فۆنکشیۆنه‌کان بۆ نموونه نیهادی بنه‌ماڵه و قوتابخانه، نیهاده مه‌ده‌نییه‌کان، دامازراوه پیشه‌یی و بازرگانییه‌کان، رێکخراوه به‌رێوه‌به‌ری و سیاسییه‌کان و… به‌گشتی به‌ستێنێکی گونجاون بۆ راهێنانی ئاستی وشیاری و بردنه سه‌ری پسپۆری تاک وه‌ک پێداویستییه‌کی عه‌ینی پێک دێنن. له‌م دۆخه‌دا “موراڵی ئۆرگانی” جێگه به “ویژدانی گشتی” چۆڵ ده‌کات و له ئه‌نجامدا خوێندنه‌وه‌یه‌کی فره‌چه‌شنی له چه‌مکی موراڵ دا به‌رهه‌م دێنێت که له ئه‌نجامدا تاک له ژێر سریمه‌ی ئه‌م کارکردانه‌دا کاراکتێری ئه‌کته‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رده‌گرێت.
خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ چه‌مکه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تاک (به‌شی یه‌که‌م)
مرۆڤ به‌رهه‌می کۆمه‌ڵگا و، کۆمه‌ڵگایش به‌رهه‌می مرۆڤه. ئه‌مه له خۆیدا خوێندنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵناسیانیه بۆ تێگێشتن له ره‌هه‌نده سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م پێوه‌ندییه کۆمپلێکسه که له گوتار و چه‌مکه گشتییه‌کانی زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی دا دێنه به‌ر باس. ئه‌م چه‌مکه له ته‌وه‌ری باسێکی گشتیتردا شرۆڤه ده‌کرێته‌وه که پێوه‌ندییه‌کی راسته‌وخۆی هه‌یه به تێگێشتن له‌و میکانیزمه کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی که به‌رده‌وام کاراکتێره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی مرۆڤ و ناسنامه‌ی کۆمه‌ڵگاکان به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه:
مه‌رگی تۆ له یادداشته‌کانی من دا
ئه‌مرۆ وه‌ک هه‌موو قوتابییه‌کانی دیکه له زانکۆ نه‌بووم، رۆژی پشوودانم بوو. له ماڵه‌وه خۆم بۆ خوێندی تیۆرییه‌کانی جان رێولز (John Rawls; 1922- 2002) و جان لاک (John Locke; 1632 – 1704) و هابز (Thomas Hobbes; 1588 – 1679) ئاماده ده‌کرد، که ده‌بێ تا دوو حه‌وتووی دیکه وڵامێکی تۆکمه بۆ هێندێ پرسیاری تاقیکاری تێرمی پێنجمی کۆمه‌ڵناسی ئاماده بکه‌م که بێگومان پێوه‌ندییان هه‌یه به به‌راورد کردنی تیۆر و روانگه‌ی ئه‌م فیلسوفانه له‌گه‌ڵ روانگه‌ی چه‌ند کۆمه‌ڵناسێکی سه‌رده‌می نوێ.
ئاودیوبوون
له قرچه قرچی گه‌رمای دوانیوه‌رۆدا بوو که سێبه‌رێک خۆی به ماڵی ئێمه‌دا کرد. باوکم وه‌ک چۆله‌که‌یه‌کی هه‌راسان که له گه‌رمای هاویندا بۆ سێبه‌رێک ده‌گه‌ڕێ، به‌ره‌وپیری چوو. له نێوراست حه‌وشه‌دا تۆقه‌یان کرد و له‌سه‌ر لێواری حه‌وزه‌که دانیشتن. له په‌نجه‌ره‌که‌وه سه‌یرم ده‌کرد. پیاوێکی ریش سپی بوو. له‌و پیاوانه‌ی که له حکایه‌ته‌کانی نه‌نکمدا نموونه‌ی زۆر بوو. سه‌رم له په‌نجه‌ره‌که هێنایه ده‌ر به‌ڵکه قسه‌کانی ببیستم، به‌ڵام ده‌نگی کابرای سێبه‌ر هێنده نزم بوو که ناهومیدی کردم. بینیم ده‌ستی به‌ره‌و شاخه‌که راده‌داشت و باوکیشم به حه‌په‌ساوییه‌وه سه‌یری ده‌کرد.
به‌راوردێکی کورت له‌مه‌ڕ دوو شێوازی خه‌باتی مه‌ده‌نی (خه‌باتی ئاشتیخوازانه) و خه‌باتی چه‌کداری
که‌ڵك وه‌رگرتن له شێوازی ئاشتیخوازانه‌ی خه‌بات ئه‌گه‌رچی ده‌بێته هۆی زۆرتر بوونی گوشاری سیاسی ده‌سه‌ڵاتداران بۆ سه‌ر ئه‌م بزاڤانه به‌ڵام له کرده‌وه‌دا ده‌بێته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ناکۆکی له بۆچوندا له نێوان لایه‌نه‌کانی نێو سیسته‌می حکومه‌تی و له حاڵێکا مه‌یدانی کرده‌وه و سریمه‌ی ئه‌م شیوازه له خه‌بات به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌وه زۆر به‌ربڵاوتر ده‌بێت.
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، قه‌یران و هه‌وڵی رزگاربوون
ئه‌م بزاڤه له هه‌موو ده‌فرایه‌تییه‌کی (زه‌رفییه‌ت) ئارایی سوود وه‌رده‌گرێ تا بوونی خۆی نیهادینه بکات و له ئه‌نجامدا کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی گوتاری باڵاده‌ست بهێنێ که ئیراده‌ی خوا و ویلایه‌ت ده‌خاته سه‌رووی مافی هه‌ڵبژاردنی گه‌ل. وه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تی سوڤیه‌تی پێشوو، “ئیدوارد شواردنازه” ئاماژه‌ی پێدا: ” آینده ازآن آزادیست”. ئه‌مه دوورنمای بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نییه.
پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری له‌ئێران
که‌ره‌سه‌ی هه‌ڵبژاردن له مامه‌ڵه‌ی سیاسه‌تی ئیجراییدا ده‌ورێکی کاریگه‌ری هه‌یه. ئێستا جێی خۆیه‌تی پرسی ده‌نگدان وه‌ک لۆبییه‌کی کارامه به‌کار بێنێ به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی سیسته‌می ئیجرایی و قانوونی وڵات به‌ره‌و داوای خه‌ڵک مه‌عتوف بکاته‌وه و، رژیم بخاته به‌رده‌م گوشارێکی عمومی له به‌رانبه‌ر داوا سیاسی- کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌هه‌نگی و ئابوورییه‌کانی.
خۆکوژی، تابڵۆیه‌ک بۆ وێنا کردنی ئازار
ئه‌م بابه‌ته ره‌نگه له یه‌که‌م سه‌رنجدا له خانه‌ی نموونه‌یه‌کی خۆپه‌رستییانه‌دا (egoistic) ببیندرێته‌وه، به‌ڵام کاتێک له گۆشه‌نیگایه‌کی ستروکتورالیزمانه‌وه سه‌رنج بده‌ینه لایه‌نه به‌هێزه‌کانی مێنتاڵیه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی تاک، ده‌گه‌ینه ئه‌نجامێک که پێوه‌ندی هه‌یه به دینامیزمێکی شاراوه که به شێوه‌یه‌کی لاوه‌کی کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر هۆکاری دیارده‌ی خۆکووژی به‌لای تاکه‌وه.
ئابستراک بوونی ئاڵوگۆڕه‌کان، یاخود نه‌بوونی توانایی دیتن
له سایتی رێنێسانس‌دا کاک هێمن سه‌یدی بابه‌تێکی ئاماده کردبوو له ژێر سه‌ردێڕی: “ئه‌وانه‌ی که توانای دیتنی ئاڵوگۆڕه‌کانی ناو حیزبی دێمۆکراتی کوردستانیان نییه، کێن؟”، سه‌ردێڕی وتاره‌که له باری رێنوسییه‌وه ئاراسته‌که‌ی “کۆ”یه، به‌ڵام نوسه‌ر زۆر به په‌له له بازنه‌ی کۆ ده‌ر ده‌چێت و موخاتیبه‌که‌ی ده‌گوازێته‌وه بۆ تاکه که‌سێک. هه‌ڵبڕان له موخاتیبی کۆ به‌ره‌و موخاتیبی تاک، ده‌شێ ئاماژه بێت به‌وه‌ی که قه‌ناعه‌تی کۆ له چه‌شنی بۆچوونی کۆسار فه‌تاحییه بۆ نه‌بوونی توانایی دیتنی ئاڵوگۆڕه‌کان.
گلوبالیزاسیۆن، مۆتیڤاشیۆنێک بۆ نه‌هێشتنی جیاوازی
مرۆڤ به‌رله‌وه‌ی له نێو چوارچێوه داخراوه‌کانی لۆکاڵ و رێسا کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا ئۆرگانیزه بکرێت، دێته دونیاوه. وه‌ک بڵێی هاتنه دوونیای مرۆڤ هه‌مان ریتمی سروشتی به جیهانی بوونی ئه‌وبێت که به‌بێ ناسنامه و به رووت وقووتی به‌ره‌و دونیایه‌ک به‌رده‌بێته‌وه که به‌شێکه له فه‌لسه‌فه‌ی وجودی ئه‌و، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتێکی بان تاکه‌که‌سی جه‌سته‌ی ئه‌و ده‌کاته یه‌که‌م فاکتی ناسنامه‌که‌ی و له مه‌ودای هه‌ڵدانیشیدا روحی به کۆمه‌ڵێ چه‌مکه‌وه پێناسه ده‌کا که هی ئه‌و نییه.
