به‌سته‌ی پێشینیاره‌کانی وڵاتانی 1+5 بۆ ئێران و پێشوازییه دڵخۆشکه‌رانه‌که‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له روانگه‌ی ئامریکادا، نوێترین سه‌ردێری رۆژنامه و بڵاڤۆکه‌کانی ئه‌م رۆژانه‌ی جیهانن. ئه‌م بابه‌ته نه‌ک هه‌ر بۆ ئێران و وڵاتانی ناوچه زۆر جێی سه‌رنج و بایه‌خه، به‌لکوو به چه‌شنێک میدیا‌و سه‌نته‌ره بازرگانییه‌کان و به تایبه‌ت بازاری نه‌وتیشی تووشی گرفت و ئاڵۆزی کردوه.
دانوستانی ئامریکا و ئێران و چه‌ند تێڕوانینێک
به‌سته‌ی پێشینیاره‌کانی وڵاتانی 1+5 بۆ ئێران و پێشوازییه دڵخۆشکه‌رانه‌که‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له روانگه‌ی ئامریکادا، نوێترین سه‌ردێری رۆژنامه و بڵاڤۆکه‌کانی ئه‌م رۆژانه‌ی جیهانن. ئه‌م بابه‌ته نه‌ک هه‌ر بۆ ئێران و وڵاتانی ناوچه زۆر جێی سه‌رنج و بایه‌خه، به‌لکوو به چه‌شنێک میدیا‌و سه‌نته‌ره بازرگانییه‌کان و به تایبه‌ت بازاری نه‌وتیشی تووشی گرفت و ئاڵۆزی کردوه.
تا ئه‌م دواییانه له نێوه‌رۆکی ئه‌م په‌یامه داخراوه‌ی رۆژئاوا بۆ ئێران هیچ زانیارییه‌کی فه‌رمی له گۆرێ‌دا نه‌بووه، به‌ڵام له لێداوانی گوته‌بێژه ره‌سمییه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا ده‌ر ده‌که‌وت که ئه‌م په‌یامه جیاوازییه‌کی گرینگی تێدایه که پێوست ده‌کا کۆماری ئیسلامی به وردبینییه‌وه ئاوڕی لێبداته‌وه. عه‌لی لاریجانی به ئاژانسه‌کانی ده‌نگ و باسی راگه‌یاندبوو که ئه‌م پێشینیارانه هه‌نگاوه گه‌لێکی پۆزه‌تیڤن به‌ڵام هێشتا هێندێ گومان له‌م په‌یامه‌دا هه‌یه که پێویسته به وردبینییه‌وه تاوتوێ بکرێن!
بێ‌شک ئه‌م خاڵه گوماناوییانه له به‌رده‌م دوو بابه‌تی سه‌ره‌کیدا داندراون که یه‌کیان دۆسه‌ی ئه‌تۆمی ئیران و برۆژه‌ی پیتاندنی ئۆرانیۆمه که له‌م دواییانه‌دا کۆماری ئیسلامی بانگه‌شه‌یه‌کی به‌ربڵاوی بۆ ده‌کرد و به ده‌سکه‌وتێکی نه‌ته‌وه‌یی ده‌هێنایه ئه‌ژمار. ئه‌وه‌ی دیکه‌ش ئه‌گه‌ری دانوستانی راسته‌وخۆی کۆماری ئیسلامی و ئامریکایه که له‌م دواییانه‌دا له لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه پێشینیار کرابوو بۆ دانوستانێکی بێ مه‌رج دانان.
ئه‌وه‌ی که هه‌موو وڵاتێک ئه‌و مافه‌ی هه‌یه که ده‌ستی به ووزه‌ی ناو‌کی رابگا بۆ به‌رهه‌م هێنانی ووزه به‌ڵام له چوار چێوه‌ی ته‌عه‌هوودێکی ئاشتی خوازانه، مافێکی ره‌وایه که پێویسته ئه‌م مافه بۆ هه‌موو وڵاتێک هه‌موار بکرێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که کێ و چۆن که‌ڵک له‌م ووزه‌یه وه‌رده‌گێردرێ، بابه‌تێکی حه‌ساسه که ئه‌مرۆ به حه‌ساسییه‌ته‌ه‌وه هاتوه‌ته نێو گمه‌ی سیاسی رۆژه‌وه. له‌م بواره‌دا سه‌رنج و تیبینی زۆر هه‌ن و کوتنه‌وه‌ی به گێرانه‌وه‌یه‌کی نوێ نابینم. به‌ڵام ئه‌گه‌ری دانوستانی راسته‌وخۆی ئامریکا و کۆماری ئیسلامی یه‌کێکه له‌و بابه‌تانه‌ی که سه‌رنجی گشت لایه‌کی بۆ لای خۆی راکێشاوه.
سه‌باره‌ت به‌م فاکته‌ره نوێیه بۆچوون و تێبینی جیاواز هه‌ن، به‌ڵام سه‌رجه‌می ئه‌م بۆچوونانه ده‌شێ له دوو بۆچوونی سه‌ره‌کیدا دیاری بکه‌ین. ره‌وتێک که به گه‌شبینییه‌وه چاوه‌رێی ده‌رئه‌نجامه‌کانی ئه‌م فاکته‌ره ده‌که‌ن و ره‌وتێ دووهه‌م ئه‌وانه‌ن که ره‌شبینن به ده‌رئه‌نجامێکی پۆزه‌تیڤانه له‌م فاکته‌ره‌دا. بێ گومان ره‌وتی دووهه‌م ئه‌وانن که کۆکن له سه‌ر ئه‌وه‌ی که تاکه رێگه‌ی چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م کێشه‌یه نه‌مانی کۆماری ئیسلامییه. به قه‌ناعه‌تێک هه‌ر دوو ره‌و‌ته‌کان له ستراتیژیدا کۆکن له سه‌ر نه‌مانی ئه‌م جۆره سیسته‌مانه، به‌لام له تاکتیکدا تێبینی و بۆچونی جیاوازیان هه‌یه که له‌م بابه‌ته‌دا حه‌ول دراوه تیشکیان بخرێته سه‌ر.
ره‌وتی یه‌که‌م، واته ئه‌وانه‌ی به گه‌شبینییه‌وه چاوه‌رێی ره‌خسانی ده‌رفه‌تێک ده‌که‌ن که ئه‌م دوو لایه‌نه واته کۆماری ئیسلامی و ئامریکا دانوستان بکه‌ن، مکووڕن له سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م دانوستانه ده‌رفه‌تێک ده‌ره‌خسێنێ بۆ شه‌فافیه‌تی کێشه‌ی نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه که زیاتر له چاره‌که سه‌ده‌یه‌که له ژێر ئیبهامدا ماوه‌ته‌وه. ئه‌مان پێیان وایه که ناشه‌فافیه‌تی هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م کێشه‌یه وای کردووه ستراتژییه‌ک بێته گۆرێ که مایه‌ی قه‌یرانه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی ناوچه‌که بوون. ئه‌م ره‌وته تێبینی هه‌یه له سه‌ر ئه‌وه‌ی که نێزیک بوونه‌وه‌ی رۆژئاوا له کۆماری ئیسلامی به گشتی و ئامریکا به‌تایبه‌تی جۆرێ گۆڕانکاری له مێتۆدی گۆرانه یان به واتایه‌کی تر که‌م کردنه‌وه‌ی باری ته‌نگژه‌ی نێوان ره‌وتی لیبه‌رالیزم و ئه‌و ئایدۆلۆژیایه‌یه که به پرۆپاگه‌نده‌ی دژه ئامریکایی هۆکاری به‌ر به‌ستی ره‌وتی دێمۆکراتزاسیۆنه له ناوچه‌که به گشتی و له نێوخۆی وڵات به تایبه‌تی. ئه‌م دوکته‌رێنه بایه‌خ ده‌دات پتر به به شێوازێکی دیپلۆماتیک بۆ چاره‌سه‌ر کردنێکی گونجاو و، پێی وایه که گۆران له‌م چه‌شنه سیسته‌مانه پێویستی به ئاسایش (ئه‌منیه‌ت) هه‌یه بۆ به‌هێز کردنی ره‌وتی رێفۆرمخوازانه له‌م وڵاتانه‌ی که تووشی گرفتی سانسۆر و ته‌نگژه‌ی ئازادییه مه‌ده‌نییه‌کانن. ئه‌م مێتۆده ده‌رفه‌تێک ده‌ره‌خسێنێ بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه که به ئاراسته‌یه‌کی مه‌ده‌نیدا تێپه‌رێ بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی. ئه‌م ره‌وته ئاگاداره له پوتانسیه‌لی گۆڕان له کۆمه‌لگای ئێرانی و مکووڕن له سه‌ر ئه‌وه‌ی که پێویسته حسێب بکرێ بۆ حه‌ول و ته‌قه‌لاکانی ئه‌و نیهاد و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که له ده‌یه‌کانی حه‌فتادا پاڵنه‌رێکی به‌هێز بوون بۆ بزاڤی چاکسازی له ئێران‌دا.
قه‌ناعه‌تی سه‌ره‌کی ئه‌م ره‌وته سه‌باره‌ت به دروست کردنی ئاتمۆسفۆرێک بۆ دانوستانی راسته‌وخۆی ئامریکا و کۆماری ئیسلامی ئیران له چه‌ند گه‌ڵاڵه‌ی سه‌ره‌کیدا تێیۆریزه کراوه. ئه‌م تیۆره پێی وایه کێشه‌ی ئه‌م دوو لایه‌نه شه‌فاف نییه و کۆمه‌ڵگای جیهانیش راسته‌وخو له ره‌وتی هۆکاره‌کانی ئه‌م قه‌یرانه‌دا نین. ئه‌مان مکووڕن له سه‌ر ئه‌وه‌یکه ئه‌م کێشه‌یه ده‌رفه‌تێکه بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ی که حه‌ول ده‌ده‌ن له گۆمی ڵێڵدا ماسی بگرن. واته به بیانوی ئاژاوه‌ی نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه مه‌رجه‌کانی خۆیان ده‌به‌نه سه‌ر- دیاره مه‌به‌ست له ئه‌و باڵانه‌یه که هه‌م له نیهاده سیاسییه‌کانی ئامریکا و هه‌م باڵه توندره‌وه‌کانی کۆماری ئیسلامی دان. پاش شۆرشی گه‌لانی ئێران له ساڵی 1357 (1979) و ده‌سه‌ڵات به ده‌سته‌وه گرتنی کۆماری ئیسلامی ته‌نگژه و قه‌یرانێکی سیاسی ئابوری دروست بوو له نێوان سیاسه‌ته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا و ستراتیژیای کۆماری ئیسلامی. ئه‌م ته‌نگژه‌یه به بواری جۆروا جۆردا تێپه‌ریوه. هه‌م ئامریکا له حه‌ولی لاواز کردنی کۆماری ئیسلامی بووه و هه‌میش کۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام خه‌ریکی گرفت نانه‌وه بووه له به‌ر ده‌م به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئامریکا له ناوچه‌که‌دا. ئه‌مه له خۆیدا مه‌ودایه‌کی پێکهێناوه بۆ له یه‌کتر نه‌گێشتن و ئه‌م دووره په‌رێزییه به‌رده‌وام بووه به هه‌ره‌شه کردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی یه‌کتر و له‌وه‌ش گرینگتر هه‌رکام له‌م لایه‌نانه، گرفت و قه‌یرانه‌کانی خۆیان وه‌ک ئاسایش و دیپڵۆماسی و ئه‌منیه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانیان ده‌خه‌نه پاڵ یه‌کتر.
ئه‌م تیۆره مکووڕه له سه‌ر ئه‌وه‌ی که سه‌رده‌می ئێستا هه‌ڵگری ئه‌م چه‌شنه به‌رامبه‌رییه نییه ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین به هه‌ل و مه‌رجه‌کانی گلۆبالیزم و دینامیزمی لیبه‌رالیزم له جیهانی ئه‌مرۆدا. ئه‌م ره‌وته وه‌ک تیۆر کار ده‌کات بۆ کۆتایی هێنان به ئه‌و ئیبهام و به‌د گومانییه‌ی که دروست بووه له نێوان ئامریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران. ئه‌م ئامانجه دوو به‌رهه‌می لێ ده‌بێته‌وه، یه‌که‌م شه‌فافیه‌تێک بۆ ته‌وه‌قعی هه‌ردوو لایه‌ن و روون بوونه‌وه‌ی هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م گرژییه و، دووهه‌م ئاسایش له ناوچه‌که‌دا.بۆ ئامانجی دووهه‌م ئه‌مان ئه‌گه‌رێنه‌وه بۆ ئه‌زموونی شه‌ری سارد له سه‌رده‌می سۆڤیه‌تی پێشوو. ئه‌م ره‌وته له سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ن که نێزیک بوونه‌وه و فه‌رهه‌نگی دیالۆگ زه‌مینه خۆشکه‌رێکه بۆ تاراندنی ته‌می بێ مه‌تمانه‌یی هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆکارێکی سه‌ره‌کی بۆ نا کاریگه‌ر بوونی پرۆپاگه‌نده‌ی دژه ئامریکایی که به‌رده‌وام خۆراکی کۆماری ئیسلامی ئیران بووه بۆ پته‌و کردنی یه‌کریزی کۆمه‌ڵگای ئێرانی به دژ ئامریکا و بیانوویه‌ک بووه بۆ سه‌رکوت و تۆقاندن. به‌م ئاقاره‌دا ئامریکا له ماهیه‌تی شه‌یتانی بوونه‌که‌ی که‌م ده‌بێته‌وه و سه‌ره‌نجام ئه‌م سیسیته‌مه ناچار ده‌کرێ گۆڕانێکی بنچینه‌یی دروست بکا له گوتار و ستراتیژی خۆی. به کورتی ئه‌گه‌ر بلێم فاکته‌ری دانوسان و لێک نێزیک بوونه‌وه، سه‌ره‌تایه‌که بۆ رێفۆرم و چاکسازی که ده‌ره‌نجامه‌که‌ی دێمۆکراسییه له‌م جۆره سیسته‌مانه. به‌ڵام داخوا ئه‌م ره‌وته وه‌ک پراتیک تا به چه‌ند ده‌توانن گه‌شبین بن به‌وی که ئه‌م گریمانه‌یه واته دانوستانی نێوان ئامریکا و کۆماری ئیسلامی ده‌توانێ ببێ به ئه‌مرێکی واقع؟
ئه‌م ره‌وته وا بۆ ئه‌م فاکته‌ره ده‌چێ که بۆ ئامریکا سازش کردن له سه‌ر کێشه‌ی ئه‌تۆمی ئێران به ئاراسته‌یه‌کی گونجاو باشتره له هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شه‌رێکی تر، ئه‌گه‌ر چی به‌رده‌وام گوزینه‌ی شه‌ریش وه‌ک هه‌ره‌شه له گۆرێدایه، به‌ڵام ئه‌مه زیاتر شانتاژه. ئه‌مان ئاماژه ده‌ده‌ن به دۆخی ستراریژی سیاسه‌ته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا و دۆخی له ده‌ست چوونی مه‌تمانه‌ی نێوخۆیی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار. دیاره ئه‌م ره‌وته سه‌رنج ده‌ده‌ن به‌و دۆکیۆمێنتانه‌ی که له باری ئامارییه بۆ ئه‌م کێشه‌یه ده‌روانن. به به‌راوه‌ردی ئه‌م لایه‌نه ئه‌گه‌ری هێرشی ئامریکا و هاو په‌یمانان بۆ سه‌ر ئێران زۆر دووره به‌م هۆیانه که ئێران له باری سه‌وق الجه‌شییه‌وه و جووگرافی و سه‌رژمێری دانیشتوانی و هه‌روه‌ها هه‌بوونی ژێرخانی ئابووری که وڵاتانی وه‌ک روسیا و چین هاو به‌شن له قازانجه‌کانی، به‌راورد ناکرێ له گه‌ڵ ئه‌فغانستان و عێر‌اق. ئه‌وان له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن که هه‌م له باری سه‌وق الجه‌یشی هه‌م له باری رای گشتییه‌وه دۆخه‌که هه‌موار نییه بۆ له‌شکه‌رکێشییه‌کی نوێ ئه‌گه‌ر سه‌رنج بدرێ به ده‌رئه‌نجامه‌کانی هه‌ر دوو هێرشی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر عێر‌اق و ئه‌فغانستان. ئامریکا نا کارامه بووه له دابین کردنی ئاسایش و سوبات له‌م وڵاتانه‌و، هه‌روه‌ها سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه له بن بڕ کردنی تێرۆریزم له‌م وڵاتانه و بگره ئه‌م داگیرکارییه بووه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی کۆمه‌ڵێ کێشه‌ی تر وه‌ک ناکۆکی ئه‌تنیکی و تاییفی و مه‌زهه‌بی. ئه‌گه‌ر چی هاوپه‌یمانان حه‌ول ده‌ده‌ن رای گشتی چه‌واشه بکه‌ن که گۆیا ئه‌م ئاڵۆزیانه حه‌ول و دوا ته‌قه‌لاکانی شه‌به‌که‌ی ئه‌لقاعیده‌ن. ئه‌مه باری چه‌ندایه‌تی ئه‌م تیۆره‌یه، به‌ڵام باری چۆنایه‌تییه‌که‌ی له‌وه‌دا ده‌بینن که ئامریکا به یارمه‌تی هاوپه‌یمانان به‌دوای ئه‌و دوو هێرشه‌ی بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان و عێر‌اق، له به‌رامبه‌ر رای گشتیدا پتر ته‌ریک ماوه‌ته‌وه. ئه‌مه وای کره‌هدووه که هیوای هاو هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه ئه‌کگرتووه‌کانی که‌متر بێته‌وه، به تایبه‌ت شۆرای ئه‌منیه‌ت که روسیا و چین به هه‌موو چه‌شنێک خه‌مساردی خۆیان پیشان ده‌ده‌ن. هۆ کاره‌که‌شی ده‌گێرنه‌وه بۆ نا راست بوونی ئه‌و زانیاریانه‌ی که له سه‌ر چه‌کی کۆمه‌ڵ کووژ سه‌باره‌ت به عێر‌اق ئاماده کرابوو و راژه‌ی زیان و قووربانی که‌سانی مه‌ده‌نی له‌م شه‌رانه‌دا که پتر ئامانجی هیرشه‌کان بوونه‌ته‌وه و، هه‌روه‌ها ره‌فتاری سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له گه‌ل خه‌ڵکی مه‌ده‌نی و دیله‌کانی شه‌ردا.
ئه‌مان ئه‌م مه‌رجانه به فاکته‌رێکی سه‌ره‌کی ده‌زانن بۆ ئه‌گه‌ری دانوستانی راسته‌وخۆی ئامریکا و کۆماری ئیسلامی. ئه‌مان پێیان وایه که ئامریکا ئاماده‌گی ئه‌وه‌ی تێدایه که واز له ویست و داخوازییه قه‌باره‌کانی بێبێ که بێگوومان هیوای وه‌دی هاتنیان زۆر که‌متره‌و پشت به تاکتیکێکی نوێ ببه‌ستی که بتوانێ به‌شێ له مه‌رجه‌کانی خۆی ده‌ست که‌وێ.
سه‌باره‌ت به ئێرانیش، ئه‌م ره‌وته وا مه‌زنده ده‌کات که نه‌فسی به‌رهه‌م هێنانی ووزه‌ی ناووکی نه‌ک هه‌ر له سه‌رده‌می کۆماری ئیسلامی نه‌بووه به‌ڵکوو ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می به‌ر له شۆرشی 1357. به‌ڵام په‌له کردن له پرۆژه‌ی پیتاندنی ئۆران‌یۆم له‌م هه‌ل و مه‌رجی زه‌مانییه‌دا ده‌گه‌رێننه‌وه بۆ نیگه‌رانی کۆماری ئیسلامی بۆ ئه‌و ئاڵوگۆره خێرایانه‌ی که له وڵاتانی دراوسێدا و به‌تایبه‌ت ئه‌فغانستان و عێراقدا روویان دا. ئه‌وان وا مه‌زنده ده‌که‌ن که په‌له کردن له پیتاندنی ئۆران‌یۆم ئه‌گه‌ر چی له ده‌رسه‌دێکی که‌میش بی هه‌ڵگری هه‌زینه‌یه‌کی زۆر گران بووه بۆ کۆماری ئیسلامی و ده‌ره‌نجامه‌که‌شی بۆ کۆماری ئیسلامی مانۆرێکی زیره‌کانه‌یه که لایه‌نی هێرشکه‌ر ئاگادار بکاته‌وه له مه‌ترسییه‌کانی ئه‌م شه‌ره و هه‌روه‌ها تۆقاندنی رای گشتی به تایبه‌ت ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین بۆ زیانه‌کانی ئه‌م شه‌ره که بێ گوومان ئه‌مانیش بێ خه‌سار ده‌رناچن. ئه‌گه‌رچی کۆماری ئیسلامی باش ده‌زانێ که له ئارادا بوونی ئه‌م حه‌ربه‌یه له درێژخایه‌ندا به قازانجی کۆماری ئیسلامی نییه و هه‌ر وه‌ختێک بێ ده‌بێ سازش بکات له سه‌ر ئه‌م کێشه‌ی ئه‌تۆمییه و ئه‌و کات له نێوان لایه‌نگرانیدا قوورسایی خۆی له ده‌ست ده‌دات، به‌لام هه‌ر چۆنێ بێ باشتره له‌وه‌ی که به چاره‌نووسی تالیبان و سه‌دام گرفتار بن.
ئه‌م ره‌وته کۆماری ئیسلامیش بێ مه‌یل نابینن له دانوستانی راسته‌وخۆ به‌م هۆیانه‌ی که سیسته‌می حکوومه‌تی له ئێران هه‌ست ده‌کا له‌به‌ر ده‌م ته‌وژمێکی به هێزی جیهانیدایه سه‌باره‌ت به کێشه‌ی ئه‌تۆمی و هه‌روه‌ها نه‌مانی مه‌تمانه له کۆمه‌ڵگای جیهانیدا. ئه‌م سیسته‌مه تێگێشتووه که له‌وه زێتر ناتوانێ پاساو بێنێته‌وه بۆ رای گشتی و نێو خۆی وڵات له مه‌ڕ ئه‌م گۆشه نشینییه‌ی ئیڕان. ئێران ئه‌مرۆ له نێو کۆمه‌لگای نێونه‌ته‌وه‌یدا خاوه‌نی که‌مترین هاوپه‌یمانه. ئه‌و وڵاتانه‌ی که گوایه دۆست و هاوپه‌یمانی کۆماری ئیسلامین و رێژیم پرۆپاگه‌نده‌ی پێه‌وه ده‌کات، له‌باری نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌وه پارسه‌نگایکی زۆر قوورس نین ئه‌گه‌ر رووسیاو چینی لێ ده‌ر بکڕێ. سه‌باره‌ت به رووسیا و چین، ئه‌م دۆستایه‌تییه له ته‌وه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شیه‌کانی ئه‌م ولاتانه له‌باری ئابووریدایه. بێ گوومان هه‌ر لایه‌نێک به‌ڵێنی قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندیییانه بدات، ئه‌مان ئاماده ده‌بن پشت له کۆماری ئیسلامی ئێران بکه‌ن، چوونکه ئێرانێکی خاوه‌ن چه‌کی ناووکی زۆر بۆ ئه‌مانیش دڵ خۆشکه‌رانه نییه.
ئه‌م ره‌وته وا مه‌زنده ده‌کات که کۆماری ئیسلامی ئێران ماوه‌ی 27 ساله باجێکی زۆر گران ده‌دات بۆ بره‌و پێدانی ستراتیژی دژ به ئامریکا بوون. ئه‌م باج دانه زه‌رفییه‌تی خۆی هه‌یه و ئه‌مان وا مه‌زنده ده‌که‌ن که کۆماری ئیسلامی توانای ئه‌و زه‌رفییه‌ته‌ی نه‌ماوه. هه‌روه‌ها جێی خۆیه‌تی که ئه‌م رێژیمه‌ش هاوکات له گه‌ل پرۆسه خێراییه‌کانی جیهاندا کۆمه‌ڵێ گۆرانی به سه‌ردا بێت، لانیکه‌م له سیاسه‌تی ده‌ره‌وی خۆیدا. ئه‌مان مکوڕن له سه‌ر ئه‌وه‌ی که سیسته‌می حکوومی له ئێران له به‌ر ده‌م گۆراندایه ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت بره‌خسێ بۆ نه‌هێشتنی گرژی له نێوان ئامریکا و کۆماری ئیسلامی. به گشتی کاکڵی مه‌به‌سته‌که‌یان ده‌کرێ له‌مه‌دا کورت بکرێته‌وه که: ره‌وتی گۆران پێویسیتی به پشوو درێژی هه‌یه و پێویسته ئه‌م شێوه سیسته‌می حکوومه‌تییانه به‌ره‌و رووی کێشه ده‌روونییه‌کانی خۆیان بکرێنه‌وه نه‌ک کێشه‌ی ده‌ره‌کی. چونکه به‌رجه‌سته کردنه‌وه‌ی کێشه ده‌ره‌کییه‌کان له ماوه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌م سیسته‌مانه‌دا وای کردووه که له خۆ کۆکردنه‌وه دا سه‌رکه‌وتووتر بن و بۆ سه‌رکوت کردنی هۆکاره ده‌روونییه‌کان ( واته بزاڤی چاکسازی و دێمۆکراسی) مه‌رجه‌عیه‌تی شه‌رعیان به ده‌سته‌وه بێ.
ره‌وتی دووهه‌م واته ئه‌و ره‌وته‌ی ره‌شبینه به ئه‌گه‌ری دانووستانی ئامریکا و کۆماری ئیسلامی، رێک به پێچه‌وانه‌ی ره‌وتی یه‌که‌م پێێ وایه ئه‌گه‌ری دانووستان له نیوان ئه‌م دوو لایه‌نه زۆر لاوازه. ئه‌مان وا مه‌زنده ده‌که‌ن که به‌سته‌ی پێشنیاره‌کانی وڵاتانی 1+5 له قۆناغی یه‌که‌مدا دوایین ده‌رفه‌ته بۆ کۆماری ئیسلامی که سه‌ر بۆ داواکرییه‌کانیان دانه‌وێنێ و له قۆناغی دووهه‌مدا حه‌ولێکه بۆ دامرکاندنی فشاری رای گشتی له‌مه‌ڕ ئه‌گه‌ری هه‌بوونی رێگا چاره‌ی دووهه‌م واته دیپلۆماتیک. ئه‌م ره‌وته بۆ سه‌لماندنی نه‌زۆکی ئه‌م ئه‌گه‌ره واته ئه‌گه‌ری دانوستان ئاماژه ده‌که‌ن به چه‌ند هۆکاری سه‌ره‌کی که وا ده‌کات ئه‌م ئه‌گه‌ره لاواز تر بێ له ئه‌گه‌ری شه‌ر. ئه‌مان ده‌لێن که بۆ کۆماری ئیسلامی زۆر دره‌نگه که بتوانی واز له پیتاندنی ئۆران‌یۆم بێنێ به‌م هۆیه‌ی که هه‌م له باری رێژه‌ییه‌وه له نێو لایه‌نگرانیدا قورسایی خۆی له ده‌ست ده‌دات و هه‌میش له باری زه‌مانییه‌وه کۆماری ئیسلامی توانیویه‌تی مه‌ودایه‌کی به‌رچاو ببڕێ. دووهه‌م بۆ ئامریکا گرنگ بوو که سه‌رنج بدات به هه‌ڵوێستی روسیا و چین سه‌باره‌ت چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م کێشه‌یه به رێگای دیپلۆماتیک. ئه‌مه له خۆیدا وای کردووه که هه‌م گرینگی بدرێ به ده‌وری سه‌ره‌کی چین و روسیا له چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌یه هه‌میش ئه‌وان دڵنیا بکاته‌وه له بێ باوه‌ر بوونی کۆماری ئیسلامی به رێبازی دیپلۆماتیک. به بۆچوونی ره‌وتی دووهوم ئه‌مانه ده‌توانن پاڵنه‌رێک بن بۆ له خشته بردنی ئێران به که‌ره‌سه‌ی شه‌ر.
ره‌وتی دووهه‌م له به‌رامبه‌ر تیۆری ره‌وتی یه‌که‌م سه‌باره‌ت به نه‌گوونجانی هه‌ڵایساندنی شه‌رێکی تر له‌م دۆخه‌ی ئێستای هاوپه‌یمانان که تووشی گرفتی زۆر بوونه‌ته‌وه له عێر‌اق و ئه‌فغانستان، له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن که یه‌کێک له تاکتیکه‌کانی ئامریکا ئه‌مه بووه که به گۆڕانی جه‌بهه‌ی شه‌ر بیره‌وه‌ری شکسته‌کانی له به‌رامبه‌ر رای گشتیدا که‌م بکاته‌وه. بۆ نموونه ئاماژه ده‌ده‌ن به شه‌ری ڤیه‌تنام و کۆریا و هه‌ر وه‌ها هێرشی ئه‌م دواییانه بۆ سه‌ر عێر‌اق. ئه‌مان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که ئامریکا به‌رله‌وه‌ی ئامانجه‌کانی له ئه‌فغانستان بپێکێ هێرشی کرده سه‌ر عێر‌اق. زۆر دوور نییه که به‌ر له‌وه‌ی بتوانی سوباتی عێر‌اق دابین بکات هێرش بکاته سه‌ر ئێران. ئه‌مه له خۆیدا خۆ ده‌رباز کردنێکه له گێژاوی شه‌ری تائئیفی و ئه‌تنیکی له عێر‌اق.
ئه‌م ره‌وته مه‌کانیزمی شه‌ر به تاکه ئاڵته‌رناتیڤێک ده‌زانن که ده‌توانێ ببێته هۆی گۆڕانی ئه‌م شێوه سیسته‌مانه و مکوڕن له سه‌ر ئه‌وه‌ی که کۆماری ئیسلامی سه‌ره گرێی ئالۆزی ناوچه‌که به‌تایبه‌تی و هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئیسلامیزمی سیاسییه به‌گشتی. ئه‌مان له سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ن که هه‌ر چه‌شنه ته‌قلایه‌ک بۆ گۆرانی رێژیم به ئاقاری رێفۆرمدا ئیفلیجه و ده‌بێته هۆی که‌ڵک وه‌رگرتنی رێژیم بۆ مانه‌وه‌ی. له لایه‌کی دیکه‌وه بینینی ئه‌مان سه‌باره‌ت به نێزیک بوونه‌وه‌ی رۆژئاوا له کۆماری ئیسلامی مه‌یدان ده‌ره‌خسێنێ بۆ مانه‌وه‌ی زێتری ئه‌م سیسته‌مه و وا ده‌کا که رێژیم مه‌جالی بۆ بره‌خسێ بۆ خۆ به‌رهه‌م هینانه‌وه و به نه‌فه‌سێکی گه‌رمتره‌وه ماشینی فشار بکار بێنێ له حاست بزاڤی رزگاری خوازی له ئێران‌دا.
وه‌ک دوا سه‌رنج پێویسته ئاماژه به‌م بۆچوونه‌ش بدرێ که له نێوان ره‌وتی یه‌که‌م و ره‌وتی دووهه‌م خۆی خاوه‌ن تێبینیه‌که. ئه‌م بۆچوونه گشت ئه‌م بابه‌تانه به سیناریۆیه‌ک هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ بۆ چه‌واشه کردنی رای گشتی. ئه‌مان وا ده‌سه‌لمێنن که هه‌ر ئێستاش دانوستان له نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه‌دا هه‌یه. به واتایه‌ک ئه‌م دوو لایه‌نه له‌مێژه مامڵه ده‌که‌ن له سه‌ر فاکته‌ره‌کانی ناوچه‌که و له هه‌ر چه‌شنه ئاڵ و گۆرێک دا ده‌گه‌نه رێک که‌وتن. ئه‌مان ئاماژه ده‌ده‌ن به کۆمه‌ڵیک سه‌ردانی نیوان دیپڵۆماته‌کانی هه‌ردوولا (هه‌ڵبه‌ت ئه‌و دیپڵۆماتانه‌ی که له ره‌ده‌ی خوارێدان) بۆ نموونه له عێر‌اق و ئه‌فغانستان و ئامریکاش و هێندێ وڵاتی دیکه. گرینگ‌ترین خاڵیک که ئه‌م لایه‌نه ئاماژه‌ی پێده‌دات له ئه‌م دانیشتنه نافه‌رمییانه‌دا، دانوستانێکه له هه‌مبه‌ر دیتنه‌وه‌ی رێگا چاره‌یه‌ک بۆ ئاسایی کردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی هه‌ردوولا به بارێکی مامه‌ڵکارییانه. واته بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌و بار گرژییه‌ی که وا که‌وتۆته نێوان ئه‌م دوولایه‌نه. ئه‌مان وا مه‌زنده ده‌که‌ن که کێشه‌ی ئه‌م دوو لایه‌نه تا راده‌یه‌کی زۆر پرۆپاگه‌نده‌کاری‌انه‌یه. نه ئامریکا زۆر مکووڕه له سه‌ر پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی و نه کۆماری ئیسلامیش زۆردڵخۆشه به ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی که له ماوه‌ی ئه‌م 27 ساڵه‌دا به‌سه‌ریدا داسه‌پاوه. ئه‌م لایه‌نه (ئه‌گه‌ر به بۆچوونی ئه‌مان دانیشتنێک له گۆرێ‌دا بێ) وا مه‌زنده ده‌که‌ن که ئه‌م پێک هاتنه که له پشت په‌رده‌ی دیپڵۆماتیکه‌وه‌یه زۆر مه‌ترسیداره بۆ ناوچه‌که و به تایبه‌ت بۆ بزاڤی دێمۆکراسی له ئێران.
به‌ڵام داخوا تا به چه‌نده ئه‌م بۆ چوونه ده‌توانێ عه‌ینی بێت،با به‌تێکه که تا به‌ئێستاش هه‌ر له چوار چێوه‌ی گریمانه‌دا ماوه‌ته‌وه. ئه‌مه وه‌ک بۆچوون نێزیکه له ره‌تی دووهه‌م که ره‌شبینه به هه‌ر ئاکسیۆنێک که به ئاقاری دانووستان و لێک نێزیک بوونه‌وه‌دا بڕوات و، به به‌راوه‌ردێکی تر ده‌کرێ نێزیک بێ له ره‌وتی یه‌که‌م به‌م هۆیه که مکوڕه له‌سه‌ر مه‌جالێکی هێمنانه بو به ئامانج گێشتنی ره‌وتی رێفۆرم و چاکخوازی.
دوا وته
به شرۆڤه کردنی ئه‌م دوو تیۆره جیاوازه، داخوا ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی خۆیان له کام ره‌وته‌دا ده‌دۆزنه‌وه؟ بێ گوومان له نێو ریزه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانیشدا به تایبه‌ت له راگه‌یاندنه‌کانیاندا ئه‌م تێمه زاڵه. ئه‌م دوو بۆچوونه، ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی به دوو ئاقاری جیاوازدا جودا کردووه. واته هه‌ندێ له ئۆپۆزیسیۆن هاو بۆچوونن له‌گه‌ڵ ره‌وتی یه‌که‌م و هه‌ندێکی تر کۆکن له گه‌ڵ بۆ چوونی دووهه‌م. ئه‌مه له خۆیدا وای کردووه که ئۆپۆزیسیۆن له تاکتیکدا جیاواز بێت، ئه‌گه‌ر چی وه‌ک ستراتیژیک کۆکن له سه‌ر گۆڕانی سیسته‌می ئه‌ورۆی ئێران.
به‌ڵام له‌م نێوانه‌دا هه‌ندێ لایه‌ن هه‌ن که له راڤه کردنی پرسی ئه‌مرۆدا زۆر خۆ پارێزانه ده‌رده‌که‌ون. ئه‌گه‌رچی به شاردراوه‌یی حه‌ز ده‌که‌ن به کرده‌ی سه‌ربازی بۆ سه‌ر رێژیم به‌ڵام له راگه‌یاندندا خۆ ده‌بوێرن و خۆپاریزانه چاوه‌ره‌یی ده‌ره‌نجامی گریمانه‌ی ئه‌م ئاڵ و گۆره‌کانه ده‌که‌ن. بێ گوومان لایه‌نی عه‌قڵی ده‌خه‌نه پاڵ ئه‌م تاکتیکه‌یانه‌وه‌و،واته واقع بینانه سه‌یری واقعی زاڵی ئه‌مرۆ به سه‌ر کۆمه‌ڵگای جیهانیدا ده‌که‌ن. بێ گوومان ئه‌م لایه‌نه له سه‌ر ئه‌م قه‌ناعه‌ته‌ن که بڕیاری ئامریکا زۆر به‌هێزتره له هه‌ڵه‌ڵوێستی لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن و گه‌لانی ئێران. ئه‌م شته زۆر سرووشتییه که ئه‌گه‌ر ئامریکا هه‌لوێست وه‌ربگرێ بۆ هه‌ڵکوتانه سه‌ر ئێران، چاوه‌ره‌یی چرای سه‌وزی لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و بزاڤی دێمۆکراسی خوازی نێو خۆ ناکات!!!
تراژیدیای پاسیڤ بوونی ئۆپۆزیسیون له‌م دۆخه‌دا به‌هه‌ند نه‌گرتنی بناغه مادییه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگای خۆیانن. بێگومان مێژوو به شێوه‌یه‌کی مێتۆدیک ئێمه به‌ره‌وروو ده‌کاته‌وه له حاست ئه‌م ئه‌زموونه‌دا که هه‌ر چه‌شنه گۆرانێک پێویستی به به‌ستێنی هۆکاره مادییه‌کانی ئه‌و گۆڕانه هه‌یه‌و، بۆ گه‌شه پێدان به کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی پێویسته ئاوڕ بدرێته‌وه له فه‌راهه‌م بوونی بنه‌ما مادییه‌کانی مه‌ده‌نیه‌ت له‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی که به‌ره‌وه رووی گۆڕان ده‌بێته‌وه. رووخانی سیسته‌می ئه‌مرۆی ئێران تاکه مه‌رج نابێ بۆ دابین کردنی ئه‌م خه‌ونه و بێگوومان له سه‌ر وێرانه‌و کاولکارییه‌کانی شه‌ر نه‌ک هه‌ر دێمۆکراسی ( به‌و ته‌عبیره‌ی که گه‌لانی ئێران ماوه‌ی پتر له 100 ساله خه‌باتی بۆ ده‌کا) نایه‌ته دی، بگره نافه‌رمانی مه‌ده‌نی له زیاد بووندا ده‌بێ. رووداوه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی ناوچه هێنده‌ش کۆن نین که بدرێته ده‌ستی فه‌رامۆشکاری و ئه‌زموونی لێ وه‌ر نه‌گرین.
رزگار ئه‌مین نه‌ژاد
19ی جۆزه‌ردانی 1385
وەڵامێک بنووسە