خوێندنەوەیەک بۆ کاردکردی حیجاب لە بردنەپێشی پرۆسەی توتالیتاریانیزم لە سەردەمی پۆست خومەینیزمدا دەکات و دواجار بە خوێندەوەیەکی رەخنەگرانە ئاوڕ لە هێڕمینۆتیکی فێمێنیزمی ئێرانی دەدرێتەوە و شیکارییەکی کورت لەمەڕ گرفتی پۆلبەندیکردن و ئەولەویەتسازییەکانیان لە نێوان هاودژی سەرەکی (اصلی) و هاودژی زەبەند (عمومی) دێتە بەر باس. هەڵبەت شرۆڤەی دروشمی «ژن، ژیان، ئازادی» لە بەستێنی کۆمەڵگای ئێران و دەرفەت و مەترسییەکانی ئابستراکسیۆنی ئەم دروشمە لە گمەی هاوکێشە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکاندا، دوا وتەی ئەم وتارە دەبێت. زیاتر بخوێنەرەوە “خوێندنەوەیەک بۆ سیاسەتی حیجاب و دۆخی ئابجەکتیڤانەی ژن لە ئێران “
سێ کۆڵەکەی سەقامگیری لە رێژیمە خۆسەرەکاندا: رەواییدان، سەرکوت و هاوبژاردن
یوهانس گێرشووسکی
و. رزگار ئەمین نژاد
یانەی توێژینەوەی «دێمۆکراسی: سازێنەرەکان، کارکردەکان، بەرگژەکان»، زانستی کۆمەڵایەتی
ناوەندی توێژینەوە لە بێرلین (WZB)، بێرلین، ئالمان
(ئەم وتارە سەرەتا لە ٣١ی ئۆکتۆبری ٢٠١١ وەرگیراوە و دەقی کۆتایییەکی لە ٣١ی ئووتی ٢٠١٢ وەرگیراوە)
زیاتر بخوێنەرەوە “سێ کۆڵەکەی سەقامگیری لە رێژیمە خۆسەرەکاندا: رەواییدان، سەرکوت و هاوبژاردن”دەسەڵاتی چوارەم
پێشەکی
هاوپێوەندیی لە نێوان مێدیا، سیاسەت و گەل، یەکێکە لە بابەتە سەرنجراکێشەکان کە لە نێوەی سەدەی بیستەمەوە گرنگی پێدراوە. ئەگەرچی ئەم هاوپێوەندییە سیمبولیکە بەڵام بێ کێشەش نییە. هێندێ جار هاوئاراستەن و هێندێ جاریش دژبەیەک دیارن و جاری واشە هاوئاراستەیی و هاوپەیمانی مێدیا و سیاسەت عەینی تر دەردەکەوێت، چوونکە ئامانجی هەردووکیان پێوەندیسازکردن لەگەڵ هاوڵاتیانە. زیاتر بخوێنەرەوە “دەسەڵاتی چوارەم”
چیرۆکێکی بێدەنگی تر
فرشتە قازی لە سایتی «رادیو فردا»[1]، رێپۆرتاژێکی ئامادە کردووە لەسەر یەکێک لە کەیسە ئەمنیەتییەکانی رژیم کە بە کەیسی «قەتڵە زەنجیرەییەکان» ناوبانگی دەرکرد. قەتڵە زەنجیرەییەکان لە کۆتاییەکانی دەیەی حەفتای هەتاویدا دەستی پێکرد و یەکێک بوو لە جەنایەتە سامناکەکانی هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران بۆ قڕکردنی نوخبەکانی ئێرانی. زیاتر بخوێنەرەوە “چیرۆکێکی بێدەنگی تر”
گیومە
١
رەنگە بەلاتانەوە سەیر بێ گیومەیەکی (guillemet) سادە، وەک ئەو هێمایەی کە لە کەوانەکەدا هاتووە («»)، بۆ ماوەی نزیک بە ساڵێک پرۆژەیەکی سیاسی سڕ کردبێ. هەڵبەت جیهانی سیاسەت لە خۆیدا بابەتێکی سەیر و سەمەرەیە، ئەو کەسانەی لە رێگای کتێب یاخۆ سۆزی شۆرشگێڕیی و پرۆپاگاندای حیزبییەوە بە سیاسەت ئاشنا دەبن دوای ماوەیەک لە هەموو کەسێ زیاتر تووشی سەرسووڕمان هاتوون. زیاتر بخوێنەرەوە “گیومە”
ئەحمەد خانی قارەمان
- ئیپیزۆدی یەکەم:
رەنگە دایکم بە دەیان جار ئەم چیرۆکەی بۆ گێڕابیتینەوە و، هەموو جارێکیش ئەم چیرۆکە نە زیادی دەکرد و نە لێی کەم دەبۆوە. بیرەوەری ئەم رووداوە وەها کاری لە دایکم کردبوو کە نە بە جارێک و نە دە جاران گێڕانەوەش ئۆقرە ناگرێ.
زیاتر بخوێنەرەوە “ئەحمەد خانی قارەمان”خۆ- دراماتیزەکردن وەک سیاسەتکردن
رەنگە روانگەی ئێدمۆند هوسێرل[1] سەبارەت بە بەرپرسایەتی ئەخلاقی لەکاتی کارەساتدا، دەسپێکێکی گونجاو بێ بۆ بابەتێکی رەخنەگرانە لەمەڕ دیاردەی «خۆ- دراماتیزەکردن[2]» کە وێنەیەکی دراماتیکە لە کارەسات و لەگەڵ تەمەنی سیاسەت لە ئێراندا هاتووە. بەرپرسایەتی نواندنی ئەخلاقی لە کاتی کارەساتدا، بە زیاتر بخوێنەرەوە “خۆ- دراماتیزەکردن وەک سیاسەتکردن”
بەرگژەکانی بەردەم بەستنی کۆنگرە
ئەگەر ئەمرۆ و لە داهاتووشدا توێژەرانی سیاسی و مێژوو، بیانهەوێ خوێندنەوەیەکی ئۆبژەکتیڤ و بەڵگەمەند بۆ دۆخی کورد لە ئێران بکەن، ناتوانن چاوپۆشی لە کارکرد و مێژووی خەباتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بکەن. زیاتر بخوێنەرەوە “بەرگژەکانی بەردەم بەستنی کۆنگرە”
پهیامێك پڕ به قوڕگی مانگرتن
لهسهر دیاردهی شۆرش و دهركهوتهكانی شۆرش زۆر كوتراوه و تهنانهت كاری مهیدانیی زۆریشی بۆ كراوه. لهگشت توێژینهوهكاندا پێوهندییهكی ماندار له نێوان دیاردهی شۆرش و دیاردهی گرژیدا دهبیندرێ و له ئاكامدا خوێندنهوهی تایبهتی بۆ كراوه. ئهگهر دیاردهی گرژی له بهستێنی عهینی و واقعی خۆێیدا تاوتوێ نهكرێ، بێگوومان غهدرێكی گهوره له ماهیهتی شۆرش دهكرێ. زیاتر بخوێنەرەوە “پهیامێك پڕ به قوڕگی مانگرتن”
ههرهسی مهدهنی
كاتێ ههڵوێستی وڵاتانی رۆژئاوا لهههمبهر رێژیمی ئێران رهژد تر دهبێ و بازنهی گهمارۆ ئابوورییهكان تهنگ تر دهبن، پرسی «گۆڕینی رێژیم[1]»یش زیاتر دێته سهر زاران. ههڵبهت وڵاتانی رۆژئاوا نكۆڵی لهوه دهكهن كه ئامانجیان گۆڕینی رێژیم بێ و زیاتر باس له گۆڕینی رهفتاری رێژیم دهكهن، زیاتر بخوێنەرەوە “ههرهسی مهدهنی”
باسی «وتووێژ» و چهند تێبینییهك!
باسی وتووێژ له نێوان چوار حیزبی كوردستانی و رێژیمی ئێران – له كاتێكا بهشێك لهم حیزبانه به بۆنهی سی ساڵهی تیرۆری دوكتوور قاسمووی شههید، خۆیان بۆ چالاكیی سیاسی به مهبهستی مهحكوم كردنی رێژیمی ئێران ئاماده دهكرد – بۆ جارێكی دی هاته رۆژهڤهوه. زیاتر بخوێنەرەوە “باسی «وتووێژ» و چهند تێبینییهك!”
مووشەک تێگرتن لە “ئەوانی تر”
لە گشت شرۆڤەکان کە لە کانسێپتی نێوخۆییدا ئاماژەیان بەم رووداوانە کردووە، پرسی کورد لە خانەی “خۆ بوون” و لە کانسێپتی دەرەکیشدا پرسی کورد لە خانەی “ئەوانی تر” کە هێندێ جار لە تێگێشتنێکی ئاپارتایدانەش نزیک بوون، شرۆڤە کراوە. کەوایە پرسی کورد لە هەر دوو کانسێپتدا دیاردەیەکە کە دەبێ بە شێوەیەکی سەربەخۆ ئاوڕی لێبدرێتەوە.
زیاتر بخوێنەرەوە “مووشەک تێگرتن لە “ئەوانی تر””