ئەم لینکەی یووتوب کە لەبەر دەستتاندایە دەقی سیمینارێکە لەسەر “خوێندن و نووسین بە زمانی دایک” کە ژووری تێلێگرامی بۆ رۆژهەڵات ئامادەی کردووە.
خوێندن و نووسین بە زمانی دایک
لەم سیمینارەدا سەرەتا پێناسەیەکی کورت بۆ “زمانی دایک” دەکرێ. دواتر بە کورتی باس لەو بەیسە فکرییانە کراوە کە گرنگی بە دیاردەی زمان دەدەن. ئەم بەیسانە بریتین لە بەیسی فەلسەفی زمان، بەیسی مێژوویی زمان، بەیسی ساختاری زمان، بەیسی سیاسەتی زمانی، بەیسی کۆمەڵناسی زمان و بەیسی سایکۆلۆژی زمان. هەڵبەت بەیسەکانی سیاسەتی زمانی و کۆمەڵناسی زمان و سایکۆلۆژی زمان چوونکە پێوەندیان بە ناورۆکی سیمینارەکە هەبوو زیاتر تەرکیزی لەسەر کراوە.
دواجار لە بەشی کۆتایی ئەم سیمینارە دا هەوڵ دراوە گرنگی خوێندن و نووسین بە زمانی دایک زیاتر بەرجەستە بێتەوە و گرنگی ئەم دیاردەیە لە روانگەی پیاژە و ڤیگۆڤێسکی؛ واتە دۆخی کاتالیکی زمان بێتە بەر باس و بە تایبەت باس لە هەماهەنگی نێوان زمانی دەروونی و زمانی دەرەکی واتە زمانی سۆز و زمانی ئەندێشە کراوە.
لە کۆتاییدا داوای لێبووردن دەکەم کە لەچەند شوێن دا کێشەی تەکنیکی بۆ من پێش هات و نەمتوانی گشت برگەکان تۆمار بکەم و بۆیە بەداخەوە لە هێندێ شوێن دا بەحسەکە پچراوە، بەڵام وابزانم زۆر کاریگەری لەسەر نێوەرۆک و پەیامی بەحسەکەم نەبووبێ. هەڵبەت ئەم سیمینارە بەشێکە لە توێژینەوەیەکی من لەسەر زمانی دایک.
وەڵامێک بنووسە