واژۆیەکی نائاشنا


١٠ی مانگی رەشەمەی ١٣٦٨ ی هەتاوی، بەرپرسی زیندان لەبەر درگای بەندی سێی زیندانی ئیتلاعاتی مەهاباد بانگی کردم و کووتی: «شتەکانت کۆ بکەوە، چاوبەندەکەت لێ بدە و وەرە بەدوام دا». بە دوایدا و بە پەلکوتان لە بەندی سێ وەدەر کەوتم، پاش ماوەیەک رۆشتن، فێنکایی هەوایەکی ئازاد دەروونی ختیلکە دام. زیاتر بخوێنەرەوە “واژۆیەکی نائاشنا”

گیومە


١

رەنگە بەلاتانەوە سەیر بێ گیومەیەکی (guillemet) سادە، وەک ئەو هێمایەی کە لە کەوانەکەدا هاتووە («»)، بۆ ماوەی نزیک بە ساڵێک پرۆژەیەکی سیاسی سڕ کردبێ. هەڵبەت جیهانی سیاسەت لە خۆیدا بابەتێکی سەیر و سەمەرەیە، ئەو کەسانەی لە رێگای کتێب یاخۆ سۆزی شۆرشگێڕیی و پرۆپاگاندای حیزبییەوە بە سیاسەت ئاشنا دەبن دوای ماوەیەک لە هەموو کەسێ زیاتر تووشی سەرسووڕمان هاتوون. زیاتر بخوێنەرەوە “گیومە”

مووشەک تێگرتن لە “ئەوانی تر”


لە گشت شرۆڤەکان کە لە کانسێپتی نێوخۆییدا ئاماژەیان بەم رووداوانە کردووە، پرسی کورد لە خانەی “خۆ بوون” و لە کانسێپتی دەرەکیشدا پرسی کورد لە خانەی “ئەوانی تر” کە هێندێ جار لە تێگێشتنێکی ئاپارتایدانەش نزیک بوون، شرۆڤە کراوە. کەوایە پرسی کورد لە هەر دوو کانسێپتدا دیاردەیەکە کە دەبێ بە شێوەیەکی سەربەخۆ ئاوڕی لێبدرێتەوە.
زیاتر بخوێنەرەوە “مووشەک تێگرتن لە “ئەوانی تر””

وەرگێردراوی نۆڤلێتی ئەوورا


نۆڤلێتی ئەوورا لە نووسینی: “کارلۆس فۆنتێس” وەرگێڕانی: “رزگار ئەمین نژاد”. تایپ و پێداچوونەوە: “کۆسار فەتاحی”. بەرگ و دیزاین: “ئاگری باڵەکی”.

تێبینیئەم نۆڤلێتە لە ساڵی ٢٠٠٠ دا لە فارسییەوە کراوە بە کوردی. پێش ئەوەی بۆ چاپکردن رەوانەی چاپخانەی بکەم، ئاگادار کرامەوە کە ئەم نۆڤلێتە لەلایەن کەسێکی دیکەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی و لە سلێمانی چاپ و بڵاو کراوەتەوە. هەربۆیە بۆ رێز گرتن لە زەحمەتەکانی وەرگێڕی یەکەم من بڵاوم نەکردەوە و، لەو کاتەوە لە نێو ئارشیڤەکانی خۆمدا پاراستوومە. بە پێشینیاری چەند کەس لە دۆستان لەسەر ئەو ساغ بوومەوە کە بە شێوەی کتێبی ئانلاین لە سایتی خۆمدا بڵاوی بکەمەوە. بەهەر حاڵ ئەم بابەتە بەشێک بووە لە کارە وەرگێڕدراوەکانم.

بۆ دابەزاند و خوێندنەوەی نۆڤلێتەکە بە فۆرماتی (PDF) لێرە کلیک بکەن

دیالۆگێکی رەخنەگەرانە (نامەیەکی رزگار ئەمین نژاد)


 دوای بڵاوبونەوەی وتوێژێکم لەتەک هاورێی ئازیزم ئەفراسیاب گرامی کە درێژەی زنجیرە وتوێژەکانی” کوردستانی رۆژهەڵات لە نێوان دوێنێ و ئەمرۆدا” بوو، کاک رزگار ئەمین نژاد لە نامەیەک دا و بە پشت بەستن بە هێنانەوەی کۆمەڵێک فاکتی مێژوویی و کۆمەڵناسانە، خوێندنەوەیەکی جدی بۆ ئەم وتوێژە کردووە و تێبینی و لێکدانەوەکانی خۆی لە سەر تەوەرە  سەرەکیەکانی ئەو وتوێژە نووسیوە، دیارە هەر تێروانینێکی جیاواز لەئاست ئەو باسەدا هەبێ لە رووی بابەتییەوە خزمەت بە دەوڵەمەند کردنی باسەکە دەکا.

زیاتر بخوێنەرەوە “دیالۆگێکی رەخنەگەرانە (نامەیەکی رزگار ئەمین نژاد)”

سلاخی تو بر آستان یاداشت‌هایم


من می‌دانم تو دانش آموز برتر فرهنگ تفکر جان لاک بودی. بدون شک در آزمونت نیز موفق گشتی. به همان اندازه نیز اطمینان دارم که قاضی تو نیز دانش آموز خوبی بوده است در مکتب فرهنگ تفکر ‌هابز. اما در این میان موضوعی مرا رنج می‌دهد که آنهم پارامتر “زمانه” است: عزیزم زمانه با تو و قاضی تو و همه ما نامهربان بود.


زیاتر بخوێنەرەوە “سلاخی تو بر آستان یاداشت‌هایم”

Create a website or blog at WordPress.com

سەرەوە ↑

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: