ئومێد لە گەمەی سیاسەت دا


پێناسە کردنی ئومێد لە کۆنتێکستی سیاسەتدا نە کارێکی ئاسانە و نە ئاساییە، چونکە سیاسەت لە گۆشەنیگای ئەفلاتوونییەوە هەمان کارکردی ئومێدی هەیە. سیاسەت رووی پراکتیکی ئومێدە، واتە ئەگەر خەون و ئاواتەکانمان لە هەناوی ئومێد دا گیانیان بە بەردا دەکرێ، ئەوا سیاسەت رێگای کردەوەیی کردنیان دیاری دەکا. زیاتر بخوێنەرەوە “ئومێد لە گەمەی سیاسەت دا”

بنەماکانی تێگێشتن لە ناسیۆنالیزم


بنەماکانی تێگێشتن لە ناسیۆنالیزم

وتووێژی وریا رەحمانی لەگەڵ رزگار ئەمین نژاد؛ نووسەر و توێژەری کۆمەڵایەتی

ژووری تێلێگرامی “بۆ رۆژهەڵات” ئەم وتووێژەی ئامادە و پێشکەش کردووە.

مەرگی سیستەم


لە پێوەندی لەگەڵ ئینقلابی ١٣٥٧ی ئێران دا

ئەمساڵ ٣٩ ساڵ بەسەر ئینقلابێکدا تێدەپەرێ کە لە گۆشەنیگای جیاوەزە خوێندنەوەی بۆ کراوە و باس لە زەمینەکانی سەرهەڵدانی کراوە. رەنگە هیچکام لەم خوێندنەوانە دەرەنجامێکی رازیکەرانە نەدەن بە دەستەوە، زیاتر بخوێنەرەوە “مەرگی سیستەم”

یادی یەڵدا و کڵاشێکی خوێناوی


کڵاشە خوێناوییەکی شەوی یەڵدا و دووکەڵ و بۆکرۆز و وێرانییەکانی بەردرگای قەڵای دێمۆکرات، تەعبیر لە قوڵاییەکی سادە دەکەن کە زۆر جار بە چاوخشاندنێک بە پەنایاندا تێپەڕ دەبین و هەستێکی کاتی بەلامانەوە جێ دەهێڵن و، روانینە عەینییەکانی ئێمە تەنیا کۆپییەکی کەمرەنگی لێ هەڵدەگرێتەوە. بەڵام نوسخەی ئورجیناڵی ئەم وێنەیە لە ویژادانی کۆمەڵایەتی و ناسنامەی کەسێتی ئێمەدا دەمێنێتەوە و لەم نیهانخانەیەدا دەبێت بە چرۆی سەرهەڵدانی هاوارێکی نوێ بۆ ئازادی و دادپەروەری. زیاتر بخوێنەرەوە “یادی یەڵدا و کڵاشێکی خوێناوی”

دیپلۆماسیی ئاژاوە و هێژمۆنیای جەنگسالاران


دیپلۆماسیەتی ئاژاوە ئەگەر توانیویەتی کۆسپ بخاتە سەر رێگای گەشەسەندوویی کۆمەڵگای مەدەنی لە ئێران، ئەوا توانیویەتی دەستێکی باڵای هەبێ لە شێواندنی سەقامگرتوویی و ئیفلیج کردنی کۆمەڵگای مەدەنی لە دەرەوەی سنوورەکانیشی. ئەم ئەجیندایە پێمان دەڵێ کە رێژیم ئامادە نابێ بچێتە نێو پرۆژەی مۆدێرنیزاسیۆنی دیپلۆماسی کە ئاکامی “دەوڵەتی خۆشبژێوی” و پابلیک دیپلۆماسی لێدەکەوێتەوە، بەڵکە بە هەموو شێوەیەک هەوڵ بۆ بەهێزکردنی مۆدێلی “دەوڵەتی زێرەڤان” دەدا و لەم میانەیەدا هێژمۆنیای جەنگسالاران تاکە میکانیزمێکە کە رێژیم بە هێندی دەگرێ. زیاتر بخوێنەرەوە “دیپلۆماسیی ئاژاوە و هێژمۆنیای جەنگسالاران”

دیمانەی کولتوور و ئەدەب: تەوەری چیرۆک


وەك ئاشكرایە ژانری چیرۆك چونكە پەیوەندییەكی بنەڕەتی بە هونەری گێڕانەوەوە هەیە، بۆیە ژانری چیرۆك لە زۆربەی ژانرەكانی دیكەی نووسیندا بوونی هەیە. ئاخر لە ژیان خۆی چیرۆكێكی درێژە، یان ئەگەر بەڕوانگە ئایینیەكانەوە لە ژانری چیرۆك بڕوانین، ئەوە ژیان بە سەفەرێكی كورت دەچوێنن. دیارە ژیانی هەر یەكێكیشمان بۆ خۆی چیرۆكە، بۆیە لە چیرۆك لە زۆربەی ژانرەكانی دیكەی ئەدەبیاتدا هەیە و هەندێك ژانر تەنانەت بەبێ ڕەگەزی چیرۆك ناتوانێت بژیت. بۆ نموونە: كام شانۆنامە هەیە ڕەگەزی چیرۆكی تێدا نەبێت؟ ئایا دەچێت بیرەوەریی بنووسینەوە و ڕەگەزی چیرۆك بوونی نەبێت؟ ئایا كام ڕۆمان هەیە خوێنەر بەر چیرۆك نەكەوێت؟ ئاخر زۆرجاران شیعرێكی كورتیش چیرۆكێكی درێژی لە هەناوی خۆیدا هەڵگرتووە. كەواتە دەپرسین: چیرۆك چییە؟ زیاتر بخوێنەرەوە “دیمانەی کولتوور و ئەدەب: تەوەری چیرۆک”

گەل لە کۆنتێکستی دێمۆکراسی دا


 

لەم سەردەمەدا قسەکردن لە دێمۆکراسی بە واتای مانا تەرکیبییەکەی “دێموس – کراسیا” باوی نەماوە چوونکە خوێندنەوەی هاوچەرخ لەمەڕ دوو چەمکی “دەسەڵات” و “گەل” زۆر ئینتەزاعی تر بۆتەوە. تێگێشتنی ئێمە لە چەمکی ئاڵۆزی دەسەڵات و هەروەها مانای سەبجەکتیڤی گەل، جیاوازییەکی زۆری هەیە لەگەڵ تێگێشتنی خەڵکی یۆنانی کۆن.
زیاتر بخوێنەرەوە “گەل لە کۆنتێکستی دێمۆکراسی دا”

دیداری تایبەت: هەڵسەنگاندنی ئاکامی هەڵبژاردنی ١٣٩٦


دیداری تایبەت: هەڵسەنگاندنی ئاکامی هەڵبژاردنی ١٣٩٦
میوانەکان:
د.کوێستان گادانی (مامۆستای زانکۆ و ئەندامی کۆمیسیۆنی پارێزگاری لە پەیرەوی نێوخۆی حدک)
رزگار ئەمین نژاد (نووسەر و کارناسی کۆمەڵایەتی)
پێشکەشکار: وریا رەحمانی
کامێرا و ئامادەکردن: سەعید باختە
کورد کاناڵ

سیمیناری: “سێدارە، هێمایەک بۆ نەهێشتنی چارەسەری”


سیمیناری: “سێدارە، هێمایەک بۆ نەهێشتنی چارەسەری”

بە بۆنەی ٧٠ ساڵەی لە سێدارەدانی پێشەوا قازی محەمەد و هاورێیانی، لە ١٠ی خاکەلێوەی ١٣٢٦ی هەتاوی.

رکوودی سیاسی


رکوودی سیاسی لەخۆیدا مەترسی نییە، چوونکە هەر دیاردەیەکی کاتیی، تا ئەو کاتەی رێگای چارەسەریی بۆ هەبێ، شانسی دەربازبوونیشی هەیە. بەڵام یەکێک لە مەترسییەکان بۆ سەر رکوودی سیاسی، بەهێزکردنی رەوتی ئاکسیۆماتیکە کە لەم وتارەدا هاتە بەر باس و هەروەها داننەنان بە رکوود و دابەزینی ئاستی تۆلێرانسی نیهادە سیاسییەکانە لەهەمبەر رەخنەگرتن دا. ئەم دۆخە نەک هەر یارمەتی بە دەربازبوون لە رکوود نادا بەڵکە زەمینەی قەیران و دواتر شکستی سیاسی بۆ نیهادە سیاسییەکان خۆش دەکا. زیاتر بخوێنەرەوە “رکوودی سیاسی”

هۆلوکاستی شەستەکان


 

کوشتاری زیندانیانی سیاسی لە ساڵی ٦٧ دا هەر جینایەت نەبوو، بەڵکە پرۆسەیەکی نۆرماڵ بوو کە دەبوایە سیستەم بەباشی تەواوی بکا. زیگمۆند باومان مافی خۆی بوو ئەگەر دەیگوت: کاتێ سەدام لەبەر چاوی جیهاندا بە هەزاران کوردی کیمیاباران دەکرد و، خەڵکی تامیر بە پانەوە ژینۆساید دەکران، دڵنیا بووم کە ئێمە لە رەهەندە کارەساتاوییەکانی هۆلوکاست تێنەگێشتوین و ئیدەی هۆلوکاست خاشەبڕ نەکراوە. بەراستی کەیسی هۆلوکاست چۆن دادەخرێ لە کاتێکدا دیالێکتیکی حەرام عەقڵی مودێڕن تووشی چالنج دەکا؟ زیاتر بخوێنەرەوە “هۆلوکاستی شەستەکان”

دیاردەی رەخنەی دەروون پارادایمی


ئەم وتارە هەوڵدەدا بە شرۆڤەیەکی کۆگنێتیڤانە ئاوڕ لە دیاردەی رەخنەی “دەروون پارادایمی” بداتەوە کە دوو جار رۆڵی چارەنووسسازی لە مێژووی حدک دا هەبووە. بۆ ئەوەی زەمینەی مژارەکە هەموارتر بێ، سەرەتا هەوڵدەدەم باسێکی کورت لەمەڕ “ماهیەت” و زەروورەتی حیزب بەگشتی بکەم. دواتر “کارکرد” یاخۆ فۆنکسیۆنەکانی حیزبی سیاسی بخەمە بەرباس و، دواجار باس لە کارایی رەخنەی “دەروون پارادایمی” وەک پێشمەرجێکی گرنگ بۆ چالاک کردنی نیهادە سیاسییەکان بکەم.

زیاتر بخوێنەرەوە “دیاردەی رەخنەی دەروون پارادایمی”

Create a website or blog at WordPress.com

سەرەوە ↑

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: