گه‌رایانه‌ی تاک له کۆمه‌ڵگا دا. به گشتی پرسی “نیهادینه‌بوون” و “ئه‌نته‌رنالیزه کردن” دوو بنه‌مای سه‌ره‌کین له‌مه‌ڕ کاریگه‌ری ستروکتوور له‌سه‌ر ئه‌کته‌ر دا.
دارشتنێکی سیسته‌ماتیک، لە پێناو چێدایە؟
چەمکی سیسته‌م له رۆانگه‌ی پارسۆنسه‌وه بریتییه له به‌سراوه‌ییه‌کی لۆژیکی له نێوان بنسیسته‌مه‌کان دا، که پێکەوە پێناسه‌یەکی تۆکمه تر به ناوی کۆمه‌ڵگا کامڵ ده‌کەن. سنووره‌کانی ئه‌م بسراوه‌ییه به شیوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ دیاری ده‌کرێن، بەڵام بە شێوەیەکی رۆتینی، پاژه‌کانی ئەم بنسیستەمانە له رێگای مامله هه‌ڤبه‌ره‌کانه‌وه له پێوه‌ندیدان. واتە کولتور و دامەزراوەکان لە دەرەوەی ئیرادەی ئەکتەرە کۆمەڵایەتییەکان دا بوونیان هەیە. لە باری زەمەنییەوە لە ئێمە کۆن ترن و، لەباری تیۆریکیشەوە لە پێش ئێمەدا دامەزراون. کەواتە کولتور و دامەزراوەکان زەمینەیەکی فەراهەم کراون کە لە پێش ئێمەدا بوونیان هەبووە و، ئێمە وەک ئەکتەرە کۆمەڵایەتییەکان رۆڵیان تێدا دەگێڕین. لە لایەکی دیکەوە تاکە کانی کۆمەڵ لە رێگای ماملەکانیانەوە و کاردانەوەی هەڤبەری ماملەکانیان واتای گشتی “نەزمی کۆمەڵایەتی” کە پێناسەیەکی گشتییە بۆ چەمکی سیستەمی کۆمەڵایەتی، کامڵ تر دەکەن.
سەقمگیربوون و زندوویەتی کۆمه‌ڵگا، دەرنجامی ئەم بەستراوەییە کە لەسەرێدا هاتە بەرباس. سیسته‌مه‌کان له روانگه‌ی پارسۆنسه‌وه، رۆڵێکی گرینگ‌یان لەمەڕ رێکخستنی توخمە سه‌ره‌کی و هەروەها لاوه‌کییه‌کانی کۆمەڵگا دا دەبێت و، گشت پاژه‌کانی سیسته‌م – کە له به‌سراوه‌ییه‌کی هه‌ڤبه‌ردان – لەژێر سێبەری پرسی “نه‌زمی کۆمەڵایەتی” دا سەقامگیربوونی خۆیان مسۆگەر دەکەن. یه‌کێکی دیکه له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی که پارسۆنس له‌مه‌ڕ سیسته‌م باسی لێوه ده‌کات، پاوەجێ بوونی (ایستا) سیسته‌مه‌کانن. سیسته‌مه‌کان دیاردەیەکی سه‌قامگرتوون که دەبێ به ئارسته‌یه‌کی دیاری کراو دا و، به شێوه‌یه‌کی هه‌ڵسه‌نگێرانه له جووڵه‌دا بن. ئه‌وه‌ی له‌م میانه‌یه‌دا جێی سه‌رنجه به‌رده‌وام بوون و دۆخی پاوەجێ بوونی ئه‌م سیسته‌مانه‌یه که پارسۆنس ئاماژه‌یان پێده‌دات. سیسته‌مه‌کان خاوه‌ن ئاماده‌بوونێکی کۆنکرێتن که سه‌ره‌رای گۆران له بەشیکی ئەم سیستەمانە دا، پرسی سەقامگیری و مانەوەیان ناکەوێتە ژێر مەترسییەوە. کەواتە هه‌رچه‌شنه گۆڕان له چه‌ندایه‌تی ئه‌م سیسته‌مانه‌دا، کار لە چۆنایەتی ئەم سیستەمانە ناکەن و به‌رده‌وام ده‌بن. بە گشتی گۆڕان لە پاژە سەرەکی و لاوەکییەکانی ئەم سیستەمانە نابنە هۆی و گۆڕانێکی رادیکال له ستروکتوری گشتیدا، به‌ڵکه ئه‌م سیسته‌مانه وه‌ک چوارچێوه‌یه‌کی کۆنکرێت هه‌ر ده‌مێننه‌وه.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا پارسۆنس پرسی کولتور وه‌ک سه‌ره‌کیترین بنەما بۆ سیسته‌مه کۆمەڵایەتیەکان ره‌چاو ده‌کات و، ئه‌مه‌یش له راستیدا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ روانگه‌ی هۆمانیتی خۆی (هه‌مان سەرچاوە). به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ئایدیاله‌کان – که ره‌گیان له مێنتالیه‌تی مرۆڤ دا هه‌یه – به‌شێوه‌یه‌کی هێژمۆنیک له پێوه‌ندییه سروشتییه‌کانی مرۆڤ (تایبه‌تمه‌ندییه ئاژه‌ڵییه‌کانی مرۆڤ) دا به‌دی ده‌کرێن. مرۆڤ به‌لای پارسۆنسه‌وه هه‌بوونێکی میکانیکی نییه که وه‌ک هۆکارێکی سۆنگەیی (سببی) خۆی ده‌ربخات، به‌ڵکه مرۆڤ هه‌بوونێکی کولتورییه که به‌رهه‌م هێنه‌ری ئاراسته کۆولتوورییه‌کانه. هه‌ر له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه‌یه که پارسۆنس ده‌چێته نێۆ ریزی ره‌خنه‌گه‌رانی ماتریالیستی – که مرۆڤ وه‌ک چه‌مکێکی ماشینی پێناسه ده‌کەن. مرۆڤی پارسۆنسی زاده‌یه‌کی خۆماکی (غریزی)، ئازاد و شیاوی به‌هایه. مرۆڤ له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه، بەتەنیا هەر ئۆبژەیەکی ماتریاڵی نییە به‌ڵکه بوونەوەرێکی مەنتاڵێشە کە لە بنەڕەتدا چه‌مکێکی سەبژەکتیڤە بۆ ئۆرگانیزمی ئاکاری که له تێرمینۆلۆژی (ووته‌زایی) پارسۆنسدا به شێوه‌یه‌کی گشتی سەرنجی پێدراوە (هەمان سەرچاوە).
له دارشتنی تیۆری سیسته‌مه گشتییه‌کانی مامله‌دا، پارسۆن بنسیسته‌می کولتور له‌سه‌ره‌وه‌ی ئه‌وانی دی داده‌نێت که به شێوه‌یه‌کی گشتی گوزارشت له گرینگی ئه‌م ئه‌لێمێنته ده‌کات و، دیاردە مێنتاڵییەکانی وەک ئائین، باوەرە کولتورییەکان، خوو و خدە، راهاتەکان و هتد، وەک بەشێکی پێکهاتەیی و لەهەمان کاتیش‌دا گرینگی “کولتور” پێناسە دەکات. بە شیوەیەکی گشتی دەشێ ئەم بنسیستەمانە ئاوا راڤە بکرێن کە؛ سیستەمە ماملەییەکانی پارسۆنس خاڵی هەڵاواردنی نێوان دوو ئەلێمێنتی ماتریاڵی و مەنتالییە، کە بە شێوەیەکی گشتی سنوورەکانی نێوان ئەنێگیزە کولتوری و پێداویستییە ماتریاڵییەکان دیاری دەکەن. بە پێی قەناعەتە دێتەرمێنیستییەکانی پارسۆنس لەمەڕ کولتور، پرسی کولتور وەک میکانیزمێک بۆ “سیستەمە بڕواییەکان”ی کۆمەڵگا لە پێشەوەی بنسیستەمانی دیکەدا بەرجەستە دەبێتەوە. بە پێی بۆچوونی پارسۆنس، پرسی جیهانی ماتریالی یاخۆ بنسیستەمی ئابووری دەشێ قۆناغێک بێت بۆ چۆنیەتی چارەسەرکردنی پلانەکانی مرۆڤ، بەڵام لەمەڕ دارشتنی چۆنایەتی ماملەکانی مرۆڤ ئەم بنسیستەمانە ناتوانن ببن بە بنەما. ناسنامەی کۆمەڵگا، ستروکتوور و ماملە کۆمەڵایەتییەکان، رەگیان لە کولتور و بەها ئائینییەکان دا هەیە کە وەک “سیستەمێکی بڕوایی” لە فەزای مێنتالیەتی مرۆڤ دا چێ دەبن و بۆ هەمیشە دەمێننەوە. ئەم مێنتالیەتە دەتوانێ فۆرم بگۆڕێ، بەڵام لە کاراکتێر دا سێبەرێکی هەمیشەییە کە لە مرۆڤ جیا نابێتەوە.

بە پێی بۆچوونی پارسۆنس زانستی کۆمەڵایەتی دەبێ وەڵامدەری ئەم پرسیارە بێت کە؛ ئایا ئۆلگووە کۆمەڵایەتییەکان و ماملە هەڤبەرەکانی مرۆڤ، لە توانایاندا هەیە مرۆڤی سەربەست پەروەردە بکەن و ببنە سەرچاوەیەک بۆ مەجالە ئیرادەگەراییەکانی مرۆڤ؟ دیارە لە پیوەندی بەم پرسیارە سەرەکییەدا، پارسۆنس جەخت لەسەر تایبەتمەندییە عەقڵگەراییەکانی مرۆڤ ناکات کە لە فۆرمی پێناسەی عەقڵگەرایی ماکس وێبەر () دا هاتووە، عەقڵگەرایی وێبەری ئاماژە بە تایبەتمەندییە تاکگەراییەکانی مرۆڤی مۆدێرن دەکات کە گشت ماملە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر بنەمای خۆویستانە (egoistisk) و حسابگەرانە رێکدەخات. نەزمی کۆمەڵایەتی بەلای پارسۆنەوە لەسەر بنەمای پارادایمە کولتورییەکان چێ دەبێت کە راستەوخۆ خۆی لە چەمکگەلی ئه‌نته‌رنالزه‌یشێن و نیهادینە کردن دا دەبینێتەوە – لەوەها دۆخێکدایە کە نۆرم و بەها هاوبەشە کولتورییەکان شێوازی ماملەکانی مرۆڤ هەموار دەکەن و لە ئەنجامدا بڕستی هاوکاری نێوان تاکەکان فەراهەم دەکەن. ئەم رەوتە بە گشتی کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی ئەڵتەرناتیڤە ماملەییەکانی مرۆڤ دا دەبێت و دواجار کاردانەوەیان لەسەر نەزمی کۆمەڵایەتیش دەبێت. لە وەها دۆخێکدایە کە تاک بەردەوام خۆی لە رۆڵێکی کۆمەڵایەتی دا دەبینێتەوە کە ئەگەر خۆی لەگەڵ رێسا و چاوەروانییەکانی کۆمەڵگا دا بگونجێنێت ئەوا لەگەڵ پاداشی کۆمەڵایەتی بەرەوروو دەبێتەوە و، بە پێچەوانەکەی تووشی سزای کۆمەڵایەتی دەبێت کە ئەنجامەکەی تەریک مانەوەیە. بنسیستەمەکانی کولتور و دامەزراوە بە چەشنێک بەشێکی گرینگن لە دەزگای کۆنترۆڵی کۆمەڵایەتی. واتە بنسیستەمی کولتوری نیەتە دەروونییەکانی تاک کۆنترۆڵ دەکات و، بنسیستەمی دامەزراوە ئاکارە دەرەکییەکانی تاک کۆنترۆڵ دەکات. ئەمە ئاماژەیەکە بۆ چۆنیەتی سەقامگیر کردنی نەزمی کۆمەڵایەتی.
بەم شرۆڤەیە دەبینین کە ستروکتور لە دیاریکردنی گشت سیستەمە ماملەییەکانی مرۆڤ دا دەورێکی بنەمایی دەگێڕێت، بەڵام بە شیویەکی گشتی ئەم سیستەمانەیش لە خۆیاندا پێداویستییەکی تایبەت بەخۆشیان هەیە کە پێویستە زەمینەکانی ئەم پێداویستییانە هەموار بکرێن. ئەم پێداویستییانە لە دوو لایەنەوە بەرجەستە دەکرێنەوە؛ یەکەمیان لە سۆنگەی پێوەندی نێوان سیستەمە کۆمەڵایەتییەکان و ئاقاری کۆمەڵایەتی دا دەردەکەون و، دووهەمیان لە پیوەندی بەو فۆنکشیۆنانە دا بەرجەستە دەبنە کە لە نێو خوددی سیستەمەکان دا کارکردیان دەبێت. هەر لەم پیوەندییە دایە کە پارسۆنس باس لە چوار قۆناغی کارکردی دەکات کە بە فۆرمی (AGIL) ناسراوە.
فۆرمی (AGIL)
پیداویستییە کارکردییەکانی پارسۆنس لەمەڕ سیستەمە مامڵەییەکان، لەسەر بنەمای گریمانەیەک دارێژراوە کە راستەوخۆ پێوەندی بە رەوتی کارتێکەری هەرکام لەم سیستەمانە، هاوسەنگی، سەقامگیری و بەردەوام بوونی سیستەمەکۆمەڵایەتییەکان هەیە (Parsons, 1956). فۆرمی “ئاجیل” بە شیوەیەکی گشتی لەسەر بنەمای سیستەمە گشتییەکانی مامڵەکردن دا دامەزراوە، بەڵام لێرەدا پارسۆنس بە شێوازێکی پراگماتیکی بۆچوونەکانی خۆی لە قاڵبی تیۆری دەردەهاوێژێت و هەوڵ دەدات لە سۆنگەی فۆنکشیۆنالیستییەوە ئەم تیۆرانە بکات بە پێناسەیەکی پراکتیکی. فۆرمی “ئاجیل” لە راستیدا قاعیدەیەکە بۆ ئەرکە گشتییەکانی سیستەمی مامڵەکردن کە بە مەبەستی مانەوە پێویستە رەچاو بکرێن. “AGIL” کورتکراوەی چوار ئێلەمێنتی سەرەکی نێو فۆرمی ئاجیلە کە بریتین لە:
لە بنسیستەمی ئورگانیزمی ئاکاری دا | بەراوردی (تطبیق) | Adaption | A |
لە بنسیستەمی کەسێتی دا | مسۆگەر کردنی ئامانج | Goal attainment | G |
لە بنسیستەمی دامەزراوە دا | یەکدەست بوون (یکپارچگی) | Integration | I |
لە بنسیستەمی کولتور دا | شاراوەیی چۆنایەتی “بوون” | Latent pattern maintenance | L |
(Adaption)؛ یەکێک لە گرینگ ترین پێداویستییەکان بۆ سیستەمە کۆمەڵایەتییەکان، دابین کردنی سەرچاوەیەکی تۆکمە لەمەڕ سامانە مەنتاڵی و مادییەکانی کۆمەڵگایە کە دەبێ بەشێوەیەکی گونجاو لە نێو سیستەم دا دابەش بکرین. لەهەمان حاڵ‌دا سامانە مەنتاڵی و مادییەکان (بۆ نموونە تەکنۆلۆژیا و ئەلیتی نێو کۆمەڵ) بە شیوەیەکی بەرچاو لە دۆخی گۆڕاندان و پێویستە سیستەمە کۆمەڵایەتییەکان خۆیان لەگەڵ ئەم گۆڕانگارییانەدا بەراورد بکەن و لە ئەنجامدا خۆیان لەگەڵ دیاردە نوێیەکان دا بگونجێنن. سەرپەرشتی ئەم پێداویستییە دەکەوێتە ئەستۆی دامەزراوە ئابوورییەکان. بنسیستەمی ئورگانیزمی ئاکاری ئەرکی بە ئەنجام گەیاندنی ئەم بەراورد کردنانەی لە ئەستۆدایە کە بۆ نموونە لە رێگای وەبەرنانی بەرهەم و نیهادە خزمەتگوزارییەکانەوە ئەم مەجالە مسۆگەر دەکات. لێرەدا “سەرمایەی ئابووری” (پارە) وەک گرینگ‌ترین مێدیۆمی (واسطە) ئەم بن سیستەمانە دێتە ئەژمار.
(Goal attainment)؛ وەک پێشتر باس کرا کولتور لە دیاریکردنی ئامانج وەک مەبەستێکی سەرەکی بۆ مامڵەکانی مرۆڤ دەورێکی گرینگی هەیە. سیستەمە کۆمەڵایەتییەکانیش لە ژێر سریمەی وەها روانینێکدا ئامانجەکانی خۆیان دیاری دەکەن. بێگومان سیستەمە کۆمەڵایەتییەکان فرەچەشن و لەهەمان حاڵ‌دا ئامانجی فرەچەشن دێتە ئاراوە کە پێوەندی بە دۆخی تایبەتی هەرکام لەم سیستەمانە هەیە کە خاوەن پرۆژە و ستراتیژییەکی دیاری کراون. بۆ نموونە لە پێوەندی بە سیاسەت دا دەبینین کە بە مەبەستی پاراستنی یەکریزی، ماملەی جەماوەری و بەرێوەبەری کۆمەڵگا، حیزب یاخۆ دەوڵەت پلاتفۆرم و پلانی سیاسی خۆی دادەرێژێت. پرۆژە و ستراتیژییە سیاسییەکان هەمیشە خاوەن ئامانجێکی تایبەتن کە بە شێوەیەکی گشتی ئەلیتەکان لە راپەراندی ئەم ئەرکەدا دەوری سەرەکیان دەبێت (بنسیستەمی کەسێتی) و، دواجار سەرپرشتیاری سەرەکی ئەم پێداویستییە دەکەویتە ئەستۆی حکومەتەوە. ڵێرەدا “دەسەڵات” گرینگ‌ترین مێدیۆمی بنسیستەمی کەسێتی دێتە ئەژمار.
(Integration)؛ فۆنکشیۆنی یەکدەست کردن بە شێوەیەکی راستەوخۆ پێوەندی بە یاسا بنچینەییەکانی نێو دامەزراوەکانەوە هەیە کە بە شێوەیەکی رێکخراوەیی و بە مەبەستی تەبایی و هاوئاهەنگی کردن لە پیناو چالاک بوون لە ئورگانەکاندا، لەسەر ئەکتەرەکان دەچەسپێندرێن. لەم سۆنگەوە بنسیستەمی دامەزراوە ئەرکی جێبەجێ کردن و هاوئاهەنگی و کۆنترۆڵ کردنی پێوەندی نێوان تاقم و گروپەکانی نێو سیستەمە کۆمەڵایەتییەکانیانی دەکەوێتە ئەستۆ. بنسیستەمی دامەزراوە لە هەوڵی رێکخستنی پیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندایە کە خۆیان لە فۆرمی جڤات و ناوەندە کولتوری، بازرگانی، مەدەنی، ئائینی و هتد دا دەبیننەوە و، گرینگ‌ترین مۆتیڤی ئەم بنسیستەمانە هێشتنەوە و پارێزگاری کردنی پابەندبوون و بەسراوەیی ئەم سیستەمانەن. لێرەدا پرسی بڕشت (influence) وەک هێزێکی مەعنەوی و کاریگەر، گرینگ‌ترین مێدیۆمی ئەم بنسیستەمانە دێتە ئەژمار.
(Latent pattern maintenance)؛ کولتور سەرچاوەیەکی سەرەکییە بۆ پرسی لاتێنت (پاڵنەرە شاراوەکان). کاتی باسی لاتێنت دێتە ئاراوە، ئاماژەیە بە “سیستەمێکی بڕوایی” کە لەنێو کۆمەڵگادا باوە و، لەباری زەینییەوە خاوەن کۆدێکی کولتوری هاوبەشە کە گشت دامەزراوەکان بە یەکەوە پێوەند دەداتەوە و لە ئەنجامدا ناسنامەیەکی کۆمەڵایەتی یاخۆ کولتوری بەرهەم دەهێنێت. ئەم ناسنامە کۆمەڵایەتییە لە بەرهەمهێنانەوە و هەروەها پێوەندانەوەی (ارتباط) نۆرم و بەها جێکەوتووەکانی کۆمەڵگا لەگەڵ جیهانبینی کۆمەڵ دا دەورێکی باڵای دەبێت. بە شێوەیەکی گشتی لاتێنت لە پێوەندی بە دوو پرسی گرینگ لەمەڕ کۆنترۆڵ و پاراستنی سیمبولەکاندا بەرجەستە دەبێتەوە؛ واتە کۆنترۆڵی کێشە دەروونییەکانی ئەکتەرە کۆمەڵایەتییەکان کە لە ئەستۆی بنەما پەروەردەییەکانی کولتور دایە و، هەروەها پاراستنی نموونە ئاکارییەکانی مرۆڤ کە بەشێکی گرینگە لە ئەرکی دامەزراوەکان. هەر لەم پێوەندییەدایە کە پارسۆنس باس لە زەرورەتی بەرهەم هێنانی ئەنگێزە دەکات. ئەنگێزە پاڵنەرێکی گرینگە لەمەڕ وەئەستۆ گرتنی رۆڵی کۆمەڵایەتی. لە لایەکی دیکەوە پارسۆنس وەک سووپاپێکی دڵنیاکەرەوە، باس لە دابین کردنی میکانیزمێک دەکات بۆ بەتاڵکردنەوەی زەختە دەروونی و دۆخە ناکامەکانی ئەکتەرەکان. لێرەدا پرسی پاڵپشتە نۆرمی و بڕواییەکان وەک گرینگ‌ترین ئەنگێزەی بنسیستەمی کولتور دێتە ئەژمار کە بە شوەیەکی گشتی نیهادگەلی وەک خێزان، ئائین، سیستەمی پەروەردە و هتد ئەم بەرپرسیاریەتە دەگرنە ئەستۆ.
درێژەی هەیە
تێبینی: ئاماژە و سەرچاوەکان لە دوایین بەشی ئەم بابەتە دا دێن.
[1] له‌راستیدا پارسۆنس باس له چه‌مکی “چڤات” یان “کۆمه‌ڵه” (Society) ده‌کات، به‌ڵام ئۆکڤۆگ له کتێبه‌کی خۆیدا ( Moderne Sosiologisk Teori; 2008) به هێندێ تێبینییه‌وه سوود له چه‌مکی “دامه‌زراوه” وه‌رده‌گرێت و، پێی وایه چه‌مکی چڤات له شرۆڤه کردنی ئه‌م بن سیسته‌مه‌دا کاراییه‌کی روونی نییه. به‌ڵام چه‌مکی دامه‌زراوه له روانگه‌ی ئۆکڤۆگه‌وه، ئاماژه‌یه به چۆنیه‌تی رۆڵێ تاک له کۆمه‌ڵگادا که له رێگای رێکخراوه و دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌کانه‌وه ده‌رده‌که‌ون. به واتایه‌کی دیکه دامه‌زراوه چوارچێوه‌یه‌کی مۆدێڕن تره له‌مه‌ڕ باری چۆنایه‌تی مامله سیسته‌ماتیکه‌کانی ئه‌کته‌رانی کۆمه‌ڵایه‌تی. به پشت به‌ستن به لۆژیکی باسه‌که‌ی ئۆکڤۆگ و، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که یه‌کێک له سه‌رچاوه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م بابه‌ته خوێندنه‌وه‌ی ئۆکڤۆگ له‌مه‌ڕ پارسۆنسه، منیش له‌م بابه‌ته‌دا که‌ڵک له چه‌مکی دامه‌زراوه وه‌رده‌گرم.
[2] ئه‌نته‌رنالزه‌یشێن چه‌مکێکی زانستییه که له کۆمه‌ڵناسی و هه‌روه‌ها سایکۆلۆژی دا ده‌کاری دێنن. ئه‌م چه‌مکه باس له پرۆسه‌یه‌کی درێژخایه‌ن ده‌کات له‌مه‌ڕ دارشتن و به‌هێزکردنی بیر و باوه‌ر، نۆرم و به‌هاکان به‌لای تاکه‌کانه‌وه، دیاره ئه‌م پرۆسێسه له پێوه‌ندی به ئاکاره موراڵییه‌کانه‌وه ده‌کار ده‌کرێت. به شیوه‌یه‌کی گشتی ئه‌نته‌رنلازه‌یشێن پرۆسه‌یه‌کی په‌روه‌رده‌ییه که گروپ یان کۆمه‌ڵگا له دیاری کردنی چواه‌چێوه‌یه‌کی ره‌فتاری و بیر و باوه‌ری دا ده‌وریان هه‌یه و له رێگای هێژمۆنیای گروپی و کولتورییه‌وه ئه‌م باوه‌رانه له‌سه‌ر تاک ده‌چه‌سپن. یه‌که‌م قۆناغه‌کانی راهاتنی تاک له کۆمه‌ڵگا دا فێر بوون و په‌سه‌ند کردنی نۆرم و به‌ها باوه‌کانی کۆمه‌ڵگایه و ئه‌م پرۆسه‌یه له درێژخایه‌ن دا ده‌بێت به به‌شێکی گرینگ له ستروکتووری بیرکردنه‌وه و قه‌ناعه‌ت پێهێنانی تاکه‌کان له کۆمه‌ڵگا دا. پێچه‌وانه‌ی ئه‌م چه‌مکه وته‌زای ئێکسته‌رنالزه‌یشن (Externalization) بریتییه له ده‌رهێنان یاخود هاوردنی باوه‌ڕ و نۆرم به‌ها کان له ده‌ره‌وه‌ی خود و جێگیر کردنیان له ئاکاری که‌سێتی دا.