دیداری تایبەت: هەڵسەنگاندنی ئاکامی هەڵبژاردنی ١٣٩٦
میوانەکان:
د.کوێستان گادانی (مامۆستای زانکۆ و ئەندامی کۆمیسیۆنی پارێزگاری لە پەیرەوی نێوخۆی حدک)
رزگار ئەمین نژاد (نووسەر و کارناسی کۆمەڵایەتی)
پێشکەشکار: وریا رەحمانی
کامێرا و ئامادەکردن: سەعید باختە
کورد کاناڵ
رۆشنبیریی دیاردەیەکی مێژووییە!
لەگەڵ گەڕانەوەی (پێرەمێرد) لە ئەستەنبوڵەوە، بنەمای ڕەوتێکی ڕۆشەنگەری لە شەقامی کوردی‌دا چێ دەبێت. هاندانی گەل بۆ دەرچوون لە خورافە و نەزانپەرستی بەشێک بووە لە پڕۆژەی کاری ڕۆشنبیرانی ئەو سەردەمە کە تەنانەت لە شیعری شاعیران‌دا ڕەنگی داوەتەوە و ڕەمزی ڕزگاری و بەختەوەری خەڵکیان لە پەنابردن بۆ عیلم و … زیاتر بخوێنەرەوە “رۆشنبیریی دیاردەیەکی مێژووییە!”
پێکهاتەی زمان بەشێکە لە لایەنی دیاردەشوناسی
وشە لەخۆیدا خاوەن پوتانسییەل و کۆدێکی ماناییە کە خوێنەر و بە تایبەتی وەرگێر لەکاتی شکاندنی ئەم کۆدانەدا (decoding) لەمەبەستی نووسەری دەقەکە نێزیک دەکاتەوە (بەرهەنگاری واتایی). کاتێ ئێمە لە دەقێکدا تووشی وشەکان دەبین، قەرار نییە کارکردی ئەم وشانە بەس چێ‌کردنی وێنەیەک بێ لە زەینی ئێمەدا، بەڵکە ئەم وشانە و چۆنیەتی دەکارکردنیان، لەگەڵ جیهانی بیرکردنەوەی نووسەردا ئاشنامان دەکات. ئەوە ماوەتەوە بڵیم کە وشە لە کۆنتێکستەوە سەردەردێنێ و، ئەمە کۆنتێکستەکانن کە کارمان لێ دەکەن.
درێژەی دیمانەکە زیاتر بخوێنەرەوە “پێکهاتەی زمان بەشێکە لە لایەنی دیاردەشوناسی”
ته‌وه‌ر؛ کاریگه‌ری خۆپێشاندانه‌کانی باشوور له‌سه‌ر حیزبەکان‌و بزووتنه‌وه‌ی کورد له ئێران
ئه‌م خۆپێشاندانانه چۆن و چەندە کاریگه‌ری له‌سه‌ر حزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان داده‌نێت؟ لایه‌نه پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤەکانی ئه‌م خۆپێشاندانانه له‌سه‌ر حزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات و بزووتنه‌وه‌ی سیاسی کوردستان له ئێران چی دەبن؟
له به‌شی یه‌که‌می ئه‌م ته‌وه‌ره‌دا رزگار ئەمین نژاد کۆمه‌ڵناس و ئەندامی ئەنجوومەنی قەڵەمی کوردستانی ئێران، شه‌هین شه‌هلایی راگه‌یه‌ندکار و چالاکی بواری ژنان و جه‌لیل ئازادیخواز ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان به‌شدارن و له‌مباره‌وه ده‌دوێن.
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، قه‌یران و هه‌وڵی رزگاربوون
ئه‌م بزاڤه له هه‌موو ده‌فرایه‌تییه‌کی (زه‌رفییه‌ت) ئارایی سوود وه‌رده‌گرێ تا بوونی خۆی نیهادینه بکات و له ئه‌نجامدا کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی گوتاری باڵاده‌ست بهێنێ که ئیراده‌ی خوا و ویلایه‌ت ده‌خاته سه‌رووی مافی هه‌ڵبژاردنی گه‌ل. وه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تی سوڤیه‌تی پێشوو، “ئیدوارد شواردنازه” ئاماژه‌ی پێدا: ” آینده ازآن آزادیست”. ئه‌مه دوورنمای بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نییه.
زیاتر بخوێنەرەوە “رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، قه‌یران و هه‌وڵی رزگاربوون”
پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری له‌ئێران
که‌ره‌سه‌ی هه‌ڵبژاردن له مامه‌ڵه‌ی سیاسه‌تی ئیجراییدا ده‌ورێکی کاریگه‌ری هه‌یه. ئێستا جێی خۆیه‌تی پرسی ده‌نگدان وه‌ک لۆبییه‌کی کارامه به‌کار بێنێ به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی سیسته‌می ئیجرایی و قانوونی وڵات به‌ره‌و داوای خه‌ڵک مه‌عتوف بکاته‌وه و، رژیم بخاته به‌رده‌م گوشارێکی عمومی له به‌رانبه‌ر داوا سیاسی- کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌هه‌نگی و ئابوورییه‌کانی.
هومێد یان ناهومێد بوون گرفتی کۆمه‌ڵگا نین. گرفتی کۆمه‌ڵگا “حه‌قیقه‌ت” ه.
راسته ناهومێدی له لای من مانایه‌کی فراوانتری هه‌بوو. ئه‌و ناهومێدییه‌ی که توشی ئێمه ببوو ته‌نانه‌ت هومێده‌که‌شی ره‌هه‌ندێکی فه‌لسه‌فی نه‌بوو. ناهومێد بوون له لای من ئه‌وه نه‌بوو که بۆچی سه‌رکه‌وتن له ئارادا نییه، به‌ڵکه ئه‌وه بوو که بۆ چی مرۆڤ تا به ئه‌و راده‌یه ته‌حقیر ده‌کرێ. من تۆم خۆش ناوێ یان به واتایه‌کی دیکه من تۆم ناوێ، قه‌بووڵت ناکه‌م و تۆ راست نیت، باشه بۆ ده‌بێ پیلانی تێداچوونی تۆ تاکه رێگای ره‌د کردنه‌وه‌ی تۆ بێت؟
زیاتر بخوێنەرەوە “هومێد یان ناهومێد بوون گرفتی کۆمه‌ڵگا نین. گرفتی کۆمه‌ڵگا “حه‌قیقه‌ت” ه.”