به سه‌رنجدان به کاراکتێری تاک و شوێنی ئه‌و له سیسته‌می کۆمه‌ڵگادا، پرۆسه‌ی به‌کۆمه‌ڵایه‌تی بوون ((socialization ده‌ورێکی بنچینه‌یی ده‌گێڕێ له هێڵه سه‌ره‌کییه‌کانی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی تاک و، ئه‌م بابه‌ته‌یش پێوه‌ندی هه‌یه به میکانیزمی په‌روه‌رده له نێو خودی کۆمه‌ڵگاکه‌دا. ئه‌م پرۆسه‌یه له دوو به‌ستێنی جیاوازی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه کارتێکه‌ری خۆی پێوه دیار ده‌بێ. کاتێ باس له جیاوازی کۆمه‌لایه‌تی ده‌که‌ین، بێ گومان هه‌ڵکه‌وته‌یی کۆمه‌ڵگا ره‌پێش چاو ده‌گرین و ئه‌م دۆخه‌یش پێوه‌ندی هه‌یه به دوو سیسته‌می مۆدیڕن و سوننه‌تی.
شوناسی تاک له به‌رده‌م کارلێکی ئه‌وانی تر
به سه‌رنجدان به کاراکتێری تاک و شوێنی ئه‌و له سیسته‌می کۆمه‌ڵگادا، پرۆسه‌ی به‌کۆمه‌ڵایه‌تی بوون ((socialization ده‌ورێکی بنچینه‌یی ده‌گێڕێ له هێڵه سه‌ره‌کییه‌کانی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی تاک و، ئه‌م بابه‌ته‌یش پێوه‌ندی هه‌یه به میکانیزمی په‌روه‌رده له نێو خودی کۆمه‌ڵگاکه‌دا. ئه‌م پرۆسه‌یه له دوو به‌ستێنی جیاوازی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه کارتێکه‌ری خۆی پێوه دیار ده‌بێ. کاتێ باس له جیاوازی کۆمه‌لایه‌تی ده‌که‌ین، بێ گومان هه‌ڵکه‌وته‌یی کۆمه‌ڵگا ره‌پێش چاو ده‌گرین و ئه‌م دۆخه‌یش پێوه‌ندی هه‌یه به دوو سیسته‌می مۆدیڕن و سوننه‌تی. که باس له سیسته‌می مۆدێڕن دێته گۆڕێ، ئاماژه‌کان ئاراسته‌ی ئه‌ندازیارییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کرێ که په‌یره‌وی ده‌کا له میکانیزمێکی په‌روه‌رده‌یی و له‌م زۆنگه‌یه‌وه ئه‌کته‌ره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان وه‌ک ئۆرگانیزمه چالاکه‌کان ده‌بنه پێکهێنه‌ری قه‌واره‌ی کۆمه‌ڵگای مۆدێڕن. ئه‌م نموونه‌یه ئه‌زموونێکی دوور و درێژی هه‌یه له گه‌ڵ شۆرشی پیشه‌سازی (Industrialization) و به شێوه‌یه‌کی ستاندارد له لایه‌ن کۆمه‌ڵگا مۆدێرنه‌کانه‌وه ئه‌کسه‌پت کراوه.
سیسته‌می سوننه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌رهه‌می راژه‌یه‌کی کولتورییه که له به‌ستێنی کۆمه‌ڵگادا رادێن و ئه‌م دۆخه‌یش کارتێکه‌ری ئه‌و نۆرمانه‌یان پێوه دیاره که تایبه‌تمه‌ندییه‌کی نه‌گۆڕیان هه‌یه و به‌رده‌وام له جه‌غزێکی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه. لێره‌دا ئورگانیزمی سه‌ره‌کی، هه‌ر ئه‌و هیزه ره‌گ داکوتراوانه‌ی نه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تین که تاک ده‌خاته به‌رده‌م ئیراده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌م دۆخه‌یش وا له تاک ده‌کا که به‌رده‌وام خۆی به شووناسێکی جه‌ماوه‌رییه‌وه پێناسه بکا. له‌م زۆنگه‌یه‌وه تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی تاک له ره‌وتی هه‌ڵکردن له گه‌ڵ تاکه‌کانی دیکه‌ی نێو کۆمه‌ڵ، سه‌رچاوه ده‌گرێ له مه‌سده‌ره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان.
سوسیالیزاشێن ( به کۆمه‌ڵایه‌تی کردن) وته‌زایه‌کی کۆمه‌ڵناسیانه‌یه که بۆ پێناسه کردنی دۆخێکی تایبه‌ت دێته ئاراوه و تاک به‌م ئاقاره‌دا خۆی ده‌گونجێنێ له گه‌ڵ به‌ها گشتییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و له‌م زۆنگه‌یه‌وه تاک له پرۆژه‌گه‌لێکی چه‌ند قۆناغیدا په‌روه‌رده ده‌کرێ و له ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆکارێک بۆ به‌رده‌وام بوونی کۆمه‌ڵگا و راگواستنی کولتوره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له وچه‌یه‌که‌وه بۆ وچه‌یه‌کی دیکه. ئه‌م دۆخه ده‌شێ له دوو حاڵه‌تدا راڤه بکرێ که هه‌ردووکیان پێوه‌ندیان هه‌یه به تاک و هه‌ڵکه‌وته‌یی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و. یه‌که‌م : ده‌شێ سوسیالیزاشێن وه‌ک پرۆسه‌یه‌ک ره‌پێش چاو بگیرین که حه‌ول ده‌دا نۆرمه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان پراکتیزه بکا و هه‌ر له سه‌ره‌تای چوونه ناو ئه‌م پرۆسه‌یه‌شه‌وه تاک ده‌خاته به‌رده‌م ته‌قه‌لایه‌کی به‌رده‌وام بۆ زه‌ینی کردنی ئه‌م نۆرمانه. ورگرتنی نه‌ریت و رێسا کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به چه‌شنێکن که توانای زه‌ینی بوونه‌که‌ی له هه‌ناوی تاکه‌کاندا تایبه‌تمه‌ندییه‌کی ئۆتۆماتیکی هه‌یه. به واتایه‌کی دیکه، نۆرمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له رێگای کۆمه‌ڵێ رێسا و نه‌ریته‌وه به سه‌ر تاکدا داده‌سه‌پێن که تایبه‌تمه‌ندی ده‌ره‌کی نییه، به‌ڵکوو له راستیدا وه‌ک کاراکتێرێکی گشتی ده‌بێته به‌شێک له که‌سایه‌تی تاک. له ئه‌نجامدا تاک وا هه‌ست ده‌کا که نیازێکی گرینگی هه‌یه به گۆش بوون به‌م دۆخه‌وه. دووهه‌م : ده‌شێ سوسیالیزاشێن وه‌ک توخمێکی سه‌ره‌کی ره‌پێش چاو بگیرین بو هه‌ڵکردن له گه‌ڵ پڕه‌نسیبه‌کانی کۆمه‌ڵگا و له سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته بین که تاک ده‌خوازێ ئه‌و وێنایه‌ی که له “خۆی” هه‌ڵگرتوه‌ته‌وه بگونجێنێ له گه‌ڵ به ده‌ستهێنانی ئابرو و مه‌تمانه و بره‌وێک که له کۆمه‌ڵگادا باوه. له‌م نمونه‌یه‌دا ، تاک له هه‌مان حاڵ‌دا که کرداره‌کانی خۆی به ئاقاری خۆ ته‌با خستن له گه‌ڵ چاوه‌روانییه‌که‌نی خه‌ڵکیدا هیدایه‌ت ده‌کا، هه‌ر له هه‌مان حاڵ‌دا ده‌چێته نێو پرۆسه‌ی به کۆمه‌ڵایه‌تی بوون.
ئه‌و قۆنا‌غانه‌ی که پرۆسه‌ی سوسیالیزاشێن له خۆی ده‌گرێ، به قه‌ناعه‌تێکی گشتی، له لایان زۆربه‌ی کۆمه‌ڵناسانه‌وه دابه‌ش ده‌کرێ به‌سه‌ر سێ قۆناغی سه‌ره‌کی:
- قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌کانی به کۆمه‌ڵایه‌تی بوون که له بنه‌ماڵه‌دا فۆرم وه‌رده‌گرێ. له گشت کۆمه‌ڵگاکاندا پێگه‌ی بنه‌ماڵه ده‌ورێکی کاریگه‌ری هه‌یه له پرۆسه‌ی به کۆمه‌ڵایه‌تی کردندا. هه‌ر له چوارچێوه‌ی بنه‌ماڵه‌دا راهێنانه سه‌ره‌تاییه‌کان بۆ به‌کۆمه‌ڵایه‌تی بوون بۆ منداڵ فه‌راهه‌م ده‌کرێ. بنه‌ماڵه ناوه‌ندێکی عاتفییه که منداڵ هه‌ست به نیازی پێوه‌ندی گرتن به‌م ناوه‌ندییه‌ته‌یان لا به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه. ئه‌م ناوه‌نده له به‌رامبه‌ر ویستی منداڵدا کۆمه‌ڵێک ئیلته‌زام دیاری ده‌کات که گرینگترنیان دۆزی ته‌ربییه‌ته. ته‌ربییه‌ت قوتابخانه‌یه‌کی پیچیده‌و له هه‌مان کاتیش‌دا سه‌ره‌رۆیانه‌یه که شیرازه‌ی به کۆمه‌ڵایه‌تی بوونی تاک داده‌رێژێ بۆ په‌یوه‌ندی گرتن به نیهاده ده‌ره‌کییه‌کانی شه‌قامی گشتی.
- قوتابخانه وه‌ک ناوه‌ندێکی گشتی تر بۆ پرۆسه‌ی به‌کۆمه‌ڵایه‌تی بوون. له‌م قۆناغه‌دا به‌له‌به‌ر چاو گرتنی توانا فێرکارییه‌کان له ده‌رککردن و راڤه‌کردنی کۆمه‌ڵێ پرسی په‌روه‌رده‌یی، تاک له هه‌مان حاڵ‌دا به نێو ره‌هه‌ندێکی به‌کۆمه‌ڵایه‌تی بووندا تێده‌په‌رێ که راسته‌وخۆ ده‌که‌وێته به‌رده‌م پرۆسه‌یه‌کی راهێنان بۆ شوناسی یاسا و مامله کردن له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆزه. ئه‌گه‌رچی ئه‌م بابه‌ته، واته ته‌عامول کردن له گه‌ڵ یاسادا به شێوه‌یه‌کی نادیار و له به‌ستێنێکی دسیپلینییه‌وه به‌ره‌و تاک ئاراسته ده‌کرێ، له هه‌مان حالدا ئه‌م ده‌رکه‌ی لا به‌رجه‌سته ده‌کاته‌وه که سیسته‌می کۆمه‌ڵگا جگه له رێسا و نه‌ریته‌کان له سه‌ربناغه‌یه‌کی یاساییش دامه‌زراوه که ملکه‌چ بوون بۆ ئه‌م یاسایانه ئه‌رکێکی حه‌تمییه و که‌س ناتوانێ له یاسا لابدا. ئه‌گه‌ر کارتێکه‌ری رێسا و نه‌ریته‌کان له زۆنگه‌ی پێ مل بوون به نۆرم و به‌ها گشتییه‌کان له رێگای سه‌رنجی رایگشتییه‌وه به‌سه‌ر تاکدا داده‌سه‌پا، ئه‌و میکانیزمه یاساییه‌کان له رێگای ده‌زگا دادوه‌ری و ئاسایشییه‌کانه‌وه کۆمه‌ڵێ داندراوه‌ی مافپارێزی ده‌خاته به‌رده‌م تاک بۆ هه‌ڵکردن له گه‌ڵ پرنسیبه گشتییه‌کانی کۆمه‌ڵگا. ئه‌م راهێنانه په‌روه‌ردییه له سه‌ره‌تای ده‌سپێکی تافی خوێندکارییه‌وه به کۆمه‌ڵی فاکتی دسیپلینیه‌وه به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه که تاک ناچاره بۆ به‌رده‌وام بوون له ده‌ستکه‌وتی خوێندن پێ ملیان بێ.
- قۆناغی په‌یوه‌ست بوون به سیسته‌می به‌رفراوانی کۆمه‌ڵگا یان به واتایه‌کی دیکه سه‌رده‌می باڵغ بوون. له‌م سه‌رده‌مه‌دا تاک له کۆمه‌ڵێ ئیلزاماتی تایبه‌ت خه‌لاسی دێت و پێوه‌ند ده‌درێته‌وه به مه‌جالێکی به‌رفراوانتر که ده‌رفه‌تی زیاتری بۆ ده‌ره‌خسێنێ تا هێندێک له لایه‌نه تایبه‌تییه‌کانی که‌سایه‌تی خۆی بخاته خزمه‌ت گه‌شه ساندن و بردنه سه‌ری ئاستی خۆی له کۆمه‌ڵگادا. به واتایه‌کی دیکه قۆناغێکه بۆ چوونه نێو سیسته‌می کار و پرۆسێسی سه‌ربه‌خۆبوون. له‌م قۆناغه‌دا که به وشیاری ناوزه‌د ده‌کری، شووناسی تاک له قه‌یدی زه‌مینه سه‌ره‌کییه‌کانی سوسیالیزاشێن ره‌ها ده‌بێت و به واتایه‌کی دیکه خۆی له پێوه‌ندییه‌کی راسته‌وخۆدا ده‌بینێته‌وه له دروست کردنی که‌سایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی.
ئه‌م سێ قۆناغه وێنایه‌کی گشتییه له پرۆسه‌ی به کۆمه‌ڵایه‌تی بوون، ده‌نا کۆمه‌ڵێ قۆناغی تایبه‌تی تر ده‌ست نیشان کراون که مه‌ودای ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رفراوانتر ده‌کاته‌وه به‌ڵام به‌گشتی کۆمه‌ڵناسه‌کان کۆک نین له‌سه‌ریان. “ئانتۆنی گیدێنز” له کتێبی “کۆمه‌ڵناسی” دا کۆمه‌ڵێ فاکتی دیکه دێنێته به‌ر باس که ئاماژه کردنیان زۆر جێی سه‌رنجن.
“گیدێنز” به‌رله‌وه‌ی ده‌ست بکا به پۆلینبه‌ند کردنی قۆناغه‌کانی به کۆمه‌ڵایه‌تی بوون و راڤه کردنی ئه‌و که‌ره‌سانه‌ی که کارتێکه‌ری بابه‌تی و زه‌ینیان له‌سه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌یه، پشت ده‌به‌ستێ به کۆمه‌ڵێ فاکتی سایکۆلۆژییانه. به واتایه‌کی دیکه ئه‌م پرۆسه‌یه گرێ ده‌داته‌وه به بۆچوونه‌کانی “فرۆید” و “پیاژه” و “مید” له‌سه‌ر چۆنیه‌تی بناغه گشتییه‌کانی دروست بوونی که‌سیه‌تی لای تاک و ئه‌و میکانیزمانه‌ی که تاک پێوه‌ند ده‌داته‌وه به دونیای ده‌ره‌وه‌ی خۆی. واته ئه‌و شتانه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی واقعی منداڵانه‌ی ئه‌و له جموجوڵدان. پێویست به ئاماژه پێ کردنه که بۆچوونه‌کانی ئه‌م سێ دروونناسانه، خوێندنه‌وه‌یه‌کی سایکۆلۆژییانه‌یه له سه‌ر دروست بوونی که‌سایه‌تی له مرۆڤدا. ئه‌مان به ره‌هه‌ندێکی شیکاریانه به نێو جیهانی منداڵدا رۆچوون که پێیان وایه ئه‌م قۆناغه له ژیانی مرۆڤ گرینگترتین قۆناغێکه بۆ ئاماده‌کاری تاک بۆ چوونه نێو پرۆسه‌ی به‌کۆمه‌ڵایه‌تی بوون.
فرۆید له سه‌ر ئه‌م قه‌ناعه‌ته‌یه که مندال له سه‌ره‌تای هاتنه نێو مه‌یدانی ژیان، بوونه‌وه‌رێکه که به‌رده‌وام له مشت‌ومڕ دایه بۆ “ویستن”. فرۆید هۆکاری ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ش ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆ بێ ده‌سه‌ڵاتی یان لاواز بوونی سروشتی منداڵ له کۆنترۆڵ کردنی داواکارییه‌کانی خۆیدا. فرۆید راده‌گه‌یه‌نێ که منداڵ ناچاره رابێت که نیاز و داواکارییه‌کانی به‌رده‌وام ناشێ به خێرایی وه‌دی بێن و، ئه‌مه‌ش له خۆیدا ئه‌نجامێکی تراژدیکه. چونکه مندال ته‌نیا هه‌ر نیازی به خواردن و خواردنه‌وه نییه، به‌ڵکوو دابین کردنی مه‌یلی جینسی (erotic satifaction ) بۆ ئه‌و گرینگه. گیدێنز راده‌گه‌یه‌نێ که مه‌به‌ستی فرۆید له وته‌زای مه‌یلی جینسی به‌و مانایه نییه که له منداڵدا توانایی ئه‌و مه‌یلی سێکسییه به‌دی ده‌کرێ که له گه‌وره‌کاندا هه‌یه، به‌ڵکوو مه‌به‌ستی فرۆید له وته‌زای سێکس نیازێکی گشتییه بو پێوه‌ندییه‌کی نیزیک و حه‌ز بزوێنی جه‌سته‌ییه له هه‌مبه‌ر که‌سانی دیکه.
ئه‌م بابه‌ته و گه‌لێ له ته‌مه‌نناکانی مندال له مه‌ودای زه‌ماندا مه‌یدانی پێ ته‌نگ ده‌کرێته‌وه، چونکه ته‌نانه‌ت فیداکارترین دایک و بابه‌کانیش ده‌روه‌ستی ئه‌و هه‌مووه ته‌ممه‌نایه نایه‌ن و سه‌ره‌نجام منداڵ فێر ده‌بێ که ناچاره حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانی خۆی کۆنترۆڵ بکا. به بۆچوونی فرۆید ئه‌م حه‌ز و ئاره‌زووانه ده‌بن به ئه‌نگیزه‌گه‌لێکی به‌هێز و له ناوشیاریدا که‌ڵه‌که ده‌کرێن. ده‌ره‌نجامه‌کانی ئه‌م مانه‌وه‌یه له سه‌رده‌مانی دواتری ژیانی تاکدا ده‌رده‌که‌ون و هه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌یه که توخمی سه‌ره‌کی که‌سایه‌تی تاک دیاری ده‌کات و کاردانه‌وه‌کانی له ده‌رفه‌ته پێویسته‌کاندا.
بابه‌تێکی دیکه که له گه‌شه‌دانی پرۆسه‌ی به کۆمه‌ڵایه‌تی بوون له منداڵدا سه‌رنجی پێ ده‌درێ، نموونه بوونی کرداری گه‌وه‌ره کانه له جیهانی ساوای منداڵدا. گیدێنز ئاماژه به بینینی “جی. ئێچ . مید” ده‌کا له زۆنگه‌ی دووپات کردنه‌وه یان لاساکردنه‌وه‌ی کرداره‌کانی گه‌وره‌کان له لایان منداڵانه‌وه. گیدێنز ده‌ڵێ:
(… وێكچوونێكی سه‌یر له نێوان روانگه‌كانی مید‌و بۆچوونه‌كانی فرۆیددا هه‌یه، ئه‌گه‌رچی مید كه‌متر كه‌سێتی مرۆڤ به شێواو ده‌زانێ. له روانگه‌ی میده‌وه، ساوایان‌و منداڵان له رێگای لاساییكردنه‌وه‌ی ره‌فتار‌و كرداری گه‌وره‌كانه‌وه وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رده‌كه‌ون. یاریكردن رێگایه‌كه بۆ گه‌یشتن به‌م مه‌به‌سته. هه‌ر وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا، منداڵه ساواكان به گشتی له یارییه‌كانیاندا لاسایی گه‌وره‌كان ده‌كه‌نه‌وه. منداڵێكی ساوا كولیچه‌ی گڵین دروست ده‌كا، چونكه دیویه‌تی گه‌وره‌یه‌ك ئه‌م كاره ده‌كا، یان به كه‌وچك زه‌ویی هه‌ڵده‌كه‌نێ، چوونكه دیویه كه‌سێك خه‌ریكی باخه‌وانییه. یاری منداڵان له لاساییكردنه‌وه‌یه‌كی ساده‌وه گه‌شه ده‌كا بۆ یاری ئاڵوزتر كه تێیدا منداڵی چوار پێنج ساڵان ده‌وری گه‌وره‌یه‌ك ده‌گێڕێ. مید ئه‌م كاره به وه‌رگرتنی ده‌وری یه‌كیتر ناو ده‌با – فێر ده‌بێ كه وه‌رگرتنی رۆڵی كه‌سێكیتر چۆنه –. ته‌نیا له‌م قۆناغه‌دایه كه منداڵان هه‌ست به گه‌شه‌كردنی خۆیان ده‌كه‌ن. منداڵان كاتێ خۆیان له چاوی ئه‌وانیتره‌وه ده‌بینن، تێده‌گه‌ن كه مرۆڤێكی جیاوازن‌و وه‌ك “من” ێك ده‌رده‌كه‌ون.
له روانگه‌ی میده‌وه، كاتێ فێر ده‌بین “منی به‌ركار” (me) له “منی بكه‌ر ( I )جیا بكه‌ینه‌وه، ده‌گه‌ینه وشیاری. منی بكه‌ری منداڵ نه‌بووه به كۆمه‌ڵایه‌تی، كۆمه‌ڵێك خواست‌و حه‌زی خۆبه‌خۆیه. منی به‌ركار، به‌و شێوه‌ی كه مید ئه‌م زاراوه‌یه به كار ده‌با، خودێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه. مید ده‌یه‌وێ ئه‌وه بسه‌لمێنێ كه كه‌سه‌كان كاتێ فێر ده‌بن خۆیان به‌و شێوه‌یه ببینن كه خه‌ڵك شته‌كان ده‌بینن، ده‌گه‌نه وشیاری (self-consciousness). فرۆید‌و مید پێیان وایه منداڵ له ته‌مه‌نی پێنج ساڵیدا ده‌بێته كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ، كه ده‌توانێ له خۆی تێبگا‌و له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی بنه‌ماڵه‌دا راسته‌وخۆ كاره‌كانی ئه‌نجام بدات. له روانگه‌ی فرۆیده‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ قۆناغی ئۆدیب، له كاتێكدا مید پێی وایه ئه‌مه له ئاكامی توانای گه‌شه‌كردووی وشیارییه‌وه دێت.
له روانگه‌ی میده‌وه، قۆناغێكی دیكه‌ی هه‌ڵدانی منداڵ ئه‌و كاته دێته پێش كه منداڵ له ته‌مه‌نی هه‌شت، نۆ ساڵیدایه. ئه‌مه قۆناغێكه كه منداڵان له باتی “یارییه‌كی ناسیستماتی” (unsystematic play) روو ده‌كه‌نه “یاری سیستماتی” (organized games). تا پێش ئه‌م قۆناغه هێشتا منداڵان ئه‌و به‌ها‌و بنه‌ما ئه‌خلاقییانه (values & morality) ناناسن كه رێنوێنی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تین. بۆ فێربوونی یاری سیستماتی منداڵ ده‌بێ له رێساكانی گه‌مه‌كردن‌و له چه‌مكه‌كانی ئینساف‌و مافی به‌شداریكردنی یه‌كسان تێبگات. منداڵ له‌م قۆناغه‌دا ده‌توانێ له‌و شته تێبگات كه مید پێی ده‌ڵێ ئه‌ویدی به‌گشتیكراو – واته ئه‌و به‌ها گشتی‌و رێسا ئه‌خلاقیانه‌ی نێو ئه‌و كولتوره‌ی كه منداڵ تێیدا هه‌ڵده‌دا… )
به‌م واتایه، خوود بوون هه‌ر له سه‌ره‌تای ساواییدا به‌ره‌ورووی پرۆسه‌یه‌ک ده‌بێته‌وه که تاک ناچار ده‌کا به ملکه‌چ کردن له به‌رامبه‌ر ئیراده‌یه‌کی گشتیدا. ئه‌م ئیراده گشتییه چوارچێوه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی دابین ده‌کا که له‌ودا سنوور و مه‌ودای به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی تاک و کۆمه‌ڵگا دیاری ده‌کرێن. لێره‌وه تاک وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی ساوا له سروشتی حه‌یوانی داده‌بڕێ و فێر ده‌کرێ که به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا بدۆزێته‌وه، واته پرۆسه‌ی راشیۆنال. چوونکه عه‌قڵ لایه‌نێکی گشتی هه‌یه، تاک ناچاره بۆ ئه‌و بنه‌مایانه بگه‌رێته‌وه که له جیهانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و راوه‌ستاوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که مرۆڤ یه‌کێکه له به‌رچاو ترین بوونه‌وه‌ره‌کان که تایبه‌تمه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێ ریسا و نه‌ریتی تایبه‌ت و تۆکمه‌یه، نیازی دروست کردنی پێوه‌ندییه‌کی لۆژیکی له نێوان خۆی و هاوچه‌شنه‌کانیدا لای گرینگه و ئه‌م گرینگییه‌ش په‌یوه‌سته به ویست و چاوه‌ڕوانییه‌کانی ئه‌وانی تر.بابه‌تێکی دیکه که ئانتۆنی گیدێنز سه‌رنجی تایبه‌تی پێداوه ئه‌و قۆناغه سه‌ره‌کییانه‌ن که تاک له سه‌رده‌مانی منداڵییه‌وه تا باڵغ بوون پێیدا تێده‌په‌ڕن که تا به راده‌یه‌ک ده‌رکێکی گشتی تر ده‌دا به ده‌سته‌وه له‌و پێوه‌ندییه‌ی که له نێوان تاک و ده‌ره‌وه‌ی تاکدا هه‌ن. بێگومان ئه‌م قۆناغانه دورنمایه‌ک له پرۆسه‌ی سوسیالیزاشێن دیاری ده‌کا که به قه‌رارێک ده‌شێ به شێوه‌یه‌کی گشتی له قۆناغه‌کانی گه‌شه‌ساندنی منداڵدا هه‌ست پێ بکری. چونکه پیاژه له‌سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌یه که منداڵان بۆ گه‌یشتن به زانیارییه‌کان و خوێندنوه‌ی خۆی و ده‌ره‌وه‌ی خۆی سه‌رنج به کاردانه‌وه‌کان نادات به‌ڵکوو ئه‌و له رێگای دیتنه‌وه یان بیستنه‌وه نموونه‌سازی ده‌کات و ئه‌م نموونانه‌ش وڵامێکن بۆ ده‌رکی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و و کامڵ بوونی وشیاری لای ئه‌و.
(… قۆناغی یه‌كه‌م، قۆناغی هه‌ستكردن- بزووتن (sensor motor stage)ه،و مه‌ودای نێوان له‌دایكبوون تا ته‌مه‌نی دوو ساڵی ده‌گرێته‌وه. منداڵ تا ته‌مه‌نی چوارمانگی جیاوازی له نێوان خۆی‌و ده‌وروبه‌ریدا ناكا. بۆ وێنه نازانێ جووڵاندنی ده‌ست‌وقاچی ده‌بێته هۆی له‌رینه‌وه‌ی قه‌ره‌وێڵه‌كه‌ی. له نێوان شته‌كان‌و كه‌سه‌كاندا جیاوازی ناكا،و پێی وانییه شێك هه‌بێ له دیدی ئه‌و به‌دوور بێت…، منداڵان كه‌م كه‌م فێر ده‌بن كه له نێوان كه‌سه‌كان‌و شته‌كاندا جیاوازی بكه‌ن،و تێده‌گه‌ن كه هه‌ردوولا له ده‌ره‌وه‌ی تێگه‌یشتنی ئه‌واندا بوونێكی سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه. پیاژه ئه‌م قۆناغه به قۆناغی هه‌ستكردن — بزووتن ناو ده‌با. چونكه منداڵان له رێگای ده‌ست لێدان‌و ده‌سكاریكردنی شته‌كان‌و گه‌ڕانی فیزیكی له شوێنی ژیانیاندا فێری شت ده‌بن. ده‌سكه‌وته سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م قۆناغه ئه‌وه‌یه كه له كۆتاییدا منداڵ تێده‌گا شوێنی ژیانی تایبه‌تمه‌ندی دیار‌و نه‌گۆڕی هه‌یه.
قۆناغی دووهه‌م، به قۆناغی پێش له كرده‌وه (per-operational stage) ناسراوه. … ئه‌م قۆناغه له ته‌مه‌نی دوو تا حه‌وت ساڵی درێژه ده‌کێشێت و له‌و ماوه‌یه‌دا منداڵ به ته‌واوه‌تی فێری زمان ده‌بێت‌و ده‌توانێ له وشه‌كان بۆ نیشاندانی وێنه‌و شته‌كانیتر كه‌ڵك وه‌ربگرێ. بۆ نموونه، منداڵێكی چوارساڵان ره‌نگه له رێگای جووڵاندنی خێرای ده‌ستییه‌وه فڕینی فرۆكه‌یه‌ك نیشان بدات. پیاژه زاراوه‌ی ئاماده‌كاری بۆ ئه‌م قۆناغه به كار دێنێ. چونكه منداڵان هێشتا ناتوانن توانا زه‌ینییه رووله‌گه‌شه‌كانی خۆیان به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك به كار بێنن. منداڵان له‌م قۆناغه‌دا خۆدته‌وه‌رن (egocentrism). ئه‌م چه‌مكه به‌و شێوه‌یه كه پیاژه به كاری ده‌هێنێ ئاماژه به له‌خۆباییبوون ناكا، به‌ڵكو به مانای مه‌یلی منداڵه بۆ لێكدانه‌وه‌ی جیهان به پێی ئه‌و دۆخه‌ی تێیدایه. بۆ نموونه، ئه‌و له‌وه تێناگا كه كه‌سانیتر، له گۆشه‌نیگای جیاوازه‌وه بۆ شته‌كان ده‌ڕوانن. منداڵ له كاتێكدا كه راكشاوه‌و كتێبێكی راگرتوه، له‌وانه‌یه ده‌رباره‌ی یه‌كێك له‌وێنه‌كانی پرسیار بكا، بێ ئه‌وه‌ی له‌وه تێ‌بگا كه‌سی به‌رانبه‌ری ته‌نیا پشتی كتێبه‌كه ده‌بینێ.
منداڵان له قۆناغی پێش له كرده‌وه‌دا ناتوانن به ته‌واوه‌تی گفتوگۆ له سه‌ر بابه‌تێك بكه‌ن. له په‌یڤینی خۆدته‌وه‌رانه‌دا ئه‌و شته‌ی منداڵی دووهه‌م ده‌ێڵێ، كه‌موزۆر پێوه‌ندی به قسه‌ی منداڵی یه‌كه‌مه‌وه نییه. منداڵان پێكه‌وه قسه ده‌كه‌ن، به‌ڵام رووی ده‌میان له یه‌ك نییه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شێوه‌ی پێكه‌وه قسه‌كردنی گه‌وره‌كان. له‌م قۆناغه‌ی گه‌شه‌كردندا، منداڵان به پێچه‌وانه‌ی گه‌وره‌كانه‌وه تێگه‌یشتنێكی گشتییان له وته‌زاكانی بیركردنه‌وه، واته چه‌مكه‌كانی علیت (پێوه‌ندی نێوان هۆ‌وهۆكار)، خێرایی، قورسایی یان ژماره نییه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر منداڵ ببینێ كه ئاو له سوراحییه‌كی به‌رز‌و باریكه‌وه درژێته ناو ده‌فرێكی پانتر‌و كورتتره‌وه، نازانێ كه راده‌ی ئاوه‌كه گۆڕانی به سه‌ردا نایه‌ت – به‌و ئاكامه ده‌گا كه ئاوه‌كه كه‌متره، چونكه ئاستی ئاوه‌كه له خوارتره.
قۆناغی سێهه‌م، قۆناغی كرده‌وه‌ی بابه‌تیانه‌یه (concrete operational stage)و له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵی تا دوانزه ساڵی درێژه ده‌كێشێ. منداڵان له ماوه‌ی ئه‌م قۆناغه‌دا، به سه‌ر چه‌مكه لۆژیكییه ره‌هاكاندا زاڵ ده‌بن. ئه‌وان ده‌توانن چه‌می وه‌ك (علیت) به دژوارییه‌كی كه‌متره‌وه به كار بێنن. منداڵ له‌م ته‌مه‌نه‌دا ده‌زانێ كه له‌وه‌دا به هه‌ڵه چووه كه پێیوابووه ئا‌وی ناو سوراحییه باریك‌و درێژه‌كه له ئا‌وی ناو ده‌فره كورت‌و پانه‌كه زیاتره. ئه‌و ده‌توانێ كاری بیركاری ( زه‌رب، دابه‌شكردن‌و كه‌مكردن) ئه‌نجام بدا. منداڵان له‌م ته‌مه‌نه‌دا كه‌متر خۆدته‌وه‌رن…
پیاژه ته‌مه‌نی یانزه تا پانزه ساڵی به قۆناغی كرده‌وه‌ی رواڵه‌تی ناو ده‌با. له تافی لاوه‌تیدا منداڵی رووله‌گه‌شه توانای بیركردنه‌وه‌ی به‌رفراوان ده‌بێت. منداڵان له‌م قۆناغه‌دا كاتێ رووبه‌رووی كێشه‌یه‌ك ده‌بنه‌وه، ده‌توانن هه‌موو گریمانه‌كان هه‌ڵسه‌نگێنن‌و بۆ گه‌یشتن به رێگاچاره‌یه‌ك له رووی تیۆرییه‌وه هه‌موو گریمانه‌كان تاقی بكه‌نه‌وه. تازه‌لاو له‌م ته‌مه‌نه‌دا ده‌توانێ له‌وه تێ‌بگا كه بۆچی هه‌ندێ له پرسیاره‌كان لاوه‌كین…
به رای پیاژه، ئه‌م سێ قۆناغه سه‌ره‌تاییه سێ قۆناغی گشتین، به‌ڵام هه‌موو گه‌وره‌ساڵه‌كان ناگه‌نه قۆناغی كرده‌وه‌ی رواڵه‌تی. گه‌شه‌كردنی هزری به‌كرده‌وه‌ی رواڵه‌تی تا راده‌یه‌ك به‌ستراوه‌ته‌وه به ره‌وتی په‌روه‌رده‌و فێركردنی قوتابخانه‌كانه‌وه. ئه‌و گه‌وره‌ساڵانه‌ی كه خۆینه‌وارییه‌كی ئه‌وتۆیان نییه، به گشتی بابه‌تیانه‌تر بیر ده‌كه‌نه‌وه‌و خۆدته‌وه‌ربوونیان تا راده‌یه‌ك ده‌پارێزن.
ئه‌م سێ خوێندنه‌وه‌یه سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی فۆرماته کردنی مندال و ئاماده‌سازی ئه‌و بۆ هاتنه نێو کایه‌ی سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی، تا راده‌یه‌کی گونجاو دورنمایه‌کی لۆژیکی دیاری ده‌کا بو تێگه‌یشتن له شووناسی تاک. ئه‌گه‌ر زۆر به چڕکراه‌وه‌یی به‌م سێ خوێندنه‌وه‌دا بچینه‌وه ده‌بنین که تاک له سه‌ره‌تای وه‌رگرتنی پێناسه‌ی گشتی له چه‌مکی تاکبوونی خۆی، سروشتی ره‌های خۆی له ناوشیاریدا به شاردراوه‌یی ده‌هێڵێته‌وه چوونکه کاردانه‌وه‌کان ناچار به خودسانسۆری ده‌کات. ئه‌و شته‌ی که له وشیاریدا پێناسه‌ده‌کری، هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی شووناسێکه که له ده‌ره‌وه‌ی خۆی ئاماده کراوه و ئه‌م به‌لاسایی کردنه‌وه و کۆپی له‌به‌ر هه‌ڵگرتنه‌وه ده‌یکا به هی خۆی و خۆی پێ پێناسه‌ده‌کا. ئه‌م بابه‌ته وای لێده‌کا که خۆی له چاوی خه‌ڵکانی دیکه‌دا ببینێته‌وه، واتا شووناسی خۆی له دیتنی خه‌ڵکی تردا بخوێنێته‌وه.
وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێدا گیدێنز له ته‌رحی پۆڵینبه‌ندی کردنی قۆناغه‌کانی سوسیالیزاشێن و کاردانه‌وه‌ی ئه‌م قۆناغانه، ئاماژه ده‌دا به کۆمه‌ڵێ فاکتی دیکه که پێم وایه پێویست ده‌کا بخرێته به‌ر سه‌رنجی خوێنه‌ران. بۆ نموونه پێوه‌ندییه‌کانی ده‌سته ئاواڵان له مه‌ودای قۆناغه جیاوازه‌کانی ته‌مه‌ن. ئه‌م بابه‌ته ئاوڕدانه‌وه‌یه‌که له کار و کاردانه‌وه‌ی ئه‌م چه‌شنه پێوه‌ندییانه که له ده‌ره‌وه‌ی بنه‌ماڵه و قوتابخانه‌دا له سه‌ر تاک به‌جێ ده‌مێنن. به بۆچونی گیدێنز و، به پێی توێژینه‌وه کۆمه‌ڵناسییه‌کان که زیاتر پشت ده‌به‌ستێ به فاکته راژه‌ییه‌کان، کاریگه‌ری ئه‌م پێوه‌ندییانه دیاریکه‌رێکی به‌هێزه له زۆنگه‌ی فۆرم وه‌رگرتنی که‌سایه‌تی لای تاک و ئه‌م کارتێکه‌رییه ده‌شێ له سه‌رده‌می منداڵییه‌وه له‌به‌رچاو بگیردرێ تا سه‌رده‌مانی دوایی تر و ئه‌م کاریگه‌رییه‌ش تا به راده‌یه‌ک پاوه‌جێ و ریشه‌داره که کاردانه‌وه‌کانی درێژ خایه‌نن.
گیدێنز ئاماژه ده‌دا به قه‌ناعه‌تی ژان پیاژه له‌هه‌مبه‌ر سنوور و کارتێکه‌ری ئه‌م پێوه‌ندییه. ئه‌و ده‌ڵێ: ” پیاژه به تایبه‌تی داکۆکی ده‌کا له سه‌ر ئه‌م راستییه که پێوه‌ندی ده‌سته ئاواڵان دێمۆکراتیکتره له پێوه‌ندی نێوان منداڵ و دایک و باوکه‌کانیان. وته‌زای “ده‌سته ئاواڵان” به مانای “یه‌کسانی” یه و، پێوه‌ندیه‌کی دۆستانه که له نێوان منداڵاندا دروست ده‌بێ به شێوه‌یه‌کی مه‌عقوڵ گه‌رایه‌شی هه‌یه به‌لای خواستی یه‌کسانی… دایک و بابه‌کان به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که به‌سه‌ر منداڵانیانه‌وه هه‌یانه (لای هێندێک که‌متر و لای هێندێک زیاتر) توانایی ئه‌وه‌یان هه‌یه رێسای هه‌لس و که‌وتی منداله‌کانیان دیاری بکه‌ن و له ئه‌نجامدا به‌سه‌ریاندا داسه‌پێنن. به پێچه‌وانه‌وه، له نێوان ده‌سته ئاواڵان منداله‌کان زه‌مینه‌ی کاردانه‌وه‌یه‌کی به‌رامبه‌ر ده‌بیننه‌وه، که له‌ودا ده‌توانن رێساکانی هه‌ڵس و که‌وتی خۆیان تێدا تاقی بکه‌نه‌وه و لێکدانه‌وه‌یان له سه‌ری هه‌بێ.”
بابه‌تێکی دیکه که گیدێنز له کتێبی “کۆمه‌ڵناسیدا” ئاماژه‌ی پیده‌دا پرسی راگه‌یه‌نه گشتییه‌کانه و کاریگه‌ری ئه‌م به‌شه له پرۆسه‌ی به‌کۆمه‌ڵایه‌تی بووندا. پێشینه‌ی کاری راگه‌یاندن ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌مانی داهێنانی ده‌زگای چاپ و بڵاو کردنه‌وه‌ی یه‌که‌م په‌رتووکی ئایینی. له سه‌ده‌کانی دواتریشدا ئه‌رکی راگه‌یاندن به‌ربڵاوتر کرایه‌وه و ئه‌گه‌ر چی ئه‌م بابه‌ته له سه‌ده‌کانی ناوه‌رستدا له پاوانی ده‌زگا ئایینی و ده‌سه‌ڵاتداران و توێژی سه‌رووی کۆمه‌ڵگادا بوو، به‌ڵام له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م به‌مڵاوه ئه‌رکی راگه‌یاندن به گوێره‌یه‌کی به‌رچاو له پاوانی توێژی سه‌رووی کۆمه‌ڵگا و ده‌زگا ئایینییه‌کان هاته ده‌ر و به تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا بووه به به‌شێک له ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك. ئه‌م به‌شه تا به‌راده‌یه‌ک به‌ربڵاو کراوه‌ته‌وه و که‌رسه‌ی گۆنجاوی بۆ ئاماده کراوه که ته‌نانه‌ت نه‌خوێنده‌واره‌کانیش له به‌رهه‌می راگه‌یاندن بێ به‌ش نین و لانی که‌م له رێگای که‌ره‌سه‌ی ده‌نگ و ته‌له‌ڤیزیۆنییه‌وه ئاگاداری گشت ئه‌و گۆرانکاری و پرۆگرامانه‌ن که به خێراییه‌کی به‌رچاو روو بڵاو ده‌بنه‌وه. راگه‌یه‌نه گشتییه‌کان ئه‌مرۆ ده‌ورێکی کاریگه‌ریان هه‌یه له ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی که به خێراییه‌کی چاوه‌روان نه‌کراو له مه‌یدانی ژیاندا روو ده‌ده‌ن. ئه‌م بابه‌ته به‌رده‌وام له به‌رده‌م دیدی ره‌خنه‌گه‌رانی سه‌رده‌مه‌وه ئاوڕی لێده‌درێته‌وه و ئه‌گه‌رچی کارتێکه‌ری پۆزۆتیڤی زۆر پێوه دیاره له هه‌مان کاتدا جێگای نیگه‌رانیشه بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێ بابه‌ت که کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ره‌وشی کۆمه‌ڵگا و سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی و شکانی سنووری نۆرمه پایه‌ییه‌کان که له چاوی کۆمه‌ڵگادا جێی سه‌رنجن. دیاره هێندێ له نیگه‌رانییه‌کان زۆر به‌جێ نین و زۆرتر له لایه‌ن ئه‌و توێژه له کۆمه‌ڵگادا به‌رز ده‌کرێته‌وه که خوویان گرتووه به پاراستنی نه‌ریته پاوه‌جێکانیان. به‌ڵام به‌گشتی هیچ میکانیزمێک به قه‌د راگه‌یه‌نه گشتییه‌کان کاریگه‌ری نه‌بووه به سه‌ر گشه‌سه‌ندی ئاستی زانیاری کۆمه‌ڵگاکان و هه‌روه‌ها پره‌ساندنی تێگێشتن له چۆنیه‌تی و جیاوازی کولتوره جۆراوجۆره‌کانی مرۆڤایه‌تی.
حه‌ولی کۆنترۆل له‌سه‌ر ده‌زگا راگه‌یاندراوه‌کان ئه‌مرۆ تاده‌ێ ناکاریگه‌ر ده‌بێته‌وه، ئه‌ویش به هۆی داهێنانی سیسته‌می ئیته‌رنێتی و دروست کردنی ماڵپه‌ڕ و وێبلاگه‌کانن که ژماره‌یان به‌راده‌یه‌ک زۆره که بۆته هۆی دروست بوونی ترافیکێکی راگه‌یاندن. ئه‌م به‌شه ئه‌و درفه‌ته بۆ تاکه‌کان ده‌ره‌خسێنێ که له رێگای مالپه‌ڕ و وێبلاگه تاکه‌که‌سیه‌کانیانه‌وه ده‌لاقه‌یه‌ک بکه‌نه‌وه به‌سه‌ر دونیای راگه‌یاندندا و مه‌جالی سانسۆر له سیسته‌می راگه‌یاندندا که‌م بکه‌نه‌وه. به‌ڵام پرسی ئه‌وه‌ی که ئه‌م کاناڵه تاکه که‌سیانه تا به‌چه‌نده ده‌توانن ببن به سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ر پێکراو جێی گوومانه. پێویستی کۆنترۆل له حاند راگه‌یه‌نه گشتییه‌کان پرسێکی گرینگه که ئه‌مرۆ جێگای سه‌رنج و بایه‌خدانه. به‌تایبه‌ت له زۆنگه‌ی سیسته‌می سه‌ته‌یلات و ده‌زگا رادیۆییه‌کان. ئه‌م ئامێرانه لایه‌نێکی گشتیتریان هه‌یه و مه‌جالێکی ئاسان و له‌به‌ر ده‌ستدایه که ده‌رفه‌ت ده‌ره‌خسێنێ بۆ گشت که‌سێک تا دانیشن و له په‌نجه‌ره‌ی ئه‌مانه‌وه بچنه نێو جیهانی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان. ئه‌م بابه‌ته که راگه‌یاندن بۆته مه‌جالێکی ئیمپریالیستی، سه‌رچاوه ده‌گرێ له ئه‌و قۆرغانه‌ی که له سه‌ر ئه‌م وه‌شانانه هه‌یه. ئه‌گه‌ر له‌م گۆشه نیگایه‌وه سه‌یری مه‌جالی راگه‌یاندن بکه‌ین هه‌ست پێ ده‌که‌ین که له پشت بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م وه‌شانانه چ هێزێکی نادیار هه‌یه که حه‌ول ده‌دات به‌سه‌ر پرۆسه‌ی سوسیالیزاشێندا زاڵ بێت و له‌م زۆنگه‌یه‌وه به‌رده‌وام بێ له پرۆژه‌یه‌ک که به فه‌ره‌هه‌نگ سازی ناوزه‌د ده‌کرێ. ئه‌مرۆ که‌م و زۆر راگه‌یاندن به تایبه‌ت راگه‌یاندنه خێراکان که له ده‌سره‌سی رای گشتیدان زۆرتر له پاوانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وڵاتان، حیزبی، بازرگانی، میشیۆنێره‌کان و رێکلامدان. قورسایی ئه‌م کولتوره له سه‌ر کۆمه‌ڵگاکان له‌و روانگه‌یه‌وه دیاره که ئه‌م چه‌شنه راگه‌یاندنانه به‌رده‌وام له بڵاو کردنه‌وه‌ی سه‌مپاتی و رشاندنی بیری ته‌سکی گروپی و ته‌ڵقیناتی ئاینی و ره‌گه‌زین. ئه‌م مه‌جاله سه‌رمایه‌کی زۆری بۆ فه‌راهه‌م ده‌کڕێ تا ئامانجه‌کانی بپێکێ، که له راستیدا ئاماده کردنی رایگشتییه بۆ وه‌دیهێنانی مه‌به‌سته سه‌ره‌کییه‌کانیان.
یه‌کێک له گرفته سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م ره‌وته ئه‌مه‌یه که تادێ کۆمه‌ڵگاکان دابه‌ش ده‌کا به سه‌ر گروپی چکۆله‌تر ، یان به واتایه‌کی تر ئیزۆله‌یان ده‌کات و ده‌یانکات به ده‌سته‌ی فره‌چه‌شنی. کاردانه‌وه‌ی ئه‌م ره‌وته ئه‌مه‌یه که لایه‌نی گشتیتری کۆمه‌ڵایه‌تی که‌م ره‌نگ ده‌کاته‌وه و کۆمه‌ڵگا و تاکه کان دابه‌ش ده‌کات به‌سه‌ر جیاوازی کولتوری و ئایدیالۆژی و نه‌ته‌وه‌یی و ره‌گه‌زی و گروپی و … و به‌م چه‌شنه له کولتوری مرۆڤایه‌تی دوور ده‌خرێنه‌وه که پایبه‌نده به پێکه‌وه بوون و ئه‌م کولتوره یه‌ک پێناسه‌ی گشتی هه‌یه له چه‌مکی مرۆڤایه‌تیدا.
گیدێنز له به‌شه‌کانی دیکه‌ی برۆسه‌ی به‌کۆمه‌ڵایه‌تی بوون ئاماژه‌ده‌دا به پرۆسه‌ی دیسان به‌کۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌وه و ئه‌م قۆناغانه‌یش ده‌گه‌رێنێته‌وه بو کۆمه‌ڵێ روداوی به‌ده‌گمه‌ن که مه‌رج نییه گشت که‌سێک به‌م ره‌هه‌نده‌دا تێپه‌رێن (جگه له قۆناغی مه‌رگ)، وه‌ک: زیندان، سه‌ربازگه، مه‌یدانی کار و سه‌ره‌نچام قۆناغه‌کانی ته‌مه‌ن تا ده‌گاته پیری.
پرۆسه‌ی سوسیالیزاشێن چه‌مکێکی لۆژیکی دروست ده‌کا بۆ تاک له زۆنگه‌ی ئه‌و پێوه‌ندیانه‌ی که پێویستن له نێوان ئه‌و و کۆمه‌ڵگادا دروست ببن و ته‌نانه‌ت مه‌جالێکی گرینگه بۆ ئاسانکاری هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ده‌رکێکی بابه‌تی له چه‌مکی ژیان و پرسی مه‌رگ. به یه‌که‌م خوێندنه‌وه پرسیارێک که دێته گۆڕێ ئه‌مه‌یه که ئه‌گه‌ر تاک تابه ئه‌و راده‌یه ملکه‌چی کارتێکه‌ری کۆمه‌ڵگا بێت، تۆ بڵه‌ی کاریگه‌ری به‌رامبه‌ری تاک له سه‌ر کۆمه‌ڵگا له چ ره‌هه‌ندێکه‌وه به سه‌ر کۆمه‌ڵگادا ده‌مێنێته‌وه؟ ئه‌مه و کۆمه‌ڵێ پرسیاری دیکه هه‌وێنی دیالۆگێکی به‌رده‌وامن له خوێندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵناسیدا و هێندێک له کۆمه‌ڵناسان له سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ن که مه‌یدانی کارتێکه‌ری تاک زۆر به‌رته‌سک کراوه‌ته‌وه و له بنه‌ڕه‌تدا پێناسه‌یه‌کی گشتی بۆ تاک له ئارادا نییه جگه له‌وه‌ی که بڵێین که‌سایه‌تی تاک له به‌رهه‌می کاردانه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵگایه. ئه‌م ده‌ره‌نجامه ئاکامێکی تاڵ و ده‌ردناکه، به‌ڵام له خوێندنه‌وه‌ی مێژوودا زۆرجار کاریگه‌ری راسته‌وخۆی تاک یان که‌سانێک ده‌بینین که چۆن له یه‌کێ له قۆناغه‌کانی مێژوودا کۆمه‌ڵێک به‌ها به‌رهه‌م دێنن و ده‌بنه هۆکاری گۆڕانی پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له جوگرافیایه‌کی کولتوریدا که ئه‌وان و نه‌وه‌کانی ئه‌وانی تێدا ده‌ژین. ئه‌م نموونانه ئه‌گه‌رچی زۆر ده‌گمه‌نن به‌ڵام به گشتی له ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی به‌کۆمه‌ڵایه‌تی بوون نه‌ژیاون. ئه‌م پرۆسه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وانیش تاقی کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی به‌ها و نۆرمی نوێ له بنه‌ڕه‌تدا کاریگه‌ری ئه‌ندێشه‌ی نوێ و به‌رهه‌م هێنانی که‌ره‌سه‌ی نوێیه. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی قه‌ناعه‌تی کۆمه‌ڵێک له کۆمه‌ڵناسان له هه‌مبه‌ر نیگه‌رانی ئه‌وان له چه‌مکی پێگه‌ی تاک له به‌ستێنی کۆمه‌ڵگا و هه‌روه‌ها فه‌نا بوونی ئیراده‌ی ئازادی تاک و چه‌مکی گشتی تاکایه‌تی، پێویسته له ده‌رک کردنی شووناسی واقعی چه‌مکی سوسیالیزاشێندا که‌مێ زیاتر ورد بینه‌وه و سه‌رنج بده‌ین به راڤه‌ی ئێمه له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م مه‌وقووله‌یه. گیدێنز له‌م زۆنگه‌یه‌وه پێناسه‌یه‌کی ورد و سه‌رنج راکێشی هه‌یه. ئه‌و ده‌ڵێ: ” ئه‌و راستییه‌ی که ئێمه له سه‌رده‌می له دایک بوونه‌وه تا مردن له کارلێکێکی به‌رامبه‌رداین له هه‌مبه‌ر خه‌ڵکانی دیکه‌دا، به دڵنیاییه‌وه که‌سایه‌تی ئێمه، به‌هاکانمان و، ره‌فتاره‌کانمان ده‌خاته گره‌وی مه‌رجێکه‌وه. به‌ڵام به‌کۆمه‌ڵایه‌تی بوون بناغه‌کانی تاکایه‌تی ئازادی ئێمه‌شه. له بواری به‌کۆمه‌ڵایه‌تیبووندا هه‌ر کام له ئێمه هه‌ستێکی هه‌ویه‌تی تاکه‌که‌سی (seif-identity) و، توانایی ئه‌ندێشه و کرده‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ په‌یدا ده‌که‌ین.”
سه‌رچاوه‌کان:
1/ جامعه‌شناسی. آنتونی گیدنز
2/ فرھنگ جامعه‌شناسی. نیکلاس آبرکرامبی و استفن ھیل و برایان. اس.ترنر. ترجمه حسن پویان.
3/ Sosiologisk leksikon. Olav Korsnes, Heine Andersen og Thomas Brante
4/ (1) و ( 2) ده‌قی وه‌رگێردراوی کۆمه ڵناسی ئانتۆنی گیدێنز، وه‌رگێڕنی: کۆسار فه‌تاحی.
5/ زمینه روان‌شناسی ھیلگارد
وەڵامێک بنووسە