پێکهاتەی زمان بەشێکە لە لایەنی دیاردەشوناسی
وشە لەخۆیدا خاوەن پوتانسییەل و کۆدێکی ماناییە کە خوێنەر و بە تایبەتی وەرگێر لەکاتی شکاندنی ئەم کۆدانەدا (decoding) لەمەبەستی نووسەری دەقەکە نێزیک دەکاتەوە (بەرهەنگاری واتایی). کاتێ ئێمە لە دەقێکدا تووشی وشەکان دەبین، قەرار نییە کارکردی ئەم وشانە بەس چێ‌کردنی وێنەیەک بێ لە زەینی ئێمەدا، بەڵکە ئەم وشانە و چۆنیەتی دەکارکردنیان، لەگەڵ جیهانی بیرکردنەوەی نووسەردا ئاشنامان دەکات. ئەوە ماوەتەوە بڵیم کە وشە لە کۆنتێکستەوە سەردەردێنێ و، ئەمە کۆنتێکستەکانن کە کارمان لێ دەکەن.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ته‌وه‌ر؛ کاریگه‌ری خۆپێشاندانه‌کانی باشوور له‌سه‌ر حیزبەکان‌و بزووتنه‌وه‌ی کورد له ئێران
ئه‌م خۆپێشاندانانه چۆن و چەندە کاریگه‌ری له‌سه‌ر حزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان داده‌نێت؟ لایه‌نه پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤەکانی ئه‌م خۆپێشاندانانه له‌سه‌ر حزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات و بزووتنه‌وه‌ی سیاسی کوردستان له ئێران چی دەبن؟
له به‌شی یه‌که‌می ئه‌م ته‌وه‌ره‌دا رزگار ئەمین نژاد کۆمه‌ڵناس و ئەندامی ئەنجوومەنی قەڵەمی کوردستانی ئێران، شه‌هین شه‌هلایی راگه‌یه‌ندکار و چالاکی بواری ژنان و جه‌لیل ئازادیخواز ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان به‌شدارن و له‌مباره‌وه ده‌دوێن.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، قه‌یران و هه‌وڵی رزگاربوون
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری له‌ئێران
ئه‌وه‌ی له‌م میانه‌دا جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه که نیزامی کۆماری ئیسلامی ناتوانێ سه‌رۆک کۆمارێک دابنێ به بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگانه له نێو سندووقه‌کاندا نه‌بێ. که‌وایه ئه‌مه زۆر گرینگه و خه‌ڵکیش ده‌رکی به‌م پرسه کردووه، ده‌بینێت که‌ره‌سه‌ی هه‌ڵبژاردن له مامه‌ڵه‌ی سیاسه‌تی ئیجراییدا ده‌ورێکی کاریگه‌ری هه‌یه. ئێستا جێی خۆیه‌تی پرسی ده‌نگدان وه‌ک لۆبییه‌کی کارامه به‌کار بێنێ به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی سیسته‌می ئیجرایی و قانوونی وڵات به‌ره‌و داوای خه‌ڵک مه‌عتوف بکاته‌وه و، رژیم بخاته به‌رده‌م گوشارێکی عمومی له به‌رانبه‌ر داوا سیاسی- کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌هه‌نگی و ئابوورییه‌کانی.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هومێد یان ناهومێد بوون گرفتی کۆمه‌ڵگا نین. گرفتی کۆمه‌ڵگا “حه‌قیقه‌ت” ه.
راسته ناهومێدی له لای من مانایه‌کی فراوانتری هه‌بوو. ئه‌و ناهومێدییه‌ی که توشی ئێمه ببوو ته‌نانه‌ت هومێده‌که‌شی ره‌هه‌ندێکی فه‌لسه‌فی نه‌بوو. ناهومێد بوون له لای من ئه‌وه نه‌بوو که بۆچی سه‌رکه‌وتن له ئارادا نییه، به‌ڵکه ئه‌وه بوو که بۆ چی مرۆڤ تا به ئه‌و راده‌یه ته‌حقیر ده‌کرێ. من تۆم خۆش ناوێ یان به واتایه‌کی دیکه من تۆم ناوێ، قه‌بووڵت ناکه‌م و تۆ راست نیت، باشه بۆ ده‌بێ پیلانی تێداچوونی تۆ تاکه رێگای ره‌د کردنه‌وه‌ی تۆ بێت؟