ئه‌م بزاڤه له هه‌موو ده‌فرایه‌تییه‌کی (زه‌رفییه‌ت) ئارایی سوود وه‌رده‌گرێ تا بوونی خۆی نیهادینه بکات و له ئه‌نجامدا کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی گوتاری باڵاده‌ست بهێنێ که ئیراده‌ی خوا و ویلایه‌ت ده‌خاته سه‌رووی مافی هه‌ڵبژاردنی گه‌ل. وه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تی سوڤیه‌تی پێشوو، “ئیدوارد شواردنازه” ئاماژه‌ی پێدا: ” آینده ازآن آزادیست”. ئه‌مه دوورنمای بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نییه.
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، قه‌یران و هه‌وڵی رزگاربوون
ئاماده کردنی کۆسار فه‌تاحی
تێبینی: ئه‌م میزگرده بۆ سایتی رێنێسانس ئاماده کراوه
له‌گه‌ڵ سڵاو، هیوادارم بتوانین ئه‌م باسه‌ی که پێوه‌ندیی راسته‌وخۆی به پرۆسه و ئاکامه‌کانی ده‌یه‌مین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریی ئێرانه‌وه هه‌یه، به یارمه‌تی ئێوه و به شێوه‌یه‌کی دروست ده‌ست پێ بکه‌ین و بیکه‌ینه‌وه. سه‌ره‌تا وا به باش ئه‌زانم له باسێکی گشتی و فه‌راگیره‌وه ده‌ست پێ بکه‌م، پاشان به‌ره به‌ره له ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی باسه‌که نزیک ببمه‌وه.
هه‌ر وه‌ک هه‌مووان ئاگادار‌ن له چه‌ند مانگی رابردووه‌وه له ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین دا کۆمه‌ڵيک هه‌ڵبژاردنی پارلمانی، شاره‌داری و سه‌رۆک کۆماری به‌ڕێوه چوون یان له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چووندان که هه‌ر کام له‌مانه له خۆیاندا هه‌وڵێکن بۆ ده‌رچوون له قه‌یرانێکی چه‌ندین ساڵه‌ی سیاسی و کرانه‌وه‌ی ده‌رگا به رووی چاره‌سه‌رکردنی کێشه له مێژینه‌کانی هه‌ریه‌ک له‌و وڵاتانه‌دا.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شه‌دا هه‌رکام له‌م هه‌ڵبژاردنانه له رێگای به‌گشتیکردنی قه‌یرانه نێوخۆییه‌کانی خۆیانه‌وه کاریگه‌رییان له سه‌ر سیاسه‌تی که‌ڵانی وڵات داناوه، یان به واتایه‌کی دیکه توانیویانه گۆڕان له ناوه‌نده‌کانی بڕیاری وڵات‌دا دروست بکه‌ن. ئه‌گه‌ر هه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کانی لوبنانه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین، ده‌بینین که له‌م هه‌ڵبژاردنه پارلمانییه‌دا به‌ره‌ی لایه‌نگرانی سه‌عد حه‌ریری له به‌رانبه‌ر به‌ره‌ی ئیسلامی سیاسی‌دا که حیزبوڵا نوێنه‌رایه‌تی ده‌کا سه‌رکه‌وتنی باش به ده‌ست ده‌هێنێ، و ئه‌مه‌ش به مانای ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵێک گۆڕان له هاوکێشه‌ی سیاسی لوبنان دا ده‌ست پێ ده‌کا که وه‌ک نموونه ده‌کرێ ئاماژه به سه‌رکه‌وتنی خه‌تی لایه‌نگرانی گوتاری ئاشتیخوازنه به لایه‌نگری له رۆژئاوا و شکستی گوتاری قه‌یرانخوازانه‌ی ئێران- حیزبوڵا بکه‌ین که به‌ره‌ی دووه‌م هه‌وڵی ده‌دا تا کانوونی قه‌یرانی سیاسی لوبنان به گه‌رمی رابگرێت. له لوبنانه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی تورکیه بکه‌ین هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان خاڵێکی وه‌رچه‌رخان بوو له سه‌حنه‌ی سیاسی ئه‌و وڵاته وپارتی DHP توانی له زۆربه‌ی شار‌و شارۆچکه کوردنشینه‌کاندا ده‌نگی یه‌که‌م بهێنێته‌وه و به‌مجۆره حزورێکی به‌هێز و به‌رچاو له نێو گه‌مه‌ی سیاسی تورکیه‌دا به ده‌ست بهێنێ. له‌م به‌شه‌دا گوتاری زاڵی پان تورکیزم شکست ده‌خوا یان لانیکه‌م ناچار به پاشه‌کشه ده‌بێت و ده‌رگایه‌کی گه‌وره بۆ به رۆژه‌ڤکردنی کێشه‌ی کورد له رێگای قانوونییه‌وه ده‌کرێته‌وه.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، که له‌م گفتوگۆیه‌دا ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی باسه‌که‌ی ئێمه‌یه، هه‌ر له چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه بازاڕی باس و خواستی هه‌ڵبژاردن له ئێران‌دا گه‌رموگوڕییه‌کی که‌م وێنه به خۆیه‌وه ده‌بینێ. پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که له هه‌موو ده‌وره‌یه‌ک زیاتر گرێی ده‌خوا به ئیراده‌ی خه‌ڵک و ریفۆرمخوازه‌کانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن گۆڕانێک له پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵات و فه‌زای گشتی وڵات‌دا پێک بهێنن. هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ده‌چێ، هه‌موو نه‌یار و یارێ چاوه‌ڕێی ئه‌نجامه‌کانی ده‌بن، رێژه‌ی به‌رزی به‌شداران ئه‌و هیوایه پێک ده‌هێنێ که سه‌رده‌مێکی نوێ له سه‌رهه‌ڵدانی ئازادییه سیاسی- فه‌رهه‌نگییه‌کان دێته ئاراوه و دیسانه‌وه کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران مه‌جالێکی دیکه بۆ ته‌مرینی دیموکراسی به ده‌ست ده‌هێنێته‌وه. له رۆژی یه‌که‌می دوای هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ئاغای میرحوسین موسه‌وی له به‌رده‌م دووربینی میدیاکاندا سه‌رکه‌وتنی خۆی به سه‌ر ره‌قیبه‌کانیدا راده‌گه‌ینێ و ئه‌نجامه به‌راییه‌کانی به قازانجی خۆی و ره‌وته‌که‌ی ناو ده‌با. به‌ڵام پاش چه‌ند کاتژمێرێک وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌نجامێکی دیکه‌ی راده‌گه‌ینێ و نه‌ک موسه‌وی، به‌ڵکو مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد وه‌ک که‌سی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ناسێنێ. هه‌رچه‌ند راگه‌یاندنه‌که‌ی وه‌زاره‌تی نێوخۆ، هێشتا وه‌ک ئه‌نجامی به‌رایی ژماردنی به‌شێک له سندووقه‌کان چاو لێ ده‌کرێ، به‌ڵام ئایه‌توڵا خامنه‌یی زۆر خێرا و بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌کان و رێگه گرتن له هه‌رچه‌شنه شه‌ک و گومانێک و به قه‌ولی مه‌عروف بۆ “ختم الکلام” له په‌یامێکدا سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌کان، به سه‌رکه‌وتنی نیزامی ئیسلامی ته‌عبیر ده‌کا و پیرۆزبایی له ئه‌حمه‌دی نه‌ژدا ده‌کا. ئه‌م هه‌واڵانه کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران و دنیای ده‌ره‌وه تووشی سه‌رسووڕمان ده‌کا و شێمانه‌ی کودیتا مه‌تره‌ح ده‌کرێ. دواتر به پێی ئامارێک که وه‌زاره‌تی نێوخۆ بڵاوی ده‌کاته‌وه راده‌گه‌ینرێ که ده‌وروبه‌ری 80 له سه‌دی خاوه‌ن ده‌نگه‌کان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌شداریان کردووه، و هه‌ر به پێێ ئه‌م ئاماره گوایه زیاتر له 24 میلیون که‌س ده‌نگینان به مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد داوه و 13 ملیونیش به موسه‌وی و رێژه‌یه‌کی که‌میش به ره‌زایی و که‌ڕوبی. وه‌رگرتنی رێژه‌ی 24 میلیون ده‌نگ له لایه‌ن به‌ربژێرێکی سه‌ر کۆمارییه‌وه تاکوو ئێستا و له ماوه‌ی حه‌یاتی کۆماری ئیسلامی و له مێژووی ئێران‌دا وێنه‌ی نه‌بووه. به‌ڵام رووداوه‌کانی دوایی ده‌ریده‌خه‌ن که به پێی به‌رنامه‌یه‌کی هاوئاهه‌نگ له نێوان وه‌زاره‌تی نێوخۆ، شۆرای نیگابان و به حیمایه‌تی خامنه‌یی و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد کودیتایه‌کی ته‌واو له دژی به‌ره‌ی ئیسلاح ته‌ڵه‌بی و خه‌ڵک به‌ڕێوه چووه و به‌م شێوه‌یه ده‌سته‌واژه‌ی “کودیتای حکومه‌تی” دێته نێو ئه‌ده‌بیاتی سیاسی ئێرانییه‌کانه‌وه.
هه‌ر له ته‌نیشت ده‌نگوهه‌رای ئه‌م قه‌یرانه نیشتمانییه‌وه، له ناوچه‌ی کوردستانی باشور هه‌ڵبژاردنێکی پارلمانی به‌ڕێوه بوو که ئه‌ویش به نۆبه‌ی خۆی حه‌ره‌که‌تێکی گه‌وره‌ی له ئاستی شار‌و گونده‌کانی کوردستانی باشوردا رێک خست که له ماوه‌ی 18 ساڵی رابردوودا وێنه‌ی نه‌بووه. به‌ره‌یه‌کی نوێ به ناوی گۆڕان دێته کایه‌وه که هه‌ر وه‌ک له ناوه‌که‌یڕا دیاره ته‌عبیر له ئیراده‌یه‌کی سیاسی ده‌کا بۆ پێکهێنانی گۆڕان له پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی و خێڵه‌کیدا که سه‌رئه‌نجام ده‌توانێ وه‌ک لیستی دووه‌م سه‌رکه‌وتنی باش به ده‌ست بهێنێ و رێژه‌ی زیاتر له 25 له سه‌دی ده‌نگه‌کان مسۆگه‌ر بکا.
له نوقته‌یه‌کی دوورتره‌وه له ئه‌فغانستاندا، ئه‌مڕۆ فه‌زای سیاسی – کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و وڵاته بۆ یه‌که‌مجار له نێو گه‌رمه‌ی ململانێی به‌ربژێره‌کانی پۆستی سه‌رۆک کۆماریدایه که بۆ یه‌که‌مجار ژنان توانیویانه نوێنه‌ری خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری به دروشمی ” گۆڕانی پۆزه‌تیڤ”ه‌وه بێننه مه‌یدان. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هێشتا به ڕیوه‌یه، به‌ڵام هێشتا دیار نییه که ئه‌نجامه‌که‌ی چ ده‌بێ.
ئێستا به سه‌رنجدان به سه‌رجه‌می ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه، و به سه‌رنجدان به دروشمی جه‌وهه‌ری هه‌رکام له‌م هه‌ڵبژاردنانه که ده‌توانین بڵێنن واژه‌ی “گۆڕان” به ته‌عابیر و ته‌فاسیری جۆراوجۆر و له شکڵ و به‌رنامه‌ی جیاوازدا نوێنه‌رایه‌تی حه‌ره‌که‌تی به‌هێزی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رکامیان ده‌کا، ئایا ده‌کرێ سه‌رجه‌می ئه‌م حه‌ره‌که‌تانه وه‌ک پرۆسه‌یه‌کی به‌ربڵاو به‌ڵام ناهه‌ماهه‌نگ چاو لێ بکه‌ین که کارده‌که‌نه سه‌ر یه‌کتر و داهاتووی سیاسی ئه‌م ناوچه‌یه؟
رزگار ئه‌مین نژاد
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران
پرسی هه‌ڵبژاردن تاکه پارامێتری دێمۆکراسی نییه، هه‌ڵبژاردن پرۆسه‌یه‌که که ئه‌مرۆ له وڵاته نادێمۆکراتییه‌کانیش دا گرینگی خۆی پێدراوه. له یه‌که‌م نیگا دا و به گشتی ئه‌م گرینگییه ده‌شێ له دوو سیناریۆی جیاوازه‌وه سه‌رنجی پێ بدرێت؛ یه‌که‌م سیناریۆی شارومه‌ندی که وه‌ک پاڵنه‌رێک ئاراسته‌که‌ی له خواره‌وه بۆ سه‌رێیه و، دووهه‌م سیناریۆی ده‌سه‌ڵاته که ئاراسته‌که‌ی له سه‌ره‌وه بۆ خوارێیه. به واتایه‌کی دیکه پرسی هه‌ڵبژاردن له سۆنگه‌ی لایه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات حه‌ولێکه بۆ گۆڕان (ئه‌و گۆڕانه‌ی که جه‌نابت له‌م دیمانه‌یه‌دا ئاماژه‌ت پێداوه)، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵبژاردن له روانگه‌ی لایه‌ی ده‌سه‌ڵات سیناریۆیه‌کی ره‌شه بۆ شه‌رعییه‌ت دان به قه‌واره‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆی به‌رووی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه.
سێناریۆی ده‌سه‌ڵات
له‌م باسه‌دا حه‌ول ده‌ده‌م دوو وته‌زای “شه‌رعییه‌ت دان” و “شه‌رعییه‌ت وه‌رگرتن” وه‌ک بنه‌مایه‌ک بۆ نزیک بوونه‌وه له تێگێشتن له ده‌سه‌لات له‌م ناوچه‌یه‌دا که جه‌نابت ئاماژه‌ت پێدا، له‌به‌ر چاو بگرم. به‌سه‌رنجدان به بنه‌ما تیۆریکه‌کانی ماکس وێبه‌ر و فۆکۆ ده‌سه‌ڵات مه‌قوله‌یه‌که که پێوه‌ندییه‌کی گرینگی هه‌یه به “شه‌رعییه‌ت” (Legitim). له‌باری تایپۆلۆژی حکومه‌تیه‌وه ئێمه ئه‌مرۆ له‌به‌رامبه‌ر سێ نموونه‌ی ده‌سه‌ڵات دا به‌ره‌ورووین که یه‌که‌میان ده‌سه‌ڵاتێکی لیبه‌رال و دێمۆکراتیکه و، دووهه‌م ده‌سه‌ڵاتی کۆنسه‌رڤاتیڤه و ئه‌وه‌ی تریان ده‌سه‌ڵاتێکی توتالیتاریستییه. ئه‌م سێ نموونه‌یه له ده‌سه‌ڵات خۆی راڤه و تێگێشتنێکی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه له‌مه‌ڕ پرسی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ت و مافی شارومه‌ندی دا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که جێی سه‌رنجه گشت نموونه‌کانی ده‌سه‌ڵات له‌م قاعیده‌یه، واته پرسی “شه‌رعییه‌ت” بێ به‌ری نین. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م پێوه‌ندییه‌دا جێگای سه‌رنجه شێوازی ته‌عمیم دانی ئه‌م شه‌رعییه‌ته‌یه، ده‌سه‌لات له نمونه‌ی لیبه‌رال/ دێمۆکراتیکدا په‌یره‌وی ده‌کات له پرۆسێسی “شه‌رعییه‌ت وه‌رگرتن”، واته له رێگای ده‌نگی خه‌ڵکه‌وه ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی شه‌رعییه‌ت وه‌رده‌گرێت، له حاڵێکا له زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاته کۆنسێرڤاتیڤه‌کاندا و توتالتاره‌کان پرسی ده‌نگدان وه‌ک بابه‌تێکی فۆرمالیتی بۆ شه‌رعییه‌ت دان به ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌به‌ر چاو ده‌گرێت. هه‌ر کام له‌م مۆدێلانه به نۆره‌ی خۆیان شرۆڤه و تێگێشنی خۆیان هه‌یه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن. ئه‌م بابه‌ته خۆی مه‌قووله‌ی دێمۆکراسیش ده‌گرێته‌وه. خوێندنه‌وه‌ی چه‌مکی دێمۆکراسی له‌و وڵاتانه‌ی که له‌سه‌ر بنه‌مای نادێمۆکراتیک ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ئیعمال ده‌کات، زیاتر پشت ده‌به‌ستێ به یه‌کێک له پارامێتره‌کانی دێمۆکراسی که ئه‌ویش پرسی هه‌ڵبژاردنه و، له‌سه‌ر بنه‌مای چالاکی هه‌ڵبژاردن ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی وه‌ک نموونه‌یه‌ک له دێمۆکراسی ته‌معید ده‌کات.
سێناریۆی شارومه‌ندی
ئاراسته‌ی به‌رامبه‌ر، واته ئه‌و پاڵنه‌ره‌ی که له خواره‌وه گوشاری خۆی ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌کات، له جه‌غزی ئه‌م سیناریۆیه‌دا ته‌نیا خاوه‌ن یه‌ک ده‌نگه و به‌م ده‌نگه‌یش کارتێکه‌ری خۆی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دا ده‌رده‌خات. ئه‌م میزانییه‌یه له پرۆسه‌ی سیاسی ولاتانی رۆژهه‌لاتی ناڤین دا باڵانسێکی لۆژیکی نییه، ئه‌گه‌ر سه‌رنج بدرێت به میکانیزمه‌کانی پرۆسه‌ی دێمۆکراتیزاسیۆن له کۆمه‌ڵگا مۆدێڕنه‌کان دا. ده‌نگی تاکێکی نێۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی دێمۆکراتیک، ده‌نگی شارومه‌ندێکه و مافی شارومه‌ندی له‌سه‌ر بنه‌مای سێ ئه‌سڵی نه‌گۆر دارێژراوه وه‌ک؛ “مافی مه‌ده‌نی، سیاسی، دادپه‌روه‌ری” که پێویسته “ده‌وڵه‌تی ریفاه” ده‌سته‌به‌ریان بکات. ده‌نگی شارومه‌ندێک له درێژه‌ی بزاڤێکی کۆمه‌ڵایه‌تیدا و له به‌ستێنێکی مه‌ده‌نییه‌وه کارتێکه‌ری خۆی داده‌نێت له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وڵاته‌که‌ی خۆی. ولاتانی مۆدێرن به پرۆسه‌ی لیبه‌رالیزه‌کردنی سیسته‌می سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیدا تێپه‌ڕیوه و، ئه‌م مه‌جاله وای کردووه که به پێی مشوور و ئیراده‌ی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا قه‌واره‌ی سیاسی و مه‌ده‌نی که یه‌ک له‌وان ئازادی دامه‌زراندنی حیزب و نیهاده مه‌ده‌نییه‌کانه، شکل بگرێت.
له زۆربه‌ی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا، پرسی ده‌وڵه‌ت و مافی شارومه‌ندی، یه‌کیکه له کێشه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه که تا ئێستا چاره‌سه‌ری بۆ نه‌کراوه. ئه‌م کێشه‌یه له‌وێدا به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه که هه‌ر کام له‌م دووانه سنووری یه‌کتر ده‌به‌زێنن و، به گشتی یاسایه‌کی بنچینه‌یی بۆ دیاری کردنی مه‌جاله یاساییه‌کانی ده‌وڵه‌ت و شارومه‌ند دانه‌رێژراوه و ئه‌گه‌ریش له گۆرێ‌دا بێت ئه‌وا میکانیزمێکی گونجاو له ئارادا نییه بۆ چاوه‌دێری کردن. ده‌وڵه‌ت سیسته‌مێکه بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ژیان، ئاسایش، خۆشگوزه‌رانی شارومه‌ندان و به‌رزترین فۆنکشیۆنی ده‌وڵه‌ت به پێی بۆچوونی “تۆماس مارشال” (1942)، دابین کردنی زه‌مینه‌یه‌که بۆ یه‌کسانی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا. بێ گومان گرینگ ترین مۆتیڤاشیۆنی (ئه‌نگیزه) تاکی ده‌نگده‌ر له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دا، حه‌ولدانه بۆ وه‌دی هاتنێ مافی شارومه‌نی ئه‌و که له سه‌رێدا هاته به‌ر باس. به‌م شرۆڤه‌یه ئێستا ئێمه ده‌بینین که سیناریۆی ده‌وڵه‌ت و سیناریۆی شارومه‌ندی به شێوه‌یه‌کی ناهاوتریب به دوو ئاقاری جیاواز دا گوزه‌ر ده‌که‌ن. هه‌ر له‌م دۆخه‌دایه که هه‌رکام له‌م دووانه سنووری یه‌کتر ده‌به‌زێنن و له ده‌ره‌نجامی زۆربه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌بینین که زۆرجار ده‌سه‌ڵات رێزی هه‌رێمی تایبه‌تی (خسووسی) شارومه‌ند ده‌شکێنێ و، له هه‌مان حاڵ‌دا که‌سانی به‌ربژێرکراو بۆ پۆسته حکوومییه‌کان رێزی مه‌تمانه‌ی گشتی (عموومی) ده‌وڵه‌ت ده‌شکێنن و ده‌وڵه‌ت وه‌ک که‌ره‌سه‌یه‌ک بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات به‌کار ده‌هێنن.
ئه‌م ناهاوته‌ریبییه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا، خۆی باس له نیهادینه نه‌بوونی چه‌مکی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌کا. ئێمه ئاماژه‌مان پێدا که هه‌ر دوو ئاراسته‌ی پارامێتری هه‌ڵبژاردن به دوو ئاقاری به‌رامبه‌ر به‌یه‌ک دا گوزه‌ر ده‌که‌ن. واته یه‌کیان پاڵنه‌رێکه بۆ گوشار خستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ئه‌وه‌ی تریان داسه‌پاندنی شه‌رعییه‌تی خۆیه‌تی له‌سه‌ر لایه‌کانی کۆمه‌ڵگا. ئه‌م حاڵه‌ته باڵانوێنی هاودژیه‌کی (conflict) ناعه‌قلانییه له نیوان ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگا دا و بێگومان هه‌زینه‌ی قورس و گرانی به دوا دا دێت که به قازانجی دامه‌زراندنی (سوبات) و سایکۆلۆژییه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و وڵاتانه ته‌واو نابێت.
پرسی هه‌ڵبژاردن کاتێک کاریگه‌ری خۆی ده‌بێت که ئه‌م دوو ئاراسته‌یه هاوتریب و به یه‌ک ئاقار دا به‌ره‌و گه‌شه (ته‌وسه‌عه) و دێمۆکراتیزه کردنی ده‌سه‌لاتی سیاسی ولات دا تێده‌په‌رێت. که‌واته ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌دا گرینگی خۆی وه‌رده‌گرێت چۆنیه‌تی و چه‌ندایه‌تی جووله‌ی بزاڤه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و پرسی جێگیر کردنی دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌کانه(مؤ‌سسات). پیویسته تاکی کۆمه‌ڵگا ده‌نگی خۆی له زه‌مینه‌ی بزاڤه کۆمه‌ڵایه‌تی و شعوری تاک گه‌رایانه‌ی خۆیه‌وه پێناسه بکات و ده‌سه‌ڵات بخاته به‌رده‌م ئیراده‌ی “شه‌رعییه‌ت وه‌رگرتن”.
ئه‌م قۆناغه له کاتێکا دیته جێ به جێ کردن که روانینی لایه‌کانی کۆمه‌ڵگا بۆ ده‌سه‌ڵات بگۆڕێت و، ئیتر خه‌ڵک پێی وا نه‌بێت که ده‌سه‌ڵات عاده‌ت یان به‌خششێکی خوداییه و گه‌ل ده‌بێ ملکه‌چی بێت. کاتێک تاک گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی که ده‌سه‌ڵات له رێگه‌ی خۆیه‌وه ئه‌به‌خشرێ به ده‌وڵه‌ت، ره‌نگه له‌و حاڵه‌ته‌دا چه‌مکی ده‌سه‌ڵات به‌لای لایه‌کانی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت و ده‌سه‌ڵات ناچار بکات که هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ره‌وتی داوای خه‌ڵک دا سه‌رنج به پرسی هه‌ڵ بژاردن بدات.
به‌م پێشه‌کییه و به خوێندنه‌وه‌یه‌کی خیرا له‌مه‌ر پوتانسیه‌له‌کانی کۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌ڵات، ئه‌م پرسیاره به‌رز ده‌بێته‌وه که ئایا ئه‌م قۆناغه زه‌مه‌نیانه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌ر کام له‌م وڵاتانه‌دا په‌یره‌وی ده‌کات له‌م فۆرموڵه‌ی که له سه‌رێدا هاته به‌رباس؟ بێگومان وه‌ڵامدانه‌وه به‌م پرسیاره خۆی پێویستی به خوێندنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت له‌سه‌ر هه‌رکام له‌م فاکتانه هه‌یه. نابێ له بیری بکه‌ین که هه‌لومه‌رجی هه‌رکام له‌م وڵاتانه کاراکتێری تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه. به‌ڵام به‌گشتی ئه‌م ره‌وته گوزارش له مامله‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کات که له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا وه‌ک سه‌ره‌تاکانی تاقی کردنه‌وه‌یه‌ک له ئه‌ژمار دێت و بێگومان کارتێکه‌ری خۆی ده‌بێت له‌سه‌ر ناوچه‌که، به‌ڵام ئومێد ده‌کرێت ئه‌م کاریگه‌رییه، کاریگه‌رییه‌کی پۆزیتیڤ بێت.
پرسیاری دووهه‌م:
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌وتی رووداوه‌کان له ئێران‌دا زۆر به خێرایی ده‌چنه پێشه‌وه و کۆگایه‌ک له رووداو کێشه‌ی جۆراوجۆر له ماوه‌ی ئه‌م سێ مانگه‌ی رابردوودا له وڵاتی ئێران‌دا هاتوونه‌ته ئاراوه، پێم باشه به‌شی دووه‌می ئه‌م مێزگرده زنجیره‌ییه به پرسیارێکی ریشه‌یی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پرسی هه‌ڵبژاردن له ئێران دا ده‌ست پێ بکه‌م. به له‌به‌رچاوگرتنی سه‌رجه‌می ئه‌و فاکته‌رانه‌ی که شه‌رایه‌تی دوای هه‌ڵبژاردنیان پێک هێنا و به تایبه‌ت به وردبوونه‌وه له‌و یه‌ک ده‌نگی و هاوهه‌نگاوییه‌ی که له مابه‌ینی به‌یتی ره‌هبه‌ری، شۆرای نیگابان، ده‌زگای قه‌زایی، وه‌زاره‌تی ناوخۆ و سپای پاسداران‌دا هاته ئاراوه و له راستیدا شووره‌یه‌کی پۆڵایینیان به ده‌وری ده‌وڵه‌ت و حکومه‌تدا کێشا و به پێێ وته‌ی یه‌کێک له فه‌رمانده‌ره‌کانی سپای پاسداران کۆماری ئیسلامی ئێران لانیکه‌م بۆ بیست ساڵی دیکه بیمه کرا. ده‌توانین بڵێین هه‌ڵبژاردن له هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی ئێران‌دا مانا و مه‌فهوومێکی دیکه‌ی وه‌رگرتووه و تا راده‌یه‌کی زۆر ئه‌و زه‌ینییه‌ته دروست بووه که چیدی هه‌ڵبژاردن به ئامرازێکی کارساز له بابه‌ت کرانه‌وه‌ی فه‌زای سیاسی- فه‌رهه‌نگی دا نانرێ. روانینی هه‌ر یه‌ک له ئێوه بۆ ئه‌م پرسه ده‌توانێ یارمه‌تی به روون بوونه‌وه‌ی ره‌هه‌نده شاراوه‌کانی کیشه‌که بکا.
وڵام:
زه‌مینه‌سازی بۆ موهه‌ندیسی هه‌ڵبژاردن و رووداوه‌کانی دوای راگه‌یاندنی هه‌ڵبژاردنی خولی ده‌یه‌می سه‌رۆک کۆماری ئێران، به بۆچوونێک ئه‌م گومانه به‌هێزتر ده‌کات که چیدی پرسی هه‌ڵبژاردن وه‌ک مێتۆدێکی کاریگه‌ر بۆ گۆران له‌به‌رچاو نه‌گیرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م میانه‌یه‌دا جێی سه‌رنجه ئه‌مه‌یه که ئایا میکانیزمه‌کانی کودیتای هه‌ڵبژاردن توانیویه‌تی پاشه‌کشه به ئیراده‌ی خه‌ڵک بکات له‌مه‌ڕ به دێمۆکراتیزه‌کردنی سیسته‌می به‌رێوه‌بری و سه‌روه‌ری یاسا؟ ئه‌وه‌ی که له هه‌ڵوێسته‌کردنی خه‌ڵک له دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن دا ده‌رده‌که‌وێت، پێجه‌وانه بوونی ئه‌م ته‌قه‌لایه‌ی ده‌سه‌ڵاته و له راستیدا حزووری سه‌دان هه‌زاری خه‌ڵک سه‌لماندی که ئیراده‌ی ئه‌وان و بزاڤه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌کان بۆ جێگیرکردنی بنه‌ماکانی دێمۆکراسی و شایه‌سته‌سالاری ده‌جێته نێو فازێکی تر و له قه‌واره‌یه‌کی نوێ‌دا خۆی ده‌رده‌خات. ئه‌مه هه‌مان سیناریۆی شارومه‌ندییه که له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌که‌م دا ئاماژه‌م پێدا.
بۆ له‌باربردنی گه‌شه‌سه‌ندی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له ئێران دا، لایه‌نی ده‌سه‌ڵات په‌نای برد بۆ تاکتیکه کلاسیکه‌کانی دونیای سیاسه‌تکردن و، له رێگای کۆمه‌ڵی زیکزاکی سیاسی و تاکتیکی هۆشمه‌ندانه‌وه ویستی ئه‌م دۆخه به قازانجی خۆیان بگۆڕن. ئه‌م تاکتیکه سیاسییه، واته موهه‌ندیسی هه‌ڵبژاردن له خۆیدا دوو ئامانجی ده‌پێکا که جێی خۆیه‌تی له‌م وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌دا ئاماژه‌یان پێ بکه‌ین. یه‌که‌م ئامانج رووی له بێ ئیعتیبار کردنی پرسی هه‌ڵبژاردنه و، دووهه‌م ئامانج ئیفلیج کردنی بزاڤی مه‌ده‌نی و چاکخوازی ئێران بوو.
سه‌باره‌ت به ئامانجی یه‌که‌م جێی خۆیه‌تی له روانگه‌یه‌کی “فێقهی”یه‌وه ئاوه‌ڕ له پرسی هه‌ڵبژاردن بده‌ینه‌وه، چونکه سیسته‌می به‌رێوه‌به‌ری له ئێران به پێی ئه‌ساسنامه‌ی کۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر بنه‌مای ئائینی ئیسلام و مه‌زه‌بی ره‌سمی وڵات (شیعه) دامه‌زراوه. ئه‌گه‌ر ئاوڕێک له سه‌ره‌تاکانی ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕینی ده‌نگده‌ران به ئاکامی هه‌ڵبژاردنی خولی ده‌یه‌م بده‌ینه‌وه، ده‌بینین که باڵی پارێزگاران و باڵی چاکسازی خوازان هه‌رکام پرسی هه‌ڵبژاردنیان له روانگه‌یه‌کی شه‌رعییه‌وه راڤه ده‌کرد که تا راده‌یه‌کی به‌رچاو زۆر پارادۆکساڵ بوو. ئه‌م دوو روانگه جیاوازه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن له دوو زه‌مینه‌ی جیاوازی ته‌فسیری پرسی هه‌ڵبژاردن له فێقهی ئیسلامه‌وه سه‌رهه‌لده‌دات، که یه‌کیان ئیراده‌ی خودا و ویلایه‌ت له‌سه‌رووی هه‌ڵبژاردنی خه‌ڵک له‌به‌رچاو ده‌گرێت و ئه‌وه‌ی دیکه‌یان به پێجه‌وانه‌وه، واته ئه‌مری حکومه‌ت کردن ده‌خاته گره‌وی هه‌ڵبژاردنی خه‌ڵکه‌وه.
که‌مپه‌ینی چاکسازی خوازان به‌ر له هه‌ڵبژاردنی خولی ده‌یه‌می سه‌رکۆماری، له‌راستیدا هه‌ڵمه‌تێکی گشتی بوو بۆ ته‌فسیری دووهه‌م له پرسی هه‌ڵبژاردن، واته هه‌ڵبژاردنی رێبه‌ران و به‌رپرسانی به‌رێوه‌به‌ری وڵات له رێگای ده‌نگی خه‌ڵکه‌وه. چه‌سپاندنی ئه‌م ئیراده‌یه له هه‌لومه‌رجی ئه‌مرۆی ئێران دا کارێکی ئاسان نییه. ناکۆکی له ته‌فسیری فیقهی پرسی هه‌ڵبژاردن، له نێوان عالمان و موفه‌سیرانی شیعی مێژوویه‌کی کۆنی هه‌یه و وه‌ک تیۆر له گه‌ردوونه‌ی شرۆڤه و ته‌فسیره سه‌فسه‌ته‌ییه‌کانی عالمانی ئیسلامی دا به چه‌قبه‌ستوویی ماوه‌ته‌وه. له ماوه‌ی سه‌دری ئیسلامه‌وه تا به ئێستا قه‌ت ده‌رفه‌تێکی وه‌ها نه‌هاتوه‌ته ئاراوه که خه‌ڵک وه‌ک پراکتیک له‌م میانه‌یه‌دا سه‌رپشک بن بۆ چه‌سپاندنی یه‌کێک له‌م ته‌فسیرانه.
به‌م سه‌ره‌تایه له ته‌فسیری فیقهی پرسی هه‌ڵبژاردن، دیتمان که باڵی ده‌سه‌ڵات به سود وه‌رگرتن له موهه‌ندیسی هه‌ڵبژاردن، ته‌قه‌لای ئه‌وه‌ی ده‌کرد که ته‌فسیری یه‌که‌م له پرسی هه‌ڵبژاردن ماددی بکات. ئه‌م هه‌نگاوه له‌وێوه ده‌رکه‌وت که کاتێ له راگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامی ده‌نگه‌کان دا ناکۆکی هاته ئاراوه، شه‌خسی رێبه‌ری به‌کردوه دێته مه‌یدان و حه‌ول ده‌دات به ته‌ئید کردنی ئاغای ئه‌حمه‌دی نیژاد وه‌ک که‌سێکی نێزیک به خۆی دوا بڕایاری خۆی بچه‌سپێنێ که هه‌مان ته‌ئید کردنی ده‌ره‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن بوو که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆیه‌وه راگه‌یاندرا. ئه‌مه له حالێکا بوو که راگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن به‌روونی ده‌رده‌که‌وت که ساخته‌کاری بۆ کراوه. ئه‌گه‌ر وه‌ک راڤه‌کارێکی ئه‌م رووداوانه‌ی دوای هه‌ڵبژاردن ئه‌رکی ئه‌خلاقی لێکۆڵه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به ئه‌ستۆ بگرین و نه‌چینه پشت جه‌وی گشتییه‌وه، خۆ ده‌توانین له روانگه‌ی مێتۆد شناسییه‌وه ئاوڕ له‌م بابه‌ته بده‌ینه‌وه. ئه‌م شیوازه له راگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامی نێزیک به چل ملیۆن ده‌نگ و، له ماوه‌ی که‌متر له بیست و چوار کاتژمێر دا – له حاڵێکا که سیسته‌می ده‌نگدان له ئێران له رووی کۆدی ئه‌له‌کترۆنیکییه‌وه نییه – نه به مێتۆدی کڤانتیتاتیڤه‌وه (داتا ئانالایز) و له له رێگه‌ی میتۆدی کڤالیتاتیڤه‌وه پشت راست ناکرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به ئامانجی دووهه‌م که حه‌ولدان بۆ ئیفلیج کردنی بزاڤه مه‌ده‌نی و چالسازی خوازییه‌کانی ئیران بوو، دیتمان که باڵی ده‌سه‌ڵات له ئیران دا به موهه‌ندیسی هه‌ڵبژرادن ویستی به‌کرده‌وه که‌مپه‌ینی چاکسازی خوازان ناکام بکات. دژایه‌تی کردن له‌گه‌ڵ ره‌وتی ریفۆرم له ئێران دا ده‌گه‌ریته‌وه بۆ سه‌ره‌تاکانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ره‌وته له دووی جۆزه‌رداندا. ئه‌گه‌ر به کورتی سووکه ئاوڕێک له‌م سه‌رده‌مه بده‌ینه‌وه ده‌بینین که به‌رجه‌سته بوونی ئه‌م ره‌وته واته ره‌وتی دووی جۆزه‌ردان له ئاکامی موحاسباتێکی هه‌له‌ی رێبه‌ریدا هاته ئاراوه که دڵنیا نه‌بوو له‌وه‌ی که ئه‌م ره‌وته ریشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه. کاتێ ئاغای خامه‌نه‌یی له داواکاته‌کانی په‌سه‌ند کردنی ئاغای خاته‌می بۆ خۆ به‌ربژارکردنی خولی حه‌وته‌می سه‌رکۆماری ره‌زایه‌تی خۆی ده‌ربڕی، پێی وانه‌بوو که ئاغای خاته‌می ده‌بێت به نمادێکی ریفۆرم و ده‌نگێکی بیست میلیۆنی ده‌چێته پشتیه‌وه. له‌وکاته‌وه تا به ئیستا ته‌قه‌لای رێبه‌ری و باڵی پارێزگاران بۆ ئه‌وه بووه که ئه‌م ره‌وته تووشی نوشست بکات. کودیتای هه‌ڵبژاردنی خولی ده‌یه‌می سه‌رکۆماری به چه‌شنێک رادیکالترین ته‌قه‌لای باڵی ده‌سه‌ڵات بوو بۆ شکست پێهێنانی ره‌وتی رێفۆرم و گه‌شه‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له ئێران دا.
ئه‌نجام
به‌م شرۆڤه‌یه‌ی که له سه‌رێدا هاته به‌ر باس، دیتمان که پرسی هه‌ڵبژاردن له سیسته‌می به‌ریوه‌به‌ری ئیران دا ریشه‌یه‌کی ناکۆکی فیقهی هه‌یه و له هه‌مان حاڵیشیدا میکانیزمێکه بۆ له ده‌ورده‌رخستنی یه‌کێک له لایه‌نه سه‌ره‌کییه‌کانی مه‌یدانی رکه‌به‌ری سیاسی (باڵی پارێزگاران و باڵی چاکسازیخوازی). به‌م تێبینییه دیتمان که باڵی ده‌سه‌ڵات ده‌نگی حه‌قیقی نێو سندوقه‌کانی ده‌نگدانی نه‌کرد به میزان و حه‌که‌م بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆمار و ده‌وڵه‌ت، به‌ڵکه به‌کرده‌وه له حه‌ولی ئه‌وه‌دایه که “میزانی ده‌نگی میله‌ت” به پێی ئیراده و ویستی خۆی ده‌ربخات. که‌واته لێره‌دا ئه‌م پرسیاره‌ی جه‌نابتان به‌رجه‌سته ده‌بیته‌وه که داخوا پرسی هه‌ڵبژاردن له‌م میانه‌یه دا ده‌توانێ مانای مابێت؟
له راستیدا لێره‌دایه که پرسی هه‌ڵبژاردن له ئێران دا چه‌مکی مۆبیلیتی (پویای) کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی وه‌رده‌گرێت. کۆمه‌ڵگای ئێران له‌به‌ر ده‌م بزاڤێکی کۆمه‌ڵایه‌تی دایه که گۆران به‌سه‌ر فۆرمی سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی دا بێنێ و له هه‌مان حاڵ‌دا ئه‌م بزاڤه کۆمه‌ڵایه‌تییه پیوه‌ندییه‌کی راسته‌وخۆی هه‌یه به پرسی تاکگه‌رایانه‌ی (ئیندیڤیدوالی) خۆی. تاکی نێو کۆمه‌ڵگای ئێران ئه‌مرۆ که‌سایه‌تی مه‌ده‌نی خۆی به‌ستوه‌ته‌وه به سه‌رخستنی چه‌مکی ئه‌م راڤه‌یه که ده‌ڵێت ” میزان، ده‌نگی میلله‌ته”، جیا له‌وه‌ی ئه‌م ره‌سته‌یه به ئاغای خومه‌ینی ته‌عمیم بدریته‌وه، له راستیدا ئه‌م قه‌ناعه‌ته چه‌مکێکی شموولی هه‌یه. کاتێ ده‌سه‌ڵات ملی نه‌دا به “میزانی ده‌نگی میلله‌ت” خه‌ڵک به مانۆرێکی مه‌ده‌نیانه رژایه نێو سه‌قامی گشتی و ده‌یهه‌وێ باڵی ده‌سه‌ڵات تێبگه‌یه‌نێت که ئه‌م داوایه تا چه‌نده جیددییه. خه‌ڵک ئێستا تێگێشتووه که ته‌حریمی هه‌ڵبژرادنی خولی نۆیه‌می سه‌رکۆماری و هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی مه‌جلیس هۆکارێکی سه‌ره‌کی بوو بۆ شکاندنی حورمه‌تی که‌سایه‌تی خۆی و، له‌هه‌مان حاڵیش‌دا ولاتی تووشی دایناسۆرێک کرد که به‌م چه‌شنه دیالۆگی له‌گه‌ڵ دا ده‌کات.
من پێم وایه پرسی هه‌ڵبژاردن به‌لای لایه‌ی میانی کۆمه‌ڵگا که‌وتووه‌ته فازێکی دیکه و ئیتر ئیستا په‌یره‌وی ناکات له ره‌وته رۆتینییه‌کانی هه‌ڵبژاردنی پێش بیست و دووی جۆزه‌ردان. به‌ڵکو ئێستا ئه‌م بابه‌ته چه‌کمکێکی پێکهاته‌شووناسیانه‌ی به خۆیه‌وه گه‌رتووه که ته‌نانه‌ت لایه سه‌ره‌کییه‌کانی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی خستۆته ژێر پرسیار. وه‌ک له وڵامی یه‌که‌م پرسیار دا ئاماژه‌م پیدا پرسی هه‌ڵبژاردن پیویستییه‌کی حه‌یاتییه بۆ شه‌رعیه‌تدان به سیسته‌می به‌رێوه‌به‌ری سیاسی و رێژیم ناتوانێ له‌م بنه‌مایه بێ به‌ری بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م میانه‌یه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌یه که ئیتر ده‌زگای کودیتا له‌مه به‌دوا ده‌یه‌وێ چی له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه بکات که پرسی هه‌ڵبژاردنه له ئێران.
پرسیاری سێهه‌م
به سه‌رنجدان به‌وه‌ی که پرسی هه‌ڵبژاردن به پێی ته‌واوی ئه‌و فاکتانه‌ی که له‌به‌ر ده‌ستدان و له وه‌ڵامی پرسیاری دووه‌میشدا راڤه کراوه، ئه‌م پرسه له ئێرانی ئه‌مڕۆدا چووه‌ته ژێر پرسیار و به کرده‌وه وه‌ک ئازاد حاجی ئاغایی ده‌ڵێ: “ده‌سه‌ڵات و گه‌ل له هه‌مبه ر یه‌ک راوه‌ستاون. ئیتر شۆڕش بووه به سوژه و ساحه‌ی زه‌ینی ئێرانییه‌کان ده نگدان به ئامرازی گۆڕان نازانێ”. ئه‌مڕۆ ده‌بینین چینی رۆحانییه‌تی شێعه دابه‌ش بووه به سه‌ر دوو به‌ره‌ی لایه‌نگرانی وه‌لیی فه‌قیه و دژبه‌ره‌کاندا. روانینی ئه‌م دو ته‌یفه بۆ مه‌قووله‌ی شه‌رعییه‌تی هه‌ڵبژاردن به پێی ته‌بینی رزگار ئه‌مین نه‌ژاد تا راده‌یه‌کی زۆر پارادۆکساڵ بووه: “ ئه‌م دوو روانگه جیاوازه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن له دوو زه‌مینه‌ی جیاوازی ته‌فسیری پرسی هه‌ڵبژاردن له فێقهی ئیسلامه‌وه سه‌رهه‌لده‌دات، که یه‌کیان ئیراده‌ی خودا و ویلایه‌ت له‌سه‌رووی هه‌ڵبژاردنی خه‌ڵک له‌به‌رچاو ده‌گرێت و ئه‌وه‌ی دیکه‌یان به پێجه‌وانه‌وه، واته ئه‌مری حکومه‌ت کردن ده‌خاته گره‌وی هه‌ڵبژاردنی خه‌ڵکه‌وه... “
ئێستا وه‌ک ده‌بینین هه‌لومه‌رجێکی له‌باری کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ په‌ره‌سه‌ندن و سیاستماتیکبوونی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان هاتۆته ئاراوه. ده‌توانم بڵێم که له دوای شۆڕشی ساڵی 1979ی گه‌لانی ئێرانه‌وه، ئه‌مه یه‌که‌مجاره که چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه به‌م شێوه هاوپشتی و هاوپێوه‌ندییان له خه‌باتی سیاسی‌دا هه‌یه. ته‌نانه‌ت دووی جۆزه‌ردانیش کۆمه‌ڵگه‌ی تا ئه‌م ئاسته یه‌کگرتوو نه‌کرد. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه که ئه‌مڕۆ به ناوی “بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز” هاتۆته ئاراوه، توانیویه‌تی به‌شێک له حاکمییه‌تی پێشوو و زۆرینه‌ی لایه‌نگرانی جیایی دین له حکومه‌ت له خۆ بگرێ. واته بزووتنه‌وه‌یه‌کی دینی/ سکۆلاره که هه‌م سه‌مبولی دینی هه‌یه و هه‌م گوتاری سکۆلاریستی هه‌ڵگرتووه. روانینی ئێوه بۆ ماهییه‌تی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه چییه و ئایا زه‌رفییه‌تی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به رێبه‌ری میر‌حوسێن موسه‌وی پته‌نسییه‌لی ئه‌وه‌ی تێدایه که کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران وه‌ک خۆی ببینێ؟
وڵام:
ریگه‌م بده به‌ر له‌وه‌ی راسته‌وخۆ وڵامی پرسیاره‌که‌ی جه‌نابتان به‌ده‌مه‌وه، ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی مێتۆدیکمان هه‌بێت له‌مه‌ڕ چه‌مکی “بزاڤی کۆمه‌ڵایه‌تی” که له مێتۆده دراسییه‌کانی زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی دا سه‌رنجی تایبه‌تی پێدراوه. خۆی شیرازه‌ی کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی نه‌گۆر دامه‌زراوه که پیوه‌ندی هه‌یه به وته‌زای (مقوله) دابه‌ش بوونی ده‌سه‌ڵات و زه‌مینه‌ی به‌ره‌ورووبوونه‌وه‌ی هاودژه‌کان (تضاد). ئه‌م نه‌ریته به به‌راوردێک له دیزاینی سیسه‌می کۆمه‌ڵایه‌تی و سیسته‌می به‌رێوه‌به‌ریدا دا ده‌وری سه‌ره‌کی گێڕاوه. بزاڤه کۆمه‌لایه‌تییه‌کان له‌م پیوه‌ندییه‌دا هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندیی نۆرماتیڤی به‌شێک له هاودژه‌کانی کۆمه‌ڵگایه، که هه‌وڵ ده‌دات به خه‌باتێکی جه‌ماوه‌ریی کۆمه‌ڵێ نۆرم و به‌های کۆمه‌ڵایه‌تی بچه‌سپێنێ یاخود سیسته‌مێکی نوێی کۆمه‌ڵایه‌تی بکاته جێگره‌وه‌ی سیسته‌می ئارایی. ده‌ره‌نجامی ئه‌م چه‌شنه خه‌باته ده‌شێ له دوو شێوه دا خۆی ده‌ر بخات که یه‌که‌میان له فۆرمی چاکسازی (رێفۆرم) له سیسته‌می سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی دایه و، دووهه‌م که شیوه‌یه‌کی رادیکال تره ده‌بێته هۆی گۆڕان (ئینقلاب). دیاره هه‌رکام له‌م ده‌ره‌نجامانه به‌ستراوه‌ته‌وه به کاردانه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر که هه‌مان ده‌سه‌ڵاته.
سه‌باره‌ت به چه‌مکی بزاڤی کۆمه‌ڵایه‌تی، بۆچوون و خوێندنه‌وه‌ی فره‌چه‌ش هه‌یه که من هه‌وڵ ناده‌م ئه‌م باسه‌دا به‌م بابه‌ته‌وه خه‌ریک بکه‌م. ئه‌وه‌ی له‌م باسه‌دا پێویسته سه‌رنجی پێ بدرێت ئه‌وه‌یه که له سونگه‌ی دیارده‌شوناسییه‌وه ئه‌م وته‌زایه شرۆڤه بکرێت. بێگومان بزاڤی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ک هه‌ر دیارده‌یه‌کی دیکه‌ی کۆمه‌لگا خاوه‌نی کۆمه‌ڵێ پێوه‌ری (مێعیار) تایپۆلۆژیکه، ئه‌وه‌ی لێره‌دا من ده‌مه‌وێ زیاتر زوومی له‌سه‌ر بکه‌م بریتین له؛ 1/ شووناس (identity)، 2/ مودیل، 3/ پراکتیک و 4/ ئامانج (که له به‌سێنێکی ئادیالۆژیک دا دوورنمای بزاڤه‌که‌ی تیۆریزه ده‌کات).
له‌مه‌ڕ پرسی شووناس (هویت)؛ بزاڤی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ک چالاکییه‌کی جه‌ماوه‌ری خاوه‌ن وشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش، هه‌ستی هه‌ڤبوون و کۆده‌نگییه که هه‌ڵگری شووناسێکی تاقمگه‌راییه (ره‌نگه له‌م به‌شه‌دا وشه‌ی چینایه‌تی نه‌توانێ خۆی له چه‌مکی ئه‌م وته‌زایه نێزیک بکاته‌وه) که ئه‌ندامانی نێو ئه‌م بزاڤه له توێژه‌کانی دیکه جیا ده‌کاته‌وه و به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌کان و شێوه‌ی مامڵه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مان ده‌بێته شووناسی ئه‌م بزاڤه.
له‌مه‌ڕ مودیل؛ پێویسته ئاماژه به‌وه بکرێت که به درێژایی مێژووی راپه‌رینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان دا بزاڤی کۆمه‌ڵایه‌تی له فۆرمی جۆراوجۆردا خۆی ده‌رخستووه. ره‌نگه یه‌کێک له گرینگ‌ترین نه‌ریته‌کانی بزاڤی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌گه‌رێته‌وه بۆ خه‌باتی چینایه‌تی که له سۆنگه‌ی تیۆری مارکسیستی دا پێناسه ده‌کرا. یه‌کێک له مودیله‌کانی دیکه‌ی بزاڤی کۆمه‌ڵایه‌تی، به بزاڤی دژی توندوتیژی ماهاتما گاندی ناوبانگی ده‌رکرد که کاراکتێرێکی کاریزمایی هه‌بوو و، ئایدیالۆژی ئه‌م بزاڤه له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندی دژی توندوتیژی دارێژرا بوو. خۆی ئه‌م ئایدیالۆژییه له رێگای ده‌وربینینی رێبه‌ری کاریزمای ئه‌م بزاڤه‌وه بوو به شووناسی بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌یه‌کی سیاسی وه‌ک راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی. یه‌کیکی دیکه له بزاڤه گرینگه‌کانی کۆمه‌لایه‌تی پرسی بزاڤی مافی مه‌ده‌نی له ئه‌مریکا بوو که ره‌شپێسته‌کانی ئه‌م وڵاته بۆ وه‌دیهێنانی مافی شارومه‌ندی وه‌ک مافێکی یه‌کسان له خه‌باتێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌دا و به فۆرمێکی مه‌ده‌نییانه رێکخستنیان بۆ کرد.
له‌مه‌ڕ پراکتیکه‌وه؛ بزاڤی کۆمه‌لایه‌تی له دوو کانسێپتی مافپه‌روه‌ری و کۆمه‌لایه‌تیدا به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه. له سۆنگه‌ی مافپه‌روه‌ریدا ئه‌م بزاڤه بۆ دابین کردنی دادپه‌روه‌ری و مافی شارومه‌ندی خه‌بات ده‌کا که به چه‌شنێک خۆی ئاراسته‌ی سیسته‌می ده‌سه‌ڵات و سیسته‌می یاسادانان ده‌کاته‌وه. بزاڤی کۆمه‌لایه‌تی له روویه‌ی کانسێپتی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بزووتنه‌وه‌یه‌کی هۆشمه‌ندانه‌یه بۆ وه‌دی هاتنی کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی که خۆی له قه‌واره‌ی تۆره کۆمه‌لایه‌تییه‌کاندا (social Network) رێک ده‌خات. به‌گشتی ئه‌وه‌ی له‌م میانه‌دا جێی ئاماژه‌دانه بابه‌تێکه که پیوه‌ندی هه‌یه به مامله‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی که له پراکتیک خۆی ده‌رده‌خا. چونکه هه‌ر مودیلێک له بزاڤه کۆمه‌ڵایه‌تیییه‌کان خۆی هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌تی و له ئه‌نجامدا به پێی سروشتی داواکارییه‌کانیان و به پێی سه‌رنجی لایه‌نی ده‌سه‌ڵات، تاکتیک و مامله‌ی ئه‌م بزاڤانه دیاری ده‌کرێت. ئه‌گه‌ر له کۆمه‌ڵگایه‌ک سیسته‌می به‌رێوه‌به‌ری ده‌که‌وێته به‌ر ره‌خنه و ناره‌زایه‌تی یه‌کێک له توێژه‌کانی کۆمه‌ڵ و، سیسته‌م سه‌رنج به داواکاریه‌کانیان نه‌دات و هه‌وڵ بدات که له رێگای توندوتیژییه‌وه پاشه‌کشه به ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بکا، خۆی ئه‌م بزاڤانه له فازێکی دیکه و به تاکتیکێکی دیکه‌وه خۆیان پیشان داوه‌ته‌وه.
له راستیدا زه‌رووره‌تی سه‌رهه‌ڵدانی بزاڤه کۆمه‌لایه‌تییه‌کان هه‌میشه له دۆخه قه‌یراناوییه‌کاندا خۆی پیشان داوه. واته زه‌رووره‌تی سه‌رهه‌ڵدانی بزاڤێکی کۆمه‌لایه‌تی له کاتێکا به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه که سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی یان سیسته‌می ده‌سه‌لات به‌ره‌و رووی قه‌یرانی شه‌رعییه‌ت ده‌بێت. له‌م پێوه‌ندییه‌دا پرسیارێک دێته ئاراوه که ئایا بزووتنه‌وه ئیعترازییه‌کان، بۆ نموونه: ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕینی سه‌ندیکای کرێکاری، ناره‌زایه‌تی ده‌نگده‌ران له ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردن، یاخود ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕینی خه‌ڵک له حاست گرانی دا ده‌توانێ له قه‌واره‌ی بزاڤێکی کۆمه‌ڵایه‌تی دا پێناسه بکرێت؟ وڵامدانه‌وه به‌م پرسیاره پێوه‌ندی هه‌یه به تێگه‌یشتن له یه‌که‌م پێوه‌ری ئه‌م بزاڤه که له سه‌رێ دا هاته به‌رباس و ئه‌ویش پیوه‌ری شووناسه. پرسی شووناس پێوه‌ندیی هه‌یه به توخمه سه‌بژه‌کتیفه‌کانی (زێهنی) ئه‌م بزاڤه و بیروبروای ئه‌و که‌سانه‌ی که خۆیان به بزاڤێکی کۆمه‌لایه‌تییه‌وه پێناسه ده‌که‌ن چوونکه ئه‌م بابه‌ته پیوه‌ندییه‌کی راسته‌وخۆی هه‌یه به ئاستی که‌لتوری و دۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وانه‌وه. پرسی شووناس له‌م کۆنتێکسته‌وه، له چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵێ جه‌نبه‌ی سومبولیکه‌وه خۆی ئاراسته ده‌کاته‌وه که به‌ستێنێکی که‌لتوری مه‌جالی گه‌شه‌سه‌ندنی بۆ فه‌راهه‌م ده‌کات و له هه‌مان حاڵ‌دا ئه‌و تواناییه به‌م بزاڤه ده‌به‌خشێ که هه‌ڵوێسته بکات له‌هه‌مبه‌ر نۆرم و به‌ها هه‌نووکه‌ییه‌کان که له رێگای سیسته‌مه‌وه پێناسه کراون. ئه‌م خۆێندنه‌وه‌یه پیوه‌ندییه‌کی گرینگی هه‌یه به پراکتیکی بزاڤی کۆمه‌لایه‌تی که له زۆر حاڵه‌تدا خۆیان له جووڵه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی (سوسیال مۆبیلیتی) دا پیشان ده‌ده‌ن. واته ئاقارێکی که‌لتوری مه‌ده‌نی که گرینگی ده‌دات به ئاستی که‌سایه‌تی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵ و ئه‌و ماملانه‌ی که شیاوی شارومه‌ندێکن.
به‌م پێیه ره‌نگه بزووتنه‌وه‌یه‌کی ئعیته‌رازی بتوانێ به‌شێک بێت له خزمه‌ت گۆرانکارییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان دا و له ئه‌نجام دا ببێته سه‌ره‌تایه‌ک بۆ سه‌رهه‌ڵدانی بزاڤی کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵام بزاڤی کۆمه‌ڵایه‌تی له ئاستێکی به‌رزتردا له خزمه‌ت گۆرانکاری له تێگێشتنی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا له سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تییه. له چوارچێوه‌ی ئه‌م تێگێشتنه‌دایه که هروژانی تاکه‌که‌سی (ئیحساساتی فه‌ردی) و دیارده رومانتیکه‌کان و کاریگه‌رییه سایکۆلۆژییه‌کان له حاڵه‌تی میکرۆ سیمبولیکه‌وه به‌رز ده‌کرێنه‌وه بۆ دیارده‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری و مایکرۆ سه‌مبۆلیک. لێره‌دایه که ده‌بینین بزاڤه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به پێچه‌وانه‌ی بزووتنه‌وه ئیعته‌رازییه‌کان کاردانه‌وه‌یه‌ک نین له ئاست قه‌یران دا، به‌ڵکه هه‌وڵدانێکه به مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی نورم و به‌های کۆمه‌ڵایه‌تی نوێ. پرسی زه‌روره‌تی به‌رهه‌مهێنانی نورم و به‌های کۆمه‌ڵایه‌تی نوێ هه‌میشه زه‌مینه‌سازی سه‌رهه‌ڵدانی بزاڤه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بووه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م پارادایمه‌یه که ده‌بینین له مێژووی بزاڤه کۆمه‌لایه‌تییه‌کاندا ئه‌م بزاڤانه بوونه‌ته سه‌ره‌تایه‌ک بۆ گۆڕانی دۆخی ئارایی.
بۆچی ئه‌م سه‌ره‌تایه؟
گرینگی هێنانه به‌رباسی ئه‌م پێشه‌کییه له‌مه‌ڕ شووناسی بزاڤی کۆمه‌ڵایه‌تی، پێوه‌ندی هه‌یه به ستروکتووری پرسیاره‌که‌ی جه‌نابت. ئه‌وه‌ی له‌م پرسیاره دا ده‌ر ده‌که‌وێ بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی ئیعته‌رازی به‌رجه‌سته ده‌کاته‌وه، به‌ڵام به قه‌ناعه‌تی من ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له جیاتی ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌کی ئیعته‌رازی بێت بزاڤێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه که ریشه‌که‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌د ساڵ خه‌بات له پێناو وه‌دی هاتنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی. ئه‌م بزاڤه بۆیه بزاڤێکی کۆمه‌ڵایه‌تیییه که هه‌م خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی ماف په‌روه‌رانه‌یه و هه‌م خاوه‌ن پیناسه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه. له‌و حاڵه‌ته‌دا ده‌توانین بڵێین ئه‌م بزاڤه خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ماف په‌روه‌رانه‌یه که دروشم و ستراتیژی خۆی له چوارچێوه‌ی داوایه‌کی مه‌ده‌نی دا دیاری کردووه که پێوه‌ندی هه‌یه به مافی شارومه‌ندی ئه‌و له‌مه‌ڕ سیانه‌تی ده‌نگه‌کانیان و، دواتر داوای وه‌رگرتنی مافی ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین و هه‌روه‌ها داوای به‌رخوردی قانونی به پێشه‌لکارانی مافی شارومه‌ندی ئه‌ندامانی ئه‌م بزاڤه و هتد. له‌مه‌ر شووناسی کۆمه‌ڵایه‌تی بوونی ئه‌م بزاڤه پیویسته ئاماژه به به‌رزکردنه‌وه‌ی جێگرکردنی نۆرم و به‌ها ئه‌خلاقییه‌کان له سیسته‌م دا بکه‌ین. ئه‌م بزاڤه دژی توندوتیژی، درۆکردن، دوگماتیزمی مه‌زه‌بی، ئیقته‌دارگه‌رایی، پاوانخوازی و هتد راپه‌ریوه و له ئه‌نجامدا باوه‌رێکی پته‌وی هه‌یه به چه‌سپاندنی نۆرم و به‌هاگه‌لی وه‌ک دێمۆکراسی، دادپه‌روه‌ری، جمهوورییه‌ت، پۆلۆرالیزمی فه‌رهه‌نگی/ کۆمه‌ڵایه‌تی، شه‌فافییه‌ت (ئه‌خلاق له سیاسه‌ت دا)، له هه‌مووان گرینگتر مه‌ده‌نییه‌ته. له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌بینین که ئه‌م بزاڤه به‌ته‌نیا هه‌ر رووی له ده‌سه‌ڵات نییه، به‌ڵکه رووی له‌و قه‌ناعه‌ته گشتگیرانه‌ی کۆمه‌ڵگایه که ته‌نانه‌ت به‌شێک له ئۆپۆزیسیۆنی دژی رێژیمیش ده‌گرێته‌وه. ره‌نگه ئه‌مه یه‌کێک بێت له تێمه شموولییه‌کانی ئه‌م بزاڤه بۆ گشت دیارده رادیکاله‌کانی نێو کۆمه‌ڵگایه‌کی نامه‌ده‌نی.
له‌به‌شی دووهه‌می پرسیاره‌که‌دا ئاماژه‌ت داوه به ده‌وری رێبه‌ری له‌م بزاڤه‌دا. بێگومان یه‌کێک له کاراکتێره‌کانی بزاڤی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وه‌یه که له هه‌ناوی خۆیدا رێبه‌ری به‌رهه‌م ده‌هێنێت. ده‌وری رێبه‌ریه‌ت له بزاڤی کۆمه‌ڵایه‌تیدا خۆی له دوو حاڵه‌ت له رێبه‌ری دا ده‌بینێته‌وه که یه‌که‌میان رێبه‌ری عامیلیه‌تییه (کاریزما، وه‌ک بزاڤی دژی توندوتیژی گاندی) و، دووهه‌م رێبه‌ریه‌کی مودیریهتییه. رێبه‌ری کاریزما له بزاڤی کۆمه‌ڵایه‌تیدا زیاتر کاراکتێری سایکۆلۆژی هه‌یه له‌مه‌ڕ پرسی کۆده‌نگی. ئه‌م رێبه‌ریه‌ته خاوه‌ن مه‌تمانه‌یه‌کی گشتیییه که له‌لایه‌ن بزاڤه‌که‌وه پێی دراوه و هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه کاریگه‌ری خۆی ده‌رده‌خات له پێشخستن و سه‌رخستنی بزاڤه‌که‌ی. به‌ڵام ریبه‌ریه‌تی مودیریه‌تی ئه‌گه‌رچی تا راده‌یه‌ک خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی کاریزماییه، به‌ڵام له‌م نموونه‌یه دا ده‌وری موهه‌ندیسی رێکخستن و دارشتنی ستراتیژی ئه‌م بزاڤه زیاتر به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه که من پێم وایه ده‌وری رێبه‌رانی چاکسازیخواز له بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزدا خاوه‌ن هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی رێبه‌ریه‌تی مودیریهتییه. واته رێبه‌رانی چاکسازیخواز له ئێران هۆکاری (عایملیه‌ت) ئه‌م بزاڤه نین، به‌ڵکه ده‌وری رێکخستنی ئه‌م بزاڤه‌یان له ئه‌ستۆیه. بۆ به‌ڵگه هێنانه‌وه ده‌توانم ئاماژه بده‌م به دیمانه‌یه‌کی عه‌لی ره‌زا خاته‌می له‌مه‌ر ئه‌م بزاڤه که ده‌ڵێ: “خه‌ڵک دوای ئێمه نه‌که‌وتوون، به‌ڵکه ئه‌وه ئێمه‌ین که دوای خه‌ڵک که‌وتووین”. ده‌وری رێبه‌ریه‌تی ئاغای موسه‌وه‌ی له‌م بزاڤه دا له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه دا زیاتر چڕ ده‌بێته‌وه که به‌ر به هه‌زینه‌کانی ئه‌م بزاڤه بگرێت و هه‌وڵ ده‌دات که به هه‌زینه‌یه‌کی که‌متر، له چوارچێوه‌ی رێککه‌وتن له‌سه‌ر “حه‌دی ئه‌قه‌لی داواکارییه‌کان” و خۆبواردن له توندوتیژی به‌رده‌وام بوونی ئه‌م بزاڤه بۆ داوا سڤیلی و دێمۆکراتیکه‌کانی ده‌سته‌به‌ر بکات. ئه‌م سێ فاکتۆره له‌هه‌مان حاڵ‌دا پێناسه‌یه‌کی مه‌ده‌نیانه‌ن بۆ تایبه‌تمه‌ندی بزاڤێکی مه‌ده‌نی؛ هه‌زینه‌ی که‌متر واته په‌نا بردن بۆ ئه‌و رێکارانه که هه‌م زه‌بر له‌م بزووتنه‌وه‌یه نه‌دات و هه‌میش ده‌ورگێرانی ده‌زگای سه‌رکوت پاسیڤ بکات، ستراتیژی حه‌دی ئه‌قه‌لی داواکارییه‌کان ئاماژه‌دانه به رێکارێک بۆ بانگهێشتنی گشت پێکهاته‌کانی کۆمه‌لگا به مه‌به‌ستی دیتنه‌وه‌ی شووناسی (هویت) که‌لتوری/ سیاسی هاوبه‌ش له هه‌ناوی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا و، دواجار خۆبواردن له توندوتیژی به مه‌به‌ستی پاراستنی روویه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌م بزاڤه و ده‌رچوون له که‌شی رادیکالانه که ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری و حزووی جه‌ماوه‌ری له پێناو ئه‌م بزاڤه‌دا که‌متر ده‌کاته‌وه.
ئه‌نجام
ئه‌وه‌ی له‌م ته‌وه‌ره‌دا هاته به‌ر باس له‌سه‌رتادا پێناسه‌یه‌ک بوو بۆ بزاڤی کۆمه‌ڵایه‌تی و، پاشان گرێدانی (ته‌عمیم) بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزی ئیران وه‌ک بزاڤێکی کۆمه‌ڵاته‌تی هه‌مه‌گیر، دواجار ماهیه‌تی ئه‌م بزووتنه‌وه بوو. لێره‌دا پێویسته ئه‌م باسه له‌سه‌ر دوا به‌شی ئه‌م پرسیاره چڕ بکریته‌وه که پێوه‌ندی هه‌یه به ئایه‌نده و پوته‌نسیالی ئه‌م بزاڤه. ئه‌و بابه‌ته‌ی که له‌م به‌شه‌دا جێگای سه‌رنجه ئه‌وه‌یه که ئاقاری بزاڤه مه‌ده‌نییه‌کان وه‌ک بزاڤه سیاسییه‌کان زیکزاکی نییه، به‌ڵکه ئاراسته‌یه‌کی که‌لتورییه که پێوه‌ندی هه‌یه به ئاستی که‌سایه‌تی کۆمه‌ڵگا و وشیاری ئه‌ندامه‌کانی نێو ئه‌م بزاڤه. وه‌ک پێشتر ئاماژه‌ی پێدرا، بزاڤی کۆمه‌ڵایه‌تی به پێچه‌وانه‌ی بزووتنه‌وه ئیعته‌رازییه‌کان کاردانه‌وه‌یه‌ک نییه له‌هه‌مبه‌ر قه‌یران له به‌رنامه‌ی سیاسی و ئابوورییه‌کان دا، به‌ڵکه به‌رهه‌مهێنه‌ری نۆرم و به‌هایه‌کی نوێی ئه‌خلاقییه بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و نۆرم و به‌هایانه‌ی که له ریگای سیسته‌می سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه پێناسه کراون. به‌م پێیه بزاڤه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌ر له‌وه‌ی له ژێر کارتێکه‌ری نه‌زمی کۆمه‌ڵایه‌تی بێت، خاوه‌ن عه‌قڵییه‌تێکی نۆرماتیڤه (مێعیاری) که پیوه‌ندییه‌کی چڕی هه‌یه به ئاستی رۆشنگه‌ری و مه‌ده‌نیه‌ت. به‌م پیودانگه ده‌شێ بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز وه‌ک بزاڤێکی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌مه‌گیر خاوه‌ن ماهیه‌تێکی مه‌ده‌نی بێت که پاشه‌کشه‌کردنی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ده‌که‌ویته گره‌وی فه‌نا بوونی نۆرم و به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌کان. وه‌ک پوته‌نسیه‌ل؛ ئه‌م بزاڤه توانیویه‌تی سود له هه‌موو ده‌رفه‌ته ئوبژه‌کتیڤه‌کان (عه‌ینییه‌کان) وه‌ر بگرێت بۆ وه‌گڕ خستنه‌وه‌ی داخوازییه‌کانی که هه‌مان دێمۆکراتیزاسیۆنه. ئه‌گه‌ر بۆی بکرێ له‌سه‌ر بانی ماڵه‌کانه‌وه و به دروشمه‌کانیه‌وه به‌رده‌وام بوونی خۆی ده‌سه‌لمێنێ، یان له رێگای بۆنه حکوومییه‌کان و بۆنه ئائینییه‌کانه‌وه خۆی پیشان ده‌داته‌وه، یان له قه‌واره‌ی تۆره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا پێگه‌ی خۆی گره‌نتی ده‌کات، یان ره‌نگه له دوا رۆژدا و له هه‌ڵبژاردنێکی دیکه‌دا و به مه‌به‌ستی گرفت نانه‌وه بۆ باڵێ ده‌سه‌ڵات قورسایی خۆی پیشان بداته‌وه. ئه‌م بزاڤه له هه‌موو ده‌فرایه‌تییه‌کی (زه‌رفییه‌ت) ئارایی سوود وه‌رده‌گرێ تا بوونی خۆی نیهادینه بکات و له ئه‌نجامدا کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی گوتاری باڵاده‌ست بهێنێ که ئیراده‌ی خوا و ویلایه‌ت ده‌خاته سه‌رووی مافی هه‌ڵبژاردنی گه‌ل. وه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تی سوڤیه‌تی پێشوو، “ئیدوارد شواردنازه” ئاماژه‌ی پێدا: ” آینده ازآن آزادیست”. ئه‌مه دوورنمای بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نییه.
18.10.2009
وەڵامێک بنووسە