بەرگژەکانی بەردەم بەستنی کۆنگرە


ئەگەر ئەمرۆ و لە داهاتووشدا توێژەرانی سیاسی و مێژوو، بیانهەوێ خوێندنەوەیەکی ئۆبژەکتیڤ و بەڵگەمەند بۆ دۆخی کورد لە ئێران بکەن، ناتوانن چاوپۆشی لە کارکرد و مێژووی خەباتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بکەن. زیاتر بخوێنەرەوە “بەرگژەکانی بەردەم بەستنی کۆنگرە”

خۆپیشاندانەکانی ئێران و کوردستان


کوردکاناڵ – بەرنامەی تایبەت – خۆپیشاندانەکانی ئێران و کوردستان

میوانی بەرنامە: رزگار ئەمین نژاد، توێژەری کۆمەڵایەتی

پێشکەشکار: عەلی رەزا رەحیمی (عەلی لەیلاخ)

راپەرینی خەڵک بە دژی گرانی بێنزین


وتووێژی راستەوخۆی تەلەڤیزیۆنی NRT سەبارەت بە راپەرینی خەڵک بە دژی گرانی بێنزین

رۆڵی ژنان لە خەباتی ناتوندوتیژی دا


٢ی ئۆکتۆبێر لە لایەن رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە وەک رۆژی رێزلێنان لە خەباتی ناتوندوتیژی دیاری کراوە. بۆ ئەم مەبەستە بەرنامەی تەلەفیزیۆنی «هەنگاو» لە کوردکاناڵ و لە رێگای سکایپەوە، وتووێژێکیان لەگەڵ من کرد.

زیاتر بخوێنەرەوە “رۆڵی ژنان لە خەباتی ناتوندوتیژی دا”

خوێندن و نووسین بە زمانی دایک


ئەم لینکەی یووتوب کە لەبەر دەستتاندایە دەقی سیمینارێکە لەسەر “خوێندن و نووسین بە زمانی دایک” کە ژووری تێلێگرامی بۆ رۆژهەڵات ئامادەی کردووە.

خوێندن و نووسین بە زمانی دایک

زیاتر بخوێنەرەوە “خوێندن و نووسین بە زمانی دایک”

“بزاڤی مەدەنی، بزاڤێکی شوناسخواز”


دیداری حەوتوو
“بزاڤی مەدەنی، بزاڤێکی شوناسخواز”
میوانی بەرنامە : رزگار ئەمین نەژاد نووسەر و توێژەری کۆمەلایەتی – نۆروێژ
سپاس بۆ کاک رەحمان سەلیمی و ستافی کورد کاناڵ بۆ رەخساندنی ئەم دیدارە.

“بزاڤی مەدەنی، بزاڤێکی شوناسخواز”

بنەماکانی تێگێشتن لە ناسیۆنالیزم


بنەماکانی تێگێشتن لە ناسیۆنالیزم

وتووێژی وریا رەحمانی لەگەڵ رزگار ئەمین نژاد؛ نووسەر و توێژەری کۆمەڵایەتی

ژووری تێلێگرامی “بۆ رۆژهەڵات” ئەم وتووێژەی ئامادە و پێشکەش کردووە.

دیمانەی کولتوور و ئەدەب: تەوەری چیرۆک


وەك ئاشكرایە ژانری چیرۆك چونكە پەیوەندییەكی بنەڕەتی بە هونەری گێڕانەوەوە هەیە، بۆیە ژانری چیرۆك لە زۆربەی ژانرەكانی دیكەی نووسیندا بوونی هەیە. ئاخر لە ژیان خۆی چیرۆكێكی درێژە، یان ئەگەر بەڕوانگە ئایینیەكانەوە لە ژانری چیرۆك بڕوانین، ئەوە ژیان بە سەفەرێكی كورت دەچوێنن. دیارە ژیانی هەر یەكێكیشمان بۆ خۆی چیرۆكە، بۆیە لە چیرۆك لە زۆربەی ژانرەكانی دیكەی ئەدەبیاتدا هەیە و هەندێك ژانر تەنانەت بەبێ ڕەگەزی چیرۆك ناتوانێت بژیت. بۆ نموونە: كام شانۆنامە هەیە ڕەگەزی چیرۆكی تێدا نەبێت؟ ئایا دەچێت بیرەوەریی بنووسینەوە و ڕەگەزی چیرۆك بوونی نەبێت؟ ئایا كام ڕۆمان هەیە خوێنەر بەر چیرۆك نەكەوێت؟ ئاخر زۆرجاران شیعرێكی كورتیش چیرۆكێكی درێژی لە هەناوی خۆیدا هەڵگرتووە. كەواتە دەپرسین: چیرۆك چییە؟ زیاتر بخوێنەرەوە “دیمانەی کولتوور و ئەدەب: تەوەری چیرۆک”

دیداری تایبەت: هەڵسەنگاندنی ئاکامی هەڵبژاردنی ١٣٩٦


دیداری تایبەت: هەڵسەنگاندنی ئاکامی هەڵبژاردنی ١٣٩٦
میوانەکان:
د.کوێستان گادانی (مامۆستای زانکۆ و ئەندامی کۆمیسیۆنی پارێزگاری لە پەیرەوی نێوخۆی حدک)
رزگار ئەمین نژاد (نووسەر و کارناسی کۆمەڵایەتی)
پێشکەشکار: وریا رەحمانی
کامێرا و ئامادەکردن: سەعید باختە
کورد کاناڵ

رۆشنبیریی دیاردەیەکی مێژووییە!


 

لەگەڵ گەڕانەوەی (پێرەمێرد) لە ئەستەنبوڵەوە، بنەمای ڕەوتێکی ڕۆشەنگەری لە شەقامی کوردیدا چێ دەبێت. هاندانی گەل بۆ دەرچوون لە خورافە و نەزانپەرستی بەشێک بووە لە پڕۆژەی کاری ڕۆشنبیرانی ئەو سەردەمە کە تەنانەت لە شیعری شاعیراندا ڕەنگی داوەتەوە و ڕەمزی ڕزگاری و بەختەوەری خەڵکیان لە پەنابردن بۆ عیلم و … زیاتر بخوێنەرەوە “رۆشنبیریی دیاردەیەکی مێژووییە!”

پێکهاتەی زمان بەشێکە لە لایەنی دیاردەشوناسی


وشە لەخۆیدا خاوەن پوتانسییەل و کۆدێکی ماناییە کە خوێنەر و بە تایبەتی وەرگێر لەکاتی شکاندنی ئەم کۆدانەدا (decoding) لەمەبەستی نووسەری دەقەکە نێزیک دەکاتەوە (بەرهەنگاری واتایی). کاتێ ئێمە لە دەقێکدا تووشی وشەکان دەبین، قەرار نییە کارکردی ئەم وشانە بەس چێکردنی وێنەیەک بێ لە زەینی ئێمەدا، بەڵکە ئەم وشانە و چۆنیەتی دەکارکردنیان، لەگەڵ جیهانی بیرکردنەوەی نووسەردا ئاشنامان دەکات. ئەوە ماوەتەوە بڵیم کە وشە لە کۆنتێکستەوە سەردەردێنێ و، ئەمە کۆنتێکستەکانن کە کارمان لێ دەکەن.

درێژەی دیمانەکە زیاتر بخوێنەرەوە “پێکهاتەی زمان بەشێکە لە لایەنی دیاردەشوناسی”

Create a website or blog at WordPress.com

سەرەوە ↑

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: