له سایتی رێنێسانس‌دا کاک هێمن سه‌یدی بابه‌تێکی ئاماده کردبوو له ژێر سه‌ردێڕی: “ئه‌وانه‌ی که توانای دیتنی ئاڵوگۆڕه‌کانی ناو حیزبی دێمۆکراتی کوردستانیان نییه، کێن؟”، سه‌ردێڕی وتاره‌که له باری رێنوسییه‌وه ئاراسته‌که‌ی “کۆ”یه، به‌ڵام نوسه‌ر زۆر به په‌له له بازنه‌ی کۆ ده‌ر ده‌چێت و موخاتیبه‌که‌ی ده‌گوازێته‌وه بۆ تاکه که‌سێک. هه‌ڵبڕان له موخاتیبی کۆ به‌ره‌و موخاتیبی تاک، ده‌شێ ئاماژه بێت به‌وه‌ی که قه‌ناعه‌تی کۆ له چه‌شنی بۆچوونی کۆسار فه‌تاحییه بۆ نه‌بوونی توانایی دیتنی ئاڵوگۆڕه‌کان.
ئابستراک بوونی ئاڵوگۆڕه‌کان، یاخود نه‌بوونی توانایی دیتن
له سایتی رێنێسانس‌دا کاک هێمن سه‌یدی بابه‌تێکی ئاماده کردبوو له ژێر سه‌ردێڕی: “ئه‌وانه‌ی که توانای دیتنی ئاڵوگۆڕه‌کانی ناو حیزبی دێمۆکراتی کوردستانیان نییه، کێن؟”، سه‌ردێڕی وتاره‌که له باری رێنوسییه‌وه ئاراسته‌که‌ی “کۆ”یه، به‌ڵام نوسه‌ر زۆر به په‌له له بازنه‌ی کۆ ده‌ر ده‌چێت و موخاتیبه‌که‌ی ده‌گوازێته‌وه بۆ تاکه که‌سێک. هه‌ڵبڕان له موخاتیبی کۆ به‌ره‌و موخاتیبی تاک، ده‌شێ ئاماژه بێت به‌وه‌ی که قه‌ناعه‌تی کۆ له چه‌شنی بۆچوونی کۆسار فه‌تاحییه بۆ نه‌بوونی توانایی دیتنی ئاڵوگۆڕه‌کان. من پێم وایه ئه‌م نه‌ریته له نووسین له یه‌که‌م حاڵه‌تدا پێشێل کردنی مافی تاکه که‌سی کۆسار فه‌تاحییه و، له دووهه‌م حاڵه‌تدا ئادره‌س دانێکه بۆ هه‌یارانی که ئه‌گه‌ر که‌سێک ره‌خنه‌یه‌ک ئاراسته‌ی ئه‌و لایه‌نه بکاته‌وه که کاک هێمن به‌رگری لێده‌کات، نه‌یاره. ئه‌وه‌ی که که‌س یان لایه‌نێک هه‌ڵده‌ستێ به دیاری کردنی سنووری “خۆدی” و “غه‌یره خودی”، له بنه‌ره‌تدا کارتێکه‌ری نه‌ریتیکی کۆنه که پێشتر له گۆتاره موته‌ڵه‌قگه‌راکان و ئه‌ده‌بیاتی ئیقته‌دارگه‌رایانه‌دا باو بووه. ئه‌م بابه‌ته له بنه‌ره‌تدا پێوه‌ندی هه‌یه به کولتوری ریزبه‌ندی کردن، به واتایه‌کی دیکه زه‌رفێک دیاری ده‌کات بۆ جێکردنه‌وه‌ی هاوچه‌شنه‌کانی خۆی و له پراکتیکدا زه‌مینه‌ی به‌رپاکردنی هه‌ڵمه‌تێکی گشتی فه‌راهه‌م ده‌کات بۆ سیله گرتن له بۆچوونی جیاواز.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌م بابه‌ته پێوه‌ندی نییه به وڵامدانه‌وه‌که‌ی نووسه‌ر به کۆسار فه‌تاحی، به‌ڵکوو ئاوڕدانه‌وه‌یه‌که له شرۆڤه کردنی مێتۆدی سه‌یقه‌لدانی ئاڵوگۆڕییه‌کانی حیزبه‌که‌ی و وه‌ڵامی نووسه‌ر بۆ ته‌رحی مه‌سه‌له‌که‌ی کۆسار فه‌تاحی. وه‌ڵام دانه‌وه له‌م پێناوه‌دا با بۆ کۆسار فه‌تاحی بمێنێته‌وه ئه‌گه‌ر به‌رێزیان ئه‌م کاره به پێویست بزانێت. ئه‌وه‌ی که که‌سانێک توانای بینینی ئه‌م ئاڵوگۆرانه‌ی نه‌بێ، به بۆچوونی من هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌تحی بوونی ئاڵوگۆڕه‌کان، ده‌نا به دڵنیاییه‌وه گشت تاکێکی نێو کۆمه‌ڵ ئاوات ده‌خوازێت که لانی که‌م له لایه‌ن ئێوه‌وه ئاڵوگۆڕ دروست ببێت چوونکه له نیهایه‌تدا کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر فۆنکشونه‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی. من بۆیه که‌ڵک له وشه‌ی ئاڵوگۆر وه‌رده‌گرم چوونکه ئیسته‌لاحی کاک هێمنه، ده‌نا ئاڵوگۆر زیاتر به مه‌به‌ستی گۆڕینه‌وه به‌کار دێت نه‌ک گۆڕان! وه‌ک ئاڵوگۆڕی بۆچوون، ئاڵوگۆڕی بازرگانی و…
وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک بۆ خوێندنه‌وه‌ی نووسینه‌که‌ی کاک هێمن له کۆمه‌ڵێك خاڵی پارادۆکساڵه‌وه ده‌ست پێده‌که‌م که هه‌وێنی باسه‌که‌ی جه‌نابی له خۆ گرتووه. کاک هێمن زۆر به راشکاوه‌نه راده‌گه‌یه‌نێت که: ” ئه‌و بیره چه‌وته‌ی که خه‌باتی مه‌ده‌نی به کانیاوێکی روون و خاوێن ده‌زانێ که حوزوری پێشمه‌رگه له هه‌ر قالب و نێوێکدا گڵاوی ده‌کا ...”. ئه‌م رسته‌یه له حاڵه‌تێکی پارادۆکساڵیدا به‌رجه‌سته کراوه‌ته‌وه که به‌ر له هه‌ر شتێک خوێنه‌ر توشی داچه‌ڵه‌کان ده‌کات. ئه‌م رسته‌یه ده‌شێ ئاوا فۆرموله بکرێت:
ئه‌و بیره چه‌وته‌ی ← خه‌باتی مه‌ده‌نی پێ کانیاوێکی خاوێنه ≈ پێی وایه حزوری پێشمه‌رگه گڵاوی ده‌کات
سه‌ره‌تا له چه‌مکی “چه‌وت بوون“ه‌وه ده‌ست پێده‌که‌م، به‌راستی مه‌ودای نێوان “چه‌وت بوون” و “راست بوون” به‌لای نووسه‌ری ئه‌و بابه‌ته‌وه چه‌ندێکه؟ له روانگه‌ی زانستی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ئه‌م مه‌ودایه هێنده که‌مه که بڕیاردان له‌سه‌ر چه‌وت بوونی بۆچوونێک یاخود راست بوونی بۆچوونێک کارێکی ئه‌سته‌مه ئه‌گه‌ر سه‌رنج بدرێت به ره‌خنه‌ی کارێڵ پووپێر له هه‌مبه‌ر تیۆری پۆزیتیڤیزمه‌کان. پۆپه‌ر به تیۆری فالسیفیکاشێن ئه‌م فاکته ده‌دا به ده‌سته‌وه که سه‌لماندنی راست بوونی هه‌رچه‌شنه ئیده‌عا یاخۆد تیۆرێک له گۆنجان نایه‌ت چوونکه ده‌شێ ئه‌گه‌ری چه‌واشه‌کاری یاخود مه‌به‌ستی سه‌بجه‌کتیڤانه کارتێکه‌ری هه‌بێت له ئیده‌عاکاندا. هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته زۆر ئه‌سته‌مه که لێکۆڵه‌ر بۆچوونێک به چه‌وت یاخود به راست بزانێت. به‌ڵگه‌ی پۆپێر بۆ ئه‌م قه‌ناعه‌ته ئاماژه‌یه بۆ هه‌ڵاواردنی لایه‌نی سه‌بجێکتیڤ بوون و ئۆبیه‌کتیڤ بوونی له سه‌لماندنی بۆچوونی لێکۆڵه‌ر یاخود تیۆریسێن له ئیده‌عاکه‌یدا. هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پووپێر قه‌ناعه‌تی وایه که پێویسته له رێگای مێتۆده‌وه ئۆبیه‌کتیڤ بوونی ئه‌م ئیده‌عایه بسه‌لمێندرێت، که بێگومان ئاماژه‌دانه به ترح کردنی مه‌سه‌له‌کان له رێگای شرۆڤه‌یه‌ک که پشت ببه‌ستێ به خوێندنه‌وه‌یه‌کی دێدۆکشنانه. ئێستا له‌م پێوه‌ندییه‌دا ئه‌م پرسیاره به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه که داخوا نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته تابه‌چه‌نده ده‌توانێ بیسه‌لمێنێ که بۆچوونی ئه‌و راستره له ئه‌وه‌ی هه‌مبه‌ری؟ هه‌روه‌ها راستی و چه‌وت بوونی مه‌سه‌له‌کان هێنده بگۆڕن که به پێی زه‌مان و ره‌گه‌ز و کولتور و… گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مه بنه‌مایه‌ک بێت بۆ دیاری کردنی سنوری نێوان چه‌وت و راست، ئه‌ی چۆن مرۆڤ ده‌توانێت هێنده به یه‌قینه‌وه پێداگری له‌سه‌ر چه‌وت بوونی بۆچوونێک بکات؟
دووهه‌م، له رسته‌ی به‌رێزیاندا له‌باری مه‌فاهیمییه‌وه وا دێته به‌ر چاو که گومانی هه‌یه له خاوێن بوونی خه‌باتی مه‌ده‌نی وه‌ک کانیاوێک. ئه‌م راڤه‌یه له‌وه‌ڕا سه‌رچاوه ده‌گرێت که بیرێکی چه‌وت ئه‌م خه‌باته‌ی پێ خاوێنه، که‌وایه ئه‌مه جێی گومانه چوونکه بیری چه‌وت راڤه‌که‌شی چه‌وته و له ئه‌نجامدا ئه‌م خه‌باته ناتوانێ کانیاوێکی خاوێن بێت.
سێهه‌م، ئه‌و بیره چه‌وته پێی وایه پێشمه‌رگه ئه‌م کانیاوه خاوێنه گڵاو ده‌کات. ئه‌مه ده‌شێ وا فۆرمووله بکرێت:
بیری چه‌وت ← قه‌ناعه‌تی چه‌وت ≈ ئه‌نجامێکی چه‌وت.
به پێی ئه‌م فۆرموڵه، ئه‌م ئه‌نجامه چه‌وته که پێی وایه پێشمه‌رگه ئه‌م کانیاوه گڵاو ده‌کات له هه‌ڵه دایه، چوونکه له راستیدا ئه‌م کانیاوه گڵاوه (وه‌ک ئاماژه درا، ره‌سته‌که‌ی نووسه‌ر به گومانه‌وه دارێژراوه)، پێشمه‌رگه ده‌چێته نێوی و خاوێنی ده‌کاته‌وه.
من پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داناگرم که بۆچوونی نووسه‌ر چه‌وته یاخود راسته، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌م چه‌مکی خه‌باتی مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵ حزووری پێشمه‌رگه‌دا به‌راوه‌رد بکه‌م و پێوه‌ندی ئه‌م دووانه به یه‌که‌وه و کاردانه‌وه‌ی ئه‌م پێوه‌ندییه و، له بنه‌ڕه‌تدا تیشک بخه‌مه سه‌ر مێنتالیه‌تی شیوازی خه‌باتی ئه‌م دوو چه‌شنه مێتۆده بۆ داخوازی. پێشتر ئاماژه‌م دا که من پێ‌داگر نیم له‌هه‌مبه‌ر چه‌وت بوون یاخود راست بوونی قه‌ناعه‌تی نووسه‌ر. به‌پێی تیۆری فالسیفیکاشێنی پووپێر ئێمه ناتوانین پێشداوه‌ری بکه‌ین له‌هه‌مبه‌ر ئه‌وه‌ی که پێشمه‌رگه ئه‌م ئامانجه پیرۆزه‌ی نییه که ئه‌م کانیاوه گڵاوه خاوێن بکاته‌وه له راستیدا ئه‌مه گرفتی من نییه، گرفتی من له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌یه که بۆچی پێی وایه که ئه‌و شته‌ی ئه‌و کۆنتڕۆڵی به‌سه‌ردا نه‌بێت خاوێن نییه.
چه‌مکه گشتییه‌کانی خه‌باتی مه‌ده‌نی
خه‌باتی مه‌ده‌نی به‌رله هه‌ر شتێک له پێوه‌ندی دایه به توێژ‌و چین و نیهاده مه‌ده‌نییه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا که به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی هاوبه‌ش کۆیان ده‌کاته‌وه له ده‌وری داوایه‌کی یاسایی بۆ مافه پێوه‌ندیداره‌کانیان. ئه‌م خه‌باته به مێتۆدێکی حقوقییه‌وه و له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا حه‌ول ده‌دات داواکارییه‌کانی خۆی یاسایی بکات یاخود بیچه‌سپێنێ که پێوه‌ندیان هه‌یه به به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌کانی ئه‌م نیهادانه. بۆ نموونه سه‌ندیکاکان، ئینجیۆکان، کانوونه‌کان و…ئه‌م شێوازه له خه‌بات له نیهایه‌تدا و له حزوری به‌رده‌وامیاندا کاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر دیمۆکراتیزه‌کردنی سیسته‌می ده‌سه‌ڵات. فه‌لسه‌فه‌ی نیهاده مه‌ده‌نییه‌کان له شکڵی خۆیدا ده‌وری واسیته‌گه‌ریان هه‌یه له نێوان ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و گه‌ل. بوونی ئه‌م رێکخراوانه و مێتۆدی خه‌باته‌که‌یان به‌ته‌واوی په‌یره‌وی ده‌کات له پرینسیبه مه‌ده‌نییه‌کان که به گشتی خۆی دوور ده‌گرێت له شێوازی توند و تیژی. بۆ نموونه سه‌ندیکای رۆژنامه نووسان له هه‌ر وڵاتێک له ئه‌نجامی وه‌دی نه‌هاتنی داواکارییه‌کانی ده‌ست نابات بۆ چه‌ک، ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ستی دیفاعیش بێت، یان سه‌ندیکای پزیشکان، چالاکانی مافی مرۆڤ، بزووتنه‌وه‌ی به‌رابه‌ری خواهی ژنان، رێكخراوه منداڵ پارێزه‌کان، کانوونه فه‌رهه‌نگیه‌کان، ئه‌نجومه‌نه ئه‌ده‌بییه‌کان و…
چه‌مکه گشتییه‌کانی خه‌باتی پێشمه‌رگه
بێگومان پێشمه‌رگه هێزێکی میلیتارییه، به‌حوکمی ئه‌وه‌ی که چه‌کی پێیه. ئه‌مه بابه‌تێکی کۆنکرێته و جا پاساوی ئه‌م چه‌ک هه‌ڵگرتنه هه‌رچییه‌ک بێت مه‌نتیقی خۆی هه‌یه. ئه‌م مه‌نتیقه به پێی تیۆری پۆۆپێر نه ده‌شێ به چه‌وتی بزانین و نه ده‌شێ به راست، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته له دوو چه‌مکی گشتی دا تیشکی ده‌خه‌ینه سه‌ر: له روانگه‌یه‌کی دێسکرێپتیڤه‌وه و له روانگه‌یه‌کی نۆرماتیڤه‌وه.
له روانگه‌ی دێسکرێپتیڤه‌وه، فه‌لسه‌فه‌ی وجوودی ئه‌م قه‌واره چه‌کدارییه به‌م چه‌شنه پێناسه ده‌کرێت: پێشمه‌رگه هێزێکی چه‌کداره، بۆ پاراستنی خۆی وه‌دی هێنانی ئامانجه‌کانی په‌نا بۆ چه‌ک ده‌بات، له مه‌یدانی شه‌ردا حزووری ده‌بێت، بۆ پاراستنی خۆی ده‌ست ده‌کاته‌وه، له شه‌ردا ئه‌گه‌ری کوژرانی هه‌ردوو لایه‌نی هه‌مبه‌ر زۆره، ئه‌نجامه‌کانی شه‌ر له‌باری سایکۆلۆژییه‌وه کارتێکه‌ری سه‌لبییان هه‌یه به‌سه‌ر به‌شداربووان، مه‌نتیقی شه‌ر توند و تیژییه و…
له روانگه‌ی نۆرماتیڤه‌وه، فه‌لسه‌فه‌ی وجودی پێشمه‌رگه ئاوا پێناسه ده‌کرێت: پێشمه‌رگه هێزی رزگاریده‌ری وڵاته و پێویسته له پێناو پاراستنی خاکی وڵات دا خۆی له هه‌رچه‌شنه فیداکارییه‌ک نه‌بوێرێت، پێشمه‌رگه باسکی به‌هێزی گه‌له و پێویسته تۆڵه‌سێنه‌ری شه‌هیدان بێت، پێشمه‌رگه بۆ رزگاری وڵات تێده‌کۆشێت و پاش سه‌رکه‌وتنیش پێویسته پارێزگاری له ده‌سکه‌وتی گه‌ل بکات (جه‌غزی دووپات بوونه‌وه‌ی حوکمی چه‌ک) و…
ئه‌مه دوو روانگه‌ی جیاواز بوو له‌باری مێتۆدی پیناسه کردنه‌وه، به‌ڵام له روانگه‌ی نۆرمه‌ه‌وه ئه‌م بابه‌ته پێوه‌ندی هه‌یه به ئامانجی ئه‌و حیزبه‌ی که پێشمه‌رگه په‌روه‌رده ده‌کات. بێگومان دێمۆکراسی یه‌کێکه له ئامانجه‌کانی حدک که له دروشمه‌کانیدا هاتووه. که‌واته پێشمه‌رگه خه‌بات ده‌کات بۆ دێمۆکراسی، به‌ڵام خاڵه جیاوازه‌کان له نێوان خه‌باتی پێشمه‌رگه و خه‌باتی مه‌ده‌نی لێره‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه که ستراتیژی خه‌باتی بۆ دێمۆکراسی به‌لای ئه‌و حیزبه‌وه که پێشمه‌رگه په‌روه‌رده ده‌کات ، گۆرانی رێژیمی ده‌سه‌ڵاتداره له رێگای رووخاندنی ئه‌و رێژیمه‌وه. ستراتیژی رێکخراوی مه‌ده‌نی حه‌ول دانه بۆ دێمۆکراتیزه کردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له رێگای چه‌سپاندنی داواکارییه‌کانی خۆی. ئه‌و حیزبه‌ی که پێشمه‌رگه په‌روه‌رده ده‌کات کاراکتێری ئۆپۆزئسیۆنیی هه‌یه، نیهادی مه‌ده‌نی له ناوه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه پێگه‌ی خۆی دیاری ده‌کات. ئه‌م دوو شێوازه به دوو ئاقاری جیاواز دا گوزه‌ر ده‌که‌ن چوونکه مه‌نتیقی حه‌ره‌که‌تی مه‌ده‌نی دیمۆکراتیزه کردنی ده‌سه‌ڵاته، به‌ڵام مه‌نتیقی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی تا ئێستاش روخاندنی ده‌سه‌ڵاته.
نووسه‌ر باسی ئه‌و که‌سانه ده‌کا که (کۆ) توانای دیتنی ئاڵوگۆره‌کانی نێو حیزبه‌که‌ی ئه‌ویان نییه! ئه‌وه‌ی له نێوه‌رۆکی وتاره‌که‌ی به‌رێزیاندا هاتووه، وادیاره ئه‌م گۆڕانکارییه پێوه‌ندی هه‌بێت به خه‌باتی مه‌ده‌نی و چالاکڤانانی ئه‌و بواره. چوونکه ئه‌م گوتاره له بابه‌ته‌که‌یدا زیاتر به‌رجه‌سته کراوه‌ته‌وه. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که توانای دیتنی ئه‌م ئاڵوگۆرانه‌یان نییه، من هه‌ست به ئه‌و ئاڵوگۆره ده‌که‌م. ئه‌م ئاڵوگوره له فۆنکشیۆنی چه‌کدا به‌دی هاتووه، واته پێشتر پێشمه‌رگه به‌م دروشمه ئاموزیش ده‌درا که “چه‌ک پارێزه‌ری رێکخراوه” ئێستا حیزبه‌که‌ی ئه‌و گۆڕانی له‌م دروشمه‌دا کردوه که “چه‌ک له راستای خه‌باتی مه‌ده‌نی دایه” (برواننه خاڵی دووهه‌م له وتاری به‌رێزیان). من پێم وایه چه‌ک ده‌توانێ پارێزه‌ری رێکخراوه بێت به‌ڵام نازانم چۆن ده‌توانێت له راستای خه‌باتی مه‌ده‌نیدا بێت. وه‌ک پێشتر عه‌رزم کردن، من به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانی دیکه ئه‌م ئاڵوگۆره‌م بینی، به‌ڵام گۆڕانم له ده‌رکی خه‌باتی مه‌ده‌نیدا نه‌بینی. که‌سێک که به فه‌رهه‌نگی شه‌هاده‌ت بدوێت “ئێمه‌ش به‌کرده‌وه هه‌ین، ریسک ده‌که‌ین و زیندانی و شه‌هیدیشی بۆ ده‌ده‌ین.” چۆن ده‌توانێ باس له خه‌باتی مه‌ده‌نی بکات؟ که‌سێک که له سه‌رده‌می خێرایی و کۆمۆنیکاشیۆندا ده‌ژیت و به پێداگریه‌وه ده‌ڵێ: “یه‌ستا که کادر و پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی حدک به‌مه‌به‌ستی پێوه‌ندیگرتنه‌وه ده‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی دێرینی حیزب و بزووتنه‌وه، ده‌چنه‌وه ناو خاکی کوردستانی رۆژهه‌ڵات و بۆ دیفاع له خۆیان، دوپاتی ده‌که‌مه‌وه ته‌نیا بۆ دیفاع له خۆیان، له ئه‌گه‌ری ده‌داوی هێزه‌کانی دوژمن که‌وتندا چه‌ک هه‌ڵ ده‌گرن، کوێی شه‌ڕی چه‌کدارییه؟” وه‌ک بڵه‌ی ئیمکانی پێوه‌ندی گرتن هه‌ر ده‌بێ فیزیکی بێت و بۆ ئه‌م ئیمکانه‌یش ده‌بێت ریسکی بۆ بکات. بێ‌شک به‌شیک له‌م پێوه‌ندی گرتنانه چالاکڤانانی مه‌ده‌نین، که پێشمه‌رگه به چه‌کی دیفاع کردن له خۆیان ده‌چنه خزمه‌ت چالاکڤانانی مه‌ده‌نی و هه‌روه‌ها ئه‌م جه‌ولانه‌یش “هاوده‌می و هاوخه‌مییه له‌گه‌ڵ زیندانیانی خه‌باتی مه‌ده‌نی“!
ئه‌م چه‌ند نموونه‌یه له وته‌کانی نووسه‌ر پێویسته له دوو کۆنتێکستی به ته‌واوی جیاواز له یه‌ک، بخوێندرێته‌وه:
یه‌که‌م، خه‌باتی مه‌ده‌نی له رێگه‌ی نیهاده مه‌ده‌نییه‌کانه‌وه به‌رێ ده‌چێت و ئه‌م نیهادانه‌یش که‌ره‌سه‌ی ره‌سمی و ته‌کنیکییان هه‌یه بۆ پێوه‌ندی گرتن ( وه‌ک، وێب سایت، ئیمایل، ته‌له‌فۆن و…) و حیزبه‌که‌ی نووسه‌ر به هه‌مان شێوه که‌ره‌سه‌ی ره‌سمی و به ته‌کنۆلۆژیای پێشکه‌وتووی میدیا-ی له به‌ر ده‌ستدایه بۆ ده‌ربڕینی سیاسه‌ت و بۆچوونه‌کانیان له‌مه‌ڕ ئیستای کوردستان و جیهان و خه‌باتی مه‌ده‌نی و، گرتنی پێوه‌ندی( وه‌ک، سه‌ته‌لایت، وه‌ب سایت، ته‌له‌فۆن،ئیمایل و…)، تۆ بڵه‌ی گشت ئه‌م که‌ره‌سانه به‌س نه‌بێت بۆ ئه‌م پێوه‌ندی و هاوخه‌مییه؟ یان ره‌نگه گومان له قودره‌تی ده‌رکی رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان ده‌که‌ن که به چه‌که‌وه و به حزوری فیزیکی نه‌بێت ناتوانن ده‌رک به نیازپاکی حیزبه‌که‌تان بکه‌ن.
دووهه‌م، بۆ کادرێکی رێبه‌ری له حیزبێکی سیاسی زۆر به‌عیده که له باری ئه‌منییه‌تییه‌وه تێبینی نه‌بێت له‌سه‌ر ده‌ربڕینه‌کانی! به‌راستی له‌م که‌شه ئه‌منییه‌تییه‌دا که ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد چالاکڤانانی مه‌ده‌نی تێدا گرفتار کردووه، له‌م چه‌شنه لێدوانه، ئه‌ویش له زاری کادێرێکی رێبه‌رییه‌وه، ئاتۆ و به‌ڵگه به ده‌سته‌وه‌دان نییه که هه‌رچی زیاتر گوشار بخرێته سه‌ر چالاکڤانانی مه‌ده‌نی؟ یان ره‌نگه پشت به‌م ده‌ره‌نجامه‌ی خۆی به‌ستبێت که ده‌ڵێیت: “دوژمن بۆ میلیتاریزه‌کردنی کوردستان و سه‌رکوتی خه‌باتی حه‌قخوازانه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان هیچ پێویستی و نیازێکی به بیانووی ده‌ره‌کی نییه و بۆ پاساودانه‌وه‌ی زه‌بر و زه‌نگی خۆی شکه‌نجه‌و ئیعترافی به‌زۆری و ناراستی زیندانیانی سیاسی وه‌ک کارتێکی موعته‌به‌ر به‌کار هێناوه‌و دیهێنێ، تازه ئه‌ویش ئه‌گه‌ر هه‌ست به زه‌روره‌تێک بکا، ده‌نا ده‌گرێ و ده‌کوژێ و شکه‌نجه ده‌کا و بۆ که‌سیشی تۆجیه ناکا که بۆ و له‌پێناو چیدا.” ئایا ئه‌م چه‌شنه به‌ڵگه هێنانه‌وه‌یه زۆر ئانارشیستیانه نییه؟ دیاره خوێنه‌ری خۆشه‌ویست، ئه‌وه‌ی کاک هێمن باسی ده‌کات راست وایه، رێژیم هیچ بیانوویه‌کی ناوێت بۆ سه‌رکوت و میلیتاریزه کردنی کوردستان، به‌ڵام گرفته‌که لێره‌دا خۆی ده‌ر ده‌خات که بۆ پاساو دانه‌وه‌ی کرده‌وه‌ی خراپ، ئاماژه بدرێت به ئه‌نجامی خراپتر. من ناڵێم کرده‌وه‌ی ئه‌و خراپه، به‌ڵام پاساو دانه‌وه‌که‌ی ئه‌و ئاماژه‌یه‌که بۆ ئه‌م مه‌به‌سته که راسته ئه‌مه خراپه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه واش نه‌که‌ین رێژیم هه‌ر خراپتر ده‌کات!
سه‌باره‌ت به خاڵی سێهه‌م له‌مه‌ڕ پێناسه کردنی ژووڕنالیست.
گیرانی که‌ماڵ شه‌ریفی و چاره‌نووسی نادیاری، خه‌مێکی گرانه. من به مه‌به‌ستی هاوده‌ردی کردن له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌ته‌ی که‌ماڵ شه‌ریفی له ناو بردنی چه‌ندباره‌ی ناوبراو دا خۆ ده‌بوێرم. ئه‌گه‌ر سیفه‌تی رۆژنامه نووسی له‌م دۆخه‌دا به فریای گیانی ئه‌و ئینسانه بکه‌وێ که ته‌مه‌نی لاویه‌تی به‌ره‌و په‌رپه‌ر بوون ده‌چێت، من به نۆره‌ی خۆم ئاماده‌م سیفه‌تی له‌وه به‌رزتریشی پێبده‌م. کێ ده‌زانێت، ره‌نگه ئه‌گه‌ر ئێستا به‌م چاره‌نووسه گرفتار نه‌بوایه، ئایه‌نده‌یه‌کی گه‌شتریشی له پێش نه‌بوایه. به‌ڵام سه‌نگه‌ر گرتن له پشت بابه‌تێکی هه‌ستیار کارێکی ته‌حریک ئامێز و نا ئه‌خلاقییه.
کاک هێمن به مکوڕی کردنه‌وه، به مه‌به‌ستی زیاتر تاوان بار نیشان دانی ره‌خنه‌گر، به چه‌ندین جار که‌ڵک له ناوی ئه‌و ئینسانه وه‌رده‌گرێت و هه‌ستی هومانیتی جه‌نابیان سه‌ر رێژ ده‌کات (که بریا به‌ر له ناردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌و مه‌ئموریه‌ته لایه‌نه‌کانی مه‌ترسی ئه‌م کاره و قازانجه‌کانیان له‌به‌ر چاو بگرتایه). نووسه‌ر به‌م چه‌شنه به‌ڵگه ده‌هێنێته‌وه بۆ ژورنالیست بوونی ناو براو: “چه‌ندین وتاری نووسیوه. ناوه‌رۆک و یان بابه‌تی نووسراوه‌کانی موهیم نییه، موهیم ئه‌وه‌یه که نووسیوێتی.“
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا حه‌زم کرد ئه‌م پرسیاره بۆ نووسه‌ر به‌رز بکه‌مه‌وه که ، تۆ له رووی چ مه‌رجه‌عییه‌تێکه‌وه سفه‌تی رۆژنامه نووسی به چالاکێکی بواری نووسین ده‌ده‌یت؟ وێرای ئه‌م پرسیاره جێی خۆیه‌تی ئاماژه بدرێت به‌و واقه‌عییه‌ته که مه‌رج نییه هه‌ر که‌سێک کاری رۆژنامه‌وانی ده‌کات حه‌تمه‌ن ده‌بێت خوێندنی له رۆژنامه‌وانیدا ته‌واو کردبێت، وه‌ک چۆن به پێچه‌وانه‌که‌شی مه‌رج نییه هه‌ر که‌سێک خوێندنی له رۆژنامه‌وانیدا ته‌واو کردبێت حه‌ته‌مه‌ن رۆژنامه‌وان بێت. چوونکه رۆژنامه‌وانی زۆر به‌ناوبانگ هه‌ن که مه‌دره‌کیان له بواری دیکه‌دا هه‌یه و رۆژنامه‌وانیشن، هه‌روه‌ها زۆر که‌س خوێندنیان له کۆلیژی میدیاکۆمۆنیکاشیۆندا ته‌واو کردوه و بگره ماستێر و له‌وه به‌رزتریشیان هه‌یه، که‌چی رۆژنامه‌وان نین. ره‌نگه مامۆستای زانکۆ بن، یان له بوارێکی دیکه‌دا خۆیان بینیبێته‌وه. به‌ڵام پسپۆری له مێتۆد و ئێتیکی رۆژنامه‌وانی زۆر گرینگه که ده‌توانێت پێناسه‌ی کاری رۆژنامه نووسێک بێت. ئێستا ئه‌گه‌ر نووسینه‌کانی ئه‌و ئینسانه مه‌زڵوومه موهیم نییه، بۆچی ده‌بێت عه‌مه‌لی نووسینه‌که‌ی موهیم بێت؟
له جێگایه‌کی دیکه‌دا نووسه‌ر به غرووره‌وه ئاماژه ده‌دات به کرده‌وه‌یه‌کی شۆرشگێرانه که پیوه‌ندی هه‌یه به ناردنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه: ” یه‌ستا که کادر و پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی حدک به‌مه‌به‌ستی پێوه‌ندیگرتنه‌وه ده‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی دێرینی حیزب و بزووتنه‌وه، ده‌چنه‌وه ناو خاکی کوردستانی رۆژهه‌ڵات… ” ئه‌م ره‌سته‌یه ده‌شێت پێوه‌ندی هه‌بێت به ره‌سته‌یه‌کی سه‌رووتر که ده‌ڵێت: “…به‌هێزترکردنی ئه‌و حه‌ره‌که‌ته‌و دانی روحیه‌یه‌کی زیاتر به‌و شۆڕشگێڕانه‌یه که ساڵهایه پاسیوبوونی حیزبه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات جاڕز و ناهومێدی کردوون. ” واته ئه‌م ئیقدامه عه‌مه‌لییه به‌م مه‌به‌سته‌یه که رۆحیه بده‌ن به ئه‌و شۆرشگێڕانه‌ی(!) که ساڵهایه پاسیڤ بوونی حیزبه‌کانی (!) ده‌ره‌وه‌ی وڵات جاڕز و ناهومێدی کردون. سه‌ره‌تا هیوادارم نووسه‌ر هه‌ڵکه‌وته‌یی جوگرافی بنکه سه‌ره‌کییه‌کانی خۆی له بیر نه‌چووبێته‌وه که له کوێ دامه‌زراون. چوونکه مه‌رچه‌عی بڕیار ده‌ر له‌و بنکانه دایه و هه‌ل و مه‌رجی بگۆڕی ناوچه‌که زۆرجار نه‌ک هه‌ر حیزبه‌کانی ناچار کردووه که چالاکی پێشمه‌رگه‌کانیان رابگرن ته‌نانه‌ت ده‌نگی میدیا کانیشیان پێ کپ کردوون. پێم وایه کادێرێکی رێبه‌ری پێویست ده‌کا وا به په‌له ریکلام به ئیقدامێکه‌وه نه‌کات که ئیدامه دانه‌که‌ی بۆی موشکیل بێت (له حه‌دی ئه‌قه‌لدا ئه‌مه عاقڵانه‌ترین تاکتیکه). ئه‌وجا نووسه‌ر به چه‌شنێک ئاماژه ده‌دات به حه‌ره‌که‌تی حیزبه‌که‌ی، وه‌ک بڵێێ حیزبێکی تازه دامه‌زراوه که و ئێستا بوه‌ته خاڵێکی وه‌رچه‌رخان بۆ مێژژوی چه‌کداری. ئه‌وه‌نده‌ی که ئێمه به راگه‌یاندنه‌کانی حدک ئاشناین، حدک موده‌عییه که حدکا-ی له‌ت کردوه. که‌واته ئێوه‌ش به‌شیکن له‌و پاسیڤ بوونه و، خۆ دزینه‌وه له‌م واقعه، کاره‌ساتاوییه. پرسیارێک لێره‌دا به‌رز ده‌بێته‌وه که بۆ ده‌بێت نه‌مانی شه‌ڕی چه‌کداری، یاخود به واتای نووسه‌ر نه‌مانی حه‌ره‌که‌تی کادر و پێشمه‌رگه هۆکارێک بێت بۆ پاسیڤ بوونی حیزبێکی سیاسی؟ ئه‌گه‌ر قه‌رار بێت ئه‌م حه‌ره‌که‌ته حیزبه‌کان له پاسیڤ بوون رزگار بکه‌ن، ئه‌دی بۆچێ حیزبه‌کانی دیکه ئه‌م ئه‌کسیۆنه هه‌ڵنابژێرن؟ ره‌نگه ” کادر و پێشمه‌رگه‌ی دێرین” یان نه‌ما بێت! به‌راستی ئه‌م بۆچوونه تراژیدییه یان کۆمێدییه که چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له گره‌وی تاکتیکدا بێت؟
له کۆتاییدا ئاماژه ده‌ده‌م به نموونه‌یه‌کی دیکه له شێوانی مه‌فاهیم له نووسینه‌که‌یاندا، نووسه‌ر ده‌ڵێت: “خاکی کوردستانی رۆژهه‌ڵات” ئه‌م ئیسته‌ڵاحه پێشتر به‌م چه‌شنه بووه: (رۆژهه‌ڵاتی کوردستان) واته کوردستان یه‌ک کیانه و ئه‌و به‌شه‌ی له ئێرانه به‌شی رۆژهه‌ڵاتییه‌تی. ئێستا نازانم ئه‌م ئاڵوگۆڕه له ده‌سته‌واژه‌ی” خاکی کوردستانی رۆژهه‌ڵات” چ مه‌به‌ستێک ده‌پێکێ؟ تۆ بڵه‌ی مه‌به‌ستی نووسه‌ر له رۆژهه‌ڵات کوێ بێت که کوردستان موته‌عه‌لیق به وێ بێت؟ وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێدا من و زۆر که‌سی دیکه ئاڵوگۆره‌کان ده‌بینین، به‌ڵام به‌داخه‌وه شێواندنی مه‌فاهیمه‌کان کوێرمان ده‌کات. ئه‌گه‌رچی ئه‌م بابه‌ته‌ی نووسه‌ر پڕه له هه‌ڵه‌ی مه‌فاهیمی که‌چی هێشتا ره‌خنه‌گر تاوانبار ده‌کات که وتاره‌که‌ی سه‌تحییه، به‌راست ئه‌گه‌ر ئه‌و وتاره هێنده سه‌تحی بووه، ئه‌م قه‌ڵه‌م فه‌رساییه‌تان له چی بوو؟ ئێستا جه‌نابت که ته‌شخیستان هێنده وردبینانه‌یه که جیاوازی نێوان وتاری سه‌تحی و عه‌میق ده‌ده‌ن، تۆ بڵه‌ی وڵامدانه‌وه‌که‌ی خۆتان به‌چی مه‌زنده بکرێت؟ دڵنیام ئیتر به‌م فاکتانه‌وه گومانت له‌وه‌دا نامێنێت که هه‌ر که‌س ره‌خنه‌ی له حیزبه‌که‌ت گرت مه‌رج نییه رق و کینه‌ی له حیزبه‌که‌تان هه‌ڵگرتبێت! لانیکه‌م سه‌باره‌ت به من که به‌شێکی زۆر له کادێرانی رێبه‌ری حیزبه‌که‌تان و پێشمه‌رگه‌کانتان رابردووی من و ته‌نانه‌ت کۆساریش ده‌ناسن و له نییه‌ته‌کانمان ئاگادارن. ئه‌م شێوه تاوانبار کردنانه مۆدێلی هێندێ حیزب بوو که ئێستا نه‌ک باوی نه‌ماوه به‌ڵکه بۆخۆشیان شه‌رمیان لێ ده‌که‌ن.
له کۆتاییدا، من ئه‌م ره‌خنه‌یه راسته‌وخۆ ئاراسته‌ی به‌رێز رێبه‌رایه‌تی حدک ده‌که‌م که فیلتێرینگێکی عه‌قڵانی‌یان نییه بۆ ئه‌م جۆره لێدوانانه یاخود وه‌ڵامدانه‌وانه. به‌و جوره‌ی من ناسیاویم هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌شێک له رێبه‌رایه‌تی ئه‌و حیزبه، ده‌کرا (ئه‌گه‌ر قه‌رار با وه‌ڵامی کۆسار فه‌تاحی بدرێته‌وه) ئه‌م وه‌ڵامه له خزمه‌ت پاراستنی که‌رامه‌تی تاک بایه. به‌راستی لێدوانی ئه‌م کادری رێبه‌رایه‌تییه‌تان چ جیاوازییه‌کی هه‌یه له‌گه‌ڵ گوتار و په‌رسه‌ڤدانه‌وه‌ی ژێنه‌ڕاڵه‌کانی ئامریکای لاتین له شه‌سته‌کاندا؟ په‌ره‌دانی ئه‌م کولتوره بۆ وڵامدانه‌وه، به هۆکارێک نازانن بۆ ئه‌و بێ رێزی و بێ حورمه‌تیانه‌ی که له ماڵپه‌ره ئینته‌رنێتییه‌کان و به ناوی خوازر، به‌ره‌و رووی ره‌خنه‌گر ده‌بێته‌وه و بێ گوومان زۆر جاران به‌رۆکی خۆشتان ده‌گرێته‌وه؟ به‌راستی ئه‌م شێوازه که‌ی کۆتایی پێدێت؟
وەڵامێک بنووسە