تێگێشتنی ئێمه له چه‌مکی ده‌سه‌ڵات به‌تایبه‌ت له کۆمه‌ڵگا نه‌ریتییه‌کان، هه‌ڵگری شووناسێکی نه‌گه‌تیڤه. ئه‌م تێگێشتنه له ده‌سه‌ڵات واته “به‌ره‌ش بینینی ده‌سه‌ڵات” له سیسته‌مه نه‌ریتییه‌کاندا هۆکاری زۆری هه‌یه، به‌ڵام گشت ئه‌م هۆکارانه نابنه پاساوێکی لۆژیکی له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م وته‌زایه و فه‌لسه‌فه‌ی وجودی ده‌سه‌ڵات. یه‌کێک له به‌رچاوترین هۆکاره‌کان بۆ به‌ره‌ش بینینی ده‌سه‌ڵات ره‌نگه بگه‌رێته‌وه بۆ راهێنانێکی ئاینی که ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆ هێزه مێتافیزیکییه‌کان و به واتایه‌کی شه‌فافتر “خوا”.
ده‌سه‌ڵات له دوو ئاراسته‌ی به‌رامبه‌ردا
تێگێشتنی ئێمه له چه‌مکی ده‌سه‌ڵات به‌تایبه‌ت له کۆمه‌ڵگا نه‌ریتییه‌کان، هه‌ڵگری شووناسێکی نه‌گه‌تیڤه. ئه‌م تێگێشتنه له ده‌سه‌ڵات واته “به‌ره‌ش بینینی ده‌سه‌ڵات” له سیسته‌مه نه‌ریتییه‌کاندا هۆکاری زۆری هه‌یه، به‌ڵام گشت ئه‌م هۆکارانه نابنه پاساوێکی لۆژیکی له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م وته‌زایه و فه‌لسه‌فه‌ی وجودی ده‌سه‌ڵات. یه‌کێک له به‌رچاوترین هۆکاره‌کان بۆ به‌ره‌ش بینینی ده‌سه‌ڵات ره‌نگه بگه‌رێته‌وه بۆ راهێنانێکی ئاینی که ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆ هێزه مێتافیزیکییه‌کان و به واتایه‌کی شه‌فافتر “خوا”. هه‌موومان به‌م راهێنانه ئاشناین و باش تیده‌گه‌ین که پیرۆز بوونی ده‌سه‌ڵات ته‌نیا له وجودی خوادا ده‌بیندرێت و، ده‌نا ده‌سه‌لاتی سه‌ر عه‌رز تایبه‌تمه‌ندییه‌کی شه‌یتانی هه‌یه که له‌باری ئه‌خلاقییه‌وه له پله‌یه‌کی نزمدایه و حه‌ولدان بۆ ئه‌م پله‌یه له ده‌سه‌ڵات به تایبه‌تمه‌ندییه‌کی نه‌گه‌تیڤ مه‌زنده کراوه. ئه‌م پانتا ئه‌فسانه‌ییه له چه‌مکی ده‌سه‌ڵات به‌شێکه له کولتوری کۆمه‌ڵگا نه‌ریتییه‌کان و به په‌نا بردن بۆ فاکته سایکۆلۆژییه‌کان که له هه‌مان حاڵ‌دا زۆر هه‌ستیارانه‌ن، له حه‌ولی به‌ربه‌ست نانه‌وه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و مۆرکی تابۆی له‌سه‌ر داده‌نێن. به‌ڵام له راستیدا ده‌سه‌ڵات دیارده‌یه‌که که له‌م سیسته‌مانه‌دا ته‌نانه‌ت تا راده‌ی تۆقاندن (ئیرعاب) به‌دی ده‌کرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م عه‌قڵییه‌ته واته به‌ره‌ش بینینی ده‌سه‌ڵات ده‌لاله‌تی بکردایه بۆ وته‌زای “بێده‌سه‌ڵاتی” ئه‌وا راڤه‌یه‌کی دیکه له شووناسی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌هاته شرۆڤه‌کردن و زه‌مینه شووناسییه‌کان بۆ ئه‌م دیاره‌ده‌یه گۆرانی له فۆرم و له کاراکتێری ده‌سه‌ڵاتدا دروست ده‌کرد. ئه‌م بابه‌ته ده‌شێ له زۆنگه‌ی فاکته چێنایه‌تییه‌کانیشدا خویندنه‌وه‌ی بۆ بکرێ، به‌تایبه‌ت که له‌م پێوه‌ندییه‌دا شووناسی ده‌سه‌ڵات له زۆنگه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی چینێکی کۆمه‌ڵگا له لایه‌ن چینێکی دیکه‌وه به‌رجه‌سته ده‌کاته‌وه. ئه‌وه‌ی که جێگای سه‌رنجه شووناسی ده‌سه‌ڵات له‌م دوو روانگه‌دا تێکه‌ڵ به چه‌مکی سووڵته ده‌بێته‌وه، واته به راڤه‌یه‌کی سووڵته‌گه‌رایانه ئاوڕ له ده‌سه‌ڵات ده‌درێته‌وه. وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێدا هۆکاره‌کان زۆرن بۆ فاکتی به‌ره‌ش بینینی ده‌سه‌ڵات، ره‌نگه پشت به‌ستن به بۆچوونێک یان چه‌ندین بۆچون له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م دیارده‌یه به‌س نه‌بێ بۆ شرۆڤه‌کردنێکی بابه‌تیانه و، گرینگی ئه‌م بابه‌ته‌یش که خۆی خه‌ریک ده‌کا به خوێندنه‌وه‌یه‌کی شووناسیانه له‌هه‌مبه‌ر وته‌زای ده‌سه‌ڵات، له رووخاندن یان ئیهمال کردنی ئه‌م قه‌ناعه‌ته نییه، به‌ڵکه حه‌ولێکه بۆ تێگێشتن له‌و میکانیزمانه‌ی که له‌کاتێکا ده‌سه‌ڵات حه‌رام ده‌کات له هه‌مانحاڵیشدا له پلاندایه بۆ به‌ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵات.
ئه‌م بابه‌ته وته‌زای ده‌سه‌ڵات له به‌رده‌م دوو ئاراسته‌ی جیاوازدا راده‌گرێ و له زۆنگه‌ی دوو بۆچوونی کۆمه‌ڵناسی واته فۆنکشیۆنالیزم (کارکه‌ردگه‌رایی) و تیۆری هاوکێشه‌دا (Conflict) حه‌ولده‌دا به دوو فۆرمی جیاواز ئه‌م وته‌زایه بخاته به‌ر باس که پێوه‌ندی هه‌یه به “ده‌سه‌ڵات له زۆنگه‌ی پێکهاته” و “ده‌سه‌ڵات له فۆرمی پێوه‌ندیدارانه”. بێگومان ئه‌م دوو ئاراسته‌یه له بینینێکی ئاسۆیی و ئه‌ستوونی پێک هاتووه که پێکهاته وه‌ک پانتایه‌کی ئاسۆیی ده‌هێنێته به‌ر باس که له سیسته‌می کۆمه‌ڵگاکاندا به‌دی ده‌کرێن و، هه‌روه‌ها بینینێکی ئه‌ستوونییه که وته‌زای ده‌سه‌ڵات له پێوه‌دنییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا شرۆڤه ده‌کات واته ئه‌و هاوسه‌نگییانه‌ی که له رایه‌ڵکه‌کانی کۆمه‌ڵگادا هه‌ن و، له هه‌مانحاڵدا واقعی پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتن.
٭٭٭
یه‌کێک له ره‌هه‌نده سه‌ره‌کییه‌کانی سیسته‌می کۆمه‌ڵگه و رێکخستنی پێوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و هێمایانه‌دا راڤه ده‌کرێته‌وه که په‌یوه‌ستن به پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵات. ئه‌گه‌رچی ئه‌م وته‌زایه به فاکته‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه پێناسه ده‌کرێ له هه‌مان حاڵیش‌دا تایبه‌تمه‌ندی سایکۆلۆژیکی هه‌یه. ئه‌و فاکتانه‌ی که ده‌سه‌ڵات له به‌ستێنێکی کۆمه‌ڵایه‌تیدا پێناسه‌ده‌کات رێک ئاماژه‌ده‌دات به کاراکتێری کۆمه‌ڵایه‌تی بوونی ده‌سه‌ڵات. به‌م واتایه ده‌سه‌ڵات له‌و زۆنگه‌وه عه‌ینیه‌تی ده‌بێ که سه‌بجه‌کتێکی دیاری هه‌بێ. واته پێوه‌ندییه‌کی بکه‌رییه که له دوو خاڵی به‌رامبه‌ردا و له کارلێکێکی به‌رامبه‌ردا پێناسه ده‌کرێ. بۆ زیاتر روون کردنه‌وه‌ی ئه‌م شووناسه پێویست ده‌کا سه‌رنج بده‌ین به کۆمه‌ڵێ چه‌مکی سه‌ره‌کی له زۆنگه‌ی پێناسه کردنی وته‌زای ده‌سه‌ڵات و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی که له پێناسه‌کردنی ده‌سه‌ڵاتدا جێگای سه‌رنجن.
ده‌سه‌ڵات له زۆنگه‌ی تیۆری پێکهاته‌وه
سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵات روانگه‌ی جیاواز هه‌یه و ئه‌گه‌ر وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک سه‌رنج بده‌ین به بۆچوونی ماکس وێبه‌ر له‌هه‌مبه‌ر ده‌سه‌ڵات، ده‌گه‌ینه ئه‌گه‌رێکی پێشفه‌رزکراو که تاک له دۆخێکی کۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێ که ئیراده‌ی خۆی له زۆنگه‌ی دابین کردنی ئامانجه‌کانیدا بسه‌پێنێ– به‌بێ ئه‌وه‌ی تووشی گرفتی به‌رگری کردن بێته‌وه. ئه‌م شووناسه له ده‌سه‌ڵات پتر نێزیک ده‌بێته‌وه له چه‌مکی “سوڵته”. واته ئه‌گه‌ری چه‌سپاندنی بڕیار له سه‌ر گروپ یان که‌سانێک. ئه‌م شووناسه هه‌ڵگری ئه‌م فاکتانه‌ن:
- ده‌سه‌ڵات که له رێگای “که‌سانێکه‌وه” داده‌سه‌پێ و له ئه‌نجامدا گرینگ نییه که له رێگای هه‌ڵبژارنه‌وه بووبێت یاخود هۆکارێکی سه‌ره‌کی بێت له‌هه‌مبه‌ر دۆخێکی تایبه‌تدا(واته پاڵنه‌ر بێت) و، هه‌روه‌ها گرینگ نییه که به چ نییه‌تیکه‌وه دامه‌زراوه.
- ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر کۆمه‌ڵدا داده‌سه‌پێ و ئه‌گه‌ری ئه‌وش هه‌یه تووشی گرفت و به‌رگری کردن بێته‌وه.
- ده‌سه‌ڵات له خوی‌دا هه‌ڵگری کاراکتێێکه که هۆکاری سه‌ره‌کی هاوکێشه‌یه له زۆنگه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی تاک یان تاقمێک له ده‌سه‌ڵات له به‌رامبه‌ر کۆمه‌لانی بێده‌سه‌ڵاتدا.
- ده‌سه‌ڵات، نه‌گه‌تیڤه و ئاراسته‌ی ئه‌و توێژه له کۆمه‌ڵگا ده‌بێته‌وه که ده‌سه‌ڵاتیان نییه و ئه‌م فاکته‌ره هۆکارێکی سه‌ره‌کییه بۆ چه‌وساندنه‌وه و بێبه‌شبوونیان.
له کۆمه‌ڵناسی مارکسیستیدا چه‌مکی ده‌سه‌ڵات ده‌به‌سترێته‌وه به پێکهاته‌ی پێوه‌ندییه‌ک که بوونێکی ره‌های هه‌یه له زۆنگه‌ی ئیراده‌ی تاک. به پێجه‌وانه‌ی روانینی ماکس وێبه‌ر، چه‌مکه‌کانی نییه‌ت یان پاڵنه‌ر هیچ پیوه‌ندییه‌کیان به‌م دیارده‌وه نییه. روانگه‌ی کۆمه‌ڵناسی مارکسیستی بوونی ده‌سه‌ڵات له ئه‌نجامی پێکهاته‌ی چینه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگادا ده‌بینێ. ئه‌م روانگه‌یه تا راده‌یه‌کی زۆر ئینته‌زاعییه و ده‌سه‌لات وه‌ک ئامانجی چینێک پێناسه ده‌کات بۆ وه‌دی هێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌و چینه له‌حاند چینێکی دیکه‌دا. تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ده‌سه‌ڵات له‌م روانگه‌یه‌وه ده‌کرێ ئاوا پێناسه بکرێن:
- ناکرێ ده‌سه‌ڵات له پێوه‌ندییه ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان جیا بکریته‌وه.
- پێوه‌ندی هه‌یه به خه‌باتی چینایه‌تی، نه‌ک به پێوه‌ندییه ساکاره‌کانی نیوان تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ.
- شرۆڤه‌ی ده‌سه‌ڵات له پیوه‌ندییه‌کی راسته‌وخۆدایه له ئاست تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی شێوازی وه‌به‌رهێنان و ئاستی وه‌به‌رهێنان.
ئه‌م دوو روانگه‌یه له‌هه‌مبه‌ر ده‌سه‌ڵات ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی موتڵه‌قگه‌را و تاراده‌یه‌ک ره‌شبینانه‌یه. هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ئه‌م واتایه له ده‌سه‌ڵات ئاوێته کردنی تۆقاندن (ئیرعاب) و ده‌سه‌ڵاته که له خوێندنه‌وه‌ی “هانا ئارێنت” بیرمه‌ندی ئاڵمانیدا به‌جوانی ره‌نگی داوه‌ته‌وه. ئه‌م دوو دیاره‌ده‌یه واته ده‌سه‌ڵات و تۆقاندن به بۆچوونی هانا ئارێنت هیچ پێوه‌ندییه‌کیان به‌یه‌که‌وه نییه و به‌ڵکه له‌سه‌ر ئه‌وه مکوڕه که دیارده‌ی ده‌سه‌ڵات و دیارده‌ی تۆقاندن به دوو ئاقاری جیاوازدا گوزه‌ر ده‌که‌ن. به بۆچوونی هانا ئارێنت ده‌سه‌ڵات سروشتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه و له زۆنگه‌ی یه‌کبوون و ته‌بایی له نێوان مرڤه‌کانه‌وه به‌رهه‌م دێت. ئه‌و عونسوره‌کانی پێکهێنه‌ری ده‌سه‌لات له جه‌ماوه‌ر و ئیراده‌ی هاوبه‌شی ئه‌واندا ده‌بینێ و بێگومان سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵات له پێگه‌یه‌کی شه‌رعییه‌وه پێناسه ده‌کرێ که ره‌گی له رابردودایه. به‌ڵام تۆقاندن له روانگه‌ی هانا ئارێنته‌وه خاوه‌نی سروشتێکی که‌ره‌سه‌ئاسایه و وه‌ک گشت که‌ره‌سه‌یه‌ک پیویستی هه‌یه به کۆنترۆڵ کردن یاخود مه‌جالێک بۆ پاساو کردنی ده‌ره‌نجامه‌کانی.
به سه‌رنجدان به بۆچوونی هانا ئارێنت و جیا کردنه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی ده‌سه‌ڵات و تۆقاندن، تا راده‌یه‌ک له چه‌مکی سیاسی (له فۆرمی سوڵته‌دا) به‌ره‌و چه‌مکی تایبه‌تمه‌ندی کۆمه‌لایه‌تی ده‌سه‌ڵات ده‌گوازرێینه‌وه. ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی ئه‌م بابه‌ته له خوێندنه‌وه‌یه‌کی پێکهاته‌ناسییانه ده‌رده‌چێ بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌کی پێوه‌ندیدارانه. به واتایه‌کی دیکه خۆ بواردن له مه‌رجه‌کانی پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵات و به‌رجه‌سته کردنه‌وه‌ی نیازه‌کانی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به‌م دیارده‌وه. لێره‌وه خوێندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له پێوه‌ندییه‌کی دێمۆکراتیکدا پێناسه ده‌کرێت که به‌ستێنه‌کانی پراکتیزه‌کردن و مه‌جاله‌کانی بڵاو کردنه‌وه‌ی له رایه‌لکه‌کانی کۆمه‌ڵگادا، په‌یره‌وی ده‌کات له میکانیزمێکی عه‌قڵگه‌رایانه.
ده‌سه‌ڵات له فۆرمی پێوه‌ندیدارانه
شرۆڤه‌ی پراکسیس کردنی ده‌سه‌ڵات و دابه‌ش بوونی ده‌سه‌ڵات یه‌کێکه له دۆسیه سه‌ره‌کییه‌کانی مه‌یدانی باسه بابه‌تییه‌کانی فۆنکشێونالیسته‌کان. ئه‌م پرسه له یه‌ک پرسیاری ساکاره‌وه ده‌ست پێده‌کات، “ده‌سه‌ڵات چییه؟”. ئه‌م پرسیاره ساکاره به‌دوای خۆیدا کۆمه‌ڵێ شرۆڤه‌ی بابه‌تیانه راده‌کێشێ که سه‌ره‌نجام ده‌گاته ئاستێک که روانگه‌ی جیاواز دروست ده‌کا له قه‌ناعه‌ته گشتییه‌کانی مه‌یدانی ئه‌ندێشه بۆ راڤه کردنی ئه‌م دیارده کۆمه‌ڵایه‌تییه. با سه‌رنج بدرێ به پێناسه‌یه‌کی زۆر ساده که ده‌سه‌ڵات به‌م چه‌شنه پێناسه ده‌کا: ” ده‌سه‌ڵات پراکتیزه ده‌کرێ کاتێ ئه‌کته‌ری (A) کاریگه‌ری هه‌یه له سه‌ر ئه‌کته‌ری (B) بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی کارێک له حاڵێکا ئه‌و نه‌یویستووه به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێ” (رۆبێرت داڵ 1968).
ئه‌کته‌ری A ← ئه‌کته‌ری B ≈ ئه‌نجام
له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌شێ ئه‌کته‌ره‌کان که‌س، گروپ، ئۆرگانه‌کان یان به شێوه‌یه‌کی گشتی‌تر نه‌ته‌وه‌یه‌ک بن. ئه‌م شرۆڤه‌یه سێ بناغه‌ی سه‌ره‌که‌ی له خۆی ده‌گرێ که ده‌توانین له سێ ره‌هه‌ندی جیاوازه‌وه دیاریان بکه‌ین:
- یه‌که‌م پێوه‌ندییه‌کی بێ ته‌ناسوب که له نێوان ئه‌کته‌ری (A) و ئه‌کته‌ری (B)دا دروست ده‌بێ. ئه‌مه ئه‌کتری (A)یه که پاڵنه‌ری سه‌ره‌کییه بۆ کرده‌وه‌ی ئه‌کتری (B). واته مه‌رج نییه که ئه‌کتری (B) سه‌رچاوه‌یه‌ک بێ بۆ مه‌به‌ستێکی دیاری کراو، به‌ڵکه ئه‌نجامی پێوه‌ندییه‌کان دنه‌ده‌ری ده‌ره‌نجامی کرده‌ی (B)یه.
- دووهه‌م، مه‌به‌ست له پشته‌وه‌ی ئه‌م ئه‌نجامه‌یه، واته پێوه‌ندی هه‌یه به هۆگرییه‌ک له‌هه‌مبه‌ر ئه‌کته‌ری (A)، که ئه‌کتری (B) هه‌ڵده‌ستێ بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی مه‌به‌ست.
- سه‌ره‌نجام ره‌هه‌ندی سێهه‌م له زۆنگه‌یه‌کی ده‌لاله‌تییه‌وه ده‌رده‌که‌وێ، واته ئه‌مه نیاز و بڕیاری ئه‌کتری (A)و ئه‌و پرینسیبانه‌ن که واده‌کات به‌شێوه‌یه‌کی گشتی یاخود تاراده‌یه‌ک ئه‌کتری (B) له ئه‌نجامگه‌یاندنی مه‌به‌ستدا مکوڕ بێت.
ئه‌م تێگێشتنه له چه‌مکی ده‌سه‌ڵات هه‌ڵگرتنه‌وه‌یه‌کی گشتی نییه که هه‌موو هه‌رێمه‌کانی ئه‌م دیارده‌یه‌ی پێ پێناسه بکه‌ین. به‌ڵام به‌گشتی سه‌ره‌تایه‌کی به‌هه‌ندگیراوه بۆ رۆچوونه نێو چه‌مکی ئه‌و کاراکتێرانه‌ی که وا ده‌کات ده‌سه‌ڵات له پێوه‌ندییه‌که‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌رک پێ بکرێ. به‌گشتی ئه‌م چه‌مکه له ده‌سه‌ڵات ده‌توانێ بنه‌مای تێگێشتنێک بێ له دیارده‌ی ده‌سه‌ڵات که هه‌موو لایه‌نێک ده‌توانن له‌سه‌ری کۆک بن. ئه‌م قه‌ناعه‌ته له یه‌که‌م نیگادا ده‌توانێ تا راده‌یه‌ک بابه‌تی بێت به‌ڵام کاتێ له رۆچوونه نێو ره‌هه‌نده سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م شرۆڤه‌یه ده‌گه‌ینه وته‌زاگه‌لێکی وه‌ک پێوه‌ندییه‌کان، مه‌به‌سته‌کان و ده‌لاله‌ته‌کان، له خۆیدا تا راده‌یه‌کی زۆر ئه‌م چه‌مکه کۆمپلێکس ده‌بێته‌وه. له زۆنگه‌ی پێوه‌ندییه‌کاندا ئه‌م بابه‌ته پێوه‌ندی هه‌یه به دوو حاڵه‌تی سه‌ره‌کی له پێوه‌ندیدا، واته پێوه‌ندی راسته‌وخۆ و ناراسته‌خۆ. له زۆنگه‌ی مه‌به‌ستیشدا پێویسته ئاماژه بکرێ که مه‌به‌سته‌کان یان ئامانج به‌رده‌وام له گۆڕاندان کاتێ که په‌یوه‌ست ده‌بنه‌وه به چۆنایه‌تی ئه‌نگیزه و کاریگه‌رییه خێراکانی ئامانج. پێوه‌ندییه ده‌لاله‌تییه‌کان، واته سه‌رنجدان به هۆکار تاراده‌یه‌ک جێگای ده‌رک پێکردنه کاتێ پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له مه‌جالێکی به‌رامبه‌ردا راڤه بکرێن که ره‌گی له فاکتی به‌رژه‌وه‌ندیدا بێت.
فرێدریک ئێنگه‌لستاد سه‌رنجی خۆی له‌هه‌مبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا ئاوا ده‌رده‌بڕێ: “ناکرێ وه‌ک “شتێك” سه‌رنج له ده‌سه‌ڵات بدرێته‌وه، ده‌سه‌ڵات کاراکتێرێکه که له پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا خۆی ده‌رده‌خات. چوونکه ده‌سه‌ڵات به‌ستراوه‌ته‌وه به ده‌وربینین (Role) و پێوه‌ندییه‌کان”. میشێل فۆکۆ راده‌گه‌یه‌نێ که ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێین ده‌سه‌ڵات گرێده‌خواته‌وه به پێوه‌ندییه‌کان، ئه‌م چه‌مکه ده‌گه‌یه‌نێ که ده‌شێ په‌لهاویشتنی ده‌سه‌ڵات له گشت پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا ببیندرێ، به‌واتایه‌کی دیکه ده‌سه‌ڵات له گشت شوێنێک به‌دی بکرێ، به‌ڵام ئه‌مه هه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نییه که له گشت شوێنێک ده‌یبینین! (فۆکۆ 1996). ره‌نگه مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی فۆکۆ له پێوه‌ندییه‌کی بازنه‌یی بێت له کۆمه‌ڵگادا که به‌ده‌ست هێنانی ده‌سه‌ڵات به‌ربه‌ست ده‌کاته‌وه به پانتایی ئه‌و رایه‌ڵکانه‌ی که پێوه‌ندییه‌کان ته‌نیا به‌شێکن له‌وان. واته سووڕانێکی به‌رده‌وام که هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌خۆی جێ ناهێلێ.
X ← X ← X ← ئه‌کته‌ریA ← ئه‌کته‌ری ≈ B ئه‌نجام
ده‌سه‌ڵات ده‌شێ له سه‌ر بناغه‌یه‌کی توندوتیژی یاخود زه‌بروزه‌نگ بینا بکرێ. نموونه‌ی فیزیکی زه‌بروزه‌نگ له زۆر پێوه‌دنییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا به‌دی ده‌کرێ، بۆ نمونه له پێوه‌ندییه ماکرۆکاندا ده‌کرێ ئاماژه بدرێ به ده‌سه‌ڵاتی چه‌کداری یان ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و له پێوه‌ندییه میکرۆکاندا ده‌سه‌ڵاتی یاسا واته دادگا و زیندان و سه‌ربازی یان پێوه‌ندییه خێزانییه‌کان که توندوتیژی به‌شێکی به‌رچاوی ره‌وشتی رۆژانه‌ن. له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه ترس له توندوتیژی که‌ره‌سه‌یه‌کی کاریگه‌ر دێته ئه‌ژمار بۆ به‌رێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات. به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌رنج بدرێ به قورسایی سایکۆلۆژیانه‌ی ئه‌م ترسه له حاڵێکا ترس له‌حاند توندوتیژی زۆر ریشه‌ییتره له توندوتیژی نواندن. ئه‌مه واده‌کات که ده‌سه‌ڵات توندوتیژی بکات به ئامێرێک بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی مه‌به‌ست. به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته که پێوه‌ندی ده‌سه‌ڵات و زه‌بروزه‌نگ نواندن له کارلێکێکی به‌رامبه‌ردا رابگیرێن خۆی بۆچوونێکی نادروسته ئه‌گه‌ر سه‌رنج بدرێ به قه‌ناعه‌ته فه‌لسه‌فییه‌کانی هانا ئارێنت. ئه‌و راده‌گه‌یه‌نێ که له‌و جێگایه‌ی که ده‌سه‌ڵات له مه‌ترسی تێداچووندایه ره‌نگه تۆقاندن یان زه‌بروزه‌نگ وه‌ک که‌ره‌سه یان پێداویستییه‌ک بێته ئه‌ژمار، به‌ڵام له‌وه‌یکه ئه‌م که‌ره‌سه‌یه واته تۆقاندن وه‌ک چاره‌نووسی ده‌سه‌لات له‌به‌رچاو بگیرێ ده‌ره‌نجانه‌که‌ی ده‌بێته تێداچوونی ده‌سه‌ڵات. ئه‌م روانگه‌یه ئه‌گه‌رچی پاساوی نۆرماتیڤی ئه‌م پێوه‌ندییه ره‌ت ده‌کاته‌وه له هه‌مان کاتیش‌دا دورنمایه‌کی بابه‌تی ده‌دا به ده‌سته‌وه له هه‌مبه‌ر ناکاریگه‌ر بوونی ئه‌م په‌یوه‌ندییه له ستراتێژیدا.
به‌گشتی ده‌سه‌ڵات له فۆرمی زه‌بروزه‌نگدا هۆکاری سه‌ره‌کی پێوه‌ندییه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا نییه ئه‌گه‌ر سه‌رنج بدرێ به ئه‌و پێوه‌ندییانه‌ی که له دره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا دروست ده‌بن، واته پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی، دۆستایه‌تی یان ئه‌و گروپانه‌ی که بۆ ئامانجێکی هاوبه‌ش دامه‌زراون. له‌م پێوه‌ندییانه‌دا ئه‌گه‌رچی ده‌سه‌ڵات به راڤه‌ی ده‌لاله‌ت کردن حزوری هه‌یه، به‌ڵام جیاوازییه‌کانی ده‌سه‌ڵات له‌م هه‌رێمانه‌دا هۆکاری راگرتنی باڵانسی ره‌وشته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له کارلێکێکی به‌رامبه‌ردان. بۆ تێگێشتن له چه‌مکی سه‌ره‌کی ده‌سه‌ڵات پێویسته مرۆڤ توانایی هه‌بێ له هه‌ڵاواردنی نێوان ئه‌و هه‌رێمانه‌ی که له‌وێدا ده‌سه‌ڵات پراکتیزه ده‌کرێ و ئه‌و هه‌رێمانه‌ی که ئاوتۆنۆمی و ته‌بایی تێدا زاڵه.
لایه‌نه‌کانی ره‌وشتی کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کێکن له‌و حاڵه‌ته تایبه‌تانه‌ی که مه‌یدان ده‌دا به وته‌زای ده‌سه‌ڵات که له دوو شێوه‌ی راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆدا و به هه‌ژمۆنیاوه خۆی ئاراسته بکاته‌وه. بۆ نموونه ئه‌و که‌سه‌ی که به‌ته‌مایه کاریگه‌ری هه‌بێ له‌سه‌ر ره‌وشتی ئه‌کته‌رێک، ده‌توانێ ئه‌م ئامانجه له زۆنگه‌ی به‌کارهێنانی توانامه‌ندی و ئه‌و سه‌رچاوانه‌دا بخاته‌گڕ که پێوه‌ندی هه‌یه به خاڵه عاتفییه‌کانی مه‌یلی ئه‌کته‌ری (B) و ئه‌و ئه‌ڵته‌رناتیڤانه‌ی که له‌به‌ر ده‌میدا به‌دی ده‌کرێن. ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵات ده‌توانێ دابمه‌زرێ له‌سه‌ر توانامه‌ندیه‌کان و ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌کان، پێوه‌ندی هه‌یه به‌وه‌ی که (A) ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێ به‌سه‌ر (B)دا به‌و راده‌یه که (A) کۆنترۆڵی هه‌بێ به‌سه‌ر چاره‌نوس یان ئه‌و دۆخه تایبه‌تانه‌ی که بۆ ئه‌کته‌ری (B) گرینگییه‌کی حه‌تمی هه‌یه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌ڵته‌رناتیڤ واته چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆر به‌دی بکرێن بۆ ئه‌کته‌ری (B)، بێگومان گرینگی ده‌سه‌ڵاتی (A) که‌م ده‌بێته‌وه و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له فۆرمی جۆراوجۆردا و له مه‌یدانی نیازه‌کانی (B)دا، ئه‌و مه‌جاله بۆ (B) ده‌ره‌خسێنێ که سه‌رپشک بێت بۆ هه‌ڵبژاردن له نێوان ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌کاندا. فرێدریک ئێنگه‌لستاد نمونه‌یه‌کی ساده له‌م پێوه‌ندییه ده‌هێنێته‌وه که له پێوه‌ندی نێوان پیزیشک و نه‌خۆشدا به‌رونی ئاشکرا ده‌بێ. ئه‌و ده‌ڵێ پیزیشک ده‌سه‌لاتی هه‌یه به‌سه‌ر نه‌خۆشه‌که‌ی تا ئه‌و کاته‌ی کۆنترۆڵی هه‌بێ به‌سه‌ر ئه‌و چاره‌سه‌ریانه‌ی که پێوه‌ندی هه‌یه به ته‌ندروستی نه‌خۆشه‌وه. ئه‌م تواناییه، ده‌سه‌ڵات به پیزیشک ده‌دا که بڕیار بدا له‌سه‌ر نه‌خۆش به مه‌به‌ستی دیاری کردنی رێژیمێکی ده‌رمانی یاخود مه‌جالێکی زه‌مه‌نی که نه‌خۆش ناچار ده‌کا پێملی بڕیاره‌کانی ئه‌و بێت. به‌ڵام له هه‌مان حاڵیش‌دا ده‌سه‌ڵاتی پیزیشک به‌سراوه‌ته‌وه به‌و ئه‌ڵته‌رناتیڤانه‌ی که له‌به‌رده‌م هه‌ردوکیاندا هه‌یه، واته پیزیشک و نه‌خۆش. ئه‌گه‌ر نه‌خۆش به گۆڕینی پزیشکه‌که‌ی بتوانێ ره‌زامه‌ندی لای خۆی دروست بکات، بێگومان ده‌سه‌ڵاتی پزیشکی پێشووی له‌سه‌ر خۆی که‌م ده‌کاته‌وه.
ئه‌م پێوه‌ندییه، واته توانامه‌ندیه‌کان و ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌کان، پتر له گره‌وی ره‌وشتێکی کۆمه‌ڵایه‌تیدایه که لای فرێدریک ئێنگه‌لستاد به “قه‌ناعه‌ت هێنان” ناوزه‌د ده‌کرێ. واته ئه‌و کاته‌ی ئه‌کته‌ری (B) قه‌ناعه‌ت ده‌هێنێ به ئه‌و فۆرمه‌ی که ئه‌کتری (A) له‌سه‌ری فه‌رزده‌کات. له‌م زۆنگه‌یه‌وه پێویسته سه‌رنج بدرێ به راسته‌وخۆ بوون یان ناراسته‌وخۆ بوونی ئه‌م قه‌ناعه‌ته. قه‌ناعه‌ت پێهێنان له شیوازی راسته‌وخۆدا پێوه‌ندی هه‌یه به بنه‌مایه‌کی به‌هێزی راگه‌یاندن. واته ئه‌و تواناییه به‌رزه‌ی ده‌سه‌ڵات که له به‌یانه‌کانیدا و له به‌ڵگه هێنانه‌وه‌کانیدا به‌دی ده‌کرێن. له‌م پێناوه‌دا پێویسته سه‌رنج بدری به نموونه‌ی کاریزمای ماکس وێبه‌ر که نفوزی ده‌سه‌ڵاتی کاریزما ده‌به‌ستێته‌وه به ئه‌و توانامه‌ندییه‌ی که له به‌یان و به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌کانیدا به‌دی ده‌کرێن و ئه‌م فاکته به‌رده‌وام له پێوه‌ندییه‌کی راسته‌وخۆدا مسۆگه‌ر ده‌بێ. قه‌ناعه‌ت پێهێنانی ناراسته‌وخۆ له‌و حاڵه‌تانه‌دا روو ده‌ده‌ن که ژێرده‌سته‌کان مۆدیله‌کانی باڵاده‌سته‌کان هه‌ڵده‌گرنه‌وه یان په‌یره‌وی ده‌که‌ن له سه‌رچاوه زانستی و مه‌عره‌فه‌ییه‌کانی توێژی باڵاده‌ست. ئه‌م توانامه‌ندییانه‌ی که له ئیختیاری توێژی باڵاده‌ستدایه به سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌رپێکراو دێته ئه‌ژمار (له رووی چۆنایه‌تییه‌وه) که له جیهانبینی توێژی بنده‌ستدا ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێ. له ره‌وتی په‌یره‌ویکردنی ئێمه له‌و شێوازانه له ده‌ربڕین، فاکتی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌رده‌که‌وێ. چوونکه کاریگه‌ری ئه‌م سه‌رچاوانه له سه‌ر بینین و تێگێشتنی ئێمه و ئه‌و مۆدێلانه‌ی که ئێمه په‌یره‌وییان لێده‌که‌ین خاوه‌نی کاراکتێرێکی نفوزیه و له پرۆسه‌یه‌کی ناراسته‌وخۆدا شوێن له‌سه‌ر ئێمه جێده‌هێڵن. که‌م کردنه‌وه‌ی مه‌یدانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ته‌نیا له سه‌ربه‌خۆییدا مسۆگه‌ر ده‌بێ که ئه‌م مه‌جاله له گونجان نایه‌ت. چوونکه مۆدێله‌کان هه‌رکامه‌یان ئیلهامێکن له نموونه‌کانی به‌ر له خۆیان.
“پییه‌ر بۆدیۆ” (1991) له تیۆره به‌ناوبانگه‌که‌یدا واته شووناسی کولتور و سه‌رمایه‌ی کولتور(Cultur Capital) سه‌رنجێکی شیاوی هه‌یه له‌م پێوه‌ندییه‌دا. ئه‌و ئاماژه ده‌دا به چه‌مکی ده‌سه‌ڵات له پێوه‌دنییه‌کی کولتوریدا. له تیۆری سه‌رمایه‌ی کولتور ئاماژه‌ده‌ا به به‌ستێنه نایه‌کسانه‌کانی کۆمه‌ڵگا، به به‌راورد له‌گه‌ڵ باڵاده‌ست بوون و هێژمۆنیای کولتورێک که کولتوره‌کانی دیکه ناچار ده‌کا به په‌یره‌وی کردن له فۆرمه‌کانی ره‌وشتی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی. بۆدیۆ له‌سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌یه که له گۆمه‌ڵگادا تاقمێک له رێگای به‌رهه‌مهێنانی وێنایه‌کی تایبه‌ت له جیهان یان به‌رز کردنه‌وه‌ی کولتورێک، خۆ فه‌رزده‌که‌ن به‌سه‌ر کۆمه‌ڵانی دیکه‌دا. ئه‌م هێژمۆنیایه له رێگای راهێنان، تیۆر، ته‌کنۆلۆژیا، هونه‌ر، موزیک، ئه‌فسانه میللیه‌کان و پێوه‌ندییه کولتورییه‌کانه‌وه گرینگی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی فه‌رزده‌کا به‌سه‌ر کولتوره‌کانی دیکه‌دا. ئه‌م ئاراسته‌یه ناراسته‌وخۆ شوێنه‌وار له خۆی جێده‌هێڵێ به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا کاریگه‌رییه‌کی درێژخایه‌نی ده‌بێ. ئه‌مه ده‌شێ پیوه‌ندی هه‌بێ به فاکتی قه‌ناعه‌تهێنان، چوونکه مانه‌وه له جه‌غزی چاره‌نووسی ژێرده‌سته بوون له گره‌وی کاریگه‌رییه‌کی سایکۆلۆژیانه‌دایه که ده‌بێته هۆی به‌رجه‌سته بوونه‌وه‌ی کولتوری باڵاده‌ست. ئه‌م حزووره قورسه له رێگای ووروژاندنی هه‌ستی شه‌رمه‌زارییه‌وه، به‌رده‌وام هێژمۆنیای خۆی به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه. کاریگه‌ری ئه‌م سایکۆلۆژیه‌ته به‌چه‌شنێکه که کولتوری بنده‌ست هه‌ست به که‌م بوون و بێ ئاوزی ده‌که‌ن کاتێ هه‌ڵده‌ستن بۆ ده‌رباز بوون له ته‌وه‌ری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته.
یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه گرینگه‌کانی ده‌سه‌ڵات له دوو چه‌مکی شه‌رعیه‌ت و چاوه‌روانی لێکردندا به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه. واته ئه‌و ژێده‌ره یاساییه‌ی که پارادایمی ده‌سه‌ڵات په‌سه‌ند ده‌کات و ده‌یخاته به‌رده‌م چاوه‌روانییه‌کی گشتی. چه‌مکی شه‌رعیه‌ت له تیۆره‌کانی ماکس وێبه‌ردا گرینگییه‌کی تایبه‌تی پێدراوه. ئه‌م بابه‌ته ره‌گی له چۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تی حزووری ده‌ساڵاتدا هه‌یه و له هه‌مان حاڵیش‌دا په‌یوه‌سته به چاوه‌روانییه گشتییه‌کانی بنده‌سته‌کان له هه‌ریمی ئه‌م ده‌سه‌لاته. توێژی بنده‌ست کۆمه‌ڵێ چاوه‌روانیی هه‌یه له ده‌سه‌ڵات که ته‌وه‌قوع ده‌کرێ ده‌سه‌ڵات وه‌ڵامده‌ری گشت لایه‌نه‌کانی مه‌رجه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئه‌و بێت. واته ده‌سه‌ڵات سه‌رچاوه‌یه‌ک بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه. مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی له‌م بابه‌ته گه‌رانه‌وه بۆ ئه‌و دۆخه‌یه که تاک له نامۆبوون رزگار ده‌کات. ئه‌گه‌ر ئاقاری ئه‌م ره‌وته له گه‌رانه‌وه به‌ره‌و ده‌ربازبوون بچێ، ده‌ره‌نجامی پاشاگه‌ردانی لێده‌که‌ویته‌وه. له‌م زۆنگه‌یه‌وه ده‌سه‌ڵات قورساییه شه‌رعییه‌که‌ی له‌ده‌ست ده‌دات و ناچار ده‌بێ په‌نا ببات بۆ تۆقاندن و تایبه‌تمه‌ندییه که‌ره‌سه‌ئاساییه‌کی.
به‌ڵام به گشتی تێگێشتن له چه‌مکی ده‌سه‌ڵات نایه‌ته گونجان به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌رنج نه‌درێ به وته‌زای بێده‌سه‌ڵاتی. بێده‌سه‌ڵاتی لایه‌نی جۆراوجۆری هه‌یه، له‌م دۆخه‌دا ده‌کرێ سه‌رنج بدرێ به لاوازبوونی ئه‌کته‌ر له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و ئه‌رکانه‌ی که بۆی دیاری ده‌کرێ یاخۆد لاواز بوون له‌هه‌مبه‌ر سیگناڵه‌کانی ئه‌و هێزه‌ی که به چه‌شنێک له‌سه‌ری فه‌رز کراوه. به‌ڵام له لایه‌کی دیکه‌وه دیارده‌ی بێده‌سه‌لاتی ده‌ره‌نجامی پێوه‌ندیه‌کی لاوازه له نێوان ده‌سه‌ڵات و ئه‌و ئه‌کته‌رانه‌ی که خۆ له هه‌رێمی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌بیننه‌وه. لاواز بوونی بناغه شه‌رعییه‌کانی ده‌سه‌ڵات هۆکارێکی سه‌ره‌کییه بۆ پاسیڤ بوون و په‌سه‌ند نه‌کرانی ئه‌م هێزانه. ژێرده‌سته‌کان یان ئه‌وانه‌ی که کاریگه‌ری ده‌سه‌لاتیان به‌سه‌ره‌وه‌یه، ئه‌و کاره‌ی ده‌که‌ن که ده‌بێ بیکه‌ن، ده‌نا زێتر له‌مانه له توانایی ئه‌وان به‌ده‌ره. ئه‌وان به شێوازی جۆراوجۆر له حه‌ولی خۆکشانه‌وه ده‌بن له ده‌ست کۆنترۆڵ و چاوه‌روانییه‌کانی ده‌سه‌ڵات به مه‌به‌ستی پێکهێنانی که‌شێکی ئازاد. به‌گشتی بێده‌سه‌ڵاتی له خۆیدا ئه‌ڵته‌رناتیڤێکه له هه‌مبه‌ر ده‌سه‌ڵات. یان خود ده‌سه‌ڵات نواندنه له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا.
شرۆڤه‌کردنی ده‌سه‌ڵات و دابه‌شکردنی به سه‌ر سێ پارادایمی وه‌ک “ده‌سه‌ڵات”، “ئاوتۆریته” و “نفوز” (influence) به گشتی وه‌ک “مه‌رجه نفوزییه‌کان” پێناسه‌یه‌کی گشتییه له خوێندنه‌وه‌ی “R. Dahl” به پێی ئه‌م قه‌ناعه‌ته “نفوز” بریتییه له توانایی که‌سێک بۆ دروست کردنی گۆڕان له کرداری که‌سێکی دیکه‌دا. له‌م روانگه‌وه ده‌سه‌ڵات ده‌رفه‌تێکه که به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو له کۆمه‌ڵگادا بڵاو ده‌بیته‌وه و ته‌نانه‌ت په‌ل ده‌کێشێته نێو گشت ئه‌و بوارانه‌ی که په‌یوه‌ستن به پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان. له‌م زۆنگه‌یه‌را ده‌سه‌ڵات سامانێک نییه که له قۆرغی که‌سانی سه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگادا بێت به‌ڵکه پره‌نسیبێکه که له په‌یوه‌ندییه‌کی دێمۆکراتیکدا مه‌جال ده‌ره‌خسێنێ بۆ گشت لایه‌نه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا بۆ به‌شدار بوون له‌م دۆخه کۆمه‌ڵایه‌تییه.
ئه‌نجام
به‌سه‌رنجدان به‌و بۆچوونانه‌ی که له روانگه‌ی جۆراوجۆره‌وه هاتنه به‌ر باس، چه‌مکی ده‌سه‌ڵات شووناسێکی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه که له پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا به‌رده‌وام خۆی به‌رهه‌م دێنێته‌وه. ئه‌م فاکته کۆمه‌ڵایه‌تییه له گۆراندایه به پێی سیسته‌می ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که ده‌سه‌ڵات له دوو چه‌مکی دێمۆکراتیک و پاوانخوازیدا پێناسه ده‌کات. ئه‌م دوو ئاقاره هه‌رکام هه‌ڵگرتنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت به پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی خۆی هه‌یه له‌هه‌مبه‌ر ده‌سه‌ڵات، واته له سیسته‌می مۆدێڕن‌دا ده‌سه‌ڵات به پێوه‌رێکی دێمۆکراتیک و له پرۆسه‌ی پراکتیزه‌کردنی پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا پێناسه ده‌کرێ و، له سیسته‌می نه‌ریتیدا ئه‌م بابه‌ته له بوعدی سوڵته و به که‌ره‌سه‌ی تۆقاندنه‌وه سه‌یر ده‌کرێ. تایبه‌تمه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی مۆدێڕن له کۆمپلێکس بوون و به‌ربڵاوییه‌که‌یدایه که واده‌کات به ئه‌سته‌م ژێده‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی ده‌سه‌ڵات بناسرێنه‌وه. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی نه‌ریتی له ساده‌ترین حاڵه‌تدا ده‌شێ له فۆرمه رووکه‌شییه‌کانی کۆمه‌ڵگادا ببیندرێته‌وه و خاوه‌نی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه بێت که ئه‌نگیزه‌ی ده‌سه‌ڵات به شاراوه‌یی له دۆزه‌خی حه‌رامکردنیدا بهێڵێته‌وه و، ره‌نگه ئه‌مه‌یش هۆکارێک بێت بۆ “به‌ره‌ش بینینی ده‌سه‌ڵات”.
21.01.2008
سه‌رچاوه‌کان
1. Weber Max, ”Makt og byråkrati”, Oversatt av: Dag Østerberg, 4. opplag 2006
2. Engelstad Fredrik, ”Makt i det norske samfunnet”, Ivar Frønes og Lise Kjølsrød, ”DET NORSKE SAMFUNN”, 5. utgave 2005, 1. opplag
3. برایان.اس.ترنر، نیکلاس آبرکرامبی، استفن هیل، “فرهنگ جامعه‌شناسی”، ترجمه: حسن پویان
4. Arendt Hannah، مفاهیم قهر و قدرت در فلسه‌فه‌ی سیاسی هانا آرنت، http://www.falsafeh.com/ghodrat_Arendt.htm
وەڵامێک بنووسە