گرینگی بزاڤه مه‌ده‌نییه‌کان له مێژووی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ر وڵاتێک له کارامه‌یی و توانایی ئه‌و هێزانه‌دا ده‌بیندرێته‌وه که له حه‌ولێکی به‌رده‌وامدان بۆ وه‌رچه‌رخانی روانگه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌هه‌مبه‌ر مافی شارۆمه‌ندیدا و جووڵه‌یه‌کی له وه‌ستان نه‌هاتووه بۆ پراکتیزه کردنی قه‌ناعه‌ته گشتییه‌کانی عه‌قڵگه‌رایی و، پاڵنه‌رێکی به‌هێزیشن بۆ گۆڕانێکی جیددی له‌و فاکته‌رانه‌ی که پێوه‌ندییان هه‌یه به پرسی کۆمه‌ڵگا و سیسته‌می به‌رێوه‌به‌ری.
بزاڤی مه‌ده‌نی، مۆتیڤ یاخود پۆته‌نسێل؟
گرینگی بزاڤه مه‌ده‌نییه‌کان له مێژووی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ر وڵاتێک له کارامه‌یی و توانایی ئه‌و هێزانه‌دا ده‌بیندرێته‌وه که له حه‌ولێکی به‌رده‌وامدان بۆ وه‌رچه‌رخانی روانگه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌هه‌مبه‌ر مافی شارۆمه‌ندیدا و جووڵه‌یه‌کی له وه‌ستان نه‌هاتووه بۆ پراکتیزه کردنی قه‌ناعه‌ته گشتییه‌کانی عه‌قڵگه‌رایی و، پاڵنه‌رێکی به‌هێزیشن بۆ گۆڕانێکی جیددی له‌و فاکته‌رانه‌ی که پێوه‌ندییان هه‌یه به پرسی کۆمه‌ڵگا و سیسته‌می به‌رێوه‌به‌ری. له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه پرۆسێسی ترانسفۆرماته‌ی مۆدێڕنیزم له گره‌وی کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌و بزاڤانه‌دان که له به‌ستێنی کۆمه‌ڵگا و له گه‌نگه‌شه‌یه‌کی لۆژیکیدا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن تاکو دوو قۆناغ، یان به واتایه‌کی دیکه دوو ده‌وره‌ی مێژووی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی له یه‌کتر هه‌ڵاوێرێت. سه‌رده‌می ئێستا و سه‌رده‌می دوێنێ، دوو شووناسی پێوه‌ندیدار به یه‌کترن که به‌رده‌وام له کاردانه‌وه‌یه‌کی به‌رامبه‌ردان. ئه‌م پرسه واته گوازتنه‌وه‌ی قۆناغێک به‌ره‌و قۆناغێکی دیکه، به درێژایی مێژووی کۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤه‌وه له ململانه‌یه‌کی به‌رده‌وامدا بوه، به‌ڵام لۆژیکی دیالێکتیکی مێژوو- به خوێندندنه‌وه‌ی دوێنێ بۆ به‌رهه‌م هێنانی ئه‌مرۆی مرۆڤ، ئاماژه ده‌دات به‌و گواستنه‌وه گرینگانه‌ی که به پێی نیازی سه‌رده‌می مێژووی کۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤه‌وه له قۆناغێکی مێژوویی به‌ره‌و قۆناغێکی دیکه‌ی مێژوو له جووڵه‌دا بووه و ئه‌م هێزانه‌یش هۆکارێکی قه‌تعی بوون بۆ گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی یان به واتایه‌کی دیکه ژیانێکی باشتر.
یه‌که‌مین نیشانه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له چاخی ره‌وشه‌نگه‌ریدا (1700-1789) و، به سێ په‌یامی گرینگ واته ” عه‌قڵگه‌رایی”، “ئازادی” و “پێشکه‌وتن” خۆی ئاراسته‌ی قۆناغێکی نوێ له مێژووی کۆمه‌ڵایه‌تی کرده‌وه.
- وته‌زای عه‌قڵگه‌رایی راپه‌ڕینێکی سه‌رکێش بوو له‌هه‌مبه‌ر قه‌ناعه‌تی ئاوتوریته و ئه‌و قه‌ناعه‌تانه‌ی که له خزمه‌ت ترادیسیۆنه‌کان بوون و په‌یامێک بوو له‌هه‌مبه‌ر بروا هێنان به سه‌رچاوه عه‌قڵییه‌کانی مرۆڤ.
- وته‌زای ئازادی گوزارشتی ده‌کرد له خه‌باتێکی به‌رده‌وام بۆ دێمۆکراسی و پرینسیبه بنچینه‌ییه‌کانی مافی شارۆمه‌ندی.
- وته‌زای پێشکه‌وتن داوایه‌کی ره‌وا بوو له‌هه‌مبه‌ر گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی که له‌سه‌ر بناغه‌یه‌کی زانستی و پێشکه‌وتن خواز بێت.
له‌پشت ئه‌م سێ وته‌زاگه‌له راونگه‌یه‌کی نۆرماتیڤ له فه‌لسه‌فه و خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێ بۆ زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی ئه‌خلاقی به‌دی ده‌کرێ سه‌باره‌ت به مرۆڤ و چاره‌نوسه‌که‌ی. گه‌ڕانه‌وه بۆ عه‌قڵ خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێ سه‌باره‌ت به مرۆڤ و، سنووره‌کانی سۆزی مرۆڤ و، چه‌مکی به‌ها و به‌هره بوو که به مێتۆدێکی زانستیانه هه‌ڵده‌ستا بۆ داهێنانی میکانیزمێک بۆ دارشتنی ئه‌م قه‌ناعه‌تانه. وه‌ک پێشره‌وی سه‌ره‌تایی ئه‌م بزاڤه جێی خۆیه‌تی سه‌رنج بدرێ به تیۆر و کاریگه‌رییه‌کانی:
- “ئادام ئێسمیت” (1723- 1790) له‌زۆنگه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاقی که گوزارشت ده‌کات له تواناییه زگماکییه‌کانی مرۆڤ له‌زۆنگه‌ی په‌یره‌وی کردن له سه‌مپاتی و دیتنه‌وه‌ی خود له وجودی دیتراندا، تیۆرێک له‌هه‌مبه‌ر دوو ده‌سته له پێکه‌وه بوون له‌زۆنگه‌ی سۆزه پاسیڤه‌کان و مه‌راقه‌کانی تاک و، سه‌ره‌نجام تیۆره ئابورییه‌کانی له‌هه‌مبه‌ر ئابوری و بازار.
- “مۆنتێسکیۆ” (1689- 1755) له‌زۆنگه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی که گوزارشت ده‌کا له پۆلینبه‌ندی کردنی سیسته‌مه سیاسییه‌کان، ره‌نگدانه‌وه‌ی روانگه کولتورییه‌کان و، تیۆر له‌هه‌مبه‌ر دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات ( به‌رێوه‌به‌ری، یاسا و داد).
- “ژانژاک رۆسۆ” (1712- 1778) تیۆره‌کانی له‌زۆنگه‌ی په‌یامی کۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌رنجێک له‌هه‌مبه‌ر راهێنان (تربیت) و، بۆچوونه‌کانی سه‌باره‌ت به گه‌رانه‌وه بۆ سروشت.
به سه‌رنجدان به ره‌وتی عه‌قڵگه‌رایی و هه‌ڵایساندنه‌وه‌ی چه‌مکی عه‌قڵ که ده‌لاله‌ت بکات له گشت نیهاده‌کانی په‌یوه‌ست به پێوه‌ندی تاک و کۆمه‌ڵ و ده‌سه‌ڵات، خاڵێکی زۆر گرینگ که کاریگه‌ری هه‌بوو له‌مه‌ڕ ئه‌م قۆناغه، کۆتایی هاتنی سیسته‌می فیۆدالیسم و سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رده‌می کاپیتالیزم بوو. جیا له بنه‌ما ئه‌خلاقی و روانگه فه‌لسه‌فه‌ییه‌کانی ئه‌م قه‌ناعه‌ته، ئه‌م ره‌وته له پارالێری گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری و ته‌قازا کردنی ته‌وه‌رێکی نوێ بۆ وه‌به‌رهێنان هاته مه‌یدان و به سه‌رهه‌ڵدانی رووداوێکی گرینگی مێژوویی واته شۆڕشی پیشه‌سازی خۆی ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵگا کرده‌وه و به‌ره‌و ترۆپکی مۆدێڕنیزم هه‌ڵکشا. کاپیتالیزم- که هێشتا بنه‌ماکانی سه‌رهه‌ڵدانی دێمۆکراتیک نه‌کرابوون، به تایبه‌تمه‌ندییه‌کی قازانج پره‌ستانه و به هه‌مان ئاراسته نۆرماتیڤیه‌کانی فیۆدالیزم مرۆڤی وه‌ک تاکه سه‌رچاوه‌ی به‌هه‌ره‌کێشانه‌وه له‌به‌ر چاو ده‌گرت بۆ مه‌به‌سته قازانجخوازه‌کانی خۆی. ئه‌م فۆنکسیۆنه، هێزه عه‌قڵگه‌راکانی خسته به‌رده‌م پرسیارێکی گرینگ که پێوه‌ندی هه‌بوو به به‌های مرۆڤه‌وه.
پرۆسه‌ی مۆدێڕنیزم و روانگه‌کانی بۆ مۆدێڕن کردنی کۆمه‌ڵگا که یه‌کێک بوو له پرسه گرینگه‌کانی کاپیتالیزم بۆ په‌ره‌پێدانی فاکتی وه‌به‌رهێنان، به خێرایی و چالاکانه مه‌جالی ده‌ره‌خساند بۆ په‌ره‌سه‌ندنی گشت بواره‌کانی زانست و، یه‌کێک له به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه دامه‌زرانی یه‌که‌کانی قۆناغی ئاکادێمیکی زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤناسی بوو. ئه‌م پرسه له خوێندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا به‌گشتی و مرۆڤ به‌تایبه‌تی، گه‌شه‌یه‌کی شایانی کرد و هه‌ر له‌و سه‌رده‌مانه‌وه بناغه تیۆرییه‌کانی به‌ها و شوێنی مرۆڤ هاته پرۆسه‌ی بابه‌تی کردن و له هه‌مان حاڵیش‌دا خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێ بۆ پێناسه‌کردنی مرۆڤ له دوو مۆدیلی مرۆڤی عه‌قڵانی و مرۆڤی کۆلتوری هاته ئه‌نجام. شووناسی عه‌قڵانی و شووناسی کولتوری بۆ مرۆڤ، واته مۆدێلی عه‌قڵانی که عه‌قڵی ده‌کرد به سه‌رچاوه‌ی ره‌فتاره‌کانی و مۆدێلی کولتوری که نۆرم و ترادیسیۆنه‌کانی وه‌ک سه‌رچاوه‌ی ره‌فتاری مرۆڤ له‌به‌رچاو ده‌گرت، به‌ره به‌ره مه‌جالێکی کولتوری ره‌خساند بۆ هه‌ڵبژاردنێک که ده‌که‌وته به‌رده‌می تاک له کۆمه‌ڵگادا. له‌م روانگه‌وه دیارده‌ی ئیندیڤیدیالیزم به‌ره به‌ره بوو به ئایدیال و مۆدێلێک بۆ چینی مامناوه‌دنی له کۆمه‌ڵگای مۆدێڕن‌دا. ره‌وت و گه‌شه‌سه‌ندی چینی مامناوه‌ندی له کۆمه‌ڵگا مۆدێرنه‌کان یه‌کێکه له به‌رگرێوه‌کانی (پیش فرض) دروست بوونی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی. ئه‌م فۆرمه، واته کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی که تیۆره‌کانی فه‌راهه‌م ببون، له حه‌ولێکی جیددیدا بوو بۆ مێتۆده‌کانی پراکتییک کردنی خه‌ونی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی که نیازێکی حه‌تمی هه‌بوو به میکانیزمێکی وشیار بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی ئه‌م ئامانجه. زۆر سروشتییه که پێداویستی به‌رهه‌م هێنانی که‌ره‌سه‌ی پێویست بکه‌وێته خانه‌ی یه‌که‌می ئه‌م بزاڤه، واته گه‌ڕان به‌دوای بناغه سه‌ره‌کییه‌کانی شوناسی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی. ئه‌م بابه‌ته له ده‌ستپێکه‌وه کۆمه‌ڵگای خسته به‌رده‌م گرینگییه‌کی حه‌یاتی که پێوه‌ندی هه‌بوو به دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی رفاه تاکوو به‌م فاکته‌وه سنووره‌کانی مافی شارومه‌ندی پارێزراو بمێنێته‌وه. ره‌نگه “بیسمارک” یه‌که‌م که‌س بووبێت له دارێژره‌رانی تیۆری دیارده‌ی ده‌وڵه‌تی رفاه، ئه‌و هه‌ستا به ده‌ستووری کردنی مافی شارومه‌ندی بۆ هاوڵاتیانی ئه‌ڵمانیا و، ئه‌م پێداویستییه‌ی وه‌ک ئه‌رک گه‌رانده‌وه سه‌ر شانی ده‌وڵه‌ت. واته ده‌وڵه‌ت ده‌وری نێوبژیوانی ده‌گێڕا له نێوان هێزی به‌رهه‌مهێنه‌ر و هێزی خاون سه‌رمایه. ئه‌م نه‌ریته که ده‌وڵه‌ت له هێژمونیای چینی باڵاده‌سته‌وه به‌ره‌و تێوره‌کانی مافی شارومه‌ندی “مارشال” (دۆخی سیڤیلی، دۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی و دۆخی سیاسی) گه‌رانده‌وه له خۆیدا گرینگییه‌کی تایبه‌تی هه‌بووه له زۆنگه‌ی تیۆری گه‌شه و وه‌به‌رهێنان. واته چینی باڵاده‌ست ناچار به گه‌راندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێ ئیمتیاز ده‌بێت له هه‌مبه‌ر هاوڵاتیدا و به‌م ئاقاره‌دا مه‌جاله‌کانی وه‌به‌رهێنان به‌رفه‌راوانتر ده‌کرێته‌وه. مافی شارۆمه‌ندی له زۆنگه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیڤیلیدا مه‌جالێکی ئه‌وتۆی ره‌خساند بۆ به‌رهه‌م هێنانی چینی مامناوه‌ندی و ئاراسته‌یه‌کی نوێ بوو بۆ پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان و به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی وشیاری کۆمه‌ڵگه. به‌گشتی ده‌شێ دیاره‌ده‌ی مۆدێرنیزم پێناسه بکرێ به چه‌ندین فاکتی بنچینه‌یی که بریتین له: پره‌سه‌ندنی شارنشینی، میکانیستی بوونی که‌ره‌سه‌ی وه‌به‌رهێنان، زێده‌بوونی رێژه‌ی چینی مامناوه‌ندی، دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی رفاه، یاسایی کردنی مافی شارۆمه‌ندی، ره‌خسانی جووڵه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌رجه‌سته بوونه‌وه‌ی چه‌مکی ئیندیڤیدیاڵیستی (تاکگه‌رایی)، دێمۆکراتیزه‌کردنی سیسته‌مه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا و…
ره‌نگه داوه‌ری کردن له‌سه‌ر کاریگه‌ری و شوێنی بزاڤه مه‌ده‌نییه‌کان له وڵاتی ئێران بابه‌تێکی زۆر زه‌حمه‌ت نه‌بێ، ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین به‌و گفتمانه‌ی که به‌رۆژ و له شه‌قامی گشتیدا دێنه به‌ر باس. خه‌ڵک هه‌موویان ده‌رک پێده‌که‌ن که بزاڤه مه‌ده‌نییه‌کان به‌رده‌وام تووشی سه‌رکوت و گوشار هاتوون. سه‌ریان هه‌ڵداوه و ده‌ورێکی زێرینی مێژوویان به ناوی خۆیان تۆمار کردووه و سه‌ره‌نجام له چه‌ندین قۆناغی ره‌شدا به ناکامی نسکۆی کردووه. له‌م پێوه‌ندییه‌دا گه‌لێک هۆکار به‌رزده‌کرێنه‌وه و هۆکاره‌کان له رووی راڤه‌ی جۆراوجۆره‌وه ئاماژه ده‌دات به هۆکاره‌گه‌لی وه‌ک: ئایدیالۆژی، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، دین و… به‌ڵام باببه‌تێکی گرینگ لیره‌دا به زیندویی ماوه‌ته‌وه، ئه‌ویش نیازی به مه‌ده‌نی بوونی کۆمه‌ڵگای ئێرانه.
ئه‌گه‌ر سه‌رده‌می مه‌شروته‌خوازی (1905) وه‌ک خاڵی ده‌سپیکی ئه‌م بزاڤه ره‌پێشچاو بگرین ده‌بینین که پرۆسه‌ی کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی له ئێران لایه‌نێکی مێتافۆری هه‌بووه، واته له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و مۆدێله له مه‌ده‌نیه‌ت که له سیسته‌مه مۆدێرنه‌کانی ئۆروپا دا باو بووه. ئه‌م ئاراسته‌یه له ده‌سپێکه‌وه تاراده‌یه‌کی گونجاو پارادۆکساڵ بووه ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین به ژێرخانه‌کانی دامه‌زرانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له وڵاته پیشه‌سازییه‌کان. یه‌کێک له گرینگێیه‌کانی گه‌شه‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ دروست بوونی ده‌وڵه‌تی خزمه‌تگوزار (رفاه) له‌م وڵاتانه‌دا. به‌ڵام کۆمه‌ڵگای ئێران له سه‌رده‌می مه‌شروتیه‌ت به به‌راورد له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا پیشه‌سازییه‌کان، خاوه‌ن سیسته‌مێکی خێڵه‌کی (ورده تایفی) و موناریشی بوو که سه‌ره‌تایی ترین نیشانه‌کانی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی تێدا به‌دی نه‌ده‌کرا. نه‌ک ته‌نیا ده‌وڵه‌ت له فۆرمی مۆدێرندا له ئێران دانه‌مه‌زرابوو- که هێزێکی نێوبژیوان بێت له کایه‌کانی نێو سیسته‌می کۆمه‌لگادا، به‌ڵکه بناغه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی چین و چه‌مکی هاوکێشه‌کانی کۆمه‌ڵگایش نه‌چوبوونه خانه‌ی پراکسیسه‌وه. لاوازبوونی بناغه‌کانی ده‌ورانی پاشایه‌تی قاجار مه‌جالێکی به‌رفراوانی کرده‌وه بۆ نوخبه عه‌قڵگه‌راکانی کۆمه‌ڵگا تاکوو له مه‌جاله حکومییه‌کاندا خۆیان ببیننه‌وه. به‌ڵام ئه‌م ره‌وته له‌به‌رده‌م مۆدێلێک له چه‌مکی ده‌وڵه‌ت راوه‌ستا که پێوه‌ندیی هه‌بوو به ئه‌وتۆریته و هێژمۆنیا. بناغه‌کانی دامه‌زرانی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بۆچوونێک دامه‌زرا که قه‌ناعه‌تی هه‌بوو به به‌رفراوان کردنه‌وه‌ی سنوری ده‌سه‌ڵات و مارشی هێژمۆنی خوازی. هه‌ربۆیه ده‌وڵه‌ت له فۆرمی ئیسته‌بدادیدا و به مانای توتالیتاری، به پۆستاڵ و ئۆنیفۆرمی سه‌ربازییه‌وه بوونی خۆی ده‌سه‌لماند بۆ سه‌ریه‌کخستنه‌وه‌ی سنوره ئیدارییه دابڕاوه‌کانی وڵات. ئه‌م دۆخه بوو به هۆی په‌نگاو بوونی چه‌مکی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له باشگا و ئه‌نجومه‌نه ره‌وشه‌نبیرییه‌کاندا و به‌م پێیه عه‌قڵییه‌تی مۆدێرن نه‌یتوانی به نێو کۆمه‌ڵگادا شۆڕ بێته‌وه. چوونکه له‌راستیدا که‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ به‌رهه‌م هێنانی عه‌قڵییه‌تی مۆدێرن له ئارادا نه‌بوو. یه‌کێک له که‌مایه‌سییه به‌رچاوه‌کانی ئه‌م ره‌وته له‌وه‌دا بوو که له حه‌ولی گونجاندنی به‌سته‌رێکی له‌بار نه‌بوو بۆ لانیکه‌م تێکنۆکراتیزه کردنی ده‌سه‌ڵات. به واتایه‌کی روونتر له‌باتی ئه‌وه‌ی له حه‌ولی خۆ نێزیک کردنه‌وه بێت له سیسته‌می ده‌سه‌لات، ده‌چووه خانه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی ده‌سه‌ڵاته‌وه. ئه‌م بابه‌ته یه‌کێکه له گرێ کوێره‌کانی سه‌ر رێگای بازڤه مه‌ده‌نییه‌کان. ئه‌م فاکته له قۆناغه جیاجیاکانی مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی بزاڤه مه‌ده‌نییه‌کانی ئێران‌دا به‌رده‌وام دووپات بۆته‌وه، له ده‌یه‌ی بیست، له سه‌رده‌می دوکتور موسه‌دیق، له سه‌رده‌می ئینقلابی سپی شاهه‌نشاهی، له سه‌رده‌می سه‌رکه‌وتنی شۆرشی گه‌لانی ئێران و ته‌نانه‌ت له قۆناغی ناسراو به دووی خوردادیشدا. له گشت ئه‌م قۆناغانه‌دا بزاڤی مه‌ده‌نی کاراکتێرێکی چه‌پی هه‌بووه (نه‌ک هه‌ر له زۆنگه‌ی مارکسیستیدا) و به تێمێکی سیاسییه‌وه خۆی به‌رهه‌م هێناوه‌ته‌وه. وه‌ک نمونه به پێویستی ده‌زانم ئاماژه بده‌م به نمونه‌کانی ئه‌م داواییانه‌ی ته‌نگه‌ژه‌ی نێوان ره‌وتی چاکسازی و باڵی ئوسوولگه‌را. له‌م دۆخه‌دا بزاڤه مه‌ده‌نییه‌کان خۆیان له ئاراسته‌ی پێگه‌ی باڵی ئیسته‌ڵاحته‌له‌به‌کاندا دیته‌وه و به گورجی خۆیان له خاڵی به‌رامبه‌ری ئوسوڵگه‌راکاندا رێکخست. زۆر سروشتییه که ترادیسیۆنی دیسپۆتیزمی رۆژهه‌ڵاتی له خۆی بترسێت و له حه‌ولی پلان دارشتندا بێت بۆ شکستدانی نه‌یاره‌کانی. لێره‌دا ئه‌م پرسیاره به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه که ئایا به‌راستی پێویستی ده‌کرد که بزاڤه مه‌ده‌نییه‌کان له‌م نێوانه‌دا پۆته‌نسێلی ده‌سه‌ڵات بن؟ یاخود پێویست بوو مۆتیڤێکی به‌هێز بێت بۆ هه‌رکام له‌م باڵانه که ناچار بن بۆ به‌شه‌رعی کردنی خۆیان سه‌رنج به داواکارییه‌کانیان بده‌ن. ئه‌رکی بزاڤی مه‌ده‌نی پێویسته په‌یره‌وی له کام ئه‌ڵته‌رناتیڤ بکات؟ ئاوردووی شه‌ری ده‌سه‌ڵات بێت یان سه‌رچاوه‌یه‌ک بێت بۆ دێمۆکراتیزه کردنی ده‌سه‌ڵات؟
له کۆتایی ئه‌م ته‌وه‌ره‌دا به پێویستی ده‌زانم سه‌رنجی خۆم له‌هه‌مبه‌ر پرسیاری ته‌وه‌ری ئه‌مجاره‌دا له دوو هۆکاری سه‌ره‌کیدا چڕ بکه‌مه‌وه. یه‌که‌میان هۆکاری ته‌کنیکییه و دووهه‌م ئاراسته‌ی مێتۆدیکه.
هۆکاری ته‌کنیکی ده‌گێڕنمه‌وه بو میکانیزمه‌کانی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، که له‌م قۆناغه‌دا فۆرمی کۆمه‌ڵگا به‌گشتی ده‌لاله‌ت ده‌کا له‌و به‌ربه‌ستانه‌ی که له‌به‌رده‌م رێگای کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدان. له‌م قۆناغه‌دا ده‌سه‌ڵات له پله‌ی یه‌که‌مدا رێگره له به‌رده‌م ئه‌م ره‌وته چونکه پرۆسه‌ی دێمۆکراتیزه کردنی ده‌سه‌ڵات ناکامڵه و، له پله‌ی دووهه‌مدا کۆمه‌ڵگا دێته به‌ر سه‌رنج. له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه پێویسته سه‌رنج بدرێ به پێکهاته‌ی کولتوری کۆمه‌ڵگا که بریتییه له کولتورێکی باڵاده‌ست و ورده‌کولتوره‌کان. کولتوری باڵاده‌ست پێناسه‌یه‌که بۆ ئه‌و کۆنتێکسته کولتورییانه‌ی که شووناسی پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌ن و، بێگومان ئه‌م فۆرمه له کولتور له ژێر قورسایی و کاریگه‌رییه‌کانی نۆرم و به‌هاکانی کۆمه‌ڵگان که به دوو ئاقاری فه‌رمی و نافه‌رمی خۆی به‌رهه‌م دێنێته‌وه. ده‌سه‌ڵات له ئێران له سه‌ر کۆنتێکستی کولتوری باڵاده‌سته‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه که پتر زه‌مینه‌یه‌کی نه‌ریتی هه‌یه. له روانگه‌ی درمناسییه‌وه ئه‌م کۆمه‌ڵگایه هه‌نووکه‌ش نه‌یتوانیوه ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌کانی خۆی له‌مه‌ڕ به‌ره‌ورووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ دیارده‌ی مۆدێڕن‌دا به ئاقارێکی عه‌قڵانیدا بگونجێنێ. روانینی کۆمه‌ڵگا له‌هه‌مبه‌ر یاسا، تاوان و سزا، ره‌گه‌ز (نێر / مێ)، راهێنان، دامه‌زراوه‌کان، پۆلۆرالیزم، جووڵه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، تاک و پێناسه‌یه‌کی مۆدێرنی کۆمه‌ڵ و… روانگه‌یه‌کی نه‌ریتی و دوور له ئیستاندارده ئاراییه‌کانه. بێگومان چۆنایه‌تی ئه‌م ستروکتوره و چه‌ندایه‌تییه‌که‌ی به‌سته‌رێکی له‌بار ده‌ره‌خسێنێ بۆ ده‌سه‌ڵات تاکوو ته‌گه‌ره بخاته سه‌ر رێگای مۆدێڕنیزم. له کۆمه‌ڵگایه‌ک که بایه‌خێکی ئه‌وتۆ بۆ به‌های مرۆڤ شرۆڤه نه‌کرابێت، له کۆمه‌ڵگایه‌ک که خه‌ڵک بۆ سه‌یرکردنی له‌سێداره‌دانی تاوانباران به کۆ ئاماده ده‌بن به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات پاڵی پێوه‌بنیت، له کۆمه‌ڵگایه‌ک که به‌ردتێگرتن له ئافره‌ت به شێوه‌یه‌کی جنوون ئامێزانه له لایه‌ن کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه‌وه ئاسایی کراوه، له کۆمه‌ڵگایه‌ک که مه‌رگ ئاشناترین ئه‌ڵته‌رناتیڤه، زۆر سروشتی ده‌نوێنی که کۆمه‌ڵگا موسته‌عید و دنه‌ده‌ری کرداری ده‌سه‌ڵات بێت بۆ تۆقاندن و له هه‌مان حاڵیش‌دا پاڵپشتێکی پته‌و بێت بۆ نه‌یارانی ده‌سه‌ڵات (ئۆپۆزیسیۆن) که وه‌ک په‌رچه‌کردار بگه‌رێنه‌وه بۆ مێتۆده‌کانی ده‌سه‌ڵات. واته په‌نابردن بۆ که‌ره‌سه‌یه‌ک که ئامانج پاساوده‌ریه‌تی و، که‌ره‌سه‌یش له‌سه‌ر نه‌ریتی ستراتیژییه‌ک به‌رهه‌مهاتوه که ئامانجه‌که‌ی له‌سه‌ر رێ لابردنی نه‌یاره، به تاکتیکی توندوتیژی نواندن.
له زۆنگه‌ی هۆکاری ئاراسته‌ی مێتۆدیکه‌وه، من ئه‌م بابه‌ته پێوه‌ند ده‌ده‌مه‌وه به بزاڤه مه‌ده‌نییه‌کان. بێگومان داوه‌ری کردن له سه‌ر ئه‌م بزاڤانه که ده‌یان ساڵه بۆ سه‌رخستنی خه‌ونێکی ئینسانی به واتای کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له خه‌باتێکی سه‌خت و دژواردان، کارێکی ئاسان نییه. کارێکی دژواره چوونکه له‌زۆنگه‌ی ئه‌خلاقییه‌وه ده‌مانخاته به‌رده‌م رێزێکی شایان له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م ته‌قه‌ڵایه و، له‌زۆنگه‌ی ده‌لاله‌تیشه‌وه سه‌رنجمان به‌ره‌و که‌مایه‌سییه‌کی به‌رچاو راده‌کێشێ که پیوه‌ندی هه‌یه به لاواز بوونی ئه‌م سه‌رخستنه. خوێندنه‌وه‌ی من له‌مه‌ر هۆکاره‌کانی لاوازبوونی ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ دوو چه‌شنه سه‌رنج. یه‌که‌م، سه‌رنجێکی رێژه‌ییه که گوزارشت ده‌کات له‌و رێژه که‌مه‌ی که له‌ده‌ورری ئه‌م بزاڤ و نیهادانه‌دا کۆ ده‌بنه‌وه. دووهه‌م، سه‌رنجێکی تاکتیکییه، که په‌یوه‌سته به پشوی کاری رێکخراوه‌یی.
- له‌زۆنگه‌ی رێژه‌ییه‌وه، ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێن زیاتر له سێ هه‌زار رێکخراو و نیهادی مه‌ده‌نی له ئێران‌دا هه‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رژمێری دانیشتوانی وڵاته‌که‌مان، رێژه‌یه‌کی لۆژیکی نییه. گریمان هه‌رکام له‌م نیهادانه خاوه‌نی رێژه‌یه‌کی هه‌زار که‌سی بن له ئه‌ندامانیان و کاتێ جارانی (ضرب) پێنج هه‌زاریشی بکه‌یته‌وه نابێته حه‌دێکی نیساب بۆ کۆمه‌ڵگایه‌ک که سه‌رژمێری دانیشتوانه‌کانی نێزیک به حه‌فتا ملیۆن که‌سه. که‌واته بوونی ورده کولتوره‌کان له ئاست کولتوری باڵاده‌ست له باری چه‌ندایه‌تییه‌وه زۆر لاوازه. بابه‌تێک که زۆر گرینگه ئه‌وه‌یه که هه‌زاران رێکخراوی مه‌ده‌نی له وڵاته‌که‌ماندا به‌دی ده‌کرێت و که‌چی کاتێ گرفتێکی کۆمه‌ڵیه‌تی یان سیاسی دێته گۆڕێ، هێج کام له رێکخراوانه ناچنه پاڵ یه‌که‌وه که هێزێکی شایانی سه‌رنج بن و ده‌ورێکی لۆبیکی بگێڕن تاکوو ده‌سه‌ڵات ناچار به کشنانه‌وه بکات له‌و کاتانه‌دا که له رێگای توندوتیژی نواندنه‌وه به‌ره‌ورووی فاکته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌بێته‌وه.
- له‌زۆنگه‌ی تاکتیکییه‌وه، ئاوڕدانه‌وه‌یه‌که له زه‌مینه‌کانی ته‌رح کردنی داوا مه‌ده‌نییه‌کان. له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه تێمی سیاسی خه‌ستاییه‌کی سه‌رنجراکێشی هه‌یه له گوتاره‌کانی بزاڤه مه‌ده‌نییه‌کاندا. بۆ نموونه مۆدێله‌کانی پلانی دێمۆکراتیزه کردنی سیسته‌می به‌رێوه‌به‌ری به‌رده‌وام بیانویه‌ک بووه بۆ سه‌رکوتی ئه‌م بزاڤانه. ده‌سه‌ڵاته‌کان له ئێران پتر تێگێشتنێکی سیاسی‌یان هه‌یه له وته‌زای دێمۆکراسی، واته به‌رله‌وه‌ی ده‌رک به ئاستی کولتوری دێمۆکراسی بکرێ، سه‌رنجه‌کان به‌ره‌و ئاقاری سیاسی ئه‌م بابه‌ته راده‌کێشرێت (بۆ نمونه گۆڕینی ناوی دێمۆکراسی بۆ ده‌سته‌واژه‌ی “مردم‌سالاری” بۆ هه‌موو که‌س ئاشکرایه که راڤه‌ی “مردم” ده‌لاله‌ت ده‌کا له‌و جه‌ماوه‌ره‌ی که له پشته‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته، واته کۆمه‌ڵگای نه‌ریتی). به‌گشتی بزاڤه مه‌ده‌نییه‌کان پێویسته خۆی به‌هێز بکات و له هه‌مان حاڵ‌دا له بیری داهێنانی گرانیگایه‌ک بێت بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی یه‌که مه‌ده‌نییه‌کان تاکوو له‌م زۆنگه‌یه‌وه پارسه‌نگێکی چاره‌نووس ساز بێت له کۆمه‌ڵگای ئێران و به‌م چه‌شنه باڵه پێوه‌ندیداره‌کان به ده‌سه‌ڵات ناچار بکات به مل دان به داواکارییه‌کانی ره‌وتی مه‌ده‌نی.
دوا سه‌رنجم ئاراسته‌ی بابه‌تێکی بنچینه‌یی ده‌که‌م که پێوه‌ندی هه‌یه به به‌های مرۆڤ. له کۆمه‌ڵگایه‌ک که به‌های مرۆڤ به‌رز نه‌کرێته‌وه و له ئاستێکی ئه‌خلاقییه‌وه نه‌خوێندرێته‌وه، دامه‌زرانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئاسته‌م ده‌نوێنێ. پێویسته بۆ هه‌موومان به‌رله‌وه‌ی هه‌نگاو به‌ره‌و ئه‌نجام هه‌ڵێنینه‌وه، چاوخشاندنێکمان هه‌بێ سه‌باره‌ت به چه‌مکی ئه‌خلاقی مافی مرۆڤ.
12.02.2008
وەڵامێک بنووسە