که‌ڵك وه‌رگرتن له شێوازی به‌رگریی مه‌ده‌نی، ئه‌گه‌رچی ده‌بێته هۆی زۆرتر بوونی گوشاری سیاسی ده‌سه‌ڵاتداران بۆ سه‌ر ئه‌م بزاڤه، به‌ڵام له کرده‌وه‌دا ده‌بێته هۆی لاوازبوونی كۆده‌نگیی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، سیسته‌می ده‌سه‌ڵات تووشی ناكۆكی ده‌كا و له هه‌مان حاڵ‌دا مه‌یدانی كرده‌وه‌ی سیاسی به‌رفراوانتر و رێژه‌ی به‌شداری كردنی پێكهاته سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كان زیاتر ده‌كا.
وتووێژی سه‌رنووسه‌ری سایتی مادرید 11 له‌گه‌ڵ دوکتور ماریا ستێڤان و دوکتور ئێریکا چنۆویت
وه‌رگێران بۆ سه‌ر فارسی: مه‌حمود حسێنی شووشته‌ری
له فارسییه‌وه: رزگار ئه‌مین نژاد
به‌رگریی مه‌ده‌نی وه‌ک ستراتیژییه‌ک، هه‌ر به ته‌نیا له سونگه‌ی ئه‌خلاقییه‌وه له‌حاند ره‌قیبه‌که‌ی واته خه‌بات به شێوازی توندوتیژیدا به‌رجه‌سته نه‌کراوه‌ته‌وه، به‌ڵکه ئه‌م شێوازه له کرده‌وه‌دا هه‌م کارتێکه‌ری زیاتری هه‌بووه و هه‌م مه‌جالی کرده‌وه‌ی تێدا به‌هێزتره و هه‌میش دڵنیاتر.
دوکتور ماریا ستێفان به‌رێوه‌به‌ری ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌یی لێکۆڵینه‌وه له “ناوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی بزاڤه مه‌ده‌نییه‌کان” و دوکتۆر ئێریکا چنۆویت لێکۆڵه‌ر، له پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شدا به‌ناوی “سه‌رکه‌وتن و شکستی شێوازه فره‌چه‌شنه‌کانی خه‌بات له دژی حکومه‌ته سه‌ره‌رۆكان” باس له تیۆری «به‌رگژی (چالش) گولیات» ده‌كه‌ن. ئه‌م تیۆرییه لێکدانه‌وه‌یه‌كی رژه‌ییه له‌سه‌ر ستراتیژیی سه‌رکه‌وتنی شێوازه فره‌چه‌شنه‌کانی خه‌بات، واته به‌رگریی مه‌ده‌نی و خه‌باتی چه‌کداری- بۆ نموونه: شه‌ڕی پارتیزانی، سابووتاژ، تیرۆریزم، خه‌باتی نه‌رم و به‌رگریی مه‌ده‌نی-” به‌شێكن له‌و خه‌باتانه. له‌م خوێندنه‌وه‌یه‌دا ئه‌وان به روانینێکی ووردتره‌وه هه‌ستاون به شرۆڤه‌کردنی شیوازه‌کانی خه‌بات و هه‌ڵسه‌نگاندنی پێوه‌ر و ئاستی ده‌سکه‌وته‌کانیان. هه‌روه‌ها ئه‌مان هه‌وڵیانداوه راده‌ی ده‌سکه‌وتی ئه‌م بزاڤانه له‌مه‌ڕ ئامانجه وه‌دیهاتووه‌کانیان، له به‌ستێنی ستراتیژی خه‌باته‌کانیانه‌وه پیشان بده‌ن.
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه پشت به بانکێکی زانیاری ده‌وڵه‌مه‌ند، خوێندنه‌وه‌ی مێتۆدۆلۆژیانه و ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی که له‌سه‌ر بزاڤه جۆراوجۆره‌کان تۆمار کراون ده‌به‌ستێ و، له‌م رێگایه‌وه توانیویانه زه‌مینه‌ی کۆمه‌ڵێ پرسیای سه‌ره‌کی دارێژن بۆ لێکۆڵینه‌وه‌کانیان. ئه‌م دوو لێکۆله‌ره له ماوه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانیاندا هه‌وڵیانداوه وه‌ڵامی هێندێک له‌م پرسیارانه بده‌نه‌وه. بۆ نموونه:
- سه‌رکه‌وتنی رژه‌یی خه‌باتی چه‌کداری و هه‌روه‌ها به‌رگریی مه‌ده‌نی به دژی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، پیوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆیان هه‌یه به چییه‌تی (ماهیه‌تی) ده‌سه‌ڵات له‌و ولاتانه، واته ماهیه‌تی دێمۆکراتیک یاخود نادێمۆکراتیانه‌ی ئه‌وان؟
- فاكتی ئابووری و دامه‌زراوه‌ی مه‌ده‌نی و حکومی تاچه‌ند کاریگه‌رییه‌کی هه‌یه له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌م بزاڤانه؟
- کورتخایه‌ن بوون یاخۆ درێژخایه‌ن بوونی ماوه‌ی خه‌بات چ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر به‌ختی سه‌رکه‌وتن یان شکستی ئه‌و بزاڤه هه‌یه؟
- پشتیوانی هێزه ده‌ره‌کییه‌کان تاچه‌ند كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی شێوازی به‌رگریی مه‌ده‌نی ده‌بێ؟
لێکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کانی ماریا و ئێریکا ئه‌مه پیشان ده‌دات که سوود وه‌رگرتن له متۆدی به‌رگریی مه‌ده‌نی (بۆ نموونه؛ بایکۆت، مانگرتن، ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین، نافه‌رمانی مه‌ده‌نی و دامه‌زراندنی پێکهاته سیاسییه هاوتریبه‌کان و هتد) به به‌راورد له‌گه‌ڵ شێوازه‌که‌ی دیکه‌ی خه‌بات واته خه‌باتی چه‌كداریی به‌ختی سه‌رکه‌وتنی زیاتره. داتا (ئامار) و لێکۆڵینه‌وه‌کان ئه‌مه ده‌سه‌لمێنن که نێزیک به نه‌وه‌د له سه‌دی (90%) ئه‌و خه‌باتانه‌ی که به شێوازی ئاشتیخوازانه رێکخستنی بۆ کراوه، به ئه‌نجام گێشتوون، له حاڵێکا پێوانه‌ی سه‌رکه‌وتن بۆ خه‌باته چه‌کدارییه‌کان په‌نجا له سه‌دایه (50%). تیرۆر و شه‌ری پارتیزانی هه‌میشه بیانوویه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ ده‌سه‌ڵاتداران كه ماشینی سه‌رکوت چالاك بكه‌ن و ده‌ست بۆ توندوتیژی نواندن ببه‌ن. كاتێ ماشینی سه‌ركوت چالاك كرا، شانسی سه‌ركه‌وتنی ده‌سه‌ڵات زۆرتر ده‌بێ و له ئاكامدا شانسی دانوستان و سازانی سیاسی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئه‌م بزاڤانه که‌متر ده‌بێت. له وه‌ها دۆخێکا حکومه‌ته سه‌ره‌رۆكان هه‌وڵده‌ده‌ن دۆخه‌كه به ئاقاری توندوتیژیدا پەلکێش بکەن. که‌ڵك وه‌رگرتن له شێوازی به‌رگریی مه‌ده‌نی، ئه‌گه‌رچی ده‌بێته هۆی زۆرتر بوونی گوشاری سیاسی ده‌سه‌ڵاتداران بۆ سه‌ر ئه‌م بزاڤانه، به‌ڵام له کرده‌وه‌دا ده‌بێته هۆی لاوازبوونی كۆده‌نگیی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، سیسته‌می ده‌سه‌ڵات تووشی ناكۆكی ده‌كا و له هه‌مان حاڵ‌دا مه‌یدانی كرده‌وه‌ی سیاسی به‌رفراوانتر و رێژه‌ی به‌شداری كردنی پێكهاته سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كان زیاتر ده‌كا.
له دیمانه‌یه‌کی سه‌رنووسه‌ری “مادرید 11” له‌گه‌ڵ دوکتور ستێڤان و دوکتور چنۆویت دا، ده‌یڤید ئۆکرێز ئه‌م پرسیارانه‌ی ئاراسته كردوون:
به‌رگرییه مه‌ده‌نییه‌کان له رابردوودا چ ده‌سکه‌وتێکیان هه‌بووه؟
به‌رچاوترین نموونه‌ی سەرکەوتووی بزاڤه مه‌ده‌نییە کلاسیکەکان، بزووتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی هیندوستان به رێبه‌رایه‌تی گاندی بوو، بزووتنه‌وه‌ی “هێزی گه‌ڵ” له ساڵی ١٩٨٦ که کۆتایی به دیکتاتۆریه‌تی مارکوس له فلیپین هێنا، بزووتنه‌وه‌ی دژی ئاپارتاید له ئافریقای باشوور و، بزووتنه‌وه‌ی “دژی کۆمۆنیزم” له ١٩٨٩ له وڵاتانی رۆژهه‌ڵات و ناوه‌ندی ئۆرووپا، بزووتنه‌وه‌ی “یه‌کبوون” له پۆلۆنیا (لێهێستان) و هه‌روه‌ها ئه‌و بزاڤانه‌ی که دواتر وه‌ک “ئینقلابی مه‌خمه‌لی” ناوزەد کران و له سیربیا، جۆرجیا و ئۆکرائین سەریان هەڵدا، سه‌ره‌نجام نموونه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی بزاڤی ئینته‌فازه‌ی لوبنان له ساڵی ٢٠٠٥.
هۆکار و نموونه‌کانی ئەم بزاڤانە یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن تا ئەم پرسیارە لە خۆمان بکەین که بۆچی شانسی سه‌رکه‌وتنی بزاڤه مه‌ده‌نییه‌کان زۆرترە لە بزاڤە چه‌کدارییەکان؟ رەنگە هۆکاره‌که‌ی ئەوە بێت که به‌رهه‌ڤکردن (به‌سیج) و به‌رده‌وام بوونی بەرگرییە مه‌ده‌نییه‌کان ئاسانتره و له هه‌مان کاتدا خه‌ڵک باشتر ده‌توانن لێی تێبگه‌ن، پێوه‌ندی پێوە بکەن و لە هەمان حاڵ‌دا چ لەباری ئابووری و چ لەباری سیاسییەوە رێژیمه سه‌رکوتگه‌ره‌کانیش تووشی قەیران دەکەن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌یش ده‌ست بردن بۆ ماشینی توندوتیژی بە مەبەستی سه‌رکوتکردنی بەرگرییە مەدەنییەکان زۆر ئاسان نییە. کاتێ هێزێکی سیاسی بە دژی رێژیمێک خەباتی چەکداری دەکا که گشت ئامرازه‌کانی سه‌رکوتکردنی لەبەردەست دایە؛ بۆ نموونە پۆلیس، ئه‌رته‌ش و پۆلیسی ئه‌منیه‌تی، سروشتییە که ئەو رێژیمە شانسی سەرکەوتنی بەسەر بزووتنەوە چەکدارییەکەدا زۆرە. هۆکارەکەش روونە: نیهادەکانی سه‌رکوت بۆ ئەوە دامەزراون و راهێنراون کە ئەم چەشنە خەبات و راپەرینانە سەرکوت بکەن. بەڵام نیهادەکانی سه‌رکوت له به‌رامبه‌ر بەرگرییە مەدەنییەکان که جەماوەرییە و هەلوێستی ئاشتیخوازانه‌ی هەیە کارامە نین. کاتێ رێژیم لە بەرانبەر بزاڤێکی جەماوەری و ئاشتیخوازدا دەست بۆ کردەوەی توندوتیژی ببا بێگوومان زۆر گران لەسەری دەکەوێ و ناتوانێ لە بەرامبەر رای گشتیدا پاساوی کردەوەکانی خۆی بکا، لە لایەکی دیکەوە دەکارکردنی توندوتیژی نەک هەر مەشرووعییەتی رێژیمەکە دەخاتە ژێر پرسیار بەڵکە دەبێتە هۆی مەشرووعییەت دان بە بزاڤە جەماوەرییەکان و له ئەنجامدا ده‌سکه‌وتێکی ستراتیژیکی بۆ بەرگرییە مەدەنییەکان دەبێ. به‌م حاڵه‌ش چەند نموونه له بەرگرییە مەدەنییەکانیش هەن که سەرکەوتوو نەبوون و نه‌یانتوانیوه به ئامانجه ستراتیژییه‌کانی خۆیان بگه‌ن. هه‌ر به‌م پێیه ئێمه به‌ته‌ماین هه‌رکام له‌م نموونانه به شێوه‌یه‌کی جیاواز بخه‌ینه ژێر تیشکی لێکۆڵینه‌وه‌کانمان تاکوو هۆکاره‌کانی سه‌رکه‌وتن یاخود شکستی بزاڤه‌کان ده‌رک بکه‌ین و به شیوه‌یه‌کی جیاواز خوێندنه‌وه‌یان بۆ بکه‌ین. هەڵبەت نابێ لە بیرمان بچێ کە ئه‌مه بۆ یه‌که‌مجاره که وه‌ها لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک و به‌راوردێکی ووردبینانه له‌مه‌ڕ دوو شێوازی خه‌باتی چه‌کدارانه و بەرگریی مەدەنی کراوە و یەکەمجارە بە شێوەیەکی سیستەماتیک و مێتۆدۆلۆژیانە هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاکامەکان، ده‌سکه‌وته‌کان، تاکتیک و ستراتیژییەکانی ئه‌م بزاڤانه کراوە.
چۆن و تا چ راده‌یه‌ک ده‌کرێ بزاڤه مه‌ده‌نی و بزاڤه چه‌کدارییه‌کان له یه‌کتر هه‌ڵاوێرین؟ میکانیزمێک لە ئارا دایە کە ئه‌م دوو شێوازه‌ی خه‌بات پێکه‌وه ته‌با بکا؟ سنووری هاوکاری نێوان ئه‌م دوو شیوازه له کوێدایه.
وه‌ک لێکۆڵه‌ر و شرۆڤه‌کار به پێویستی ده‌زانین که به شرۆڤه‌یه‌کی وورد جیاوازییه‌کانی ئه‌م دوو شیوازه له خه‌بات و خۆراگری به‌رجه‌سته بکه‌ینه‌وه. بۆ نموونه ده‌کرێ کرداره‌کان، شیوازه‌کان و تاکتیکه‌کانی خه‌باتی چه‌کدارانه – بۆ نموونه تاکتیکی لێدان و ده‌رچوون، له تاکتیکه‌کانی خه‌باتی پارتیزانی که به زۆری ئامانجی عه‌مه‌لیاته‌کانی پێگه و مۆڵگه نیزامییه‌کانی دوژمنن، تیرۆر که زۆرترین قوربانییه‌کانی کادێرانی تێکنۆکراتی حکومه‌تین- له‌به‌رچاو بگرین و له‌گه‌ڵ تاکتیکه‌کانی بەرگریی مه‌ده‌نیدا – بۆنموونه: تاکتیکی بایکۆت، ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕینی گشتی له شاره‌کان، مانگرتن، نافه‌رمانی مه‌ده‌نی و هه‌روه‌ها تاکتیکی هاوکاری نه‌کردن- به‌راوه‌رد بکه‌ین و جیاوازییه‌کان و ویكچونه رێژەییەکانی ئه‌م دو شێوازه هه‌ڵسه‌نگێنین. ئێمه به سوود وه‌رگرتن له شێوازی مه‌زنده‌گه‌رانه‌یه (روش مقایسه‌یی) ده‌توانین پیشان بده‌ین که ده‌ستبردن بۆ شێواز و تاکتیکێکی دیاریکراو بۆ نموونه خه‌باتی چه‌کداری یان بەرگریی مه‌ده‌نی به‌گشتی چ کارتێکه‌ری و ده‌ره‌نجامێکی لێ دەکەوێتەوە. ئه‌مه له‌خۆیدا پلانێکی سه‌ره‌تاییه بۆ کاره‌که‌مان و به دڵنیاییه‌وه ناکرێ ئه‌م ره‌وته وه‌ک شێوازێکی ته‌واو و کرده‌وه‌یانه (عه‌مه‌لی) بۆ لێکۆڵینه‌وه لەسەر وەها بابه‌تێکی گرینگ بێتە ئەژمار. ئه‌وه‌ی که بۆ ئێمە گرینگه شرۆڤه‌یەکی زانستیانه‌یە بۆ ئه‌م دیاردانه.
له زۆربه‌ی بزاڤه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا شێوازی فرە رەهەند دەکار کراوە کە پێوه‌ندیشیان به یه‌که‌وه هەبووه – بۆ نموونه هێندێ لە راپەرینەکان تێکه‌ڵاوێک بووە له بەرگریی مه‌ده‌نی و خەباتی چه‌کدارانه. بەڵام روواڵه‌تی فرە رەهەندیانەی نموونه‌کانی خه‌بات له خۆێدا ناتوانێ ئه‌م ئه‌نجامه بدا به ده‌سته‌وه کە هاوتریب بوونی خه‌باتی چه‌کدارانه و بەرگریی مەدەنیانە هۆکاری سەرکەوتنی راپەرینەکان بوون و هەروەها ده‌ره‌نجامێکی دڵخوازیان لێکەوتبێتەوە. یاخۆ نابێ تووشی لێکدانەوەیەکی هەڵە بین و پێمان وا بێ که بۆ گۆرانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی پێویست دەکا هاوکات له‌گه‌ڵ بەرگریی مه‌ده‌نی دەست بۆ توندوتیژیش ببەین. یا ئه‌وه‌یکه وا بیر بکه‌ینه‌وه که هۆکاری سه‌رکه‌وتنی به‌شیک له بزاڤه کۆمه‌ڵایه‌تیییه‌کان دەست بردن بۆ توندوتیژی و شێوازەکانی بەرگریی مه‌ده‌نی بووه.
ئامانج و تەمای ئێمە ئه‌وه‌یه که سه‌رنجێکی ووردتر بده‌یه‌نه سه‌ر ئه‌و به‌شه له خه‌باته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان که توانیویانه شێوازی مه‌ده‌نیانه به شیوه‌یه‌کی سیسته‌ماتیک به‌کار بێنن و، نه‌ک هه‌ر ده‌سکه‌وته‌کانی خه‌باته‌که‌یان پیشان بده‌ین، به‌ڵکه روونکردنه‌وه‌مان هه‌بێت له‌مه‌ر هه‌رکام له‌و فاکتۆرانەی کە لەسەرکەوتنی خەباتەکانیاندا رۆڵی کاریگەریان هەبووە و، قازانجەکانی ئەو بزاڤانە لەسەر کۆمەڵگاکانیان پییشان بدەین.
ئه‌گه‌ر گرتنه‌به‌ری شێوازه‌کانی بەرگریی مه‌ده‌نی بۆ گه‌یشتن به ئازادی لە چاو خه‌باتی چه‌کداریدا کاریگەرترە، بؤچی بەشێک لە بزاڤە کۆمەڵایەتییەکان مکووڕن لەسەر بەردەوام بوونی خەباتی توندوتیژیانە؟ هۆکارە شاراوەکانی وەها بڕیارێک چین؟
وابزانم تێگەیشتنێکی گشتی باڵی بەسەر روانگەی بەشێک لەو هێزه رۆشنبیرانه‌دا گرتووە که پێیان وایه ئه‌گه‌ر وڵامی توندوتیژی به توندوتیژی بدرێته‌وه، کارتێکه‌رییه‌که‌ی زیاتره. ئه‌م تاقمه له رۆشنبیران، خه‌باتی توندوتیژی وه‌ک کاریگه‌رترین ئامراز بۆ به‌ره‌ورووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ میکانیزمی سەرکوتکارانەی رێژیمه سەرەرۆکان، هێزه داگیرکه‌ره‌کانی ده‌ره‌کی، هه‌ڵاواردنه سیسته‌ماتیکه‌کانی حکومی و چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له‌به‌ر چاو ده‌گرن. ئه‌مە لە خۆیدا تێگەیشتنێکی نه‌ریتییه لە خەبات کە رەگی لە مێژوودا هەیە و لە لای بەشێک لە رۆشنبیران و چالاکانی پرسه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا باوە. زۆربه‌ی ئه‌و شۆرشگێڕانه‌ی که باوه‌ریان به خه‌باتی چه‌کداری هه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن که ته‌نیا له رێگای توندوتیژییه‌وه دەتوانن کۆمه‌ڵانی چه‌وساوه به دژی زۆردارن راپه‌رێنن و به پشت به‌ستن به‌م رێکاره‌یه که ده‌توانن بگه‌نه ئامانجه دڵخوازه‌کانیان. ئه‌گه‌ر چاوێک به سیمبوله شۆرشگێرییه‌کانی نیو سه‌ده‌ی رابردوو دا بخوشێنینه‌وه، له یه‌که‌م بینین‌دا وێنەی کەسانێکی حیماسی وەک مائۆ و “چ‌گوارا” که که‌ڵاشینکۆفێکیان له شانە، دێته پێش چاومان. ئه‌گه‌رچی چه‌ند ده‌یه به‌سه‌ر ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا تێپه‌ریوه، که‌چی ئێستاش ده‌سته‌واژه‌ی “خه‌باتی چه‌کدارانه” گڕوتین و سه‌رنج راکێشییه‌کی به‌هێزتری هه‌یه له‌چاو ده‌رک کردنی واقع و کارتێکه‌ری و ده‌ره‌نجامه‌کانی به‌کارهێنانی ستراتیژی ئه‌م شێوازه له خه‌بات. بۆ پیشاندانی کاریگه‌ری و ده‌ره‌نجامه راستییه‌کانی ئه‌م شێوازه له خه‌بات هێشتا پێویستییه‌کی زۆرمان هه‌یه به کارێکی تیۆریک و چه‌مکیانه. سه‌ره‌رای ئه‌مه‌یش پێویسته سه‌رنج به‌وه‌ش بدرێت که پرۆپاگه‌نده و که‌ره‌سه‌ی مێدیا له جیهانی ئه‌مرۆدا، بمانه‌وه‌ێ نه‌مانه‌وه‌ێ، به چه‌شنێک له خزمه‌ت بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رکه له خه‌باتدایه. “ته‌نیا به فیدا کردنی گیان و خوێنی خۆمان سه‌رده‌که‌وین” ئه‌مه ده‌سته‌واژه‌یه‌که که به‌رده‌وام و له هه‌ر قۆناغیکی خه‌بات دا له‌گه‌ڵمان هاتووه و کاریگه‌رییه‌کی ناراستی ده‌روونی به‌ڵام له هه‌مان حاڵ دا قوڵی له‌سه‌ر تێگێشتنی ئێمه داناوه. ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه له زۆربه‌ی دۆخه‌کاندا ئیلهام به‌خشی ئێمه بوووه و ئه‌م تێگێشتنه‌ی لای ئێمه به‌رهه‌م هێنانه‌وه که هه‌ر له رێگای توخمی توندوتیژییه‌وه‌یه که ده‌توانین ده‌سه‌ڵات به ده‌سته‌وه بگرین. لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئێمه هه‌وڵ ده‌دات له‌م روانگه و تێگێشتنه بکۆڵێته‌وه. ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌م چه‌شنه له خابت بکه‌ین.
ئایا ده‌شێ نکۆڵی له چه‌ندین نموونه‌ی سه‌رکه‌وتوو له بزاڤه چه‌کدارییه‌کان بکه‌ین له سه‌ده‌ی رابردوودا؟
ئه‌گه‌ر ئێوه سه‌رنج بده‌ن به شه‌ری پارتیزانی له ڤیه‌تنام، ئه‌م شه‌ره تا ئه‌و جێیه‌ی که ڤیت کۆنگه‌کان له ده‌رکردنی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له ڤیه‌تنام دا سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا و پاشان ڤیه‌تنامی باشووریان رزگار کرد، سه‌رکه‌وتووانه بووه. هه‌ر به‌م شێوه‌یه له ئه‌لجه‌زایه‌ر دا تا ئه‌و جێیه‌ی که توانی هێزه داگیرکاره‌کانی فه‌رانسه ده‌ر بکه‌ن، ئینقلابێکی سه‌رکه‌وتوو بوو. به‌ڵام ته‌نانه‌ت له بابه‌ت ئه‌م نموونه “سه‌رکه‌وتووانه”یش ده‌بێ پشوویه‌ک راگرین. ئه‌م “سه‌رکه‌وتنه چه‌کدارانه‌یه” چ نرخێکی بۆ دراوه؟ رنگه بتوانین بڵێین – که حه‌تمه‌ن هه‌رواشه – هێزه شۆرشگێڕه‌کان توانیویانه به سوود وه‌رگرتن له توخمی توندوتیژی هێزه داگیرکاره‌کان له وڵاتی خۆیان ده‌ربکه‌ن و یان ده‌سه‌ڵاتی ئیسته‌عمار تێکبشکێنن. به‌ڵام به چ نرخێک؟ سه‌یر بکه که گیانی چه‌ندین هه‌زار مرۆڤ له‌م پێناوه‌دا فه‌وتاوه و تا چ راده‌یه‌ک وێرانی و کاول بوونی به‌دوادا هاتووه؟ ئه‌مه له خۆیدا کۆتایی سریمه‌ی ئه‌م شیوازه له خه‌بات نییه ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین به ده‌رنجامه‌کانی دوای سه‌رکه‌وتن! ئه‌م سه‌رکه‌وتنانه چی‌یان لێ که‌وته‌وه؟
خۆی ستراتیژی هه‌ر خه‌باتێک ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌مای نرخاندنێکی (محاسبه) وردی بیلان و زیانه‌کانی ئه‌نجامی خه‌باته‌که دارێژرێت. ئه‌و خه‌باته‌ی که ده‌سکه‌وته‌کانی کاوولبوون و تێداچوونی مرۆڤه‌کانی به‌دوادا دێت، جگه له خۆکووژی سیاسی ناشی هیچ ناوێکی دیکه‌ی له‌سه‌ر دابنێین.
ئامانجی سه‌ره‌کی ئێوه له‌م راپۆرت و لێکۆڵینه‌وه‌یه چییه؟ به‌ته‌مان کێ سوود له به‌رهه‌می کاره‌کانتان وه‌ربگرێت؟
به دڵنیاییه‌وه له ره‌ده‌ی یه‌که‌م دا خوێندکاران و توێژه‌رانی پرسه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و، هه‌روه‌ها سیاسه‌تمه‌داران و چالاکانی سیاسی لۆکالی. ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه که پیشانی بده‌ین که بزاڤه مه‌ده‌نییه‌کان له ماوه‌ی مێژوو دا هه‌م له‌باری تیۆریک و هه‌م له باری کرده‌وه‌یانه (کنش) ئه‌م شیوازه له خه‌باتی خۆیان زۆر به‌هێزتر و جوانتر پیشانداوه و که‌س ناتوانێ نکۆڵییان لێ بکات. نمادی سه‌رکه‌وتنی ئه‌م بزاڤانه و سریمه‌ی نکۆڵی لێ نه‌کراوی ئه‌مان له گۆرانی پێکهاته سیاسییه‌کان، بۆته ئه‌نگیزه‌ی سه‌ره‌کی ئێمه بۆ شرۆڤه‌کردن و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ووردتر له‌مه‌ڕ ئه‌م بزاڤانه.
هه‌نووکه له نیوان لێکۆڵه‌ر و چالاکانی پرسه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کان و هه‌روه‌ها ئه‌نیستیتۆ و زانکۆکانی “پێوه‌ندییه نیونه‌ته‌وه‌ییه‌کان” دا راهات (گرایش) و هۆگرییه‌کی زۆر هه‌یه له‌مه‌ڕ لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته. زۆر که‌س له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن که که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کانی بواری خه‌باتی مه‌ده‌نی باڵوێزانی گۆرانکارییه سیاسییه‌کانن. به‌م چه‌شنه پێویسته سه‌رله‌نوێ خوێندنه‌وه‌یه‌ک بکرێ له‌مه‌ڕ ده‌سکه‌وت و هه‌ڵکشان و داکشانی ره‌وتی ئه‌م بزاڤه مه‌ده‌نیانه.
خویندنه‌وه‌یه‌کی وورد له‌مه‌ڕ ئه‌و تاکتیکه‌کانه بکرێت – بایکۆت، مانگرتن، نافه‌رمانی مه‌ده‌نی و…- که ئه‌م هێزه کۆمه‌ڵایه‌تییانه له پیناو بردنه پێشی خه‌باتی خۆیان و گوشار هێنان بۆ حکومه‌ته‌کان به‌کاریان هێناوه، ئه‌م بابه‌ته له باری ئه‌منییه‌تیشه‌وه گرینگی خۆی هه‌یه. پێویسته ده‌رکێکی روون و تیۆریک له‌م تاکتیکانه به‌ده‌ست بێنین تاکوو له مه‌یدانی ئاکادێمیک و په‌روه‌رده‌ییدا سوودی لێ وه‌ربگیردرێ. ئه‌م پێداویستییه هێدی هێدی خه‌ریکه له زۆربه‌ی پلانه‌کانی په‌روه‌رده‌یی خاوه‌ن‌ڕا و پسپۆره‌کانی بواری پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیشدا جێی خۆی ده‌کاته‌وه.
لایه‌نێکی دیکه له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا هه‌یه که ناکرێ له‌به‌رچاوی نه‌گرین و، ئه‌مه ئه‌وه‌یه که له‌و وڵاتانه‌ی که خه‌باتی مه‌ده‌نیانه‌ی تێدا به‌ریوه‌ده‌چێت، ئیمکانی هه‌یه به پێی هێندێ هه‌لومه‌رجی تایبه‌ت ئه‌م مه‌جاله بێته ئاراوه که رێبه‌رانی بزاڤه‌که بتوانن له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌دارانی ده‌سه‌ڵات دانوستان بکه‌ن و، یا ته‌نانه‌ت له هێندێ حاڵه‌تی قه‌یراناوی هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان به هانای خه‌باتکارانی بزاڤی ئاشتیخوازانه‌وه بێن. ئه‌گه‌ر چی ئه‌م نموونه‌یه‌ی دوایی که باسی لێوه‌کرا زۆر به ده‌گمه‌ن روو ده‌دات.
بۆ ئه‌وه‌ی که بزاڤه مه‌ده‌نییه‌کان کاریگه‌ری پێویستی هه‌بێت، به‌ر له هه‌ر شتێک گرینگه که ئه‌م بزاڤه ناره‌زایه‌تییانه به شێوه‌یه‌کی یه‌کگرتوو رێکبخرێن و رێبه‌ی بکرێن. یارمه‌تییه ده‌ره‌کییه‌کان له خۆیدا ناتوانن به‌رهه‌ڤده‌ر و رێکخه‌ری ئه‌م بزاڤانه بن. ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌کی ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین به دروستی رێکخستنی بۆ نه‌کرێت و هه‌ر به ته‌نیا چاوی له یارمه‌تییه ده‌ره‌کییه‌کان بریبێت، نه‌ک هه‌ر کاریگه‌ری خۆی له‌ده‌ست ده‌دات به‌ڵکه زه‌بر له دینامیزمی بنه‌ره‌تی ئه‌م بزاڤه ده‌گه‌یه‌نێ.
سه‌رچاوه:
http://www.turkmensahramedia.com/fa_gonagon/1386/mosalamet.htm
وەڵامێک بنووسە