ئه‌و ساڵانه وێنه‌كان گشتیان ره‌ش و سپی بوون و دیوار و تاقی ماڵه‌كه‌مان پڕ بوون له‌و وێنانه. یه‌كێ له وێنه‌كان وێنه‌ی بابه‌حاجی بوو. له وێنه‌كه‌دا وه‌ك فۆته ئێحرامێكی سپی له خۆی هاڵاندبوو، وێنه‌ی كه‌عبه‌ش له پشت سه‌رییه‌وه بوو، ده‌سته‌كانی به‌شێوه‌ی دووعا كردن هه‌ڵهێنابوونه‌وه و چاوه‌كانی له كامێراكه بڕی بوون.
نازانم بەدەنگی باران بوو لە خەو هەستام یا بەدەنگی شۆڕە شۆڕی شێرەی ئاوەکە، رەنگە ئەو خەونە شوومە دایچڵەکاندووم. نازانم، بەڵام لە بیرمە خەونم دەبینی، خەونێکی یەکجار سەیر. لە خەونەکەما باران دەباری و کەچی هەور بە ئاسمانەوە نەبوو. خۆر بە تاقی ئاسمانەوە وەک تۆپێکی کریستاڵی دەبریسکایەوە و باران تەڕی دەکرد. لە قوتابخانەوە بەرەو ماڵ هەڵدەهاتم، باران بەخووڕ دەباری، بەدەم رێگاوە گۆرانیم دەچراند، لە خۆشیانا لەبەر ئەو بارانەدا هەڵدەبەزیمەوە و کەچی تەڕ نەدەبووم.
کوتی؛ “برۆ… مەیتەکەی بێنەوە. هەر لێرە، لە حەوشەکەی خۆمان دەیشارینەوە. کەس نازانێ” کوتم؛ “چۆن کەس نازانێ، دار و دیوار بووە بە چاو. لێیگەڕێ دایە، خۆ ئەو قەت نەیزانی حەسانەوە چییە! دەبا هەر لەو شوێنەی بەخاکیان سپاردووە، ئارام بگرێ.” دەستی گرتم و بەو چاوە کزانەی وەها لە چاوەکانم راما کە لە تاوی د‌ڵم وەک گەڵای دارەکانی حەوشەکەمان هەڵوەری.
کە گەڕایەوە بۆ ماڵی باوکی، بۆکڕووز و بۆنی سووتانێکی لەگەڵ خۆیدا هێنا کە تا ئەم ساڵانەش هەرکەسێک بەم گەڕەکەدا تێدەپەڕی دەیگووت؛ “ماڵی کێ بوو سووتا؟” دوارۆژەکانی کۆتایی خۆێندنی ساڵ، مامۆستاکان خۆمانەتر و کراوەتر دەبوون و، نێوانیان لەگەڵ ئێمەشدا گەرمتر.
هەموومان لە بێدەنگی دا و لەبن نمە نمی ئەو بارانە پاییزییەوە سەیری کابرای دوکەڵمان دەکرد. دایکم وشک هەڵاتبوو. هەستم دەکرد ئێستا بیر لەو هەمووە فرمێسکانەی دەکاتەوە کە بەسەر ئەم خاکەدا رشتبووی. ئیتر دڵە گەورەکەی شکا! کاس ببوو. بە بێ جووڵە لەو گۆڕە راما بوو کە ئیتر بەردە سپییەکانی لەسەر نەماون.
به ده‌م گریانه‌وه سه‌یری چاوه‌سووره‌کانی یه‌کترمان ده‌کرد و به تاسه‌وه له چاوی یه‌کتر دا له مانای جێی به‌تاڵی په‌روانه ده‌گه‌راین. په‌روانه رۆی. په‌روانه هه‌موو بازنه‌کانی پێکه‌وه‌بوونی کردبۆوه و له تارمایی غوربه‌تدا ون ببوو. بۆ به‌یانی که له‌خه‌و هه‌ستاین، هه‌ر یه‌که‌و نۆره نۆره خه‌ونه‌کانی خۆمان ده‌گێرایه‌وه …
خوایه گیان فرمێسکی دروست کرد تا خه‌ڵک بزانن مرۆڤ ئه‌گریت. ئه‌ی له دایکم! ئه‌گه‌ر ئه‌و فرمێسکه ده‌نک کریستاڵییانه‌ی تۆ نه‌بوایه، کێ ده‌یزانی به‌دیار منه‌وه داده‌نیشتیت و ده‌گریای. ها پێم بڵی بزانم، کێ ده‌یزانی؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌نکه فرمێسکانه نه‌بوونایه، خه‌ڵك چیان ده‌وت؟
سه‌راپام له ئاره‌قه‌دا خووسابوو، که خۆم له باوه‌شی دایکمدا بینییه‌وه. سه‌رم به سینگییه‌وه نابوو. بیرم ده‌هاته‌وه که شه‌وانێکی زۆر هه‌ر له‌و باوه‌شه گه‌رمه‌یدا به‌خه‌به‌ر ئه‌مامه‌وه. ئه‌و کات خه‌وم ئه‌هات، به‌ڵام حه‌زم ئه‌کرد نه‌خه‌وم و بزانم دایکم تا که‌ی من له باوه‌شیدا رائه‌ژێنێ.
په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌م به‌ره‌و رۆژئاوا ده‌روانێ. ئێواران ئه‌و کاتانه‌ی تیشکی زه‌رده‌په‌ڕ به‌ره‌به‌ره روناکایی ژووره‌که‌م به‌ره‌و ره‌نگێکی مه‌یله‌و نارنجی ده‌باته‌وه، د‌ڵم داده‌گیرێ. ئه‌م دڵته‌نگییه زۆر له‌مێژ نییه که داڵده‌م ده‌دات. ره‌نگه چه‌ند مانگیک بێ، به‌ڵام له‌م چه‌ند مانگه‌دا، گشت ئێواره‌یه‌ک هه‌ست به دڵته‌نگی ده‌که‌م.
دەست خوش برا سەرکەفتی بی
لایکLiked by 1 person
زۆر سپاس
لایکلایک