شار لای کاکە برا شوێنی ژیان بوو و ژیانیش خەباتێکی بەردەوام بوو بۆ وەدیهێنانی دۆخێکی باشتر. دەیگووت دەرگاکان هەموویان بە داخراوەیی نامێننەوە، سروشتی رۆژگار بەچەشنێکە کە یەک بەیەکان دەکاتەوە. ئەو لەم گۆشەگیرییەدا بەردەوام بوو لەکاری نووسین دا، میوانەکان پۆل پۆل خۆیان بە ماڵەکەیدا دەکرد، هێندێکیش هەبوون کە چارەیان نەدەویست و ئەو ئەمەشی پێ نیعمەتێکی گەورە بوو چونکە بەم کارەیان پێت دەڵێن کە تۆ لێرە ماوی و لەژیانکردندا بەردەوامی.
پێکهاتەی زمان بەشێکە لە لایەنی دیاردەشوناسی
وشە لەخۆیدا خاوەن پوتانسییەل و کۆدێکی ماناییە کە خوێنەر و بە تایبەتی وەرگێر لەکاتی شکاندنی ئەم کۆدانەدا (decoding) لەمەبەستی نووسەری دەقەکە نێزیک دەکاتەوە (بەرهەنگاری واتایی). کاتێ ئێمە لە دەقێکدا تووشی وشەکان دەبین، قەرار نییە کارکردی ئەم وشانە بەس چێ‌کردنی وێنەیەک بێ لە زەینی ئێمەدا، بەڵکە ئەم وشانە و چۆنیەتی دەکارکردنیان، لەگەڵ جیهانی بیرکردنەوەی نووسەردا ئاشنامان دەکات. ئەوە ماوەتەوە بڵیم کە وشە لە کۆنتێکستەوە سەردەردێنێ و، ئەمە کۆنتێکستەکانن کە کارمان لێ دەکەن.
درێژەی دیمانەکە Continue reading
ته‌وه‌ر؛ کاریگه‌ری خۆپێشاندانه‌کانی باشوور له‌سه‌ر حیزبەکان‌و بزووتنه‌وه‌ی کورد له ئێران
ئه‌م خۆپێشاندانانه چۆن و چەندە کاریگه‌ری له‌سه‌ر حزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان داده‌نێت؟ لایه‌نه پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤەکانی ئه‌م خۆپێشاندانانه له‌سه‌ر حزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات و بزووتنه‌وه‌ی سیاسی کوردستان له ئێران چی دەبن؟
له به‌شی یه‌که‌می ئه‌م ته‌وه‌ره‌دا رزگار ئەمین نژاد کۆمه‌ڵناس و ئەندامی ئەنجوومەنی قەڵەمی کوردستانی ئێران، شه‌هین شه‌هلایی راگه‌یه‌ندکار و چالاکی بواری ژنان و جه‌لیل ئازادیخواز ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان به‌شدارن و له‌مباره‌وه ده‌دوێن.
خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ چه‌مکه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تاک (بەشی کۆتایی)
بۆردیۆ لەگەڵ ئەوەی کە سەرنجێکی شایان بە تیۆری شانسی ژیان دەدات، بەڵام لەهەمان کاتدا ئاماژە بە کارکردی هێندێ لە فۆنکشیۆنەکان دەکات کە شانسی جێگۆڕکێی تاکەکان دەباتە سەر. بۆ نموونە پرسی خوێندن وەک یەکێک لە فۆنکشیۆنە گرینگەکان ناو دەبات کە وەک مێدیۆمێک دەرفەتی خۆهەڵکشانی تاک لە چینی خوارەوە بۆ چینی مامناوەندی دەرەخسێنێت. بەڵام ئەم دەرفەتە فۆنکشیۆنالیستییە لەهەمان حاڵ دا قاعیدەیەکی سەرەکییە بۆ پرسی ستروکتوورالیستی. Continue reading
سێوەکانی هەڵوەرین!
هەموومان لە بێدەنگی دا و لەبن نمە نمی ئەو بارانە پاییزییەوە سەیری کابرای دوکەڵمان دەکرد. دایکم وشک هەڵاتبوو. هەستم دەکرد ئێستا بیر لەو هەمووە فرمێسکانەی دەکاتەوە کە بەسەر ئەم خاکەدا رشتبووی. ئیتر دڵە گەورەکەی شکا! کاس ببوو. بە بێ جووڵە لەو گۆڕە راما بوو کە ئیتر بەردە سپییەکانی لەسەر نەماون. چاوەکانی لەو شوێنە حاسیە ببوون. رەنگە لەمەودا غەریبی خاکێک بکەن بۆ گریان.
خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ چه‌مکه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تاک (بەشی پێنجەم)
پارسۆنس لە تیۆرەکانی دا پیشانمان دەدات کە چۆن ستروکتوور رەفتارەکانی ئەکتەر تەیار دەکات، بەڵام ئەم ئەنجامە بە دەستەوە نادات کە ئەکتەر چۆن کاردانەوەی خۆی لەهەمبەر ستروکتوور دا دەردەخات بە بێ ئەوەی کە دەرەنجامی کاردانەوەی ئەکتەر ببێتە هۆی قەیران و ئاڵۆزی لە سیستەمی کۆمەڵایەتی دا. ئازادی تاک لەم بەستێنەوە لە پێناو هێشتنەوەی دەرکی کۆمەڵگا لە تەناهی و سەقامگرتووی دا فەنا دەکرێت.
خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ چه‌مکه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تاک (بەشی چوارەم)
مرۆڤی پارسۆنسی زاده‌یه‌کی خۆماکی (غریزی)، ئازاد و شیاوی به‌هایه. مرۆڤ له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه، بەتەنیا هەر ئۆبژەیەکی ماتریاڵی نییە به‌ڵکه بوونەوەرێکی مەنتاڵێشە کە لە بنەڕەتدا چه‌مکێکی سەبژەکتیڤە بۆ ئۆرگانیزمی ئاکاری که له تێرمینۆلۆژی (ووته‌زایی) پارسۆنسدا به شێوه‌یه‌کی گشتی سەرنجی پێدراوە. Continue reading
خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ چه‌مکه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تاک (به‌شی سێهه‌م)
گرینگ‌ترین مۆتیڤی (ئه‌نگیزه) سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌م کردنه‌وه‌ی ناته‌بایی و ناکۆکی نێوان پاژه‌کانی نێو سیسته‌می گشتییه (به‌واتایه‌کی دیکه هاودژه‌کانی نێو کۆمه‌ڵ) و ده‌سه‌ڵات له‌م میانه‌یه‌دا له رێگای ئاوتۆریته و به حوکمی شه‌رعی بوونی، یاسا بنچێنه‌ییه‌کان – که له رێگه‌ی کۆده‌نگییه‌کی گشتییه‌وه سه‌لمێندراون – له‌سه‌ر فۆنکشیۆن و تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ جێ به‌جێ ده‌کات و، به‌م چه‌شنه هاوسه‌نگی و دامه‌زراوه‌یی له کۆمه‌ڵگا دا ده‌پارێزێت
خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ چه‌مکه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تاک (به‌شی دووهه‌م)
فۆنکشیۆنه‌کان بۆ نموونه نیهادی بنه‌ماڵه و قوتابخانه، نیهاده مه‌ده‌نییه‌کان، دامازراوه پیشه‌یی و بازرگانییه‌کان، رێکخراوه به‌رێوه‌به‌ری و سیاسییه‌کان و… به‌گشتی به‌ستێنێکی گونجاون بۆ راهێنانی ئاستی وشیاری و بردنه سه‌ری پسپۆری تاک وه‌ک پێداویستییه‌کی عه‌ینی پێک دێنن. له‌م دۆخه‌دا “موراڵی ئۆرگانی” جێگه به “ویژدانی گشتی” چۆڵ ده‌کات و له ئه‌نجامدا خوێندنه‌وه‌یه‌کی فره‌چه‌شنی له چه‌مکی موراڵ دا به‌رهه‌م دێنێت که له ئه‌نجامدا تاک له ژێر سریمه‌ی ئه‌م کارکردانه‌دا کاراکتێری ئه‌کته‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رده‌گرێت.
خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ چه‌مکه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تاک (به‌شی یه‌که‌م)
مرۆڤ به‌رهه‌می کۆمه‌ڵگا و، کۆمه‌ڵگایش به‌رهه‌می مرۆڤه. ئه‌مه له خۆیدا خوێندنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵناسیانیه بۆ تێگێشتن له ره‌هه‌نده سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م پێوه‌ندییه کۆمپلێکسه که له گوتار و چه‌مکه گشتییه‌کانی زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی دا دێنه به‌ر باس. ئه‌م چه‌مکه له ته‌وه‌ری باسێکی گشتیتردا شرۆڤه ده‌کرێته‌وه که پێوه‌ندییه‌کی راسته‌وخۆی هه‌یه به تێگێشتن له‌و میکانیزمه کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی که به‌رده‌وام کاراکتێره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی مرۆڤ و ناسنامه‌ی کۆمه‌ڵگاکان به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه: