بابه‌ت: رۆمان
نووسینی: ئینیاتیسۆ سیڵۆنه
وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه: رزگار ئه‌مین نژاد
(نان و شه‌راب) سه‌ربرده‌ى مرۆڤه، چيرۆكى فيداكارى ئه‌و گيانه به‌رزانه‌يه كه سه‌رانسه‌رى ئه‌م رۆمانه‌يان پڕ كردووه له سه‌فاو دڵگه‌رمى و، نووسه‌ر هه‌وڵێكى فيداكارانه‌ى كردووه به هه‌وێنى ره‌وتى چيرۆكه‌كه‌ى، كه خوێنه‌ر تا قوڵايى ترين كاره‌ساته‌كانى جێ ناهێلێ و قۆناغ به قۆناغ خۆى و تاسه‌كانى و غه‌مه ئينسانييه هاوبه‌شه‌كانى بير دێنێته‌وه. درییه‌ژه‌ى چيرۆكى ئه‌و كۆرپه ئاسمانييه‌يه كه له كاتی به‌خاچدا كێشانى ئاماژه به زام و خوێنه‌كه‌ى ده‌كا و ده‌ڵێ:(ئه‌مه نان و شه‌رابى منه !)و گوومان و ئاو‌ڕدانه‌وه‌ى ئه‌و كو‌ڕه شۆ‌ڕشگێره‌يه (سپينا) كه ده‌ڵێ: (…ئايا من له هه‌ل خوازيیه‌كى كليسايى -كه له حاڵى هه‌ره‌س هێنان بوو- خۆم ده‌ربازكرد كه له هه‌لخوازيیه‌كى حيزبیدا گرفتار بم!)و به‌خشنده‌يى ئه‌و كيژه دلۆڤانه‌يه (كريستينا) كه به سه‌خاوه‌ته‌وه ده‌ڵێ: (مرۆڤ جگه له‌وه‌ى ده‌يبه‌خشێ هيچى دیکه‌ی نييه !ده‌بێ گيانى فيدا بكا تا بوونى راسته‌قينه‌ى خۆى ده‌ست ده‌كه‌وێته‌وه!)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بابه‌ت: رۆمان
ناوی کتێب: سه‌مفۆنیای مردووه‌کان
وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه: رزگار ئه‌مین نژاد
خوێنه‌رى خۆشه‌ويست، سه‌مفۆنياى مردووه‌كان وه‌رگێڕدراوى رۆمانێكه له عه‌بباس مه‌عروفى رۆژنامه‌وان و رۆمان نووسى هاوچه‌رخى فارسى. ئه‌م رۆمانه ده‌شێ له ريزى رۆمانى نوێ‌دا بخوێندرێته‌وه ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ين به فۆرمى گێڕانه‌وه‌كه‌ى. سه‌مفۆنياى مردووه‌كان گێڕانه‌وه‌ى چيرۆكى: سه‌ره‌رۆيى و ياغى بوون و شكسته و ئاوێنه‌يه‌كه بۆ ته‌نياييه‌كانى ئه‌و ئيراده غه‌م هێنه‌ره‌ى كه به‌سه‌ر كه‌لاوه‌ى سه‌ركه‌وتنه‌كه‌يدا هه‌ڵ كوورماوه.
ئه‌وه‌ى له‌م رۆمانه‌دا زۆر جێى سه‌رنجه ره‌وتى گێڕانه‌وه‌ى نووسه‌ره له پرۆسه‌ى تيژتێپه‌ڕى زه‌ين (process stream of cansciousness) كه نووسه‌ر زه‌مه‌نى نێو رۆمانه‌كه به‌ره‌و ئاراسته‌ى زه‌مه‌نه پچڕاوه‌كان ره‌وانه ده‌كا و به‌گشتى زه‌مه‌ن له‌م رۆمانه‌دا ئه‌و ئامێره‌يه كه قوژبنه تاريكه‌كانى نێو تێمى رۆمانه‌كه‌ى رووناك ده‌كاته‌وه.

