ئومێد لە گەمەی سیاسەت دا


پێناسە کردنی ئومێد لە کۆنتێکستی سیاسەتدا نە کارێکی ئاسانە و نە ئاساییە، چونکە سیاسەت لە گۆشەنیگای ئەفلاتوونییەوە هەمان کارکردی ئومێدی هەیە. سیاسەت رووی پراکتیکی ئومێدە، واتە ئەگەر خەون و ئاواتەکانمان لە هەناوی ئومێد دا گیانیان بە بەردا دەکرێ، ئەوا سیاسەت رێگای کردەوەیی کردنیان دیاری دەکا. زیاتر بخوێنەرەوە “ئومێد لە گەمەی سیاسەت دا”

مەرگی سیستەم


لە پێوەندی لەگەڵ ئینقلابی ١٣٥٧ی ئێران دا

ئەمساڵ ٣٩ ساڵ بەسەر ئینقلابێکدا تێدەپەرێ کە لە گۆشەنیگای جیاوەزە خوێندنەوەی بۆ کراوە و باس لە زەمینەکانی سەرهەڵدانی کراوە. رەنگە هیچکام لەم خوێندنەوانە دەرەنجامێکی رازیکەرانە نەدەن بە دەستەوە، زیاتر بخوێنەرەوە “مەرگی سیستەم”

یادی یەڵدا و کڵاشێکی خوێناوی


کڵاشە خوێناوییەکی شەوی یەڵدا و دووکەڵ و بۆکرۆز و وێرانییەکانی بەردرگای قەڵای دێمۆکرات، تەعبیر لە قوڵاییەکی سادە دەکەن کە زۆر جار بە چاوخشاندنێک بە پەنایاندا تێپەڕ دەبین و هەستێکی کاتی بەلامانەوە جێ دەهێڵن و، روانینە عەینییەکانی ئێمە تەنیا کۆپییەکی کەمرەنگی لێ هەڵدەگرێتەوە. بەڵام نوسخەی ئورجیناڵی ئەم وێنەیە لە ویژادانی کۆمەڵایەتی و ناسنامەی کەسێتی ئێمەدا دەمێنێتەوە و لەم نیهانخانەیەدا دەبێت بە چرۆی سەرهەڵدانی هاوارێکی نوێ بۆ ئازادی و دادپەروەری. زیاتر بخوێنەرەوە “یادی یەڵدا و کڵاشێکی خوێناوی”

دیپلۆماسیی ئاژاوە و هێژمۆنیای جەنگسالاران


دیپلۆماسیەتی ئاژاوە ئەگەر توانیویەتی کۆسپ بخاتە سەر رێگای گەشەسەندوویی کۆمەڵگای مەدەنی لە ئێران، ئەوا توانیویەتی دەستێکی باڵای هەبێ لە شێواندنی سەقامگرتوویی و ئیفلیج کردنی کۆمەڵگای مەدەنی لە دەرەوەی سنوورەکانیشی. ئەم ئەجیندایە پێمان دەڵێ کە رێژیم ئامادە نابێ بچێتە نێو پرۆژەی مۆدێرنیزاسیۆنی دیپلۆماسی کە ئاکامی “دەوڵەتی خۆشبژێوی” و پابلیک دیپلۆماسی لێدەکەوێتەوە، بەڵکە بە هەموو شێوەیەک هەوڵ بۆ بەهێزکردنی مۆدێلی “دەوڵەتی زێرەڤان” دەدا و لەم میانەیەدا هێژمۆنیای جەنگسالاران تاکە میکانیزمێکە کە رێژیم بە هێندی دەگرێ. زیاتر بخوێنەرەوە “دیپلۆماسیی ئاژاوە و هێژمۆنیای جەنگسالاران”

گەل لە کۆنتێکستی دێمۆکراسی دا


 

لەم سەردەمەدا قسەکردن لە دێمۆکراسی بە واتای مانا تەرکیبییەکەی “دێموس – کراسیا” باوی نەماوە چوونکە خوێندنەوەی هاوچەرخ لەمەڕ دوو چەمکی “دەسەڵات” و “گەل” زۆر ئینتەزاعی تر بۆتەوە. تێگێشتنی ئێمە لە چەمکی ئاڵۆزی دەسەڵات و هەروەها مانای سەبجەکتیڤی گەل، جیاوازییەکی زۆری هەیە لەگەڵ تێگێشتنی خەڵکی یۆنانی کۆن.
زیاتر بخوێنەرەوە “گەل لە کۆنتێکستی دێمۆکراسی دا”

رکوودی سیاسی


رکوودی سیاسی لەخۆیدا مەترسی نییە، چوونکە هەر دیاردەیەکی کاتیی، تا ئەو کاتەی رێگای چارەسەریی بۆ هەبێ، شانسی دەربازبوونیشی هەیە. بەڵام یەکێک لە مەترسییەکان بۆ سەر رکوودی سیاسی، بەهێزکردنی رەوتی ئاکسیۆماتیکە کە لەم وتارەدا هاتە بەر باس و هەروەها داننەنان بە رکوود و دابەزینی ئاستی تۆلێرانسی نیهادە سیاسییەکانە لەهەمبەر رەخنەگرتن دا. ئەم دۆخە نەک هەر یارمەتی بە دەربازبوون لە رکوود نادا بەڵکە زەمینەی قەیران و دواتر شکستی سیاسی بۆ نیهادە سیاسییەکان خۆش دەکا. زیاتر بخوێنەرەوە “رکوودی سیاسی”

هۆلوکاستی شەستەکان


 

کوشتاری زیندانیانی سیاسی لە ساڵی ٦٧ دا هەر جینایەت نەبوو، بەڵکە پرۆسەیەکی نۆرماڵ بوو کە دەبوایە سیستەم بەباشی تەواوی بکا. زیگمۆند باومان مافی خۆی بوو ئەگەر دەیگوت: کاتێ سەدام لەبەر چاوی جیهاندا بە هەزاران کوردی کیمیاباران دەکرد و، خەڵکی تامیر بە پانەوە ژینۆساید دەکران، دڵنیا بووم کە ئێمە لە رەهەندە کارەساتاوییەکانی هۆلوکاست تێنەگێشتوین و ئیدەی هۆلوکاست خاشەبڕ نەکراوە. بەراستی کەیسی هۆلوکاست چۆن دادەخرێ لە کاتێکدا دیالێکتیکی حەرام عەقڵی مودێڕن تووشی چالنج دەکا؟ زیاتر بخوێنەرەوە “هۆلوکاستی شەستەکان”

دیاردەی رەخنەی دەروون پارادایمی


ئەم وتارە هەوڵدەدا بە شرۆڤەیەکی کۆگنێتیڤانە ئاوڕ لە دیاردەی رەخنەی “دەروون پارادایمی” بداتەوە کە دوو جار رۆڵی چارەنووسسازی لە مێژووی حدک دا هەبووە. بۆ ئەوەی زەمینەی مژارەکە هەموارتر بێ، سەرەتا هەوڵدەدەم باسێکی کورت لەمەڕ “ماهیەت” و زەروورەتی حیزب بەگشتی بکەم. دواتر “کارکرد” یاخۆ فۆنکسیۆنەکانی حیزبی سیاسی بخەمە بەرباس و، دواجار باس لە کارایی رەخنەی “دەروون پارادایمی” وەک پێشمەرجێکی گرنگ بۆ چالاک کردنی نیهادە سیاسییەکان بکەم.

زیاتر بخوێنەرەوە “دیاردەی رەخنەی دەروون پارادایمی”

هەڵبژاردن لە روانینێکی کۆمەڵناسیانەوە (بەشی کۆتایی)


 

ئەندامانی کۆمەڵگا بۆیە لە هەڵبژاردن دا بەشداری دەکەن تاکوو کاندیدایەک هەڵبژێرن کە یا ئینتەمای حیزبی و سیاسی لەگەڵ ئەودا هەیە، یاخۆ لەباری پسپۆرییەوە توانای ئەوەی هەیە کە داواکارییەکانی هاوڵاتیان جێبەجێ بکا و هەلومەرجی ژینگەیەکی ئەوان، چ لەباری کۆمەڵایەتییەوە و چ لەباری سیاسی و خەدەماتییەوە، باشتر بکا.

زیاتر بخوێنەرەوە “هەڵبژاردن لە روانینێکی کۆمەڵناسیانەوە (بەشی کۆتایی)”

هەڵبژاردن لە روانینێکی کۆمەڵناسیانەوە (بەشی یەکەم)


 

دیسکۆرسی ئیسڵاحات ئەمرۆ زۆر لەوە لاوازترە کە عەمەلگەرا سیاسییەکان خۆیانی پێوە پێناسە بکەن. هەڵبەت چالاکانی مەدەنی و سیاسی نەقدی دیسکۆرسی “جامەعەی مەدەنی” ناکەن و لەسەر ئەو باوەڕن کە بنەما فکرییەکانی ئەو دیسکۆرسە و داوا مەدەنییەکانی ئێستاش موعتەبەرن و لە جێی خۆیدایە، بەڵام رووی نەقدی ئەوان لە تیۆریسێنەکانی بزووتنەوەی ئیستڵاحتەڵەبە و، پێیان وایە کە بزووتنەوەی دووی خورداد قەرار بوو چاکسازی لە حوکوومەتدا بکا، بەڵام ئەوە حوکومەت بوو کە چاکسازی لەم بزووتنەوەیەدا کرد.

زیاتر بخوێنەرەوە “هەڵبژاردن لە روانینێکی کۆمەڵناسیانەوە (بەشی یەکەم)”

ئەمجارەش پیاوەکان بوون!


 

رەهەندەکانی هۆکاری خۆکوژیی فەریناز خوسرەوانی هەتا ئێستاش ناروونە، بەڵام ئەو بەڵگانە هەرچییەک بن و باس لە هەر هۆکارێک بکەن، دیسان نابێتە هۆی ئەوە کە چاوپۆشی لە رەهەندی کارەساتاوی ئەم رووداوە بکەین، واتە نەبوونی ئاسایشی کار و حوزووری ژن لە کۆمەڵگە دا. ئەوەی لەم میانەیەدا بەرچاو دەکەوێ، ژن لە کوردستانی ئێراندا ئەمنیەت و ئاسوودەیی خۆی لە چوارچێوەی بنەماڵە و هەروەها گوێرایەلی بۆ نۆرم و یاساکانی کۆمەڵگەدا دەبینێتەوە. زیاتر بخوێنەرەوە “ئەمجارەش پیاوەکان بوون!”

خوێندنەوەیەک بۆ رۆمانی “گورستان غریبان”


ئەو شتەی کە بە بۆچوونی من لەم رۆمانەدا زۆر گرینگە؛ چێکردنی پێوەندیی نێوان رۆمانس و رەوتی هەرەسهێنانی سیستەمی فێئۆداڵییە، کە لەیەکەم قۆناغدا خۆی لە توندوتیژی نواندندا دەبینێتەوە و لە کۆتاییدا رۆمانس ئیرادەی خۆی وەک جەبرێکی مێژووی دادەسەپێنێت و ناچار بە سەلماندنیان دەکات… عەشق سەر لە ماڵی دەرەبەگ دەردێنێت، عەشقێک کە خاڵی کۆتایی هێنان بە سیلسیلە مەراتبی چینایەتییە.

زیاتر بخوێنەرەوە “خوێندنەوەیەک بۆ رۆمانی “گورستان غریبان””

Create a website or blog at WordPress.com

سەرەوە ↑

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: