له‌سه‌ر دیارده‌ی شۆرش و ده‌ركه‌وته‌كانی شۆرش زۆر كوتراوه و ته‌نانه‌ت كاری مه‌یدانیی زۆریشی بۆ كراوه. له‌گشت توێژینه‌وه‌كاندا پێوه‌ندییه‌كی ماندار له نێوان دیارده‌ی شۆرش و دیارده‌ی گرژیدا ده‌بیندرێ و له ئاكامدا خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌تی بۆ كراوه. ئه‌گه‌ر دیارده‌ی گرژی له به‌ستێنی عه‌ینی و واقعی خۆێیدا تاوتوێ نه‌كرێ، بێگوومان غه‌درێكی گه‌وره له ماهیه‌تی شۆرش ده‌كرێ. زیاتر بخوێنەرەوە “په‌یامێك پڕ به قوڕگی مانگرتن”
هه‌ره‌سی مه‌ده‌نی
كاتێ هه‌ڵوێستی وڵاتانی رۆژئاوا له‌هه‌مبه‌ر رێژیمی ئێران ره‌ژد تر ده‌بێ و بازنه‌ی گه‌مارۆ ئابوورییه‌كان ته‌نگ تر ده‌بن، پرسی «گۆڕینی رێژیم[1]»یش زیاتر دێته سه‌ر زاران. هه‌ڵبه‌ت وڵاتانی رۆژئاوا نكۆڵی له‌وه ده‌كه‌ن كه ئامانجیان گۆڕینی رێژیم بێ و زیاتر باس له گۆڕینی ره‌فتاری رێژیم ده‌كه‌ن، زیاتر بخوێنەرەوە “هه‌ره‌سی مه‌ده‌نی”
وێنه‌كانی سه‌ر تاقهكهمان
ئه‌و ساڵانه وێنه‌كان گشتیان ره‌ش و سپی بوون و دیوار و تاقی ماڵه‌كه‌مان پڕ بوون له‌و وێنانه. یه‌كێ له وێنه‌كان وێنه‌ی بابه‌حاجی بوو. له وێنه‌كه‌دا وه‌ك فۆته ئێحرامێكی سپی له خۆی هاڵاندبوو، وێنه‌ی كه‌عبه‌ش له پشت سه‌رییه‌وه بوو، ده‌سته‌كانی زیاتر بخوێنەرەوە “وێنه‌كانی سه‌ر تاقهكهمان”
باسی «وتووێژ» و چه‌ند تێبینییه‌ك!
باسی وتووێژ له نێوان چوار حیزبی كوردستانی و رێژیمی ئێران – له كاتێكا به‌شێك له‌م حیزبانه به بۆنه‌ی سی ساڵه‌ی تیرۆری دوكتوور قاسمووی شه‌هید، خۆیان بۆ چالاكیی سیاسی به مه‌به‌ستی مه‌حكوم كردنی رێژیمی ئێران ئاماده ده‌كرد – بۆ جارێكی دی هاته رۆژه‌ڤه‌وه. زیاتر بخوێنەرەوە “باسی «وتووێژ» و چه‌ند تێبینییه‌ك!”
خوێندن و نووسین بە زمانی دایک
ئەم لینکەی یووتوب کە لەبەر دەستتاندایە دەقی سیمینارێکە لەسەر “خوێندن و نووسین بە زمانی دایک” کە ژووری تێلێگرامی بۆ رۆژهەڵات ئامادەی کردووە.
خوێندن و نووسین بە زمانی دایک
“بزاڤی مەدەنی، بزاڤێکی شوناسخواز”
دیداری حەوتوو
“بزاڤی مەدەنی، بزاڤێکی شوناسخواز”
میوانی بەرنامە : رزگار ئەمین نەژاد نووسەر و توێژەری کۆمەلایەتی – نۆروێژ
سپاس بۆ کاک رەحمان سەلیمی و ستافی کورد کاناڵ بۆ رەخساندنی ئەم دیدارە.
“بزاڤی مەدەنی، بزاڤێکی شوناسخواز”
مووشەک تێگرتن لە “ئەوانی تر”
لە گشت شرۆڤەکان کە لە کانسێپتی نێوخۆیی‌دا ئاماژەیان بەم رووداوانە کردووە، پرسی کورد لە خانەی “خۆ بوون” و لە کانسێپتی دەرەکیشدا پرسی کورد لە خانەی “ئەوانی تر” کە هێندێ جار لە تێگێشتنێکی ئاپارتایدانەش نزیک بوون، شرۆڤە کراوە. کەوایە پرسی کورد لە هەر دوو کانسێپتدا دیاردەیەکە کە دەبێ بە شێوەیەکی سەربەخۆ ئاوڕی لێبدرێتەوە.
زیاتر بخوێنەرەوە “مووشەک تێگرتن لە “ئەوانی تر””
ئومێد لە گەمەی سیاسەت دا
پێناسە کردنی ئومێد لە کۆنتێکستی سیاسەتدا نە کارێکی ئاسانە و نە ئاساییە، چونکە سیاسەت لە گۆشەنیگای ئەفلاتوونییەوە هەمان کارکردی ئومێدی هەیە. سیاسەت رووی پراکتیکی ئومێدە، واتە ئەگەر خەون و ئاواتەکانمان لە هەناوی ئومێد دا گیانیان بە بەردا دەکرێ، ئەوا سیاسەت رێگای کردەوەیی کردنیان دیاری دەکا. زیاتر بخوێنەرەوە “ئومێد لە گەمەی سیاسەت دا”
بنەماکانی تێگێشتن لە ناسیۆنالیزم
بنەماکانی تێگێشتن لە ناسیۆنالیزم
وتووێژی وریا رەحمانی لەگەڵ رزگار ئەمین نژاد؛ نووسەر و توێژەری کۆمەڵایەتی
ژووری تێلێگرامی “بۆ رۆژهەڵات” ئەم وتووێژەی ئامادە و پێشکەش کردووە.
مەرگی سیستەم
لە پێوەندی لەگەڵ ئینقلابی ١٣٥٧ی ئێران دا
ئەمساڵ ٣٩ ساڵ بەسەر ئینقلابێکدا تێدەپەرێ کە لە گۆشەنیگای جیاوەزە خوێندنەوەی بۆ کراوە و باس لە زەمینەکانی سەرهەڵدانی کراوە. رەنگە هیچکام لەم خوێندنەوانە دەرەنجامێکی رازیکەرانە نەدەن بە دەستەوە، زیاتر بخوێنەرەوە “مەرگی سیستەم”
خەونەکانی بەر باران
ساڵان چیرۆکەکانیشمان بە خەونەوە دەستی پێدەکرد. کاکە مەم لە خەوندا عاشقی زین بوو، بەڵام خەونەکەی زین بە نیوەچڵی کۆتایی هات بۆیە مەم لە خەو هەستا. خواش زۆرجار دەچووە خەونی پێغەمبەرەکان و قسەکانی خوا بە زمانی خەون دەگێشتە ئیماندارەکان. جارجار خواش دێتە خەونی ئێمە. خەونە خێرەکان خەونی خوایین، بەڵام خۆی پیشانمان نادا، قسەش ناکا، لە شوێنێکی خەونەکانمان هەیە و نییە. زیاتر بخوێنەرەوە “خەونەکانی بەر باران”
یادی یەڵدا و کڵاشێکی خوێناوی
کڵاشە خوێناوییەکی شەوی یەڵدا و دووکەڵ و بۆکرۆز و وێرانییەکانی بەردرگای قەڵای دێمۆکرات، تەعبیر لە قوڵاییەکی سادە دەکەن کە زۆر جار بە چاوخشاندنێک بە پەنایاندا تێپەڕ دەبین و هەستێکی کاتی بەلامانەوە جێ دەهێڵن و، روانینە عەینییەکانی ئێمە تەنیا کۆپییەکی کەمرەنگی لێ هەڵدەگرێتەوە. بەڵام نوسخەی ئورجیناڵی ئەم وێنەیە لە ویژادانی کۆمەڵایەتی و ناسنامەی کەسێتی ئێمەدا دەمێنێتەوە و لەم نیهانخانەیەدا دەبێت بە چرۆی سەرهەڵدانی هاوارێکی نوێ بۆ ئازادی و دادپەروەری. زیاتر بخوێنەرەوە “یادی یەڵدا و کڵاشێکی خوێناوی”