له قرچه قرچی گه‌رمای دوانیوه‌رۆدا بوو که سێبه‌رێک خۆی به ماڵی ئێمه‌دا کرد. باوکم وه‌ک چۆله‌که‌یه‌کی هه‌راسان که له گه‌رمای هاویندا بۆ سێبه‌رێک ده‌گه‌ڕێ، به‌ره‌وپیری چوو. له نێوراست حه‌وشه‌دا تۆقه‌یان کرد و له‌سه‌ر لێواری حه‌وزه‌که دانیشتن. له په‌نجه‌ره‌که‌وه سه‌یرم ده‌کرد. پیاوێکی ریش سپی بوو. له‌و پیاوانه‌ی که له حکایه‌ته‌کانی نه‌نکمدا نموونه‌ی زۆر بوو. سه‌رم له په‌نجه‌ره‌که هێنایه ده‌ر به‌ڵکه قسه‌کانی ببیستم، به‌ڵام ده‌نگی کابرای سێبه‌ر هێنده نزم بوو که ناهومیدی کردم. بینیم ده‌ستی به‌ره‌و شاخه‌که راده‌داشت و باوکیشم به حه‌په‌ساوییه‌وه سه‌یری ده‌کرد.
ئاودیوبوون
رزگار ئه‌مین نژاد
ئێواران کاتێ سێبه‌ری ئه‌و شاخه به‌سه‌ر شاردا ده‌که‌وێ، ئه‌ڵێی کۆڵانه‌کانی شار قات و قڕیان تێ که‌وتووه. که‌س به ده‌ره‌وه نابینی و شار له تاسه‌ی هه‌ڵاتنی رۆژێکی نوێ له تاریکاییدا کپ ده‌بێت. سێبه‌ری ئه‌وشاخه هه‌تا بڵێی قورس و گرانه، سه‌ره‌تا به‌سه‌ر ده‌شت و ده‌ر و باخه‌کانی قه‌راغ شاردا ده‌که‌وێ و پاشان به‌ره‌و گۆرستان ده‌کشێت و ئه‌مجار بێ به‌زه‌ییانه شار له‌بن خۆی ده‌گرێت. په‌نجه‌ره‌کان رۆژ به‌رۆژ چکۆله و چکۆله‌تر ده‌بنه‌وه و رووناکایی ماله‌کان کز و کزتر به نێو کۆڵانه‌کاندا بڵاو ده‌بێته‌وه. پرته‌وبۆڵه‌ی دایکم له کاتی رۆژئاوابوونهوه ده‌ست پێده‌کاته‌وه. به‌ر له ئاوابوونی خۆر به کۆڵاندا ده‌گه‌رێ و یه‌ک به یه‌ک بانگمان لێ ده‌کاته‌وه و هه‌موومان په‌لکێشی ژووره‌وه ده‌کات. پرێچکهیهکی ره‌ش له پێشچاوانی ده‌به‌ستێت و به‌سه‌ر باوکم دا ده‌بۆڵێنێ: “خوا بتگرێ کابرا، سه‌دجارم وت ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه بگره، ته‌شتێ قوڕ و چوار لهتهخشتی به‌سه. با سیبه‌ری ئه‌و شاخه شوومه به‌سه‌ر ئه‌م ماڵه‌دا نه‌که‌وێ.” ئێمه‌ش به دزی چاوی دایکمانه‌وه و، له درزی په‌رده‌که‌وه سه‌یری ره‌نگه نارنجییهکهی هه‌تاومان ده‌که‌رد که وه‌ک پرته‌قاڵێک له پشت ئه‌و شاخه‌وه خلۆر ده‌بوه‌وه. ئاوابوونێکی بێ مه‌یل و سووراییهکی دڵگیر، دیمه‌نێکی هه‌میشه‌یی بوو که هه‌تاو له‌دوای خۆی جێی ده‌هێشت و هه‌موو خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌ی به‌داوی خۆیدا ده‌خسته ماته‌مه‌وه. ئه‌و شاخه ده‌ڵێی هه‌تاو هه‌ڵده‌لووشێ، له‌چه‌ند چرکه‌یه‌کدا له‌ناو لێڵاییدا بزر ده‌بێت و ئه‌وجار چیرۆکی سێبه‌ر و بێده‌نگی ده‌ست پێده‌کاته‌وه. دایکم ده‌یوت هه‌موو شتێ له‌وێ ئاوا ده‌بێت ته‌نانه‌ت گۆرستانی شاریش.
ئاشناترین ده‌نگێک که له ساڵانی زووه‌وه گوێی خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌ی پێ گۆش کرابوو، ده‌نگی تاقتاقانهیهکی پیر بوو که هه‌موو شه‌وانی هاوینی له بێده‌نگی ئه‌م شاره‌دا ده‌زرینگایه‌وه. تاق، تاق، تاق. باوکم ده‌یوت، ئه‌وه‌تای به بیری دێ ئه‌م تاقتاقانهیه هه‌ر خوێندویه‌تی و هه‌موو شه‌وێکیش تا مه‌لابانگدان هه‌ر وتوویه‌تی تاق تاق تاق. دایکم ده‌یوت ئه‌وه زکری ناوی خوا ده‌کات. خوا تاک و ته‌نیایه، بۆیه ئه‌ویش هه‌رده‌ڵێ تاق تاق تاق. ئه‌م ده‌نگه ئاشنایه له نێو حکایه‌ته‌کانی نهنکیشمدا ده‌بیسترا. نه‌نکم ده‌یوت؛ ده‌گێرنه‌وه رۆژێک کابرایه‌کی جۆڵا له‌ودیوه‌وه دێت بۆ ئه‌م شاره. لێره دوکانی جۆڵاییهک ده‌کاته‌وه. ناوبانگی ده‌سکاری جاجم و به‌رماڵی ئه‌م کابرایه به‌نێو وڵاتاندا ده‌گه‌ڕێ و، هه‌ر له‌م رێگایه‌وه مڵک و ماڵێکی باش پیوه‌ده‌نێت. که‌چی رۆژێک له‌سه‌ر سه‌ودایه‌ک سوێندێکی درۆ ده‌خوات و خوا بۆ ئه‌وه‌ی بیکات به عیبره‌ت بۆ خه‌ڵکی، ده‌یکات به تاقتاقانهیهک تا هه‌ر شه‌وه‌ی له‌سه‌ر دارێک هه‌ڵنیشێ و زکری ناوی تاقانه‌ی خوا بکات و هه‌ر له به‌ر خوا بپارێته‌وه که بیکاته‌وه به جۆڵاکهی جاران. ئیتر ئه‌م ده‌نگه به‌ره‌به‌ره تێکه‌ڵاو ده‌بوو به ره‌نگاڵه‌ی جاجم و بهرمالهکانی شار.
له یه‌کێک له ئێواره ئاوه‌دانه‌کانی شار دا بوو که خه‌ڵک بینیان تاقتاقانهکه به‌ره‌و ئه‌و شاخه، ئه‌و شوێنه‌ی که رۆژ لێی ئاوا ده‌بێت، به‌ره‌و ئه‌ودیو ده‌فرێت. یه‌که‌م ئێواره‌ی کۆچی تاقتاقانهکه چاوی خه‌ڵکی شاری پڕ کرد له پرسیار و سووڕمان. به‌ڵام بۆ ئێواره‌ی دووهه‌م کاتێ وه‌ڕه‌زی شار به بێده‌نگی شه‌وانه نه‌ده‌شکا، چاوه‌کان سۆراغی تاقتاقانهکهیان هه‌تا قه‌راغه‌کانی ئاسمانی سه‌ر سنوور ده‌گرت و له ئاوابوونی خۆر و هه‌ڵکشانی سێبه‌ری ئه‌و شاخه راده‌مان. ره‌نگه تا ئه‌وکات که‌س نه‌یده‌زانی سێبه‌ری ئه‌وشاخه چه‌ند به سه‌رسامییه‌وه به‌سه‌ر شار دا ده‌که‌وێ. هه‌ر له‌و رۆژه‌وه نه‌ریتی سه‌یر کردنی ئاوا بوونی رۆژ و، رامان له داکشانی سێبه‌ری ئه‌و شاخه بوو به عاده‌ت. دایکم ده‌یوت ئه‌وه‌ی له‌و شاخه ئاودیو بووبێت قه‌ت نه‌گه‌راوه‌ته‌وه. ئه‌م خه‌ڵکه چاوه‌رێی چی ده‌که‌ن؟ ئه‌وه‌ی رۆی تازه رۆیشتووه و، ئه‌وه‌ی بێته‌وه تازه جێی خۆی ناگرێته‌وه.
پاش ئاودیوبوونی تاقتاقانهکه، ئێواره، سوورایی قه‌راغ ئاسمان، ئاوابوون، سێبه‌ر، شاخ و بێده‌نگی وه‌ک کۆمه‌ڵێ وشه‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره به‌سه‌ر زاری خه‌ڵکدا ده‌گه‌ران. ده‌تگووت قه‌ت پێشتر که‌س له‌م وشانه‌ی نه‌بیستبوو، له شه‌قام و کۆڵانی ناو شار، له چه‌قه‌خانه‌ی مزگه‌وته‌کان، له‌سه‌ر ته‌ندووری ماڵان، له دووکان و قوتابخانه‌کان و له هه‌ر شوێنێ دوو که‌س به‌یه‌ک دهگێشتن، باس باسی ئه‌م شتانه بوون. من و ئاواڵهکانیشم سه‌رمان به هه‌موو قوژبنێکدا ده‌کرد، چاو و گوێمان ده‌بوون به‌یه‌ک و کونجکۆڵانه له دوای تێگێشتنێک ده‌گه‌راین بۆ ئه‌م گۆرانکارییانه. دایک و باوکیشم له‌م قسه و باسانه تێوه گلابوون و زۆر جار، ئه‌وکاتانه‌ی که هه‌ستیان ده‌کرد ئێمه به‌ئاگانین و له غورابی خه‌وی منداڵی‌دا نوستووین، به باوکمی ده‌وت: “پیاوه‌که، شتێک سه‌ر دڵم ده‌گوشێ!” باوکم له قورسایی بێده‌نگییه‌که‌یدا بۆ ساتێ سه‌ری له‌سه‌ر کتێبه‌که‌ی هه‌ڵده‌گرت و له‌بن چاویلکه‌کانیه‌وه سه‌یرێکی دایکمی ده‌کرد که ده‌تگوت لقی دارێکهو با رایده‌ژێنێ، دیسان سه‌ری به‌سه‌ر کتێبه‌که‌یدا ده‌گرته‌وه و له بێده‌نگیدا ده‌بوه‌وه به جه‌سته‌یه‌ک که به رۆح له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و شار و شاخ و ئاسمان ده‌سووڕایه‌وه. قورسایی بێده‌نگییه‌کانی باوکم هه‌موومانی تووشی سووڕمان کردبوو. قه‌ت باسی ئه‌م شتانه‌ی نه‌ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌ویش وه‌ک هه‌موو خه‌ڵکی شار ئێواران له ئاوابوونی خۆر و هه‌ڵکشانی سێبه‌ری ئه‌و شاخه راده‌ما. له قسه‌کانی دایکم تێدهگێشتم که ئه‌م وشانه پێوه‌ندیان به دڵه‌راوکه‌ی دایکمه‌وه هه‌یه. ئه‌مانه شتێکن که هه‌موو ئێواره‌یه‌ک دڵی دایکم ده‌گوشێ.
یه‌کێک له‌و ئێوارانه‌ی که زیاتر له مانای دڵه‌راوکێی دایکم تێگێشتم، ئێواره‌یه‌ک بوو که په‌روانه‌ی خۆشکم له کاتی به‌ر له ئاوابوونی خۆر وه‌ک هه‌موومان نه‌هاته‌وه بۆ ماڵ. دایکم به‌و ئێواره دره‌نگانه سێ جار له ماڵ ده‌رکه‌وت و خۆی به کۆڵانه‌کانی گهرهکهکهماندا کرد و به هه‌ی رۆ هه‌ی رۆ خۆی به ژوورێ‌دا ده‌کرده‌وه. باوکم تا دره‌نگانێ له شه‌و نه‌هاته‌وه، که هاتیشه‌وه چاوه‌کانی وه‌ک قه‌راغ ئاسمانی شار سوور سوور هه‌ڵگه‌ڕابوون. که‌س په‌روانه‌ی نه‌دیبوو. له ماڵی خزم و ناسیاو و ئاواڵه‌کانیشی نه‌بوو. په‌روانه دیار نه‌ما. دایکم ده‌یوت: “په‌روانه فڕی!” هه‌ر به‌راستی فڕی بوو، که‌س سۆراغی لێ نه‌بوو. بۆ رۆژی دواتر چه‌ند شاهیدێک خۆیان به ماڵی ئێمه‌دا کرد و هه‌ر کامه‌ی به مشووری خۆی جورێک باسی دیارنه‌مانی په‌روانه‌یان بۆ ده‌گێڕاینه‌وه. یه‌ک ده‌یگێڕایه‌وه که له دووره‌وه کیژێکی بینیوه که له ده‌شته‌که‌ی خوار گۆرستانی شار وه‌ک په‌پووله به‌سه‌ر گوڵه‌کانی ئه‌و پێده‌شته‌دا ئه‌م چڵاوچڵی کردووه. کوڕێکی ههرزهکارهش ده‌یگێڕایه‌وه په‌روانه‌ی دیوه که وه‌ک زۆربه‌ی ئێوارانی ته‌مه‌نی له کتێبخانه‌که‌ی شار ده‌رچووه، به‌ڵام ئه‌و رۆژه بینیویه‌تی که به په‌له‌په‌ل به‌ره‌و قه‌راغ شار رۆیشتووه. پیره‌ژنێکی سیسه‌ڵه به گوێی دایکم دا پچه پچێکی کرد و دوای ته‌واو بوونی سرته‌کانی سێ جار له ده‌ست فیتنه‌ی شه‌یتان په‌نای بۆ خوا برده‌وه و وه‌ک کیسه‌ڵ چووه‌وه نێو قاپووڕی خۆیه‌وه. کچێکی هاوپۆلی په‌روانه‌ش هاتبوو بۆ ماڵمان. ئه‌و ده‌یگێڕایه‌وه که دوای دیارنه‌مانی تاقتاقانهکه، په‌روانه‌ش بێده‌نگی راگرتبوو. ئه‌و ده‌یگێرایه‌وه که له‌م دواییانه‌دا په‌روانه زیاتر خۆی له ئاواڵه‌کانی دوور راده‌گرت و کاته‌کانی خۆی پتر له کتێبخانه‌که‌ی شار دا تێپه‌ر ده‌کرد.
سه‌روبنی هه‌موو ئهوقسانهمان کرد و هیچمان تێدا نه‌دۆزیه‌وه. په‌روانه دیار نه‌ما و گێڕانه‌وه‌ی شاهیده‌کانیش هیچ یارمه‌تییه‌کی به تاسه بێ ئه‌نجامه‌کانی دایک و باوکم نه‌گه‌یاند. دایکم به‌رامبه‌ر په‌نجه‌ره‌که ملی به‌لاره‌وه نابوو و، باوکیشم له به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌که به پێوه راوه‌ستابوو و نووقمی ئاوابوونی هه‌تاو ببوو. هه‌تاو هێدی هێدی له شاخه‌که ئاوا ده‌بوو و له په‌نجه‌ره‌که‌وه باوه‌شێ ره‌نگی به نێو ژووره‌که‌دا بڵاو کرده‌وه. په‌یکه‌ری باوکم له نێو شه‌پۆلی تیشکی خۆرئاوابووندا به‌ره‌و ره‌نگێکی مه‌یله‌و زه‌رد ده‌چوو. پاشان په‌یکه‌ره‌که‌ی له به‌رچاوماندا سووری ده‌کرده‌وه و، ئینجا له لێڵایی سێبه‌ری ئه‌و شاخه‌دا به‌ره‌و وونبوون ده‌چوو. دایکم وتی: “خوا بتگرێ کابرا، سه‌دجارم وت ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه بگره، ته‌شتێ قوڕ و چوار لهتهخشتی به‌سته. با سیبه‌ری ئه‌و شاخه شوومه به‌سه‌ر ئه‌م ماڵه‌دا نه‌که‌وێ.” باوکم وه‌ک هه‌میشه به بێده‌نگی ئاورێکی لێدایه‌وه و به سووڕمانه‌وه چاوی له چاوه‌کانی دایکم بڕی که سوور سوور هه‌ڵگه‌ڕابوون. ده‌توت ئه‌و رۆژانه قه‌راره هه‌موو ره‌نگه‌کانی خوا له ره‌نگی سوور و تاریکیدا دا نغرۆ ببن.
جێی به‌تاڵێ په‌روانه چی وا که‌متر نه‌بوو له جێی به‌تاڵێ تاقتاقانهکه. وه‌ک یه‌که‌م ئێواره‌ی کۆچی تاقتاقانهکه، بزربوونی په‌روانه‌ش چاوی ئێمه‌ی پڕ کردبوو له پرسیار و حه‌په‌سان. ئێواره‌ی دواتر که وه‌ڕه‌زی پێکه‌نینه‌کانی په‌روانه له دار و دیواری ماڵه‌که‌مان ده‌باری، هه‌موومان گڕووی گریانمان ته‌قییه‌وه. گریان. به ده‌م گریانه‌وه سه‌یری چاوه‌سووره‌کانی یه‌کترمان ده‌کرد و به تاسه‌وه له چاوی یه‌کتر دا له مانای جێی به‌تاڵی په‌روانه ده‌گه‌راین. په‌روانه رۆی. په‌روانه هه‌موو بازنه‌کانی پێکه‌وه‌بوونی کردبۆوه و له تارمایی غوربه‌تدا ون ببوو. بۆ به‌یانی که له‌خه‌و هه‌ستاین، هه‌ر یه‌که‌و نۆره نۆره خه‌ونه‌کانی خۆمان ده‌گێرایه‌وه که په‌روانه تێیاندا تاکه حزوورێک بوو، به‌ڵام له گێرانه‌وه‌ی جیاواز جیاواز دا. له قرچه قرچی گه‌رمای دوانیوه‌رۆدا بوو که سێبه‌رێک خۆی به ماڵی ئێمه‌دا کرد. باوکم وه‌ک چۆله‌که‌یه‌کی هه‌راسان که له گه‌رمای هاویندا بۆ سێبه‌رێک ده‌گه‌ڕێ، به‌ره‌وپیری چوو. له نێوراست حه‌وشه‌دا تۆقه‌یان کرد و له‌سه‌ر لێواری حه‌وزه‌که دانیشتن. له په‌نجه‌ره‌که‌وه سه‌یرم ده‌کرد. پیاوێکی ریش سپی بوو. له‌و پیاوانه‌ی که له حکایه‌ته‌کانی نه‌نکمدا نموونه‌ی زۆر بوو. سه‌رم له په‌نجه‌ره‌که هێنایه ده‌ر به‌ڵکه قسه‌کانی ببیستم، به‌ڵام ده‌نگی کابرای سێبه‌ر هێنده نزم بوو که ناهومیدی کردم. بینیم ده‌ستی به‌ره‌و شاخه‌که راده‌داشت و باوکیشم به حه‌په‌ساوییه‌وه سه‌یری ده‌کرد. وه‌ک سێبه‌ر هات و وه‌ک سێبه‌ر له ماڵ ده‌رچوو. باوکم به زه‌حمه‌ت به پیلکانه‌کاندا هه‌ڵده‌گه‌ڕا. هاته ژوور. که‌مێ دوودڵ بوو. تاوێ به نێو ژووره‌که‌دا گه‌ڕا و گۆره‌وییه‌کانی هه‌ڵکێشا و به پێوه پشتێنه‌که‌ی گورج کرده‌وه. به‌بێ ئه‌وه‌ی قسه‌یه‌ک بکات به پیلکانه‌کاندا داگهراو و له به‌ر درگای حه‌وشه پشوویه‌کی راگرت و له نێو درگاکه‌وه ئاوڕێکی له په‌نجه‌ره‌که دایه‌وه که وه‌ک قاوغی وێنه‌یه‌کی به‌کۆمه‌ڵ رووخساری پڕ له نیگه‌رانی هه‌موومانی تێدا گیر ببوو.
ئێواره بوو. قه‌راغ ئاسمان هێدی هێدی سو‌و داده‌گه‌ڕا. هه‌تاو به‌ره‌و ئاوا بوون داده‌کشا و سێبه‌ری ئه‌وشاخه به قورسی به‌ره‌و شار ده‌کشا. که باوکم له ده‌رگاکه ده‌رچوو، بێده‌نگییه‌کی تاسه‌باری له دوای خۆی جێ هێشت. له رۆژانی دوای ئاودیوبوونی په‌روانه‌وه تاک و توک ده‌نگۆی ئاودیوبوونی نیگا حهپهساوهکانی دیکه‌ش به شاردا بڵاو ده‌بوه‌وه. دایکم به‌رامبه‌ر په‌نجه‌ره‌که وشک ببوو. ئه‌وشوێنه‌ی کرد به جێی هه‌میشه‌یی و له‌وێڕا به‌و دوو چاوه سوور ههڵگهراوانهیهوه له ئاوابوونی هه‌تاو و سێبه‌ری ئه‌وشاخه راده‌ما و سه‌ره‌نجام به‌دیار ئه‌و په‌نجه‌ره‌وه رۆحی ده‌رچوو. نه‌نکم ده‌یوت؛ ده‌گێرنه‌وه رۆژێک کابرایه‌کی جۆڵا له‌ودیوه‌وه دێت بۆ ئه‌م شاره. لێره دوکانی جۆڵاییهک ده‌کاته‌وه. ناوبانگی ده‌سکاری جاجم و به‌رماڵی ئه‌م کابرایه به‌نێو وڵاتاندا ده‌گه‌ڕێ و، هه‌ر له‌م رێگایه‌وه مڵک و ماڵێکی باش پیوه‌ده‌نێت. که‌چی رۆژێک له‌سه‌ر سه‌ودایه‌ک سوێندێکی درۆ ده‌خوات و خوا بۆ ئه‌وه‌ی بیکات به عیبره‌ت بۆ خه‌ڵکی، ده‌یکات به تاقتاقانهیهک تا هه‌ر شه‌وه‌ی له‌سه‌ر دارێک هه‌ڵنیشێ و زکری ناوی تاقانه‌ی خوا بکات و هه‌ر له به‌ر خوا بپارێته‌وه که بیکاته‌وه به جۆڵاکهی جاران. نه شه‌وێک و نه مانگێک و نه ساڵ، به‌زه‌یی خوا روو له تاقتاقانهی به‌سته‌زمان ناکاته‌وه. له ئێواره‌یه‌ک دا سه‌ر هه‌ڵده‌گرێ و به‌ره‌و ئه‌ودیو ئاوا ده‌بێت. ده‌روا و ده‌روا ، تا ده‌گاته شاخێکی به‌رز. له‌وێ تووشی دێوێک ده‌بێت. دێوه‌که به ده‌نگێکی به هه‌یبه‌ت به‌سه‌ریدا ده‌گوڕێنێ: “بگه‌ڕێوه!” تاقتاقانهکه واز ناهێنێت و هه‌ر خۆی ده‌کوتێ که له شاخه‌که بپه‌رێته‌وه. دێوه‌که ده‌ڵی:”نه‌موت بگه‌ڕێوه!” تاقتاقانهکه ده‌ڵێ: “لێمگه‌رێ با بپهرێمهوه. ده‌مه‌وێ له‌م دیاره نه‌مێنم، ده‌چم بۆ دیارێکی دیکه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگم به خوا بگات و بمکاته‌وه به جۆڵاکهی جاران”. دێوه‌که له قاقای پێکه‌نین ده‌دات و ده‌ڵێ: “ئێره بنی دونیایه، له‌م شاخهبهولاوه بهردستانه!”.
18.12.2009
سه‌فه‌ری تاقتاقانه و وون بوونی په‌روانه، ئاماژه‌یه‌کی جوان بوو بۆ چۆل بوونی شار له‌و رامانانه‌ی که له مه‌حنای گۆرانکارییه‌کان تێده‌گه‌ن.
پڕ به دل ده‌ستخۆشانه‌ت لێده‌که‌م کاک رزگار. خه‌یاڵێکی جوان و زمانێکی پاراو بوو.
ئینشائه‌ڵا هه‌ر به‌رده‌وام بیت.
ئاکام. له رانییه‌وه
لایکلایک
ده‌ست خۆش چیرۆکێکی جوان بوو. ئه‌توانم بێژم که خه‌یاڵێکی ناسک بوو و ههمزهمانیش په‌یامی فره جوانی تیا گونجاوه.
لایکلایک
له مێژه له ماڵ نی
لایکلایک