كاتێ هه‌ڵوێستی وڵاتانی رۆژئاوا له‌هه‌مبه‌ر رێژیمی ئێران ره‌ژد تر ده‌بێ و بازنه‌ی گه‌مارۆ ئابوورییه‌كان ته‌نگ تر ده‌بن، پرسی «گۆڕینی رێژیم[1]»یش زیاتر دێته سه‌ر زاران. هه‌ڵبه‌ت وڵاتانی رۆژئاوا نكۆڵی له‌وه ده‌كه‌ن كه ئامانجیان گۆڕینی رێژیم بێ و زیاتر باس له گۆڕینی ره‌فتاری رێژیم ده‌كه‌ن، به‌ڵام رێژیمی ئێران له‌و ته‌نگاوییه‌دا هه‌وڵ ده‌دا پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ئیده‌عایه بسه‌لمێنێ و سه‌رنجی رای گشتی بۆلای به‌ندێكی ئه‌ساسنامه‌یی ده‌بات كه ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌تان له سیاسه‌تی نێوخۆیی وڵاتان قه‌ده‌غه ده‌كا و هه‌روه‌ها هه‌ستی ناسیۆنالیزمی ئێرانیش به‌م كاره ده‌هارووژێنێ. ئه‌م تاكتیكه به پێی رێساكانی دیپلۆماسی ده‌توانێ كارتێكی فشار بێ له به‌رامبه‌ر گوشاری وڵاتانی رۆژئاوا، بۆ نموونه سه‌دام، به‌شار ئه‌سه‌د، قه‌زافی و… له حاند زه‌ختی بایكۆت و گه‌مارۆ ئابووریه‌كان، په‌نایان بۆ وه‌ها تاكتیكێك بردووه.
ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانیش راسته‌وخۆ له‌م هه‌رایه تێوه‌ده‌گلێن و پرسی گۆڕینی رێژیم به‌لایه‌نه‌وه زۆر له جاران ره‌ژدتر ده‌بێ و، له ئاكامدا مه‌ودای سیاسی و فكرییه‌كانیان زیاتر كه‌لێنی تێده‌كه‌وێ. به پێی ئه‌زموون بینیومانه كه له وه‌ها دۆخێك‌دا، ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی به‌سه‌ر سێ به‌ره‌دا دابه‌ش ده‌بن: به‌ره‌ی دڵخۆش، به‌ره‌ی هه‌ڵوێست و به‌ره‌ی بێده‌نگیی. ئه‌م ره‌وه‌نده ده‌رخه‌ری راستییه‌كی تاڵه كه؛ فاكتۆری ده‌ره‌كی، به‌تایبه‌ت ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی رۆژئاوا، گرنگترین فاكتۆره بۆ هه‌ر چه‌شنه گۆڕانێك له ئێران دا! هه‌ڵبه‌ت به‌ره‌ی هه‌ڵوێست كه دژی سیاسه‌تی گۆڕینی رێژیمن، باس له كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی وه‌ك پوتانسییه‌ڵێكی به‌هێز بۆ گۆرانی دۆخی سیاسی ئێران ده‌كه‌ن و زیاتر داكۆكی له مێتۆدی نه‌رم ده‌كه‌ن. باسی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی خۆی هه‌ڵگری شرۆڤه‌یه‌كی تایبه‌ته كه له‌م وتاره‌دا مه‌جالی نییه، به‌ڵام كارایی و پانتای كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له ئێران به‌راده‌یه‌ك نادیار و ئیده‌ئالیستیانه‌یه كه زیاتر وه‌ك كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌هه‌می ده‌چێ و روون نییه تا چه‌ند ده‌توانێ خاڵی وه‌رچه‌رخان بێ له ئێران دا. له لایه‌كی دیكه‌وه به‌ره‌ی هه‌ڵوێست هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك ناده‌ن به‌ده‌سته‌وه و دیاریش نییه كه كاریگه‌ریی و پێوه‌ندی ئه‌وان به كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه‌وه تا چه‌نده و چۆنه. له كه‌س شاراوه نییه كه دۆخی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ئێران زۆر ناسه‌قامگیره و سروشتییه كه پرسی گۆرینی رێژیم له وه‌ها دۆخكێدا زیاتر فۆكووسی له‌سه‌ر بێ و ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانیش خوێندنه‌وه‌ی خۆیان بۆی هه‌بێ. خوێندنه‌وه‌ی حیزبی هه‌رچییه‌ك بێ و هه‌ر چۆنێ بێ، خوێندنه‌وه‌یه‌كی مانیفێستیانه‌یه كه به پێی هه‌ڵوێستی حیزب دیاری ده‌كرێ. به‌ڵام خوێندنه‌وه‌ی ئاماری و توێژینه‌وه مه‌یدانییه‌كان عه‌ینی ترن و ئێمه ناچارین زیاتر پشت به‌وان ببه‌ستین. هه‌ڵبه‌ت له سیسته‌مێكی ئه‌منییه‌تی و داخراوی سیاسی‌دا ده‌ستراگه‌یشتن به ئامار و ده‌ره‌نجامی توێژینه‌وه مه‌یدانییه‌كان زۆر زه‌حمه‌ته، به‌ڵام له كێشه‌ی باڵه ناكۆكه‌كانی رێژیم‌دا جاروبار لێفه له‌سه‌ر هه‌تیوان لاده‌درێ و به‌شێك له‌و به‌ڵگانه له میدیاكاندا رووماڵ ده‌كرێن و، به پێی ئه‌و ئامارانه ئێمه پتر دڵنیا ده‌بینه‌وه كه قه‌یرانی ئێران له ئێستادا پرسی گۆرین یا نه‌گۆڕینی رێژیم نییه، به‌ڵكه «هه‌ره‌سی مه‌ده‌نییه[2]».
گه‌ڕان به دوای تێگه‌یشتن له هۆكاره‌كانی هه‌ره‌س، به‌شێكی گرنگه له مێژووناسی دا. كاتێ بۆ نموونه سه‌یری سنووری ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆری رۆم[3]ده‌كه‌ین، ده‌بینین به‌شێكی گه‌وره‌ی جیهانی له‌خۆ گرتووه، به‌ڵام له قۆناغێكدا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته مه‌زنه وه‌ها ده‌پووكێته‌وه كه دواتر له هیچ شوێنێكی نه‌خشه‌ی جیهاندا نایدۆزینه‌وه. به دڵنیاییه‌وه هیچ توێژه‌رێكی ژیر پێی وانییه ده‌سه‌ڵاتیش وه‌ك دیارده سروشتییه‌كان ماوه‌ی به‌سه‌ر ده‌چێ و له ئه‌نجامدا تووشی نه‌مان دێ، چوونكه ده‌سه‌ڵات هه‌ر فۆرم نییه به‌ڵكه سیسته‌میشه و گشت سیسته‌مه‌كان له توانایاندا هه‌یه به پێی دۆخی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ئاپدایت ببنه‌وه و له پارادایمێكه‌وه به‌ره‌و پارادایمێكی نوێ بچن به بێ ئه‌وه‌ی سیسته‌م تووشی هه‌رس بێت. فۆنداسیۆنی سیسته‌م به راده‌یه‌ك پته‌وه كه ته‌نانه‌ت گۆڕینی رێژیمه‌كانیش نابێته هۆی هه‌ره‌س هێنانی، به‌ڵكه رژیمی نوێ له‌سه‌ر هه‌مان سیسته‌م داده‌مه‌زرێته‌وه كه رژیمی پێشووتری له‌سه‌ر دامه‌زراوه.بۆ نموونه ئینقلابی ئێران گۆڕانێكی ئه‌وتۆی له سیسته‌مدا پێك نه‌هێنا به‌ڵكه گۆران به‌سه‌ر فۆرمی ده‌سه‌ڵاتدا هات.

كۆی ئه‌و پارامێترانه‌ی كه توێژه‌ران له‌مه‌ڕ هه‌ره‌سی شارستانه‌یه‌ت و ئیمپراتۆرییه‌كان دیاری‌یان كردووه زۆرن، له هێندێ نموونه‌دا ئه‌و پارامێترانه رۆڵێكی سه‌ره‌كییان هه‌یه و له هێندێ نموونه‌ی دیكه‌دا رۆڵی لاوازیان هه‌یه. پرۆفیسۆر جه‌رید دایمۆند له كتێبی «هه‌ره‌س[4]»، باس له ركوودی ئابووری، نه‌خۆشی، شه‌ری درێژماوه، رووداوی ژینگه‌یی (لافاو، ئاگركه‌وتنه‌وه و وشكه‌ساڵی)، ئۆلیگاریشی، ناكارامه‌یی رێبه‌ر، ناكۆكییه نێوخۆییه‌كان، گه‌نده‌ڵی، عه‌داڵه‌ت و نایه‌كسانی ده‌كا كه له هه‌ره‌س هێنانی زۆربه‌ی شارستانیه‌ته‌كاندا رۆڵیان هه‌بووه. ئه‌مانه‌ی كه باس كران هۆكاری هه‌ره‌س نین به‌ڵكه ئیندێكسه‌كانی هه‌ره‌س بوون كه ده‌كرێ له جیهانی مۆدێرنیشدا هه‌بن و ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌كانیش تووشی قه‌یران بكه‌ن. به‌ڵام هۆكاری هه‌ره‌س به بۆچوونی دایمۆند، چۆنایه‌تی مامله‌كردنی ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگایه له‌گه‌ڵ ئیندێكسه‌كانی هه‌ره‌س دا. یه‌كێك له خاڵه سه‌رنج راكێشه‌كان له‌م كتێبه‌دا ئه‌وه‌یه كه هه‌م لای ده‌سه‌ڵات و هه‌م له كۆمه‌ڵگادا «ئیراده‌یه‌ك» نامێنێ بۆ چاره‌سه‌ریی و له ئاكامدا سیسته‌م به‌سه‌ر هه‌موویاندا ده‌رووخێ. مه‌به‌ستی دایمۆند له نه‌بوونی ئیراده‌ی چاره‌سه‌ریی هه‌ر ناكارامه‌یی نییه به‌ڵكه چاو قونجاندنه. ده‌سه‌ڵات وه‌ها چاوپۆشی له ئیندێكسه‌كانی هه‌ره‌س ده‌كا كه ته‌نانه‌ت زۆرجار هه‌ست ده‌كه‌ین بۆی گرنگ نییه كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و هه‌ڵدێر بچێ. هه‌ڵبه‌ت نكۆڵی كردن به‌و مانایه نییه كه قه‌یرانه‌كان نه‌بینێ و بۆی گرنگ نه‌بێ، به‌ڵكه بێ مه‌تمانه‌یی وه‌ها سیسته‌ماتیك ده‌بێ و ئایدیالۆژی ده‌سه‌ڵات وه‌ها بروكراتیزه ده‌كرێ كه مه‌جالی كرده‌وه‌ی سیاسی له كۆمه‌ڵگادا نامێنێ. له وه‌ها دۆخێك‌دا ده‌سه‌ڵات به‌ره‌و ئولیگاریشی ده‌چێ و رۆڵی كۆده‌نگی و به‌شداربوون له‌به‌ر چاو ناگرێ. كۆمه‌ڵگاش له سیسته‌مێكی داخراوی سیاسی‌دا ئیراده‌ی چاكسازی نامێنێ و هه‌میشه چاوێكی له ده‌سه‌ڵاته بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان. كاتێ ده‌سه‌ڵات چاوی له‌حاند ئیندێكسه‌كانی هه‌ره‌سدا قوونجاند، چاو قوونجاندنی هاوڵاتیانیش ئاسایی ده‌بێ.
به پێی ئه‌و ئیندێكسانه‌ی ئاماژه‌یان پێ كرا و به به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ ئه‌و ئامارانه‌ی له ناوه‌نده‌كانی ئاماری ئێران كه‌وتوونه به‌ر ده‌ست، ئێران له دۆخی هه‌ره‌سی مه‌ده‌نی دایه و ته‌نیا كۆڵه‌كه‌ی نیزامی رایگرتووه. وه‌ك باس كرا بۆ هه‌ره‌سی مه‌ده‌نی ده‌بێ ئیندێكسه‌كانی هه‌ره‌س و هۆكاره‌كانی هه‌ره‌س له ئارادا بن. سه‌باره‌ت به ئیندێكسه‌كانی هه‌ره‌س، ئاماره‌كان زۆر به راشكاوی باس له قه‌یرانی ژینگه، گه‌نده‌ڵی، هه‌ژاری، ئولیگاریشی، مودیریه‌تی ناكارامه، تێچووه‌كانی شه‌ری درێژماوه‌ی رێژیم له‌گه‌ڵ جیهان، بێكاری، نایه‌كسانی، عه‌داڵه‌ت و… له ئێران‌دا ده‌كه‌ن. له‌مه‌ڕ هۆكاری هه‌ره‌سیش ته‌نانه‌ت راگه‌یاندنه فه‌رمییه‌كانی رێژیمیش گله‌یی له بێ ئیراده‌یی حكوومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ریی ئه‌و ئیندێكسانه ده‌كه‌ن و پێیان وایه حكوومه‌ت چاوی به‌سه‌ر گشتیاندا قوونجاندووه. سه‌باره‌ت به فاكتۆری كۆمه‌ڵگا وه‌ك هۆكاری هه‌ره‌س، توێژینه‌وه و رێپۆرتاژه‌كان باس له لاوازبوونی هومێدی كۆمه‌ڵایه‌تی، په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژی، دابه‌زینی مه‌تمانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ڵكشانی رێژه‌ی خه‌مۆكی ده‌كه‌ن كه ده‌توانێ ئێران به‌ره‌و سوونامییه‌كی مه‌ده‌نی پاڵ پێوه‌نێت. ئه‌م دۆخه وه‌ها عه‌ینی و واقعییه كه نوخبه و خه‌ڵكانی ده‌سترۆشتوو چی دیكه وڵاته‌كه‌یان به شوێنێكی گونجاو نازانن بۆ ژیان و له ئاكامدا بیرۆكه‌ی هه‌ڵاتن بۆ هه‌نده‌ران رووی له زیاد بوونه.

بۆ ئه‌وه‌ی باشتر له ره‌هه‌نده‌كانی سوونامی مه‌دنی تێبگه‌ین پێویست ده‌كا سه‌رنجێكی زیاتر به سێندرۆمێكی هه‌مه‌گیر بده‌ین كه له‌م وتاره‌دا وه‌ك «خۆ-خۆری مه‌ده‌نی» پێناسه‌ی ده‌كه‌م. مه‌به‌ست له خۆخۆری مه‌ده‌نی ئاراسته‌یه‌كی گه‌نده‌ڵییه كه رووی له خۆیه‌تی. كاتێ كاربه‌ده‌ستانی حكوومی، له رێگای رانتی حكوومیی و به به‌رچاوی هاوڵاتیانه‌وه خه‌ریكی هه‌ڵووشینی سه‌رمایه‌ی وڵاتن و رۆژ نییه ماراتۆنی ئیختلاس و دزی ركوودی تازه‌ی میلیاردی نه‌شكێنێ، هاوڵاتیان له بازنه‌یه‌كی به‌رته‌سك تر دا و له رێگای ئیحته‌كار و ده‌نگۆی ئابوورییه‌وه، كۆنترۆڵی بازار به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن و خه‌ریكی هه‌ڵووشینی ده‌سمایه‌ی هاوڵاتیانن. به‌ڵام سێندرۆمی خۆخۆری به پێی ئاماره‌كان هه‌ر له‌نێو توێژی كاسبكاراندا نییه به‌ڵكه په‌ره‌ی سه‌ندووه و گه‌یشتۆته توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا كه بۆته هۆی له‌بارچوونی هومێدی كۆمه‌ڵایه‌تی. له هه‌ڵوێست و شرۆڤه‌ی به‌شێكی به‌رچاو له نوخبه، چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، وه‌ها سێندرۆمی خۆخۆری به رۆتین كراوه كه زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌توانین سنووری نێوان ئۆپۆزیسیۆن و پۆزیسیۆن بدۆزینه‌وه. ئه‌م توێژه گله‌یی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره كه بۆ مسۆگه‌ركردنی به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و ئینتمای حیزبی خه‌ریكی ململانه‌یه‌كی نامه‌شرووعن كه له درێژماوه‌دا به قازانجی مانه‌وه‌ی رێژیمه. هه‌ڵمه‌تی ماس-دیسكۆرسی ئه‌م توێژه له شه‌قامی گشتیدا، نه‌ك هه‌ر خزمه‌تی به سامانی رۆشنبیریی نه‌كردووه به‌ڵكه ده‌ركه‌وته‌كه‌ی بۆته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی «زانیاری ناته‌با[5]» و له ئه‌نجامدا به‌رچاوگه‌یه‌كی گه‌ش بۆ كۆمه‌ڵگا نه‌ماوه و به‌م كاره خه‌ڵكی ئێرانیان تووشی فه‌وبیای ئایه‌نده كردووه. ئه‌و شته‌ی كه ئه‌مرۆ خه‌ڵك لێی ده‌ترسن و وه‌ك هه‌ره‌شه سه‌یری ده‌كه‌ن ئیندێكسه‌كانی هه‌ره‌س نین به‌ڵكه ئه‌و داهاتووه‌یه كه نوخبه‌ی ئێرانی بۆی وێنا كردووه (سێبه‌ری شه‌ر، چاره‌نووی سووریه، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئێران و هتد). كاتێ زانیاری ناته‌با باڵ به‌سه‌ر ویژدانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاگایی واقعیدا ده‌گرێ، سروشتییه كه دردۆنگی وه‌ك دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌ره بستێنێ.
دیارده‌ی دردۆنگی ریتمی هه‌ره‌سی مه‌ده‌نی له كۆمه‌ڵگادا خێرا تر ده‌كا. ئاماره‌كان به شێوه‌یه‌كی سه‌رسامهێنه‌ر باس له دڕدۆنگی كۆمه‌ڵگا له حاند گشت فاكتۆره‌كانی گۆڕان ده‌كه‌ن. مه‌به‌ست له فاكتۆره‌كانی گۆران؛ فاكتۆری ده‌روونی و فاكتۆری ده‌ره‌كین. له‌هه‌مبه‌ر فاكتۆری ده‌روونی؛ خه‌ڵكی ئێران به گوومانه‌وه سه‌یری جووڵه رێفۆرمیستییه‌كان ده‌كه‌ن، چوونكه تا دێ مه‌ودای زیاتر له‌گه‌ڵ داخوازییه واقعییه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌گرن. له لایه‌كی دیكه‌وه كاتێ بزاڤه ئیعترازییه‌كان رادیكاڵ تر ده‌بن هه‌جمه‌ی رشاندنی زانیاریی ناته‌با له راگه‌یاندنه‌كاندا به دژی به‌رنامه‌ی گۆڕینی رێژیم ده‌ست پێ ده‌كا و به چاوی گوومانه‌وه سه‌یری ئیمكانی رێكخستن و راپه‌رینی هاوڵاتیان ده‌كرێ. كه باس له فاكتۆری ده‌ره‌كی ده‌كرێ، ده‌بێ دوو ره‌هه‌ند له‌به‌ر چاو بگرین: یه‌كه‌م؛ سیاسه‌تی «تێڵا و گێزه‌ر»ی وڵاتانی رۆژئاوایه كه خه‌ڵك زیاتر تووشی دردوونگی ده‌كه‌ن. دووهه‌م؛ چالاكانی سیاسی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن كه له ئه‌مرۆی ئێران‌دا نه‌ك ده‌رفه‌ت نین به‌ڵكه گرفتن. یه‌كێك له گرفته سه‌ره‌كییه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی له ماوه‌ی ئه‌م چل ساڵه‌دا ئه‌وه‌یه كه هێشتا نه‌یانتوانیوه له‌سه‌ر ئه‌وله‌وییه‌ته‌كان[6]رێككه‌ون. هه‌ڵبه‌ت پێكهاتن له‌سه‌ر ئه‌وله‌وییه‌ته‌كان پێویستیی به دیالۆگێكی دێمۆكراتیك هه‌یه كه به داخه‌وه له ره‌فتاری ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی‌دا به‌دی ناكرێ. ئه‌جندای ئۆپۆزیسیۆن كه‌متر پراگماتیك و وه‌ك نه‌ریتێكی هه‌میشه‌یی ئایدیالۆژیكه. حه‌ساسییه‌ت و هه‌ڵوێستی سیاسی به‌شێكی زۆر له لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئێران له‌مه‌ڕ دیارده‌ی ترامپیزم، كه‌پرێكی ئاسوده‌ی بۆ رێژیم هه‌ڵداوه كه به دوور له هه‌جمه‌ی رۆشنگه‌ری پشوو بدا، له كاتێكا گشت فاكته‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه مانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی له خۆیدا هه‌ره‌سی مه‌ده‌نییه. كاتێ پرسی گۆڕین یاخۆ نه‌گۆڕینی رێژیم ده‌بێته كێشه‌ی سه‌ره‌كی نێوان ئۆپۆزیسیۆن، له راستیدا ماناكه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئیراده‌یه‌ك له ئارادا نه‌ماوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری و كۆمه‌ڵگا ناچاره له حاند ئۆپۆزیسیۆنیشدا چاو بقونجێنێ، پشت له داهاتوو بكا و روو له رابردوو بژی، له شه‌قامه‌كانی قووم، تاران و شیرازدا چاو بۆ تراویلكه‌یه‌كی نوستالۆژیك بگێرێ و هاواری مردووان بكا (ره‌زاشای په‌هله‌وی).
[1]regime change
[2]Civil Collapse
[3]٢٧ سال پێش زایین هه‌تا ١٤٥٣ی دوای زایین
[4]Diamond Jared (2005), «Kollaps, Hvordan samfunn går under eller overlever», Norsk utgave, Spartacus forlag AS, 2013.
[5]Cognitive dissonance
زانیاری ناته‌با تیۆرییه‌كی ساكۆلۆژییه و بۆ پێناسه‌كردنی نموونه‌یه‌كی سترێس ده‌كار ده‌كرێ كه پێوه‌ندی به فره‌زانیاریی دژ به‌یه‌ك هه‌یه. كاتێ مرۆڤ بۆ تێگه‌یشتن له ناكامییه‌كانی ژیان تووشی چه‌ند زانیاری و پێشمه‌رجی جیاواز و دژ به یه‌ك ده‌بێ، ناهێمنی و ناهومێدی دایده‌گرێ و له ئاكامدا نازانێ چۆن له‌گه‌ڵ واقعه‌عیه‌ته عه‌ینییه‌كانی ناكامیی به‌ره‌وروو بێته‌وه، دردوونگی و شه‌رم دوو نموونه‌ن بۆ كارتێكه‌ری زانیاری ناته‌با له‌سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵ.
[6]Preference
وەڵامێک بنووسە