ئه‌و ساڵانه وێنه‌كان گشتیان ره‌ش و سپی بوون و دیوار و تاقی ماڵه‌كه‌مان پڕ بوون له‌و وێنانه. یه‌كێ له وێنه‌كان وێنه‌ی بابه‌حاجی بوو. له وێنه‌كه‌دا وه‌ك فۆته ئێحرامێكی سپی له خۆی هاڵاندبوو، وێنه‌ی كه‌عبه‌ش له پشت سه‌رییه‌وه بوو، ده‌سته‌كانی زیاتر بخوێنەرەوە “وێنه‌كانی سه‌ر تاقهكهمان”
خەونەکانی بەر باران
ساڵان چیرۆکەکانیشمان بە خەونەوە دەستی پێدەکرد. کاکە مەم لە خەوندا عاشقی زین بوو، بەڵام خەونەکەی زین بە نیوەچڵی کۆتایی هات بۆیە مەم لە خەو هەستا. خواش زۆرجار دەچووە خەونی پێغەمبەرەکان و قسەکانی خوا بە زمانی خەون دەگێشتە ئیماندارەکان. جارجار خواش دێتە خەونی ئێمە. خەونە خێرەکان خەونی خوایین، بەڵام خۆی پیشانمان نادا، قسەش ناکا، لە شوێنێکی خەونەکانمان هەیە و نییە. زیاتر بخوێنەرەوە “خەونەکانی بەر باران”
لە ئاسمان نزمتر
کوتی؛ “برۆ… مەیتەکەی بێنەوە. هەر لێرە، لە حەوشەکەی خۆمان دەیشارینەوە. کەس نازانێ” کوتم؛ “چۆن کەس نازانێ، دار و دیوار بووە بە چاو. لێیگەڕێ دایە، خۆ ئەو قەت نەیزانی حەسانەوە چییە! دەبا هەر لەو شوێنەی بەخاکیان سپاردووە، ئارام بگرێ.” دەستی گرتم و بەو چاوە کزانەی وەها لە چاوەکانم راما کە لە تاوی دڵم وەک گەڵای دارەکانی حەوشەکەمان هەڵوەری.
کچە چاوهەنگوینییەکە
کە گەڕایەوە بۆ ماڵی باوکی، بۆکڕووز و بۆنی سووتانێکی لەگەڵ خۆیدا هێنا کە تا ئەم ساڵانەش هەرکەسێک بەم گەڕەکەدا تێدەپەڕی دەیگووت؛ “ماڵی کێ بوو سووتا؟” دوارۆژەکانی کۆتایی خۆێندنی ساڵ، مامۆستاکان خۆمانەتر و کراوەتر دەبوون و، نێوانیان لەگەڵ ئێمەشدا گەرمتر. مامۆستاکەمان کوتی: “ژیان وەک کۆچ وایە و، مرۆڤەکان وچانی سەر رێگان. هەرکام لەم مرۆڤانە بیرەوەرییەک دەکەن بە دیاری بۆ ناو جانتای کۆچەکەمان. هێندێ لەم بیرەوەریانە لە یەکەم وچانی سەر رێ دادەنێن و لەبیریان دەکەین، هندێکیش هەتا چەند وچان لەگەڵمان دێن، بەڵام هێندێ بیرەوەری هەن کە تا دوا پشووی ئەم کۆچە بەکۆڵمانەوەن.”
زیاتر بخوێنەرەوە “کچە چاوهەنگوینییەکە”
سێوەکانی هەڵوەرین!
هەموومان لە بێدەنگی دا و لەبن نمە نمی ئەو بارانە پاییزییەوە سەیری کابرای دوکەڵمان دەکرد. دایکم وشک هەڵاتبوو. هەستم دەکرد ئێستا بیر لەو هەمووە فرمێسکانەی دەکاتەوە کە بەسەر ئەم خاکەدا رشتبووی. ئیتر دڵە گەورەکەی شکا! کاس ببوو. بە بێ جووڵە لەو گۆڕە راما بوو کە ئیتر بەردە سپییەکانی لەسەر نەماون. چاوەکانی لەو شوێنە حاسیە ببوون. رەنگە لەمەودا غەریبی خاکێک بکەن بۆ گریان.
ئاودیوبوون
له قرچه قرچی گه‌رمای دوانیوه‌رۆدا بوو که سێبه‌رێک خۆی به ماڵی ئێمه‌دا کرد. باوکم وه‌ک چۆله‌که‌یه‌کی هه‌راسان که له گه‌رمای هاویندا بۆ سێبه‌رێک ده‌گه‌ڕێ، به‌ره‌وپیری چوو. له نێوراست حه‌وشه‌دا تۆقه‌یان کرد و له‌سه‌ر لێواری حه‌وزه‌که دانیشتن. له په‌نجه‌ره‌که‌وه سه‌یرم ده‌کرد. پیاوێکی ریش سپی بوو. له‌و پیاوانه‌ی که له حکایه‌ته‌کانی نه‌نکمدا نموونه‌ی زۆر بوو. سه‌رم له په‌نجه‌ره‌که هێنایه ده‌ر به‌ڵکه قسه‌کانی ببیستم، به‌ڵام ده‌نگی کابرای سێبه‌ر هێنده نزم بوو که ناهومیدی کردم. بینیم ده‌ستی به‌ره‌و شاخه‌که راده‌داشت و باوکیشم به حه‌په‌ساوییه‌وه سه‌یری ده‌کرد.
داڵغه‌ی پاسارییه‌ک
خوایه گیان فرمێسکی دروست کرد تا خه‌ڵک بزانن مرۆڤ ئه‌گریت. ئه‌ی له دایکم! ئه‌گه‌ر ئه‌و فرمێسکه ده‌نک کریستاڵییانه‌ی تۆ نه‌بوایه، کێ ده‌یزانی به‌دیار منه‌وه داده‌نیشتیت و ده‌گریای. ها پێم بڵی بزانم، کێ ده‌یزانی؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌نکه فرمێسکانه نه‌بوونایه، خه‌ڵك چیان ده‌وت؟ وایانده‌زانی خهلفاویت و به‌دیار منه‌وه حه‌په‌ساوی.
خه‌وزڕان
سه‌راپام له ئاره‌قه‌دا خووسابوو، که خۆم له باوه‌شی دایکمدا بینییه‌وه. سه‌رم به سینگییه‌وه نابوو. بیرم ده‌هاته‌وه که شه‌وانێکی زۆر هه‌ر له‌و باوه‌شه گه‌رمه‌یدا به‌خه‌به‌ر ئه‌مامه‌وه. ئه‌و کات خه‌وم ئه‌هات، به‌ڵام حه‌زم ئه‌کرد نه‌خه‌وم و بزانم دایکم تا که‌ی من له باوه‌شیدا رائه‌ژێنێ. منداڵیکی لاسار نه‌بووم، ره‌نگه ئه‌مه‌ویست به ئازاردانی دایکم باری خۆشه‌ویستی خۆم له لای ئه‌و هه‌ڵسه‌نگێنم.
زه‌رده‌په‌ڕان
په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌م به‌ره‌و رۆژئاوا ده‌روانێ. ئێواران ئه‌و کاتانه‌ی تیشکی زه‌رده‌په‌ڕ به‌ره‌به‌ره روناکایی ژووره‌که‌م به‌ره‌و ره‌نگێکی مه‌یله‌و نارنجی ده‌باته‌وه، دڵم داده‌گیرێ. ئه‌م دڵته‌نگییه زۆر له‌مێژ نییه که داڵده‌م ده‌دات. ره‌نگه چه‌ند مانگیک بێ، به‌ڵام له‌م چه‌ند مانگه‌دا، گشت ئێواره‌یه‌ک هه‌ست به دڵته‌نگی ده‌که‌م. کاتێ دوا تیشکی خۆر لهکهلهپۆی رۆژئاواڕا به نیو ژووره‌که‌مدا بڵاو ده‌بێته‌وه، چاوه‌روانییه‌کی بێهوده به‌ره‌و په‌نجه‌ره‌که‌م ده‌باته‌وه. زیاتر بخوێنەرەوە “زه‌رده‌په‌ڕان”